امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

سێ شەممە, 08 نیسان 2014

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە گۆڤاری مانگانەی "نەسیم بێداری" ژمارەی تایبەتی نەورۆز، وتارێکی بە ناونیشانی "پێش‌بێنی خاتەمی" نووسیوە کە دەقی ئەم بیرەوەرییە لە خوارەوە دەخوێننتەوە:

شەممە, 29 ئازار 2014

"نازم دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران ڕایگه‌یاند: وته‌کانی مالیکی بۆ مه‌رامی سیاسیه‌ له‌کاتێکدا له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک ده‌بینه‌وه‌ و پێویستیشه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ سیاسی نه‌کرێت.

دوو شەممە, 17 شوبات 2014

مامۆستا نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران رایگه‌یاند: به‌ هه‌وڵ و كۆششی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، توانرا كێشه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ له‌ زانكۆكانی ئێران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوونه‌وه‌.

دوو شەممە, 13 ک دووەم 2014

 SNN ـــ محه‌مه‌د حیكمه‌ت

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌دوێت و ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات گه‌رچی سه‌ردانه‌كه‌ تایبه‌تی بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی كه‌سایه‌تیه‌كه‌یه‌وه‌ پێده‌چێت چاوی به‌كه‌سانی به‌رپرس و باڵای ئه‌و وڵاته‌ بكه‌وێت.

دوو شەممە, 06 ک دووەم 2014

 ئەمرۆ یەک شەمە (5-1 -2014 ) کاتژمێر( 12 )ى سەر لەبەیانى بەرێز ( مامۆستا علی باپیر  ) ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامى لەکوردستانى عێراق  سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کرد لە تاران و لەلایەن بەرێزان 
( نازم عومەر ) نوێنەرى حکومەتى هەرێم و بەرێز محمد صديق ( جگەر خوێن )جێگرى نوێنەرى حکومەتى هەرێم پێشوازیان لێ کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکەو عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى کرا وە رۆڵی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئێران و بەشدارى نوێنەرانى حیزبە کوردستانیەکان لەنوێنەرایەتى حکومەت لەئێران بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنى خواست لە کاروبارەکانیاندا.
هەروەها باس لە هەنگاوەکانى دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و دروست کردنى کابینەى نوێ حکومەت کرا.  


    بەشی راگەیاندن            
نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێران

دوو شەممە, 30 ک یەکەم 2013

 ئەمرۆ دووشەمە (30-12-2013 ) کاتژمێر( 10 )ى سەر لەبەیانى بەرێز ( رینێ ئەکوارۆن ) سەرۆکى ئوفیسی یونامی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشی عێراق و ئێران لەتاران سەردانى ئۆفیسی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی کرد لە تاران و لەلایەن بەرێز ( نازم عومەر ) نوێنەرى حکومەتى هەرێم پێشوازى لێ کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکەو عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى کرا .
هەروەها باس لە هەنگاوەکنى دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و دروست کردنى کابینەى نوێ حکومەت. جێگاى ئاماژەیە بەرێز ( رینێ ئەکوارن ) سەرسامى خۆی نیشاندا لە خێرایی گەشەکردنى هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا.

پەڕەى 81 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی