امروز: 3شەممە 17 ئەیلول 2024 برابر با 18 ئەیلول 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

چوار شەممە, 05 تەمموز 2023

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هه‌ولێر دیداری کرد. 

"سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له تۆڕیی کۆمه‌ڵایه‌تی "تویتێر" بڵاویکرده‌وه که؛ له‌گه‌ڵ کاک "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران کۆبوومه‌وه. باسمان له ڕووداو و پێشهاته‌کان به گشتیی کرد و جه‌ختمان له گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌کی باشی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه. 

هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیم له به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م ستافی نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ئێران کرد بۆ کار و ماندووبوونیان.

 

چوار شەممە, 10 ئایار 2023

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران و "سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، له‌سه‌ر بانگهێشت نامه‌ی فه‌رمی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران، به‌شدارییان له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد.

کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به به‌شداری "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە ئێران و نوێنه‌ری حیزبه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمى کوردستان له تاران و به ئاماده‌بوونی زانایان و به‌رپرسانی ٣٧ وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها "محه‌مه‌د باقر قالیباف" سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "محه‌مه‌د باقری" سه‌رۆکی بنکه‌ی سه‌رتاسه‌ری هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر "عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی" فه‌رمانده‌ی گشتیی ئه‌ڕته‌ش، سه‌رله‌شکه‌ر "ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" ڕاوێژکاری باڵای ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی ته‌واویی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، ده‌ریادار "عه‌لی فه‌ده‌وی" جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداڕان، ئه‌میر ده‌ریادار "شه‌هرام ئێرانی" فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌ڕته‌ش و سه‌ردار "مێهدی فه‌ڕه‌حی" جێگری وه‌زیری دیفاع و پشتیوانی هێزه چه‌کدارییه‌کان، ‌له ڕۆژانی چوارشه‌مه و پێنجشه‌مه‌ ١٠ و ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی ئێران له شاری تاران به‌ڕ‌ێوه‌چوو.

کۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی به مه‌به‌ستی ناساندنی مانای نه‌زه‌رییه‌کان له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی جیهانی، سازکردنی ئاخاوتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ده‌بیاتی نه‌زمی نوێی جیهانی و هه‌روه‌ها‌ میحوه‌ره‌کانی مانای نوێی له پێکهێنانی نه‌زمی نوێی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و پێناسه‌ی مه‌هده‌وییه‌ت، بناماکان له نیزامه‌کانی ئایینده‌، کۆماری ئیسلامی و هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی له خۆده‌گرێت.

سه‌ردار "ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م" فه‌رمانده‌ی زانکۆی باڵای دیفاعی میللی سه‌باره‌ت به کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی ئاشکرای کرد: له سه‌رده‌می ئێمه‌دا گۆڕانکارییه‌کان له جیهاندا زۆر خێراتر له جاران ڕووده‌‌دات، وه‌کوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌‌م که ئیمپڕاتۆری عوسمانی له‌ناو چوو. له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌‌‌میشدا بینیمان که زلهێزه‌کان تێکشکان، دوای ئه‌م شه‌ڕه ڕووخانی شۆڕه‌وی ده‌ریخست که جیهان به‌ره‌و تا‌ک لایه‌نه ده‌ڕوات، به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وه‌کوو به‌هێزبوونی ڕووسیا، چین و سه‌رهه‌ڵدانی هێزه نوێیه‌کان ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنێت که نه‌زمی جیهانی به‌رده‌وام له گۆڕاندایه‌.

گوتیشتی: شه‌ڕی ئۆکڕاین و کاریگه‌رییه‌کانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شۆڕشی دژی حوکمی دۆڵار و هه‌روه‌ها‌ گۆڕانکارییه‌کانی جیهان ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌م نه‌زمه جیهانییه‌ له گۆڕاندایه. که‌وایه کۆماری ئیسلامی ئێران به ناونیشانی هێزێکی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌توانێت له‌‌سه‌ر ڕه‌وتی داهاتوو کاریگه‌ریی زۆری هه‌بێت و ئه‌وه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌ی وردیی زانستی هه‌یه.

 

 

 

 

 

دوو شەممە, 06 ئازار 2023

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.

خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە تاران، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی  ٠٧/٠٣/٢٠٢٣ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، پێشوازی لێکرا.

له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ئێران بە گشتی و هەروەها به ‌تایبه‌تی باسی ژینگە و کەش و هەوا و بۆنەکانی نەورۆز و ساڵی تازە لە هەرێمی کوردستان کرا.

له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هەوڵەکانی "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە عێراقی کرد سەبارەت بە سەردانی ناوبەناوی بۆ هه‌رێمى کوردستان و نێوانگیری عێراق و هەرێم و له به‌شێکی قسه‌کانیدا هەروەها خوازیاری بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان یونامی و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.

سێ شەممە, 20 ک یەکەم 2022

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیداریی کرد.

"دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠/١٢/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و "سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازیان لێکرا.  

له‌م دیداره‌دا، بە گشتی باسی باروودۆخ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و دوو لایه‌ن، به تایبه‌ت باسی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێرانیان کرد.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" باسی کێشەکانی قۆتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستانی لە وڵاتی ئێران کرد و له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیشدا هەروەها باسی ئەو کێشانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی سەردانی ئێران دەکەن. 

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، "دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەری ئه‌و کێشانه‌یدا که ڕووبه‌ڕووی قۆتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستانی لە وڵاتی ئێران ده‌بێته‌وه و هەروەها ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هەرێمی کوردستان که سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن.

پێنج شەممە, 01 ک یەکەم 2022

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایگەیاند، لە سەردانەکەی ‏محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تاران، ئێرانییەكان یەك ‏داواكاری سەرەكییان دەبێت، ئەویش پاراستنی سنوورەكانییانە لەگەڵ ‏عێراق‌، هەروەها سوودانیش ئامانجی خۆی هەیە.‏

 
نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە ‏تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ ئامانجی سەردانەكەی محەممەد شیاع ‏سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تاران دوو خاڵە؛ یەكێكیان پەیوەندی بە ‏عێراق ‌و خودی محەممەد شیاع سوودانییەوە هەیە، ئەوەی دیكەشیان ‏پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە.
 
نازم دەباغ گوتی: "ئەوەی پەیوەندی بە ‏سوودانییەوە هەیە ئەوەیە ئێرانییەكان دڵنیابكاتەوە کە ‏سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق رۆڵی ئێرانی لەلا گرنگە بۆ كاری پێكەوەیی ‏لەگەڵ عێراق."‏
 
ئامانجی دووەمی سەردانەكەی بۆ تاران، بەپێی لێكدانەوەكانی نوێنەری حكومەتی ‏هەرێمی كوردستان لە ئێران، خواستی ئێرانییەكانە بۆ پاراستنی ‏سنوورەكانی. دەبا‌غ دەڵێت: "پێشتریش ئێران ئەو داواكارییەی هەبووە كە ‏پێویستە عێراق كۆنتڕۆڵی سنوورەكانی لەگەڵ ئێران بكات، ئەمجارەش ‏ئەو داواكارییەیان بەجیدیتر دەبێت."‏
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29-11-2022 محەممەد شیاع سوودانی، ‏سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران. 
 
محەممەد جەمشیدی، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى نووسینگەى سەرۆککۆمارى ئێران بۆ کاروبارى سیاسى بە ئاژانسى دەنگوباسی ئیرناى وڵاتەکەى گوتووە: "محەممەد شیاع سوودانى لە کۆمەڵگەى سەعدئابادى کولتوورى و مێژوویی لە تاران لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئێران کۆدەبێتەوە."
 
بەگوتەى ئەو بەرپرسەى ئێران لەو سەردانەدا سوودانى یاداشتنامەیەک بۆ پەرەپێدانى هاریکارى نێوان تاران و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیی ئێران واژوو دەکات.
 
سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران دوای کۆبوونەوەی شەوی رابردووی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بووە کە بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە جەخت لە پاراستنی سەروەریی عێراق و نەکردنە ئامانجی وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی خاکی عێراقەوە کراوەتەوە.
 
ئێران لە گوشارەکانی بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە و داوایان لێدەکات هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران کە لە باشووری کوردستانن لە چەک دابماڵدرێن.
 
رۆژی دووشەممە 28-11-2022 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە لە بەشێکیدا هاتبوو: "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران سوودانى به‌ ته‌واوى هاوڕا بوون و دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه‌ به‌ هيچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ و كرده‌‌وەیە‌كى سه‌ربازى له‌ سنووره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه‌ هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به‌ په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام رێگه‌ به‌ بوونى گرووپى چه‌كدار له‌ هه‌رێمى كوردستان نادرێت."
 
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/291120221
پێنج شەممە, 15 ک یەکەم 2022
رووداو دیجیتاڵ 
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، ئێران ئەو کارانەی عێراق بە هاوئاهەنگی هەرێمی کوردستان دەیانکات بۆ پاراستنی سنوورەکان پێباشە و بە پێویستی دەزانێت. دەشڵێت: "ئەو رێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر بە رەزامەندی ئێران دەکرێت؛ ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە."
 
رۆژی دووشەممە 12-12-2022، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی رێوشوێنەکانی عێراق لە پاراستنی سنوور و دامەزراندنی چەند لیوایەک بۆ ئەو مەبەستە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەر رێوشوێن و هەڵوێستێکی حکومەتی عێراقی وەریبگرێت پەیوەندیی بە سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە هەبێت، بەبێ رەزامەندی و هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناکرێت و ئەو کارە سەرناگرێت."
 
نازم دەباغ دەشڵێت: "بەدڵنیاییەوە ئەو بڕیار و رێوشوێنانەی عێراق دەیانگرێتەبەر بەبێ رەزامەندی ئێران ناکرێت و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان لەلایەن عێراقەوە بەهاوئاهانگی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران گەرەنتی دەدات بە ئێران."
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەبارەی راوەستانی ئەو هێرش و بۆردومانانەی کە ئێران زوو زوو دەیکردن، گوتی، "بەدڵنیاییەوە ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا چالاکییەکانی راگرتووە پەیوەندیی بە بەرپەرچدانەوەی ئەو کارانەوە هەیە لە سنوورەکان و لە ناو کۆماری ئیسلامیی ئێران روودەدەن."
 
نازم دەباغ پێیوایە، عێراق بڕیارێک نادات ئەگەر دڵنیایی و گەرەنتی لە ئێران وەرنەگرێت، چونکە ئێران پێیوایە لە بەغدا ئەو سیاسەت و پرەنسیپە هەیە کە رێگە لەو چالاکیانە بگرن کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناو ئێرانەوە هەیە، بۆیە بە رێوشوێنەکانی عێراق دڵخۆشە و پێیباشە.
 
لە دوای ناڕەزایەتییەکانی نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی 28-9-2022، ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان، بەو هۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوون. دواتر سێ جاری دیکە بە درۆن و مووشەک هێرشی کردەوە سەر هێزەکانی رۆژهەڵات لە کۆیە، زڕگوێز، شێراوە و کەمپی جێژنیکان لە بەحرکە.
 
بەرپرسانی ئێران، هێزەکانی رۆژهەڵات بە هەڕەشە بۆ سەر خۆیان دەزانن، بۆیە چەندینجار داوایان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە، ئەو هێزانە لە چەک دابماڵن.
 
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/121220228
پەڕەى 1 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی