امروز: هەینی 11 ت یەکەم 2024 برابر با 11 تشرینی یەکەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

دوو شەممە, 11 حوزەیران 2012

تاران ٥ی ئاب / ئۆگۆست (PNA) ـ نازم دەباغ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئێرانی بە شێوەیەکی فەرمی و وەکوو سەرۆک وەزیرانێکی تایبەت، ڕێزیان لە کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان گرت و پێشوازییان لێکرد. 

شەممە, 12 ت یەکەم 2013

ئه‌مڕۆ لوتکه‌یه‌کی شیعری کوردی ماڵئاواییمان لێده‌کات، به‌ڵام په‌یامی شیعرو شاسواری ره‌سه‌نی وشه‌ی کوردی به‌جێمان ناهێڵێت، ئه‌مڕۆ ئه‌ستێره‌یه‌کی تێکۆشانی کورده‌واری ده‌کشێته‌وه‌، به‌ڵام ئاسۆی تێکۆشانی ئه‌م گه‌له‌ له‌بن نه‌هاتووه‌، ئه‌مڕۆ داکۆکیکارێکی مافی ژنان به‌شعیرو رێپێوان شوێن چۆڵ ده‌کات، به‌ڵام له‌شکری یه‌کسانیخوازان له‌زیادبووندایه‌، ئه‌مڕۆ داهێنه‌رێکی مه‌زنی ئه‌م گه‌له‌ چاویلکه‌‌و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی داده‌نێت‌و جگه‌ره‌که‌ی ده‌کوژێنێته‌وه‌، به‌ڵام وزه‌ی له‌بن نه‌هاتووی داهێنان هیچ شتێک ناتوانێت رێگه‌ی لێبگرێت، ئه‌مڕۆ په‌پوله‌کان به‌ده‌ربه‌ندی ئازاددا ده‌فڕن‌و له‌پارکی ئازادیدا پێشوازی له‌شێرکۆ بێکه‌س ده‌که‌ن.

شەممە, 12 ت یەکەم 2013
"به ‌بڕوای من به ‌دڵنیایه‌وه‌ گۆڕانکاری له‌ کورسییه‌کاندا دێنه ‌به‌رچاو که به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایی نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان. هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنیش له‌ ڕووی شێوازی کارکردنیان له‌ کاتی ئۆپۆزسیۆنی و بیروبۆچونی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ریان که‌ هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ کردبێ و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی لایه‌نه‌کانی له‌ کاتی تۆران لێیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و شێوازی کار یان وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی تازه‌..."
 
کوردپرێس/ حه‌سه‌ن ساڵحی: نازم عومه‌ر ده‌باغ، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ئێران، له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ کوردپرێس له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان، وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ نه‌سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووه‌کان‌ له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه‌، باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌هۆی به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و پڕۆسه‌ی دیموکراسی نه‌کرا ئه‌و کێشه‌یه‌‌ بکرێته‌ هۆیه‌ک بۆ دواخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها بۆ ته‌ندرست به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان، سه‌ره‌ڕای نه‌سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووه‌کان که‌ ڕه‌خنه‌ی زۆری ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هه‌رێمه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه،‌ جه‌خت ده‌کات "ده‌بێت ڕه‌چاوی چاودێری بکرێت تا لایه‌نێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ کاری نه‌هێنێت و که‌سانێک سوود له‌و ناوانه‌ وه‌رنه‌گرن." به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش که‌ "ئه‌وه‌ی له‌ به‌هانه‌ بگه‌ڕێت ئه‌وه‌ هیچ‌ به‌ربه‌ستێک نییه‌ پێشی لێ بگرێت."
نازم ده‌باغ له‌ به‌شێکی دیکه‌ی‌ دیمانه‌که،‌ وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ باشترین کار له‌ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن "هاوپه‌یمانی نێوان یه‌کێتی و پارتیه"‌ وه‌کوو دوو هێزی سه‌ره‌کی گۆڕه‌پانه‌که،‌ به‌ڵام ڕاشده‌گه‌یێنێت "خۆ به‌ گه‌وره‌ زانین و سه‌پاندنی بیروڕای یه‌کتر له‌ نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان، ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی سه‌نگ و دروست بوونی هاوپه‌یمانی تر..."
ده‌قی دیمانه‌که‌:
کوردپرێس: هه‌ڵبژاردن خۆی له‌ کوێی دیموکراسییه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌بینێته‌وه‌؟
نازم ده‌باغ: وه‌کوو هه‌موولایه‌ک ده‌زانین یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانى دیموکراسییه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆکه‌ له‌ عێراقی نوێدا له‌ پڕۆسه‌ى سیاسیدا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و به‌پێی هه‌له‌ ڕه‌خساوه‌کان ده‌توانین بڵێین وه‌کوو خۆی ئه‌نجام ده‌درێت و رۆڵی خۆشی بینیوه. که‌ دوو خولی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌ و چاوه‌رێی سێ هه‌مین.
 
کوردپرێس: له‌و دیموکراستییه‌ته‌دا که‌ ئێوه‌ باسی ده‌که‌ن له‌ ساڵی 1991 تا 2013 ته‌نیا 5 هه‌ڵبژاردن کراوه‌ (جگه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رتاسه‌ریانه‌ی له‌ عێراقدا به‌ڕێوه‌چووه‌) هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 22 ساڵدا 5 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چووه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ (بۆ وێنه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان 8 ساڵ و نیوه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌)‌؟
نازم ده‌باغ: وه‌کوو ئاگادارن و له‌ سه‌ره‌وه‌ش باسمانکرد که‌ هه‌لی ڕه‌خساو و هه‌ندێ جار بارودۆخه‌که‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یرى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له ‌دواى ڕاپه‌رین و ساڵى (1991)دا به‌ داخه‌وه‌ شه‌ڕى ناوخۆ یه‌کێک بوو له‌ هۆکاره‌کانى دواکه‌وتن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بارودۆخه‌ش ئه‌نجام دراوه. ئێستاکه‌ وا له‌ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنداین، ئومێد ده‌که‌ین به ‌سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو بکرێت، داواکارین له‌مه‌ودوا له‌ کاتى خۆی ئه‌نجام بدرێت.
 
کوردپرێس: هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان چ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا هه‌یه‌؟
نازم ده‌باغ: جیاوازییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى خولی چوار خۆی له‌ گه‌رم و گوڕی زیاترى پڕوپاگه‌نده‌کاندا ده‌بینێت که‌ هه‌موولایه‌ک که‌وتوونه‌ته‌ کێبه‌رکێ و زۆر جدی تر له‌ جاران ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ، یه‌که‌م: بوونى ئۆپۆزسیۆنێکى چالاک و به‌ هه‌ڵپه‌ و هه‌ره‌وه‌ها سه‌ربه‌خۆیی له‌ لیسته‌کاندا بۆ هه‌ڵبژاردن به ‌تایبه‌ت (ی.ن.ک) و هه‌روه‌ها ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ به ‌بڕوای من زۆربوونى ناڕه‌زایی و هه‌ست کردن به‌ جولانى پارسه‌نگ له‌ نێوانیاندا زیاتر هانیان ده‌دات که ‌پڕوپاگه‌نده‌کانیان گه‌رمتر که‌ن. جیاوازى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌م قه‌وارانه‌دا به‌دى ده‌کرێت له‌ نێوان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوودا.
 
کوردپرێس: له‌ 17 لیست که‌ بۆ 100 کورسی تایبه‌ت به‌ لیسته‌ کوردستانییه‌کان ڕکابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر 5 لیستی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی لاببه‌ین، 12 لیست به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جیا له‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌شدارییان کردووه‌، لێکدانه‌وه‌تان بۆ هاتنه‌ مه‌یدانی ئه‌م لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ که‌ زۆر زیاترن له‌ خوله‌کانی پێشووتر چییه‌؟ و پێشبینی ئێوه‌ بۆ ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و لیستانه‌ چییه‌؟
نازم ده‌باغ: زیادبوونى لیستى جۆراوجۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یه‌که‌م بۆ که‌ش و هه‌وای ئازاد و بوونى پڕۆسه‌ى دیموکراتى له ‌هه‌رێمى کوردستاندا و هه‌روه‌ها به‌شێکى تریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جۆرێ ته‌کتیک له‌لایه‌ن هێزه‌کانى باڵاده‌ست و به ‌ئیمکانییه‌ت که‌ هه‌وڵده‌ده‌ن لیستى سێبه‌ر دروست بکه‌ن به‌ڵام به ‌گشتى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئازادى و دیموکراسییه‌تى که‌ له‌ئارادایه‌ هه‌یه‌.
 
کوردپرێس: ئایا لیسته‌ سه‌ربه‌خۆکان له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم پاش هه‌ڵبژاردن ده‌توانن له‌ نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵ ببینن؟
نازم ده‌باغ: به‌ڵێ ده‌توانن به ‌هه‌ردوو شێوه‌ چ ئه‌وانه‌ى له‌ ڕاستیدا سه‌ربه‌خۆن و چ ئه‌وانه‌ى که ‌سێبه‌رن، به‌ ‌شێوه‌یه‌ک پارسه‌نگ بگۆڕن.
 
کوردپرێس: له‌ 111 کورسی په‌رله‌مان 11 کورسی بۆ کۆتا دانراوه‌، ئایا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ هاوسه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌تی ئه‌وان وه‌کوو که‌مینه‌ ئیتنیکی و مه‌زه‌بییه‌کان؟
نازم ده‌باغ: دانانى کورسی کۆتا به‌ بڕواى من ئه‌گه‌ر زیاد نه‌بێت که‌میش نییه‌ و ‌ده‌توانم بڵێم هاوسه‌نگن به ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕاستى ژماره‌ى جه‌ماوه‌ره‌که‌یان به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌رى کورد له‌ کوردستاندا و به‌ تایبه‌ت که‌ زۆرێک له ‌نه‌ته‌وه‌کانى تر له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌شدارن له ‌ڕیزه‌کانى ڕێکخستنى پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان.
 
کوردپرێس: له‌ 11 کورسی کۆتا، کورسی بۆ تورکمان و مه‌سیحی و ئاشووری و... دانراوه‌ به‌ سه‌رنجدان به‌ حه‌شیمه‌تی کوردی فه‌یلی ئه‌ی بۆچی کورسی به‌وان نه‌دراوه‌؟
نازم ده‌باغ: یه‌که‌م کوردى فه‌یلی جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانى تر مه‌گه‌ر کوردى فه‌یلی ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌ نییه‌ که ‌کوردن؟ ئه‌وان له ڕیزه‌کانى ڕێکخستنى پارته ‌کوردییه‌کاندا چه‌ندین سه‌رکرده‌یان هه‌یه‌ بۆ به‌شداری و هه‌روه‌ها سنووری جوگرافیای ئه‌وان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سنووره‌ی ئه‌مڕۆکه‌ی هه‌رێمن وه‌کوو خه‌ڵکی که‌رکووک و ناوچه ‌دابڕاوه‌کانی تری کوردستان جگه‌ له‌ چه‌ند ڕێکخستنێک به‌ناوى فه‌یلییه‌کان.
 
کوردپرێس: ‌ناڕوونیگه‌لێک له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه‌ بۆ وێنه‌ (نه‌سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووه‌کان، هێنانی ناوی دووباره‌، هێنانی ناوی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن "بۆ وێنه‌ کورده‌کانی سووریا و مووسڵ و ..." و پێناسه‌ بۆ ده‌نگدان)، خودی یه‌کێتی نیشتیمانی ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته‌ داوه‌ و کۆمیسیۆنیش دانی پێداناوه‌، به‌ سه‌رنجدان به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌م ناڕوونیانه‌ ئایا ته‌ندروستی هه‌ڵبژاردنه‌کان ناڕواته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌؟
نازم ده‌باغ: له‌ ڕاستیدا نه‌ک ناڕوونى به‌ڵکوو دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ناو و نه‌سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووه‌کان هه‌یه‌. به‌ڵام به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و پڕۆسه‌ی دیموکراسی نه‌کرا بکرێته‌ هۆیه‌ک بۆ دواخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ‌لێره‌دا زیاتر ده‌بێت ڕه‌چاوی چاودێری بکرێت تا لایه‌نێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به ‌کاری نه‌هێنێت و ‌که‌سانێک سوود له‌م ناوانه‌ وه‌رنه‌گرن، ئه‌گه‌رنا لایه‌نی شکست خواردوو بۆی هه‌یه‌ بیکه‌ن به‌ هۆیه‌ک بۆ تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
 
کوردپرێس:  ئایا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته‌ی ئێستا تایبه‌ت به‌ تۆماری ده‌نگده‌ران سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی یه‌کێتی، له‌ داهاتوودا بێ متمانه‌یی له‌ نێوان دوو لایه‌نی حوکمڕان دروست ناکات؟
نازم ده‌باغ: ئه‌م لێپرسراویه‌تییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و حکوومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم و ‌ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت نه‌بێته‌ هۆی بێ متمانه‌یی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
 
کوردپرێس: ئه‌گه‌ر لایه‌نێک له‌ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ئه‌و ده‌نگه‌ی که‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات و چاوه‌ڕوانی ده‌کات، به‌ده‌ست نه‌هێنێت و ئه‌نجامه‌کانیش قبووڵ نه‌کات (به‌ سه‌رنجدان به‌و باسانه‌ی که‌ ده‌یکه‌ن وه‌کوو ئه‌گه‌ری ته‌زویر و هێشتنه‌وه‌ی کارت بۆ گومان خستنه‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌ڵبژاردن) ئه‌وا ئه‌نجامه‌کان چ ده‌بن و ده‌توانێ چ کاریگه‌رییه‌کی سلبی له‌سه‌ر پرۆسه‌که‌ دروست بکات؟
نازم ده‌باغ:  پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی له‌ به‌هانه‌ بگه‌رێت ئه‌وه‌ هیچ به‌ربه‌ستێک نییه‌ پێشی لێ بگرێت و‌ ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتن و لایه‌نگر دیاره‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک. که‌ یه‌که‌م، ده‌کرێت له‌ ڕێژه‌ی به‌شداربوواندا دیاری ڕێژه‌ی ته‌زویر بکرێت و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر. دووه‌م ده‌کرێت دوای هه‌ڵبژاردن لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کارتی ده‌نگده‌ران بکرێت بۆ ئه‌و ناوانه‌ی که‌ مردوون یان دووباره‌ن... ئومێد ده‌که‌م هه‌موو له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییدا بن به‌ دوای تانه‌ و ناشیرین کردنی پڕۆسه‌ی دیموکراسییه‌ت نه‌بن.
 
کوردپرێس:  ڕۆڵی چاودێران له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چی ده‌بێ، ئایا ڕا و بڕیاره‌کانی چاودێران له‌ په‌سندی کۆتایی ته‌ندروستی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رچاو ده‌گیردرێت و ئه‌گه‌ر شتێکیان به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕاگه‌یاند ئایا له‌ به‌رچاو ده‌گیردرێت یان وه‌ک خولی پێشوو ته‌نیا چاودێری ده‌که‌ن و ڕاپۆرت له‌سه‌ر ته‌ندروستی پڕۆسه‌که‌ هیچ ئاوڕێک له‌ ڕاپۆرتی ئه‌وان ناداته‌وه‌؟
نازم ده‌باغ: ڕۆڵیان گرنگه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆسه‌ی دیموکراسی و له‌ دواییدا به ‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕاپۆرته‌کانی ئه‌وانیش ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ دادگا له‌سه‌ر ڕاستی و پاکی هه‌ڵبژاردنه‌کان، واته‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نێک بیه‌وێت تانه‌ له‌ پڕۆسه‌که‌ و ئه‌نجامه‌که‌ بدات ده‌کرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕاپۆرتی چاودێره‌کان، نازانم مه‌به‌ستت چییه‌؟ چونکه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو وانه‌بووه‌ که‌ گوێ نه‌درێت.
 
کوردپرێس: به‌ ڕای به‌ڕێزتان گۆڕانکاری به‌رچاو له‌ ژماره‌ی کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مان دێته‌دی که‌ گۆڕانکاری له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی لێ بکه‌وێته‌وه‌؟
نازم ده‌باغ: به ‌بڕوای من وه‌کوو له‌ پێشتر له ‌جیاوازییه‌کانی دا باسمان کرد، به ‌دڵنیایه‌وه‌ گۆڕانکاری له‌ کورسییه‌کاندا دێنه ‌به‌رچاو که به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایی نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان. هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنیش له‌ ڕووی شێوازی کارکردنیان له‌ کاتی ئۆپۆزسیۆنی و بیروبۆچونی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ریان که‌ هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ کردبێ و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی لایه‌نه‌کانی له‌ کاتی تۆران لێیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و شێوازی کار یان وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی تازه‌...
 
کوردپرێس: ئایا پارتی و یه‌کێتی له‌ ده‌سه‌ڵاتی نوێ پاش هه‌ڵبژاردن وه‌ک هاوپه‌یمان ده‌مێننه‌وه‌؟
نازم ده‌باغ: به ‌بڕوای من ته‌نها دوو هێزی سه‌ره‌کی له‌ گۆڕه‌پانی کاردا، پارتی و یه‌کێتی وه‌کوو لایه‌نی یه‌که‌م و دووه‌م یان ده‌کرێت وه‌کوو یه‌ک پێکه‌وه‌ پارێزگاری له‌م پرۆسه‌یه‌ بکه‌ن. به‌ هاوکاری هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ سیاسییه‌کانی تری کوردستان، بۆیه‌ مانه‌وه‌یان به‌ ڕێزگرتن له‌ یه‌کتری و دیاری کردنی سه‌نگی یه‌کتر وه‌کوو خۆی به‌ پێویست ده‌زانم وه‌ ده‌کرێ دووباره‌ پێکه‌وه‌بن، به‌ڵام ناشبێت ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو نه‌گرین خۆ به‌ گه‌وره‌زانین و سه‌پاندنی بیروڕای یه‌کتر له‌ نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی سه‌نگ و دروست بوونی هاوپه‌یمانی تر. دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ به‌ ڕێزگرتن له ‌یه‌کتری و ڕه‌چاو کردنی ڕابردوو و ئێستاکه‌دا پێم وایه‌ باشترین کار هاوپه‌یمانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه‌ به ‌ڕه‌چاوکردنی توانا و هێزی لایه‌نه‌کانی تری کوردستان.
 
کوردپرێس:  ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا (پارتی و یه‌کێتی) به‌شداری له‌ ده‌سه‌ڵاتی داهاتوودا نه‌کات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ربازی، ئاسایشی و ئابوورییه‌کان‌ (پێشمه‌رگه‌، ئاسایش، ڕێککه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌کان و...) له‌لای ئه‌وان‌‌ وه‌کوو حیزب، چی به‌ سه‌ر دێت و ده‌توانن چ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی هه‌رێم بکه‌ن؟
نازم ده‌باغ: لێره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ براده‌ران به‌ پڕۆسه‌ی دیموکراسی و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رلایه‌ک ڕاستگۆ بێت ئه‌وه‌ ده‌بێ پابه‌ندبێت و ‌حکوومه‌ت به‌ هه‌موو ده‌زگا و به‌شه‌کانییه‌وه‌ کاره‌کانی خۆی بکات و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو بوارێکدا بشکێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی باست کرد موڵکی گه‌ل و حکوومه‌ته‌ که‌ من پێم وایه‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ئه‌وه‌ نابێت که‌ دووچاری ئه‌م ڕۆژه ‌بین. هه‌ر شته‌ش له‌ کاتی خۆیدا ده‌رده‌که‌وێت.
 
کوردپرێس: پێتان وایه‌ ده‌وڵه‌تی داهاتوو ده‌توانێ ببێته‌ ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتیمانی به‌ به‌شداری هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌کانی تر؟
نازم ده‌باغ: هه‌موو به‌ سه‌رۆک بارزانیشه‌وه‌ سووربوون له‌سه‌ر سازانی نیشتیمانی و هه‌موار کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاساکانی ده‌ستوور. واته‌ هه‌ر هه‌موو به‌پێی ئه‌م دروشمانه‌ ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانی داهاتوودا زیاتر پێکه‌وه‌ دوور له ‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبی و که‌سایه‌تی کار بۆ سازکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بکه‌ین بۆ سازانی نیشتیمانی و چالاک کردنی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و پێداچوونه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌سه‌ر بابه‌ته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وییه‌کان له‌پێناو ئاینده‌یه‌کی باشتر.
پەڕەى 84 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی