نازم ده‌باغ، بۆ SNN ڕایگه‌یاند: ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشتۆته وڵاتی ئێران و سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته‌دا كردوه، كه جێگه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌یه و یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌تاران ده‌كات.
نازم ده‌باغ، وتیشی: له‌و دیداره‌ماندا بارودۆخی عیراق و هه‌رێم-مان تاوتوێكردوه، ته‌ئكیدیمان له‌پێویستی یه‌كڕیزی نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تایبه‌تی بووه، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئیران ته‌مسیلی كوردیان كردوه و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌وانیش له‌نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌دا نوێنه‌ری زۆربه‌ی حیزه كوردستانییه‌كان به‌ڕه‌سمی دانراون.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران، باسیله‌وه‌كرد: هه‌ریه‌ك له‌و حیزبانه‌ی هه‌رێم، رۆڵیان هه‌بووه‌و ده‌بێت له‌دروستكردنی په‌یوه‌ندییه ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، زۆربه‌ی ئه‌م حیزب‌و هێزانه به‌رله‌دروستبوونی حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمیش په‌یوه‌ندی جۆراوجۆریان هه‌بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌گشتی و ئێرانیش به‌تایبه‌تی، تاله‌ڕێگه‌ی یاساوه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه رێكنه‌خرێن ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچه‌نده كار له‌ئیشوكاری ئێمه ناكات.
لینکی هەواڵ : http://snnc.co/detail.aspx?id=20014&Linkld=23#.UtWez9IW339