امروز: هەینی 11 ت یەکەم 2024 برابر با 11 تشرینی یەکەم 2024

نازم دەباغ: ئێران له‌ جموجۆڵدایه‌ بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق, لە تاران باس لە دەنگۆی سەردانی (ئیسماعیل قائانی) بەرپرسی سوپای قودسی ئێرانی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جگە لەوەی وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە دەربارەی کۆبونەوەی چەند بەرپرسێکی ئێرانی لە شارۆچکەی تەوێڵە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

" به‌ڵێ له‌ په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵه‌کانیشیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت "

هەرچەندە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێم بڵاوییان کردەوە کە پێش جەژنی قوربان، ئیسماعیل ئاقانی سەردانی هەرێمی کوردستان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبۆتەوە، بەڵام نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران (نازم دەباغ) دەڵێت" من زانیاریم نییه‌ که‌ جه‌نابی ئاغای قائانی هاتبێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌کانی من، هه‌میشه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌ تایبه‌تیه‌کانیان که‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر به‌ڵێ له‌ په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵه‌کانیشیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن هه‌موو پێکه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی مه‌بده‌ئی سازان و هه‌روه‌ها هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ به‌شداربن له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که‌ هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی کورد و شیعه‌ پارێزراو بێت به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ برایانی سونه. "

" کۆبونەوەکەی نوێنەری ئێرانییەکان لە تەوێڵە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی "

جگە لەوە هەر بە پێی هەواڵ و چەند وێنەیەکی سەرۆکی یەکێتی کە لە شارۆچکەی تەوێڵە بڵاوکرایەوە، ناوبراو لەگەڵ چەند نوێنەرێکی ئێرانی کۆبوەوە، دواتریش (د. ئاسۆ فەرەیدوون) پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو"له‌دوای جه‌ژن ته‌وێڵه‌ ده‌بێته‌ ناوه‌ندی بڕیاردان)

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی‌ ئێرانییه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ ته‌وێڵه‌وه‌ چی له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق بکه‌ن که‌ ببێته‌ ناوه‌ندی بڕیاردان بۆچی ته‌وێڵه‌؟
نازم دەباغ وتی" ته‌وێڵه‌ ڕابردوویه‌کی هه‌یه‌ من خۆم له‌ به‌شێک له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و کاک نێچره‌ڤان و جه‌نابی عادل عه‌بدولمه‌هدی و براده‌رانی به‌رپرسی ئێرانی به‌شدار بووم هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵدابوون که‌ له‌ ته‌وێڵه‌ ڕێککه‌وتن کراوه‌، له‌سه‌ر هاوپە‌یمانی کورد و شیعه‌ ئه‌وکاته‌ دیاره‌ هاوپه‌یمانی کورد و شیعه‌ به‌ میحوه‌ری یه‌کێتی و پارتی له‌ هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی کاک مه‌سعود و مام جه‌لال، هه‌روه‌ها به‌ میحوه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامی، منیش هه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بیستوومه‌ که‌ جه‌نابی کاک بافڵ له‌ ته‌وێڵه‌ کۆبۆته‌وه‌ چونکه‌ به‌شدار نه‌بووم، به‌ڵام له‌ڕابردوودا ده‌توانم بڵێم به‌شداربووم له‌وانه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی کردووه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌ باسیکردبێت که‌ ئه‌و ڕێککه‌وتن و باسانه‌ی له‌گه‌ڵ براده‌رانی ئێرانی له‌ ته‌وێڵه‌ کرابێت ببێته‌ به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی بۆ هه‌موولایه‌ک، به‌ڵام هه‌روه‌کو باسمکرد هه‌میشه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ به‌ڕێککه‌وتن و به ‌ته‌بایی و به ‌سازان ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدرێت سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت نه‌ک هه‌ریه‌که‌ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بێت واته‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو بگیرێت. "

دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی تەوێڵە؟

دەباغ وتی" من زانیاریم نییه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی بیستوومه‌ جه‌ختکراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شداریکردنی کورد له‌ هاوپه‌یمانی کورد و شیعه‌ له‌عێراقدا، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی که‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، وه‌ مافی یه‌کتری پارێزراو بێت و هیچ لایه‌ک مافی ئه‌ویتر نه‌خوات. "

" تەوێڵەی ناوێت تەوێڵە، ئێران پێویستی به‌نهێنی نییه‌، به‌ڵکو به‌ئاشکرا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و به‌ئاشکرا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات"

دوای جه‌ژن ئاگادارن که‌ له‌ ته‌وێڵه‌ و بیاره جارێکی تر یەکێتی و نوێنەری ئێرانییەکان‌ کۆده‌بنه‌وه‌؟

لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی "ته‌وێڵه‌ی ناوێت ته‌وێڵه‌، له‌وانه‌یه‌ په‌یامێک بوو بێت له‌کاتی خۆیدا ئه‌م شته‌ به‌ناوی ته‌وێڵه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ ،په‌یامێک بێت هەروه‌ک وتم من زانیاری وردم نییه‌ ئایا کات که‌م بووه‌ که‌ له‌وێ یه‌کتریان بینیبێت و ڕۆیشتبن یاخود نا، به‌ڵام به‌گشتی ئێران پێویستی به‌نهێنی نییه‌، به‌ڵکو به‌ئاشکرا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و به‌ئاشکرا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات، هه‌روه‌ها به‌ئاشکراش سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات. "

واته‌ کۆبوونه‌وه‌ ناکرێت و بڕیار نادرێت له‌ ته‌وێڵه‌وه‌؟

نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە" ناتوانم بڵێم بڕیار نادرێت ناشتوانم بڵێم ده‌درێت، چونکه‌ مه‌رج نییه‌ ته‌وێڵه‌ شتێک بوو وه‌کو هه‌موو ڕووداوه‌کانی پێشوو به‌درێژایی ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال له‌و مه‌سه‌لانه‌ ئاماده‌ییم هه‌بووه‌ له‌ ته‌وێڵه‌ سێ جار کۆبوونه‌وه‌ کراوه‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی که‌ ڕۆیشتووه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ کۆبوونه‌وه‌ی چواره‌م. "

ئێران په‌یامه‌که‌ی چییه‌ له‌ ته‌وێڵه‌وه‌ بیه‌وێت بیگه‌یه‌نێت؟
لەوبارەیەوە نازم دەباغ دەڵێت" من پێموایه‌ په‌یامه‌که‌ی هیچ جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌سلێمانی بیدات یان له‌هه‌ولێر بیدات"

" .....ئاشکرابوو کە کورد چ زیانێکی لێکرد "

ئایا ئێران هیچ فشارێک له‌ یه‌کێتی یان له‌ پارتی ده‌کات بۆئه‌وه‌ی کاندیدی خۆیان بکشێننه‌وه‌ و یه‌کێکیان کاندیدی هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار؟

لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" من هه‌ستم پێنه‌کردووه‌ هه‌تا ئێستا، خۆی له‌ ڕاستیشدا نه‌ک له‌ یه‌کێتی و پارتی هه‌تا له‌عێراقدا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و فشاره‌ بکات و بڵێت ته‌نها ده‌بێت ئه‌وه‌ ببێت، به‌ڵکو له‌هه‌وڵدایه‌ که‌ ڕێکبکه‌ون له‌نێوان خۆیاندا چونکه‌ به ‌بڕوای من کێشه‌ی گه‌وره‌ ئێستا سه‌رۆک کۆمار نییه‌ به‌ڵکو کێشه‌ی گه‌وره‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ . "

سەبارەت بەوەی ئایا ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌م داواکاری و ئامۆژگاریانه‌ی (وەک خۆت دەڵێی) ئێران که‌ هه‌میشه‌ پێی وتوون ده‌بێت یه‌کبگرن ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م ئامۆژگاریانه(وەک خۆت دەڵێیت)‌ نه‌ڕۆن و به‌و شێوازه‌ نه‌که‌ن کورد چی زیانێک ده‌کات؟

لە وەڵامدا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی" پێموایه‌ له‌ڕابردوو هه‌تا ئێستا کورد ئه‌و ئامۆژگاری یان ئه‌و ڕاسپاردانه‌ یان ئه‌و ئاراسته‌ سیاسیه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران و ولاتانی ھاو پەیمان گه‌یاندویانە به‌هه‌موو به‌رپرسانی کورد، به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم ئاشکرابوو کە کورد چ زیانێکی لێکرد، چونکه‌ به‌شێکمان له‌ خاکی کوردستان له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها کێشه‌کان قوڵتر بوونه‌وه‌، ئێستاش ده‌بینین له‌گه‌ڵ عێراقێکداین که‌ هه‌ر ڕۆژه‌ له‌ دادگای فیدڕاڵی بڕیار ده‌رده‌که‌ن و بەھانەیەک دەگرن بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان سنووردار بکرێت، بۆیه‌ پێموایه‌ تاکه‌ هێز و توانا که‌ ده‌توانێت مافه‌کانی کورد دابین بکات تەنھاو تەنھایەکریزی و رێک کەوتنی ناو خۆیە . هه‌تا ڕاده‌یه‌کیش ئێران بۆ ئه‌م بۆچونە‌ پشتیوانه‌ که‌ ده‌بێت کورد له‌نێوان خۆیدا ڕێکبکه‌وێت مافەکانی لە چوارچیوەی دەستور دابین بکات ، له‌کاتێکدا سونه‌ چونکه‌ کێشه‌ی نه‌بوو بۆ ئێرانیش کێشه‌ نه‌بوو ڕێککه‌وتن و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژارد و ته‌واو، به‌ڵام ئێستا سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێکەوە دوکێشەن دوبارەی دەکەمەوە گرنگتر دیاری کردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بەرێککەوتنی زۆرینەی شیعە"

" من خۆم ترسم هه‌یه‌........ "

نازم دەباغ نەیشاردەوە کە ترسی لەوە هەیە، ئەگەر شیعە ڕێکبکەون، ئەوا چاوەڕێی ڕێککەوتنی کورد نەکەن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، لەو ڕووەوە دەباغ نمونەی بۆ ترسەکەی هێنایەوە، و دەڵێت" خۆم ترسم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دیاری بکرێت، پێموایه‌ کاتی خۆیشی عه‌بادی وایکرد کاتێک بڕیاریدا حکومه‌تی پێکهێنا کورد له ‌سلێمانی خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ بوو له‌ماڵی کاک نه‌وشیروان ئه‌و (عەبادی) کابینه‌شی پێکهێنا، ئه‌وکاته ‌بۆی هه‌یه‌ په‌رله‌مانی عێراقی خۆی بڕیار بدات و سه‌رۆک کۆمار ده‌ستنیشان بکات، به‌ڵام به‌ڕه‌چاوکردن و دیاریکردنی ئه‌و کاندیدانه‌ی که‌ کورد هه‌یه‌تی کاندیدێکیان پارتیه‌ و کاندیدێکیان یه‌کێتیه‌ له‌ په‌رله‌مان وه‌کو ئه‌زموونی ساڵی 2018 ساغ ده‌کرێته‌وه‌ ئه‌وکاته‌ لایه‌ک زیان ده‌کات و لایه‌ک قازانج .چونکە ئه‌گه‌ر کورد خۆی ڕێکنه‌که‌وێت خۆ عێراق کارەکانی خۆی دوا ناخات و ئەوەندە پەرۆشی کورد نین.... چاوەروان نابن تا کورد که‌ی ڕێکده‌که‌وێت و کێ ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆمار. "

" ئاگام لێیه‌ ئێران له‌جموجۆڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی ناوبژی بکات یان پێشنیار بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی "

نازم دەباغ وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە، کە دەنگۆی ئەوە هەیە، "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌دوای جه‌ژن پارتی و یه‌کێتی به‌نێوه‌ندگیری ئێران کۆده‌بێته‌وه"

لەوڕووەوە دەباغ دەڵێت" من نازانم، به‌ڵام ئاگام لێیه‌ ئێران له‌جموجۆڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی ناوبژی بکات یان پێشنیار بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه،‌ به‌ڵام ئێران ناتوانێت بڕیاره‌کانی خۆی فه‌رز بکات به‌سه‌ر یه‌کێتی دا یان به‌سه‌ر پارتیدا، پێویسته‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌ پارتی و یه‌کێتیه‌وه‌ خۆیان بتوانن خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره‌ بن، تا له‌ جیاتی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت به‌ڵکو دڵخۆشی و پیرۆزباییان لێبکرێت که‌ بڵێن ئێمه‌ ئه‌وه‌مانکرد له‌ قازانجی کورد و له‌قازانجی عێراقیش. "

"بڕواناکه‌م، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا مستحیلات نییه‌"

بۆچی هیچ ئه‌گه‌رێک هه‌یه‌ که‌ به‌سەریاندا بسه‌پێنرێت؟
وەڵامەکەی نازم دەباغ بەمجۆرە بوو" من بڕواناکه‌م، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا مستحیلات-مه‌حاڵ نییه، بەڵکو‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه‌. "

 

https://www.dengiamerika.com/a/6662446.html

Read کد خبر: 912

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی