امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران: به هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌ بێت ئیدانه‌ی کوشتن ده‌که‌ین

"نازم دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران ڕایگه‌یاند: وته‌کانی مالیکی بۆ مه‌رامی سیاسیه‌ له‌کاتێکدا له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک ده‌بینه‌وه‌ و پێویستیشه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ سیاسی نه‌کرێت.

 

"نازم دەباغ" نوینه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕاوێژکاری جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ تاران به‌ تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: به‌ هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌ بێت ئیدانه‌ی کوشتن ده‌که‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕووداوی کوشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ له‌ به‌غداد، هه‌ندێ که‌س و خودی مالیکیش بۆ مه‌رامی سیاسی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کاری دێنن و ئه‌مه‌ش جاری یه‌که‌م نیه‌ که‌ له‌ به‌غداد و عێراق به‌گشتی ڕووداوی کوشتن ڕووی دابێت، بۆیه‌ پێویسته‌ پشتیوانی له‌ یاساو ده‌دپه‌روه‌ری بکه‌ین و ڕاستی ڕووداوه‌که‌ ئاشکرا بکرێت و په‌یوه‌ندیشمان کردووه‌ به‌ لایه‌نی به‌رپرس بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌ سیاسی نه‌کرێت.

 

وتیشی: داوامان وایه‌ هه‌موو لایه‌ک و ده‌سه‌ڵاتدارنی کورد له‌ هه‌ولی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ڕووداوه‌ دابن و له‌بری ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رین بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌ شێوه‌یه‌کی دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بکرێت و ڕووداوه‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نه‌کرێت و ڕووداوی کوشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ش کارێکی نه‌خوازراو بووه‌ نه‌ک تیرۆر.

 

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌کو نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم ڕاستی و دورستی ڕووداوه‌که‌ بۆ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونده‌که‌ینه‌وه‌و پشتیوانی و ئه‌گه‌ر پێویستیش بکات داوایان لێ ده‌که‌ین بێنه‌سه‌رخه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنی.

Read کد خبر: 232

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی