امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

چارەسەری کێشەی خوێندکارەکانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئێران

مامۆستا نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران رایگه‌یاند: به‌ هه‌وڵ و كۆششی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، توانرا كێشه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ له‌ زانكۆكانی ئێران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوونه‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌و‌ خوێندكارانه‌ی كه‌ نیازیان هه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ خوێندن، په‌یوه‌ندی به‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ئێران له‌ هه‌ولێر و سلێمانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بنێرن تاوه‌كو به‌ر له‌ هاتنیان كارئاسانییان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر خوێندنه‌كانی خۆیان له‌ زانكۆكانی ئێران.

Read کد خبر: 230

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی