امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

یەک شەممە, 17 ک یەکەم 2017

نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران - پرۆسەی رفراندۆم لەگەڵ ئەوەی مافیکی رەوای گەلی کوردستان بوو، بەداخەوە بەرپەرچدانەوەیەکی خراپی بەدوای خۆیدا هێنا، بە گشتیی هەڵوێستی دۆست و دوژمن لەبەرامبەر کوردا یەکی گرتەوە، ئەویش بەپشتیوانی کردنی عێراق و داخوازی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەکە و لەدواییشدا لەبەرچاوی دۆست و هاوپەیمانان سوپای عێراق و حەشدی شەعبی پەلاماری ناوچە کێشە لەسەرەکانیاندا و لەماوەیەکی کورتدا هێزەکانی پێشمەرگە لە خانەقین و کەرکوک و تا دەگاتە شەنگال و تەلەعفەر پاشەکشەیان پێ کرا. وە لەدەرئەنجامی ئەم پرۆسەیە جەنابی سەرۆکی هەرێم دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستەکەی راگەیاند، وە هەموو دەسەڵاتەکانی خۆی رادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشێکیشی رادەستی پەرلەمانی کوردستان کرد.

دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەرێز نێچیرڤان بارزانی و بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەنجامدانی پرۆسەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی بەغدادیان گرتە ئەستۆ بە پشتیوانی نێودەوڵتی.

لە لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەت و زۆرینەی بەرپرسانی هه‌رێم دڵنیایی دراوە کە ریفراندۆم بوو بە پرۆسەیەک لە رابردوو وە دادگای فیدراڵ دوا بریاری بە هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەکەدا، لەگەڵ ئەوەی هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی ریفراندۆم لەدەسەڵاتی پەرلەمان و گەلی کوردستاندایە، سەرەرای ئەوەش حکومەتی هەریم رایگەیاند کە رێز لە بریاری دادگای فیدراڵ دەگرن و ئامادەیی خۆشیان پیشاندا بۆ چارەسەری کێشەکان لەرێگای گفت و گۆ و پابەند بوون بە دەستووری عێراق، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کورد بە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد پابەند دەبێت بە پاراستنی یەکپارچەی خاکی عێراق و ئامادەیە و سووریشە لەسەر رێککەوتن و گفتوگۆ. بەڵام ئەوەی تا ئێستا بەدی دەکرێت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغداد گرفتی لێک تێگەیشتن هەیە. حکومەتی عیراق کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی رانەگەیاندووە، پێم وایە کێشەی رێککەوتن دەکەوێتە داوی یاری هەڵبژاردنەکانەوە، وە هەوڵدەدرێت چارەسەری کێشەکان دوابخرێت تاکو پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەداخەوە ئەم جۆرە هەڵوێستانە لەهەر لایەنێکی عێراقیەوە هەبێت چ کورد و چ عەرەب، زیان بە هاوڵاتیانی کودستان دەگەیەنێت،خەڵکی هەرێم لە ئەنجامی ئابڵوقە و برینی مووچە و کەمکردنەوەی داهات،کێشە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووریەکانی قوڵتر دەکاتەوە و قەیرانەکان زیاتر دەبن.

لێرەدا لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بەدەست بەردار بوون لە خواستی حیزبی و و کەسیەتی دەتوانن یەکریزی خۆیان بپارێزن و بەدوای دابین کردنی مافەکانی گەلی کوردبن لە چوارچێوەی یاسای بنەرەتی عێراق و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.

من وای دەبینم کە سوور بوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر وەڵام نەدانەوە و بەدەنگ نەهاتنی بۆ ئەو هەموو داوا و هەوڵانەی لایەن و وڵاتانی دەرەوە هەروەها خودی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی وەکو ئەو وەڵام نەدانەوە دەبێت کە کورد بەدەنگ هەوڵە نێو دەڵەتیەکاندا نەچوون.

 

بۆیە باشترین رێگا رێگای گفتوگۆ و پاپەند بوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراقە.

 

 

 

شەممە, 16 ک یەکەم 2017

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران، وێڕای هه‌ڵسه‌نگادنی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌باره‌ت به دانانی پارێزگاری که‌رکوک و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان وتی: له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا رێککه‌وتن هه‌یه که ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت. به تایبه‌ت سه‌‌باره‌ت به ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان که ده‌بێت به شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ بچن. به پێی ئه‌م رێکه‌تنانه، پارێزگاری که‌رکوک ده‌بێت کورد بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌نگاوه پێویسته‌کان جێبه‌جێ نه‌کراوه.

مامۆستا نازم له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری انصاف‌نیوز رایگه‌یاند: بابه‌ته‌که، بابه‌تی یه‌کێتی یان حزبه‌کانی دیکه نییه، به گشتیی رێکه‌وتنێک له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه که ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت. به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان که ده‌بێت پارێزگاری که‌رکوک کورد بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه. بۆیه خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌یانه‌وێت به رێگای ئاشتییانه و رێپێوان، پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌م رێککه‌وتنه بکه‌ن.

ده‌باغ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وتی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وتی: تا ئه‌م کاته هه‌رێمی کوردستان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رێز له بڕیاری مه‌حکه‌مه‌ی فیدراڵی بگرێت و هه‌روه‌ها ئاماده‌ی دانوستانین به پێی ده‌ستووری عێراق. به‌ڵام تا ئێستا وه‌لامێکی شیاومان له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کان پێ نه‌گه‌یشتووه.

دباغ همچنین درباره‌ی احتمال «سفر نچیروان» بارزانی به ترکبه، گفت: من اطلاع چندانی از این سفر ندارم ولی درکل، کردها و مخصوصا حکومت اقلیم کردستان دنبال این است که ارتباطات با کشورهای همسایه برقرار شود و ایران هم یکی از این کشورها است.

مامۆستا نازم سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌ردانی نه‌چیرڤان بارزانی بۆ تورکیا ده‌ڵێت: ئاگاداری ئه‌م سه‌ردانه نیم، به‌ڵام به گشتیی، کورده‌کان و به‌تایبه‌ت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانه‌وێت که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌ست پێبکاته‌وه‌و ئێرانیش یه‌کێکه له‌م وڵاتانه.

 

 

هەینی, 15 ک یەکەم 2017
حكومه‌تی عیراق سووره‌ له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش دواین زانیاری له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، داواشده‌كات ئه‌گه‌ر بۆ جموجۆڵی بازرگانیش نه‌بێت، بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان هه‌ردوو ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان بكرێنه‌وه‌.
 

 نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، په‌یوه‌سته‌ به‌ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا.

سه‌باره‌ت به‌ده‌ربڕینی ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان، كه‌ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌سره‌ داوای به‌غدا داخراوه‌، نازم ده‌باغ وتی:" به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێران نایه‌وێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سزابدات، وه‌ڵامی به‌غداش بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ مه‌رزی په‌روێزخان و قه‌سر شیرین نزیكن له‌یه‌كتره‌وه‌، بۆیه‌ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانیان به‌پێویست نه‌زانیووه‌".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌پێویستده‌زانێت و ده‌شڵێت: "پێشنیازم بۆ به‌رپرسانی ئێران كردوه‌، ئه‌گه‌ر بۆ بازرگانیش نه‌بێت، حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان به‌ڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیان بكرێنه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش حاجی ئۆمه‌ران چونكه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و سنوره‌ بۆ نه‌خۆشی و كاروباری تایبه‌تی خۆیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن

چوار شەممە, 13 ک یەکەم 2017

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، لە ئاهەنگی ساڵانەی "لویسیا" لە باڵیۆزی وڵاتی سوید لە تاران به‌شداریی کرد.

"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران دوێنی چوارشه‌مه 13/12/2017 دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن خاتوو "هێلێنا سۆنگەلاند" باڵیۆزی وڵاتی سوید لە تاران لە ئاهەنگی ساڵانەی "لویسیا" Lucia له‌گه‌ڵ نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداریی کرد.

سێ شەممە, 14 ت دووەم 2017

نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئەو هەواڵەی کە بە ناوی ئەوەوە بڵاو بۆتەوە لە رۆژنامەی ئاژانس ژمارەی ٦٤ لە رێکەوتی ١٥/١١/٢٠١٧ رەتی دەکاتەوەو پێی وایە بۆ مەبەستی تایبەت ئەم هەواڵەیان بڵاو کردۆتەوە.

سێ شەممە, 14 ت دووەم 2017

 

کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوانی ڕێکەوتنی ھەرێم و بەغدا دەکات بۆ کردنەوەی دەروازە سنورییەکان و نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەو وڵاتە، ڕەتیدەکاتەوە ھیچ بڕیارێک ھەبێت بۆ کردنەوەی دەروازەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران.
 
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەئێران، بە  SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ کردنەوەی ھەردوو دەروازەی سنوری پەروێزخان و حاجی ئۆمەران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەدراوە، ئەوەی باسیش دەکرێت، تەنھا ھەوڵدانە ئەگەرنا ھیچ بڕیارێک نییە.

وتیشی:" تاوەکو ڕێکەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق نەکرێت بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی فرۆکەخانەکانی ھەرێم و دەروازە سنورییەکان، کردنەوەی ئەو دەروازە سنورییانە ئاسان نییە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەڕاگەیەندراوێکدا ئەحمەد کەلاری نوێنەری بازرگانانی گەرمیان لەشاری کرماشانی ئێران، پێشتر بڵاویکردەوە کە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە بڕیاربوو مەرزی پەروێزخان بەڕوی کاری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بکرێتەوە، بەڵام دواخراوە.

 

پەڕەى 41 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی