امروز: هەینی 11 ت یەکەم 2024 برابر با 11 تشرینی یەکەم 2024

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.

 خاتوو "لیدال ساکس" Lyndall Sachs باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "لوک دوز" سکرتێری دووهەمی باڵیۆزخانەی ئۆستڕالیا لە تاران، ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی  ٢٨/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێکرا.

 له‌م دیداره‌دا، باسی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.

 له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆسترالیا لە تاران، باسی لە گرینگی یەک هەڵوێستی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمى کوردستانی کرد.

 هه‌روه‌ها "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، جەختی لە یەک هەڵوێستی لایانەکان کرده‌وه و خوازیاری پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئۆسترالیا و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.

Read کد خبر: 910

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی