امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

دواین زانیاری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان

حكومه‌تی عیراق سووره‌ له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش دواین زانیاری له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، داواشده‌كات ئه‌گه‌ر بۆ جموجۆڵی بازرگانیش نه‌بێت، بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان هه‌ردوو ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان بكرێنه‌وه‌.
 

 نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، په‌یوه‌سته‌ به‌ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا.

سه‌باره‌ت به‌ده‌ربڕینی ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان، كه‌ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌سره‌ داوای به‌غدا داخراوه‌، نازم ده‌باغ وتی:" به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێران نایه‌وێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سزابدات، وه‌ڵامی به‌غداش بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ مه‌رزی په‌روێزخان و قه‌سر شیرین نزیكن له‌یه‌كتره‌وه‌، بۆیه‌ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانیان به‌پێویست نه‌زانیووه‌".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به‌پێویستده‌زانێت و ده‌شڵێت: "پێشنیازم بۆ به‌رپرسانی ئێران كردوه‌، ئه‌گه‌ر بۆ بازرگانیش نه‌بێت، حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان به‌ڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیان بكرێنه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش حاجی ئۆمه‌ران چونكه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و سنوره‌ بۆ نه‌خۆشی و كاروباری تایبه‌تی خۆیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن

Read کد خبر: 551

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی