ئەمرۆ یەک شەمە (5-1 -2014 ) کاتژمێر( 12 )ى سەر لەبەیانى بەرێز ( مامۆستا علی باپیر ) ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامى لەکوردستانى عێراق سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کرد لە تاران و لەلایەن بەرێزان
( نازم عومەر ) نوێنەرى حکومەتى هەرێم و بەرێز محمد صديق ( جگەر خوێن )جێگرى نوێنەرى حکومەتى هەرێم پێشوازیان لێ کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکەو عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى کرا وە رۆڵی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئێران و بەشدارى نوێنەرانى حیزبە کوردستانیەکان لەنوێنەرایەتى حکومەت لەئێران بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنى خواست لە کاروبارەکانیاندا.
هەروەها باس لە هەنگاوەکانى دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و دروست کردنى کابینەى نوێ حکومەت کرا.
بەشی راگەیاندن
نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێران