وتووێژەکان (197)
سه‌عیده سادات فێهری: نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی صدا (ده‌نگ) ته‌ئکیدی کرده‌وه که ئێستاکه مافی کورده‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه پێشێل ده‌کرێت و ئه‌مه له کاتێکدایه که کورده‌کان له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا رۆڵی بنه‌ڕه‌تیان بووه. به وته‌ی ده‌باغ یه‌کێک له داخوازییه گرنگه‌کانی کورده‌کان ئه‌وه‌یه که له جیاتی ئه‌وان بڕیار نه‌درێت و مافه‌کانیان پارێزراو بێت.
ماوه‌یه‌که بارودۆخی سیاسی عێراق تێکچووه‌و وادیاره کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که له ده‌ست "حه‌یده‌رالعبادی" وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیران ده‌رچووه، رای ئێوه وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق چییه؟
هه‌ر حکومه‌تێک که دوای رووخانی سه‌دام له عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بووه، رووبه‌رووی کێشه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه‌و کێشه‌ی زۆریش له نێوان کورد و عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها له نێوان ئایینه‌کاندا بوونی هه‌یه. به‌داخه‌وه به درێژایی مێژوو کێشه‌ی زۆر له نێوان که‌سایه‌تییه‌کان و لایه‌نه جیاوازه‌کانی عێراقدا بووه. بۆیه ده‌بینین که کورد و شیعه بۆ پاراستنی خۆیان و ده‌ستکه‌وته‌کانیان به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خه‌بات دژی رژێمه‌کانی پێشوو بوون. ئه‌م بابه‌ته تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌و له‌م رووه‌وه له‌م وڵاته‌دا بابه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی له به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی‌دا زاڵ بووه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه که لایه‌نی ده‌ره‌کی و وڵاتانی دیکه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بێنه مه‌یدان و له که‌ره‌سه‌ی دژایه‌تی نێوان لایه‌نه‌کان له سوودی خۆیان که‌ڵك وه‌رگرن.
ئێستاش ده‌بینین به هۆی ئه‌م ده‌ستێوه‌ردان و هۆکارانه‌وه، کۆمه‌ڵێک که‌س له شه‌قامه‌کاندا رێپێوان ده‌که‌ن، ژماره‌یه‌ک ده‌چنه ناو هۆلی په‌رله‌مان و که‌سانێکیش له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی ئیداری و یاسایی عێراق، باس له گۆڕان ده‌که‌ن. ئه‌م که‌سانه بێ گوێدان به فاکته‌ره‌کانی پێکهتانی عێراقی نوێ که به پێی رێککه‌وتنه، ئه‌م کارانه ده‌که‌ن.
لە ئێستادا گرنگترین داواکاری کورده‌کان له حکومه‌ت چییه؟
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراق دوای رووخانی سه‌دام له نێوان شیعه، سوننه و کورددا دابه‌شکراو ئه‌مانه توانییان عێراق نوێ دروست بکه‌ن. کاتێک عێراقی نوێ دروست کرا ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت درا به شیعه‌کان، دانانی یاسا و به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا درا به سوننه‌کان و کورده‌کان به چه‌ند هۆکارێک که له رابردووش‌دا بوونی بوو و له‌و رووه‌وه که ناوچه‌ی تایبه‌ت به خۆیان به‌ده‌سته‌وه بوو له‌گه‌ڵ عێراق یه‌کیان گرت و ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیان پێکهێنا. له‌و کاته‌دا ده‌رکه‌وت که یه‌کگرتوویی نێوان شیعه‌و کورد ده‌بێته هۆکاری به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا و حکومه‌تی شیعه‌ش زیاترین سوودی له یه‌کگرتویی له‌گه‌ڵ کورده‌کان بینی. به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای هاتنه سه‌رکاری سه‌رۆک وه‌زیره شیعه‌کان واتا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، نوری مالکی و حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رای من شیعه‌کان تاڕاده‌یه‌ک له‌خۆبایی بوون و باسێک هاته ئاراوه که گوایه پلانی حکومه‌تی هاوبه‌ش واتا به ئاماده‌بوونی لایه‌ن و حزبه سیاسییه جیاوازه‌کان و بوونی کابینه‌یه‌ک پێکهاتوو له وه‌زیره‌کانی شیعه، سوننه و کورد بگۆڕدرێت. واتا سه‌رۆک وه‌زیران بتوانێت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی بێت که حکومه‌تی نوێ پێک بێنێت. ئه‌م هه‌نگاوانه که له‌ژێر ناوی چاکسازی له عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت، پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی چاکسازی بێت، شه‌ری سیاسییه.
به پێی گه‌نده‌ڵییه‌ک که له کابینه‌ی عێراقدا هه‌یه ئه‌گه‌ر بڕیاره چاکسازییه‌ک بکرێت ده‌بێت ریشه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌وه و ئه‌و وه‌زیرانه‌ی به باشی ئیشیان نه‌کردووه دیاری بکرێت. ئه‌مه‌ی که به ناوی چاکسازی و به ناوی حکومه‌تی ته‌کنۆکرات هه‌موو وه‌زیره‌کان بگۆردرێن، هه‌نگاوێکی دروست نییه.
واتا به‌ڕای ئێوه ئه‌م کابینه‌ی عه‌بادی پێشنیاری کردووه، ته‌کنۆکرات نییه؟
ده‌بێت بزانین مانای ته‌کنۆکرات چییه؟ ته‌کنۆکرات به مانای ئه‌وه که خودی سه‌رۆک وه‌زیران به‌دوای ئه‌وه‌وه بێت وه‌زیرێکی پرۆڤێشناڵ بێنێته سه‌رکار به‌ڵام سه‌ربه خۆی بێت. ئه‌مه له چوارچێوه‌ی چاکسازیدا ناگونجێت. حکومه‌تی ته‌کنۆکرات به‌و مانایه دێت که لیژنه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری حکومه‌تی ته‌کنۆکرات بکات. به‌ڕای من کاتێک وه‌زیرێک داده‌نرێت، چ ته‌کنۆکرات بێت یان نه‌بێت، به پله‌ی یه‌که‌م ده‌بێت سیاسی بێت. کاتێک ئه‌م که‌سایه‌تییه سیاسییه دانرا ده‌بێت له خۆیه‌وه به‌ره‌وخوار واتا جێگر و راوێژکاره‌کانی ته‌کنۆکرات بن. ئه‌گه‌ر ره‌وتی عه‌بادی له‌به‌رچاو بگرین، ده‌بێت خودی سه‌رۆک وه‌زیریش ته‌کنۆکرات بێت. به‌ڵام ده‌بینین به درێژایی مێژوو و له جیهانی ئه‌مرۆشدا زۆربه‌ی سه‌رۆک حکومه‌ته‌کان، سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌کان و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک وه‌زیره‌کانیش، ته‌کنۆکرات نین، به‌ڵام ژێرده‌سته‌کانیان ته‌کنۆکراتن. چونکه هه‌ر که‌سێکی ته‌کنۆکرات ته‌نها له یه‌ک بواردا کارناسه، بۆ نمونه وه‌زیری ته‌ندروستی ته‌نها کارناسی یه‌ک بواره یان وه‌زیری نه‌وت. ئه‌م وه‌زیرانه ده‌بێت به‌رپرسی سیاسی باش بن تاوه‌کو بتوانن وه‌زاره‌تێک به‌ڕێوه‌به‌رن. ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا ده‌یبینین له دوژمنییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، واتا عه‌بادی ده‌یه‌وێت به بیانووی حکومه‌تی ته‌کنۆکراته‌وه وه‌زیره‌کان بگۆڕێت. له‌م نێوانه‌دا له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌ک وه‌زیری پێشووش وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه، له کاتێکدا ته‌کنۆکرات نین. بۆیه بارودۆخی ئێستای عێراق زۆر خراپه، کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که په‌رله‌مان داگیر بکرێت، سه‌رۆک وه‌زیری جێگری سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر کار لاده‌بات یان وه‌زیره‌کان ده‌گۆڕێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌بێت چاو له‌م بابه‌ته بگرێت که ئه‌ویش به رێککه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌کان بووه‌ته سه‌رۆک وه‌زیر و به هۆی ته‌کنۆکرات‌بوونه‌وه ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها له‌و رووه‌وه که ئه‌و ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه بوو بووه سه‌رۆک وه‌زیر. چونکه له‌و کاته‌دا الدعوه زۆرترین ده‌نگی هێنابوو و ده‌بوو سه‌رۆک وه‌زیر له‌وان بێت. کاتێک که‌سێک له‌م رێگایه‌وه ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیر ناتوانێت به له‌به‌رچانه‌گرتنی ئه‌م یاسایه که‌سانێک له‌سه‌ر کار لاببات.
به‌و پێیه که بارودۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزه‌و له لایه‌کیشه‌وه بارودۆخی ئه‌منی به هۆی داعشه‌وه له‌بار نییه، کورده‌کان باس له جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، به‌ڕای ئێوه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای کورده‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدایه‌و به گشتیی ئه‌م بابه‌ته بۆ هاتووه‌ته ئاراوه؟
سه‌باره‌ت به کورده‌کان راڤه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه هه‌یه، سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین که کورده‌کان یه‌کێک له لایه‌نه گرنگه‌کانی دروستبوونی عێراقی نوێن، خالی دووه‌م ئه‌وه‌یه که رێککه‌وتن به‌و پێیه بووه که سه‌رۆک کۆمار، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆک په‌رله‌مان کورد بن و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که کورده‌کان له حکومه‌تی عێراقی نوێ‌دا شه‌ریکن. به‌ڵام به‌شداری له عێراقدا به‌و مانا نییه که ئه‌م که‌سه ته‌نها وه‌کو کورد پله‌و پایه‌یان بێت، به‌ڵكوو به‌شداری به‌و مانایه که کورده‌کان له هه‌موو بوارێک‌دا به‌شداربن. واتا کاتێک بڕیاری سیاسی ده‌درێت یان چاکسازی ده‌کرێت، کورده‌کانیش لێی ئاگاداربن. ده‌ستووری عێراق به ده‌نگی کورده‌کان په‌سه‌ندکرا، که‌واته ئێستا که باس له گۆڕینی وه‌زیره‌کان ده‌کرێت ئه‌گه‌ر کورده‌کان قبووڵی ناکه‌ن به‌و مانایه نییه که ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بن. به‌ڵکوو قسه‌ی کورده‌کانی عێراق ئه‌وه‌یه که وه‌زیرێکی کورد که ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن کێشه‌ی چی بووه. ئه‌گه‌ر که‌سێكی ته‌کنۆکراتتان ده‌وێت، وه‌زیره کورده‌کانی ئێستا له بواری خۆیاندا پسپۆڕن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته درێژه‌ی بێت به دڵنیاییه‌وه ئاکامێکی باشی نابێت.
کورده‌کان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا به‌شداربن و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڕیار نه‌درێت. ئه‌گه‌ر له داهاتوودا له په‌رله‌مانی عێراق به پێی ده‌ستوور، مافی کورده‌کان و که‌مینه‌کانی دیکه، نه‌پارێزرێت، ده‌بێت چی بکه‌ین. له راستیدا کورده‌کان خوازیاری پاراستنی مافه‌کانیانن. کورده‌کان ئاگادارن که مه‌ترسی دروشمی جیابوونه‌وه‌و تێچووه‌کانی چه‌نده له‌سه‌ره به‌ڵام ناکرێت به‌م شێوه‌ش درێژه‌ی ببێت. چونکه له عێراقدا مافی کورده‌کان پێشێل ده‌کرێت. له‌م بارودۆخه‌دا هیچ چاره‌یه‌ک نامێنێت جگه له به‌ڕیوه‌بردنی رێفراندۆم و راپرسی و رای کورده‌کانی عێراق بپرسرێت. دیاره له بارودۆخی ئێستادا خه‌ڵکی کورد هه‌موویان خوازیاری سه‌ربه‌خۆیین به‌ڵام تا ئه‌م کاته رابه‌ریی کورد ئه‌م کاره‌ی نه‌کردووه. ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که بۆ کورده‌کان گونجاو بێت ئه‌وانیش به‌دوای سه‌ربه‌خۆییه‌وه نابن که یه‌کێک له‌م مه‌رجانه به‌نده به حکومه‌تی عێراقه‌وه.
واتا حکومه‌تی عێراق قبوولی بکات که کورده‌کانیش به‌شداربن به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قبووڵی نه‌که‌ن، کورده‌کانیش ده‌یانه‌وێت بابه‌تی رێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، تورکیا و ئێران جێبه‌جێ بکرێت.
به‌ڵام له بارودۆخی ئێستادا ئه‌م وڵاتانه سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان له عێراق قبووڵ ناکه‌ن؟
بێ‌شک تا ئه‌م کاته بارودۆخ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان ئاماده نه‌بووه به‌ڵام جاروبار بارودۆخێک له عێراقدا دێته ئاراوه که واده‌کات کورده‌کان بیر له سه‌ربه‌خۆیی بکه‌نه‌وه وه‌کو ئێستا که به‌شداری کورده‌کان له‌بیرچووه. حکومه‌ت ده‌بێت چاو له‌وه بکات که له نێو کورده‌کاندا که‌سانێک له عێراق بوون و خزمه‌تیان کردووه که ناتوانن له‌بیری که‌ن. که‌سێک وه‌کو جه‌لال تاڵه‌بانی که ساڵه‌های ساڵ خه‌باتی کرد و خزمه‌تی به‌رچاوی پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها که‌سێک وه‌کو مه‌سعود بارزانی به ئاسانی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنه‌بژێردراوه. به‌لکوو خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به درێژایی مێژوو خه‌باتیان کردووه. که‌واته به پێی پێشینه‌ی کورده‌کان له مێژووی عێراقدا، ئێمه خوازیارین که به پێی ده‌ستوور مافه‌کانمان بپارێزرێن. به رای خۆم، بارودۆخ بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ئاماده نییه به‌ڵام گوشاره‌کانی به‌غدا بۆ سه‌ر کورد، چه‌ند شتێکی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌موو لایه‌ک دیویانه له رۆژێکه‌وه که داعش له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه، کورده‌کان چه‌نده خه‌باتیان کردووه و به گیان و دڵ ناوچه کوردییه‌کانیان پاراستووه. کورده‌کان له شه‌ڕی دژی داعش شه‌هید و قوربانی زۆریان داوه، به‌ڵام حکومه‌تی عێراق هیچ یارمه‌تییه‌کی به پێشمه‌رگه نه‌داوه. ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین به‌و راده که هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان داوه، حکومه‌ت نه‌یداوه.
بارودۆخی ئێستا له عێراق تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و رای ئێوه له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م قه‌یرانه چییه؟
ئه‌م بارودۆخه درێژه‌ی ده‌بێت و بیرۆکه‌کانی ئێستا چاک نابن. ئێستا زۆربه‌ی سیاسییه‌کانی عێراق به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی، حزبی و دواتر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌وه‌ن. ئه‌مه له کاتێکدایه که حزب و لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌بێت له‌م بیرۆکانه خۆیان به‌دوور بگرن. له سه‌رده‌مێکدا که سه‌دام رووخا هه‌موو لایه‌نه‌کان یه‌کیان گرت و ئاکامه‌که‌ی له‌ناوچوون و رووخانی رژێمی به‌عس بوو، دوای ئه‌وه‌ش به ئامانجی پێکهێنانی یه‌که‌مین په‌رله‌مان و حکومه‌ت دیسان یه‌کیان گرته‌وه و رێککه‌وتن. له هه‌مان کاتدا ده‌ستووریش په‌سه‌ندکرا. ئێستاش ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ندی ده‌ستوور بن و دوای ئه‌وه ده‌ست بده‌نه چاکسازی. چاکسازیش به‌و مانایه‌یه که شوێن و که‌یسی گه‌نده‌ڵی دیاری بکرێت و له هه‌مان خاڵدا گۆڕان و ئاڵوگۆڕ دروست بکه‌ن. هه‌نگاوی دواییش ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ریی ته‌کنۆکرات له‌به‌رچاو بگیردرێت نه ئه‌وه‌ی که ته‌نها که‌سێکی ته‌کنۆکرات بێته سه‌رکار. ئه‌گه‌ر که‌سێک پسپۆڕ بێت به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ریی و سیاسه‌ت نه‌زانێت، ده‌سه‌ڵاتی ببێت بارودۆخه‌که له‌وه‌ی ئێستا ئاڵۆزتر ده‌بێت.
هه‌فته‌نامه‌ی خه‌به‌ری ته‌حلیلی صدا، شه‌نبه ١٨ گوڵانی ١٣٩٥، لاپه‌ڕه‌کانی ٦٣ ، ٦٤.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران پێی‌وایه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی چاکسازی حکومه‌تی عێراق پێویستی به رابه‌ریی که‌سێکه که ته‌ندروستی ئابووری و سیاسی سه‌لمابێت.
به پێی راپۆرتی په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی موج، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران، سه‌باره‌ت به چاکسازییه‌کانی حکومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: بارودۆخی عێراق به شێوه‌یه‌که که ده‌کرێت بڵێین ئه‌م وڵاته له رووی ئابووری و گه‌نده‌ڵییه‌وه، له بارودۆخێکی قه‌یرانئاوی‌دایه. له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانێت بگاته ئه‌نجامێک، پرۆژه‌یه‌کی ئه‌رێنییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت، ده‌بینین بڕێک له‌و که‌سانه‌ی که دروشمی چاکسازی ده‌ده‌ن خۆیان له هه‌موو که‌س گه‌نده‌ڵتر بن. له‌م رووه‌وه ئه‌م پرۆژه پێویستی به که‌سانی ته‌ندروست هه‌یه.
ده‌باغ وێڕای ئاماژه به دژایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ حکومه‌تی ته‌کنۆکه‌راتی پێشنیارکراوی سه‌رۆک وه‌زیر رایگه‌یاند: په‌رله‌مان پێکهاتووه له گروپ و فراکسیۆنی جیاواز که نوێنه‌ری خه‌ڵکن. بۆیه عه‌بادی پێش پێشکه‌شکردنی پلانی چاکسازی ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپانه راوێژ بکات تاوه‌کو ئێستا ئه‌م دژایه‌تیکردنه نه‌هاتایاته ئاراوه. چونکه پێش جێگورکێ‌کردنی ته‌کنۆکراته‌کان له‌گه‌ڵ که‌سانی پێشوو له حکومه‌ت، پێویست بوو به‌رنامه‌ی کاری وه‌زیره‌کان پێشکه‌ش بکرایا تاوه‌کوو به روونی دیاری بکرێت که هۆکاری ئه‌م دوورکه‌وتنه‌وه ئه‌وه بووه که تووشی گه‌نده‌ڵی یان لادان له یاسا بوون یان نا.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران له درێژه‌دا وێڕای ته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کورده‌کان پشتیوانی له هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ چاکسازی ده‌که‌ن، وتی: پشتیوانی ده‌بێت دوولایه‌نه بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕێک هه‌نگاوی چاکسازی دژی خواستی هه‌ولێر بووه. چونکه ئه‌گه‌ر بڕیار له گۆڕینی وه‌زیره‌کان بێت، ده‌بوو له‌گه‌ڵ کورده‌کان راوێژ بکرێت. هه‌روه‌ها ده‌بوو ناساندنێکی روون له که‌سی ته‌کنۆکه‌رات بدرێت که ته‌کنۆکه‌رات به مانای که‌سایه‌تییه‌کی خاوه‌ن خوێندنی باڵای زانکۆییه یان که‌سێک که سی‌ڤی‌ییه‌کی باشی له به‌ڕێوه‌بردنی کارناسانه‌ی وه‌زاره‌تدا ببێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق له‌سه‌ر چاکسازی رایگه‌یاند: تا ئێستا له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا هاوهه‌ڵوێستییه‌ک نابینین و ته‌نانه‌ت بڕێک لایه‌ن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بڕیاره ته‌کنۆکراته‌کان به‌سه‌ر حکومه‌تدا زاڵ بن خودی عه‌بادیش ده‌بێت له‌و که‌سانه بێت که بگۆڕدرێت.
ده‌باغ له کۆتایی‌دا رایگه‌یاند که به پێی بارودۆخی ئێستای عێراق، دڵخۆش نییه به چاکسازی. چونکه به‌ڕای ئه‌و بڕێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌م پرۆژه به ئاکامی هه‌وڵه‌کانی خۆیان و نه ئاکامی هاوکاری نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان به خه‌ڵکی عێراق بناسێنن.
ئاوێنه: وریا حسێن - نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران "نازم ده‌باغ" له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت: “به‌رای من ئه‌گه‌ر ریفۆراندۆم بێته هۆی پارچه‌پارچه‌بوونی عێرا ق‌و كوردستان، ئێران له‌گه‌ڵی نییه”.
ئاوێنه: دانیشتنێكتان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌نجامدا، چ په‌یامێكتان له‌ئێرانه‌وه بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هێنابو؟
نازم ده‌باغ: ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه باسكردن بو له دۆخی سیاسی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته پێویسته‌كان و باسكردن له كاره‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت، هیچ په‌یامێكم له ئێرانیه‌كانه‌وه نه‌هێنابوو بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌ت.
ئاوێنه: به‌ڵام شێواز و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه په‌یامێكتان ئاڵووگۆڕ كردبێت له نێوان حكوومه‌ت و ئێرانییه‌كان؟
نازم ده‌باغ: ڕۆژنامه هه‌موو شتێكی ده‌وێت به‌ڵام مه‌رج نیه ئێمه هه‌موو شتێك باس بكه‌ین، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكوومه‌ت له تاران و كردنی به هه‌واڵ له میدیاكان بۆ خۆی په‌یامه.
ئاوێنه: ئێستا ئێرانییه‌كان چۆن له‌بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن؟
نازم ده‌باغ: دیاره ئێرانییه‌كانیش پێیانوایه له‌ڕوی سیاسی و ئابووریه‌وه هه‌رێم قه‌یرانی هه‌یه و هه‌میشه له هه‌وڵ و ئامۆژگاریدان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بسازێن چونكه ئاسایشی ئێران و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، ئێرانییه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و چه‌سپاندنی ئاسایش جه‌خت له‌سه‌ر سازانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان.
ئاوێنه: ئێرانییه‌كان هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم؟
نازم ده‌باغ: وه‌كوو ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وان به‌كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ته‌ماشای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان پشتیوانی ده‌كه‌ن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و ده‌ستوره‌كه‌ی كه مافی كوردی تێدا نووسراوه، بۆیه هه‌ر شتێك له‌و چوارچێوه‌یه بێت پشتیوانی ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دژایه‌تی نه‌كه‌ن پشتیوانی ناكه‌ن، به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ڕیفۆراندۆم بێته هۆی پارچه‌پارچه بونی عێراق و كوردستان ئێران له‌گه‌ڵی نییه.
ئاوێنه: له‌م كێشه ناوخۆیانه‌ی هه‌رێم، زۆر پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئێران پشتیوانی كۆمه‌ڵ ده‌كات بۆ ڕكابه‌رایه‌تی پارتی؟
نازم ده‌باغ: پێموانییه ئه‌و شتانه ڕاستبێت، چونكه دڵنیام له زانیارییه‌كان به حكومی ئه‌وه‌ی چاوم به به‌رپرسانی ئێران و مامۆستا عه‌لی باپیریش كه‌وتووه كاتێك هات بۆ ئێران، گۆڕانیش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی وا نییه كه باسده‌كرێت ئێران پشتیوانی گۆڕان و په‌كه‌كه ده‌كات ئه‌مانه هه‌مووی شته دژ به‌یه‌كه‌كانن، به‌داخه‌وه خۆمان لای یه‌كتری ناشیرین كردوه‌و پاشان لای خه‌ڵكی ده‌ره‌وه بۆیه ئه‌و شتانه به‌ڕاست نازانم، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌یه جێگای ره‌خنه و گله‌ییه به‌و مانایه‌ی ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه تێپه‌ڕی نه‌مانتوانی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئاوێنه: ئێستا ئێران له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه یان ڕای چیه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟
نازم ده‌باغ: نه به‌و مانایه‌ی گۆڕان، نه به‌و مانایه‌ی پارتی و یه‌كێتی، ئێران له‌گه‌ڵ وتووێژ و دانوستان و ڕێزگرتنه له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كتری، ئه‌وه‌ی من بیستومه له‌به‌رپرسه‌كان ئه‌وه‌یه رێز له‌سه‌ركرده‌كان بگیرێت گفتۆوگۆ بكرێت و توندووتیژی به‌كارنایه‌ت و پایه‌ندبوون به یاسا و شه‌رعییه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ئێران نه‌چوه‌ته ورده‌كاری ئه‌وه‌ی كێ سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، یان ناوی كه‌سی نه‌هێناوه، ته‌نها وتوویه‌تی ڕێز له‌سه‌ركرده‌كانی خۆتان و یاساكانتان بگرن.
ئاوێنه: ئێران هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی ناوه بۆ نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان؟
نازم ده‌باغ: ئه‌م ماوه‌یه كه‌متر بوه‌ته‌وه به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێش ئێستا له ئاستی باڵاترین وه‌فد له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه هه‌بوون له نێوان ئێران و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: باسی هاتنی قاسم سلێمانی ده‌كرێت؟
نازم ده‌باغ: به‌ڵێ هاتووه و نوێنه‌ریشی هاتووه، ره‌نگه پێویست بكات جارێکی‌تریش بێته‌وه.
ئاوێنه: له دوای ئه‌و ساردییه‌ی دروستبوو، ئێستا پارتی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران پته‌وبكاته‌وه، راسته؟
نازم ده‌باغ: پارتی له ئێران دوورنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه تا نزیكبێته‌وه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران خراپ نیه و باشه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، چونكه خۆت ده‌زانی شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌مووی له‌گه‌ڵ من نییه و به‌شێكی له رێگای نوێنه‌ری حیزبه‌كانیانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌شی من بزانم كاك نێچیرڤان مانگی 10 هاته تاران و گه‌وره به‌رپرسانی ئێران و خه‌ڵكی تریشی بینی، وه‌كوو خۆیشم به فه‌رمی شتێكم له پارتی نه‌بیستوه كه ئێران تۆمه‌تبار به شتێك بكات ئه‌وه‌شی هه‌یه كه‌سانێك یان میدیا هه‌ن له پارتی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ڕوانگه‌ی ئێران بۆ ئه‌و پرسه چییه كه ئێستا باسی ئه‌وه ده‌كرێت هه‌رێم به‌ره‌و میحوه‌ری سوننه ده‌ڕوات؟
نازم ده‌باغ: ئه‌وه‌ی دڵنیام لێی ئه‌وه‌یه ئێران پێیخۆشه هه‌رێم وه‌كوو هه‌رێمێكی فیدراڵی له چوارچێوه‌ی عێراق به‌هێز بێت و سه‌رۆك كۆماریش كورد بێت به ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نداری ناكات بۆ ئه‌وه‌ی كورد بۆ لایه‌كی تر بڕوات، ئه‌وی تر په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه من ناتوانم به‌ناوییه‌وه قسه بكه‌م ئایا ئه‌و به‌شه‌ی به ناوی سوننه‌وه دروست ده‌بێت، سوننه‌یه‌ك ته‌نها سوننه بێت، یان كوردیش ده‌گرێته‌وه، یا خود سوننه‌یه‌كی تر كه به‌شێك له سوریاش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م بابه‌تانه له‌سه‌ر مێز هه‌ن و باسیان لێوه ده‌كرێت، ده‌بێت كورد وریا بێت له ناو سیاسه‌تێكی تردا نه‌یتوێننه‌وه به ناوی سوننه‌گه‌رایی ئه‌وه لێكدانه‌وه‌ی خۆمه كه سعودیه و توركیا ده‌یانه‌وێت توانای شیعه له عێراق كه‌مبكا‌ته‌وه، ئه‌ویش به به‌ستنه‌وه‌ی كورد و سونه به یه‌كه‌وه یان ناوچه‌یه‌كی سونی دروستبكه‌ن كه سوریاش بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر كورد به‌لای سوننه‌دا بڕوات ئێران كاردانه‌وه‌ی باشی نابێت.
ئاوێنه: بڕیاربوو وه‌فدێك له باره‌ی دۆسییه ئابووریه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت نه‌وت له نێوان ئێران و هه‌رێمدا هه‌بێت؟
نازم ده‌باغ: ده‌مێكه ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌یه له دوای نه‌ورۆز هه‌وڵه‌كانمان له‌وباره‌یه‌وه چڕده‌كه‌ینه‌وه، پێشبینی ده‌كه‌م دوای نه‌ورۆز وه‌فدێكی ئێران بێته هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ئاڵووگۆڕی شانده‌كان ده‌كه‌م.
حه‌وته‌نامه‌ی ئاوێنه، هه‌نووکه، ژماره ٥٢٠، سێشه‌مه ١٥ی مارسی ٢٠١٦، لاپه‌ڕه‌ی ٣.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانله وتووێژله‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئێران وتی: له شه‌ڕەیی کورده‌کانله‌گه‌ڵ داعش له سووریا، کورده‌کان بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رگریی خۆیانیان به گوێی هه‌موو جیهان گه‌یاند و له ئاکامدا بوونه هێمای به‌رگری و ئازایه‌تی له سوریادا.
نیکنام ئه‌ڕشه‌دنیا - کورده‌کان دوای ساڵی ٢٠١٢ و چوونه‌ده‌روه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له ناوچه‌که، ده‌ستبه‌جێ به دانانی هێزی سه‌ربازی، کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی خۆیان گرته ده‌ست و به پێی راپۆرته‌کان له ئێستادا نزیکه‌ی سه‌دا پازده‌ی خاکی سوریایان له‌ژێر ده‌ستدایه. ئه‌م گروپه ئێستا له ئاستی ناوخۆیی‌دا به پاراستنی یه‌کگرتویی خۆیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌سه‌د، سه‌رکه‌وتنێكی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش‌دا پشتیوانی دوو زلهێزی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیهانیی واتا ئه‌مریکا و رووسیایان هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی ئه‌منیی سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیای لێکه‌وتووه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی رۆڵی گرنگی کورده‌کان، له وتووێژێك‌دا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران و کارناسی باڵای که‌یسی کورد، ریشه‌کانی قه‌یرانی کوردی و به‌هێزبوونی ئه‌وانمان باس کردووه.
به‌ڕای ئێوه چ هۆکارێک بووه هۆی به‌هێزبوونی کورده‌کان له رووداوه‌کانی سوریا؟
کورده‌کان دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هه‌لی هاتنه‌مه‌یدان و چالاکییان په‌یداکرد. ئه‌وان له‌م بارودۆخه نوێیه سوودیان وه‌رگرت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه پێشێل‌کراوه‌کانیان. له‌م رێگایه‌شدا خه‌باتی سه‌ربازی خۆیان دژی تیرۆریستان و هێزه بیانییه‌کان ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌و خاڵه‌ی که جیاکه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی هێزه کوردییه‌کانی سوریا و هێزه چالاکه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، له‌خۆبردوویی، ئازایه‌تی و نه‌ترسییانه. ئه‌م بابه‌ته به باشترین شێوه‌ی مومکین له هێرشی داعش بۆسه‌ر کۆبانێ نیشان درا. له‌م شه‌ڕە‌دا کورده‌کان بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رگریی خۆیانیان به گوێی هه‌موو جیهان گه‌یاند و له ئاکامدا بوونه هێمای به‌رگری و ئازایه‌تی له سوریادا.
وادایاره هێزه کوردییه‌کانی سوریا به تێڕوانینێکی واقع‌بینانه بۆ رووداوه‌کان، روویان کردووه‌ته هاوکاری حکومه‌تی ئه‌سه‌د، به‌ڕای ئێوه ئه‌م هاوکارییه تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟
له روانگه‌ی کورده چالاکه‌کانی گۆڕه‌پانی سوریاوه، تێڕوانی واقع‌بینانه و ریالیستی، شێوه‌ی شۆڕش و ناڕە‌زایی و هه‌رچی که ببێت، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ئامانجی یه‌که‌می به‌رگری له بوونی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وانه. دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی دژی به‌شار ئه‌سه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد، کورده‌کان له‌جیاتی به‌رگری له لایه‌نێک، ده‌ستیان دایه به‌رگری له ناوچه‌کانی خۆیان. له‌م رووه‌وه سیاسه‌تی دووری له شه‌ڕ و ئاژاوه له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسی سوریایان گرته‌به‌ر، که هه‌نگاوێکی ژیرانه و باش بوو. لێره‌شدا وادیاره تا کاتێک که هه‌ڕە‌شه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌رده‌وام بێت، کورده‌کانیش خۆیان له شه‌ڕی حکومه‌تی سوریا ناده‌ن. ئێستاکه هێزه کورد‌ییه‌کان به‌و هیوایه‌ن که به له‌ناوچوونی تیرۆریستان، کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌من و هێمن له سوریا بێته ئاراوه که تیایدا هه‌موو لایه‌نه‌کان به مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن. له‌م رووه‌وه کورده‌کان ئاماده‌یی هاوکارییان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا هه‌یه دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕیش.
به پێی پێوه‌ندی ئیدئۆلۆژی و سه‌ربازی نزیکی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ پ.کا.کا، ئه‌نقه‌ره رووی کردووه‌ته به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی، درێژەی ئه‌م سیاسه‌ته چۆن ده‌بینن و ئایا ئه‌نقه‌ره دان به واقعی بوونی کورده‌کان له سوریا ده‌نێت؟
سه‌باره‌ت به نزیکی پ.کا.کا و کورده‌کانی سوریا ده‌بێت بڵێم که ئه‌م دوو گروپه خاوه‌ن هاوبه‌شی زۆری ئیدئۆلۆژی و بنه‌مایین، حزبی کوردی سوریا باڵێکی جیابووه‌وه‌ی پ.کا.کایه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌بێت بڵێین که ئه‌م گروپانه پابه‌ندی ده‌ستووری وڵاتی خۆیانن و هاوکاری ئه‌وان به مانای پشت‌کردن له سیستمی سیاسی وڵاتی خۆیان نییه. ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به کورده‌کانی سوریا زیاتر ماناداره. سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌ربازی تورکیاش ده‌بێت ئاماژە بده‌ین به‌وه که ئه‌نقه‌ره تووشی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی کوشنده بوو له سوریا و ئه‌وان بێ گوێدان به ریشه‌کانی قه‌یران، به هه‌وڵی نادروست، سوریایان ئاڵۆزتر کرد.
سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیا به فێربوون له مێژوو ئه‌م خاڵه قبووڵ بکه‌ن که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌كان نه ته‌نها نایانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌کانیان له ناوچه‌که، به‌ڵکوو لای وڵاتانی زلهێزی جیهانی سووکیان ده‌کات.
له روانگه‌ی ئێوه‌وه، به پێی پشتیوانی مۆسکۆ و واشنتۆن له کورده‌کانی سوریا، بیرۆکه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورده‌کان له سوریا وه‌کو عێراق تا چه‌نده مومکینه؟
پشتیوانیی مۆسکۆ و واشنتۆن له کورده‌کانی سوریا تا ئێستا له رووی سه‌ربازی و پاراستنی به‌رژەوەندییه‌کانه‌وه بووه. ئه‌م پشتیوانییانه هێشتا له بواری سه‌ربازییه‌وه نه‌گواستراوه‌ته‌وه بۆ بواری سیاسی. تا کاتێک ئه‌م بابه‌ته گرنگه روونه‌دات، چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران له سوریا دژواره.
پرسیارێکی دیکه دێته ئاراوه که ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی مۆسکۆ – واشنتۆن دوای قۆناغی قه‌یران دیار نییه چۆن ده‌بێت و ئایا ئه‌وان پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌که‌ن یان پشتیوانیی نه‌ته‌وه‌کان و حزبه‌کانیش ده‌که‌ن؟
ڕۆژنامه‌ی ئێران، گۆشه‌ی وتووێژ، سێشه‌مه ٤ ئیسفه‌ند (ڕه‌شه‌مه‌ی) ١٣٩٤، ساڵی بیست و دووهه‌م، ژماره ٦١٥٨، لاپه‌ڕه‌ی ٢٠.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە وتووێژێکی تێروتەسەل لەگەڵ "ته‌سنیم" باس لە ھەوڵە ھاوبەشەکانی سێ وڵاتی عەرەبی و تورکیا دەکات بۆ پێک‌ھێنانی ھەرێمێکی سوننەو دەڵێت: ئیمارات، قەتەر، عەرەبستان و تورکیا بەدواداچوون بۆ ئەم پرۆژەیە دەکەن.
بە پێی راپۆرتی بەشی نێودەوڵەتی ئاژانسی ھەواڵی "ته‌سنیم"، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە ئێران. واتا ھاوئاھەنگی پەیوەندییەکانی ئێران و ناوچەی کوردستانی عێراق لە رێگای ئەوەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەو ھەروەھا پێشتر نوێنەری "جەلال تاڵەبانی" سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
"نازم دەباغ" یەکێک لە ناسراوترین سیاسییەکانی کوردستانی عێراقە کە لە ٢٠ ساڵی رابردوودا وەکو نوێنەری کوردستان لەگەڵ ئێران پەیوەندی بووە.
دەقی تەواوی ئەم چاوپێکەوتنە لە خوارەوە ھاتووە:
تەسنیم: سەرەتا، باسێکی گشتیی بارودۆخی عێراق و ھەروەھا ھەرێمی کوردستان‌مان بۆ بکەن.
دەباغ: بەداخەوە قەیرانی دارایی و ھەروەھا شەڕ دژی تیرۆریستان و داعش بەردەوامەو دابەزینی نرخی نەوت ئەم قەیرانەی قووڵتر کردووە. نرخی نەوت گەیشتووەتە ژێر ٤٠ دۆلار لە کاتێکدا کە راکێشانی نەوت تێچوویەکی زۆری تێدەچیت.
کێشەی سیاسی، بارودۆخی عێراق بە گشتیی باش نییە و کێشەی زۆر لە نێوان لایەنە سیاسییەکان یان ناوەندە حکومییەکاندا ھەیە، ئەڵبەت ھەوڵ دەدەن کە پێکەوە کار بکەن وکێشەکان چارەسەر بکەن.
بۆ خۆم لەو بڕوایەدام کە کارێکی دژوارە، بۆچی؟ چونکە بەداخەوە بڕێک لایەن لە جیاتی گرنگیدان بە بەرژەوەندی نەتەوەیی و گشتیی بیر لە بەرژەوەندی حزبی و تایبەتی خۆیان دەکەنەوە، کە دەبێت ئاڵوگۆڕیک لە تێروانین و سیاسەتەکانی خۆیاندا دروست بکەن.
بۆشایی بەڕێز تاڵەبانی یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکانی لە بواریی عێراقدا
ھەرێمی کوردستانیش ھەروەھا کە خۆتان ئاگادارن کێشەی تایبەت بە خۆی ھەیە. لەوانەیە یەکێک لە ھۆکارەکان، قەیرانی دارایی و سیاسی بێت. ئەڵبەت یەکێک لە ھۆکارەکانی کێشەکانی عێراق و ھەرێم نەبوونی مام جەلال‌ە لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا، بەڵام ئەمە لە کوردستان زیاتر دیارە.
بەداخەوە نەخۆشی مام جەلال بە جۆرێک لە جۆرەکان بەڕێوەبەریی ھەرێمی بەرەو یەکلایەنە بوون بردووە.
لە رابردوودا، ھاوئاھەنگی پێویست لە نێوان مام جەلال و کاک مەسعوددا بوو و لەو کاتەدا ئیمکان و ئەگەری چارەسەرکردنی کێشەکان زیاتر بوو بەڵام لە ئێستادا ئەمە تێکچووە.
کێشەیەکی دیکە، بابەتی داعش‌ە. بوونی ئەم گروپە لە عێراق و سوریا قەیرانی دروست کردووە.
بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ھەرێمی کوردستان توانی پێشکەوتنی داعش بوەستێنێت، ھێزەکانی پێشمەرگە پێشوەچوونەکانی داعش‌یان راگرت و توانییان نزیکەی ٩٠%ی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش رزگار بکەن، بە تایبەت شەنگال کە لەم دواییانەدا ئازادکرا.
لە ئێستادا ناوچەیەکی کەمی ھەرێمی کوردستان کە لەوانەیە لە ١٠% کەمتر بێت، ماوەتەوە کە لە دەست داعشدا بێت و ئیشاللە لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەم ناوچانەش ئازادە دەکرێن.
سەرقاڵی کارنەبوون، ناکۆکییەکانی بەشوێنەوەیە
تەسنیم: باسی کێشەی نێوان تاڵەبانی و بارزانی، پێکدادان لە ھەرێمی کوردستان و ھێرش کردنە سەر بارەگای حزبەکان کە میدیا نێودەوڵەتییەکان باسیان کردووە و بابەتی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق کە بارزانی پێشوازی لێکرد، لێکدانەوەی ئێوە بۆ ئەم بابەتانە چییە؟
دەباغ: یەکەم ھیچ پێکدادانێک لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکرات‌دا رووی نەداوە و بەرای من لە داھاتوشدا روونادات.
بەڵام کێشەیەک بوو، دوای ئەوەی کە بزووتنەوەی گۆڕان و چەند لایەنێکی سیاسی خۆپیشاندانیان کرد، چەند کێشەیەک ھاتە ئاراوە، کە کاریگەر بوو لە کوردستاندا.
سروشتییە کە جیاوازی بیروڕا ببێت و ئەمانە زۆر سروشتین کە لە ھەموو شوێنێکیش ھەیە. ناسروشتیی ئەوەیە کە ئەم جیاوازییانە بەرەو شەڕمان ببات، ھەمو لایەنە سیاسییەکان پێداگرن لەسەر دەرس‌وەرگرتن لە رابردوو و بۆیە تەئکید دەکەمەوە کە پێکدادان نەبوو بەڵام جیاوازیمان ھەیە.
وردەکاریی ناکۆکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق
تەسنیم: واتا ئێوە ھێرشکردنە سەر نوسینگەو بارەگای حزبەکان لە کوردستان و ئاگردانی ئەو شوێنانە رەت دەکەنەوە؟
دەباغ: بەڵێ، بەداخەوە ھەواڵە دروست نەگوازراوەتەوە. بە گشتیی دەبێت بڵێم کاتێک خۆپیشاندانێک دەکرێت، رووداوی نەخوازراویش روودەدات، ئێمە ھێرشکردنە سەر بارەگاکانمان ئیدانە کرد، تەنانەت خودی حزبەکانی دیکەش ئەم رووداوانەیان ئیدانە کرد، کاتێک ھێرش دەکرێتە سەر بارەگایەک، ئەو بارەگایە پاسەوانی ھەیە و سروشتییە لە وەھا کاتێکدا تەقە بکات، لەوانەیە تەقە بە ئاسماندا بکات یان کەسێکیش بەداخەوە جۆرێکی دیکە ھەڵسوکەوت بکات، بۆیە چەند شەھید و برینداری لێکەوتەوە و چەندین نوسینگەیان ئاگردا.
حزبی دیموکرات کە سەرۆکایەتی ھەرێم و ھەروەھا سەرۆک وەزیران لای ئەوە، چەندین رێگایان گرتەبەر کە رەخنەی لێ‌گیرا، بە تایبەت دژبوونیان بۆ گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان، دانوستان بەردەوام بوو و دوای ماوەیەکی کورت ئەم بابەتانە کۆتایی ھات و ئێستاش دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامەو ھیوادارین لە داھاتوودا بگەینە ئەنجامی دڵخۆشکەر.
بابەتی دوایی ئەوەیە کە کێشە لەسەر چییە؟ ھۆکاری ئەم کێشە دەستووری ھەرێم و ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمە. بە پێی دەستوور سەرۆکی ھەرێم دەتوانێت دووجاری بەردەوام ھەڵبژێردرێت. سەرۆکایەتی ئاغای بارزانی لە ھەرێم بۆ دوو ساڵ درێژکرایەوە کە ئەم ماوە کۆتایی ھاتووەو ئێستا بۆ دوو ساڵی دیکە داواکراوە کە درێژەی ببێت.
حزبی دیموکراتی کوردستان داوای‌کرد کە سەرۆکایەتی ئەو درێژ بکرێتەوە، ھاوکات پێشنیارێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و پێداچوونەوە لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم باسکرا و ئەوەی کە دەستووری ھەرێم لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت پێداچوونەوەی تێدا بکرێت تا ئێستا چارەسەر نەکراوەو بووەتە ھۆی کێشە.
گرفتەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی و ھەرێمی کوردستان وەکوو خۆی ماوەتەوە
تەسنیم: باستان لە بابەتی بودجە کرد، ئێستا کێشەی ھەرێم و حکومەتی ناوەندیی عێراق بەکوێ گەیشتووە، ئایا کێشەکان بەردەوامە یان چارەسەر کراوە؟
دەباغ: ئەم کێشانە ھێشتا بەردەوامە و چارەسەر نەکراوە و تا ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین‌جار ئامادەبوونی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا راگەیاندووە و ھیواداربووین لە لایەن بەغداوە، کاتێک بۆ ئەم مەبەستە دیاری بکرێت. بەغدا پێش‌مەرجی داناوە کە حکومەتی کوردستان پەسەندی نەکردووە و نایکات.
دەبێت دانیشین و دانوستان بکەین. ئێمە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا پابەندین بە عێراقەوە. بەڵام ھەرکەسەو بە پێی رای خۆی دەستووری عێراق شرۆڤە دەکات لە کاتێکدا کە دەستووری شرۆڤەی ناوێت. ئەوەی روونە ئێمە وەکوو ھەرێمی کوردستانی عێراق و سیستمی فیدراڵ لە چوارچێوەی عێراق‌داین. ئێمە لە پێشەوە لە رۆژی پێکھاتنی پەرلەمانی عێراقەوە چەندین پێشنیارمان بووە کە رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر کراوە کە پرۆژەیاسای نەوت، یاسای پێشمەرگە، پرۆژەی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کە بەداخەوە حکومەتی ناوەندیی تا ئێستا لای لێ نەکردووەتەوەو ھێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجام.
تەسنیم: تا ئێستا چ رێژەیەک لە کێشەکان چارەسەر کراوە؟
دەباغ: تا کاتێک کە دانوستان نەکرێت ناتوانین بڵێین چ رێژەیەک چارەسەر کراوە. ئەزموونەکانی رابردوو، ئێمە ترساندووە. راستە کە تا رادەیەک خۆمان کەڵکمان وەرنەگرتووە، بەڵام لە رووی بەڕێوەبردنی سەربەخۆیی ئابووری، لە ھەرێمی کوردستان گەشەی باشمان کردووە.
تەسنیم: واتا بوونی سەرۆک کۆماری کورد لە سیستمی سیاسی‌دا نەیتوانیوە کێشەکانی ھەولێر و بەغدا چارەسەر بکات؟
دەباغ: باسی سەرۆک کۆماری نییە، باسی کەسایەتییە، ئاغای تاڵەبانی پێگەیەکی تایبەتی لە عێراقدا بوو کاتێک کە سەرۆک کۆمار بووە، ئایەتوڵڵا سیستانی وتیان ئاغای تاڵەبانی دەریچەی دڵنیایی عێراقە. ئێستاکە ھەموو کەس ھەست بە نەبوونی ئاغای تاڵەبانی لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا دەکات.
فرۆشی نەوتی کوردستانی عێراق بە تورکیا ھەم یاسایی و ھەمیش نایاساییە
تەسنیم: حکوومەتی عێراق لە ئێستادا. ھەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بێ رەزامەندی ئەوان نەوت دەفرۆشیت، ئەمە نایاسایی نییە؟
دەباغ: دەتوانین بڵێین یاساییە ودەتوانین بیشڵێین نایاساییە. ئێمە لە رۆژی یەکەمەوە کە دەستووری عێراق پەسەندکرا، پرۆژەیاسای نەوتمان پێشکەش بە ھەموو لایەنەکان کرد کە لەم پرۆژەدا ئەو ئیختیارە بە ھەرێم دراوە، نە تەنھا ھەرێمی کوردستان، بەڵکوو بە ھەر ھەرێمێک کە لە داھاتوودا لە عێراق پێک‌بێت. دەستووری عێراق رێگا دەدات کە ھەڕ سێ پارێزگای عێراق یان زیاتر، دوای راپرسی ھەرێم یان فیدراڵێک پێک‌بێنن.
تەسنیم: ھەموو ھەرێمەکان لەژێر چاودێری حکوومەتی ناوەندیدا دەبن؟
دەباغ: ھەموویان لەژێر چاودێرانی حکومەتی ناوەنددا دەبن. لەم پرۆژەیاسادا، رێگا بە ھەرێم دەدرێت، نەوتراوە ھەرێمـی کوردستان، بەڵکو وتراوە ھەر ھەرێمیک کە لە عێراقدا پێک بێت کە یەکەمینیان ھەرێمی کوردستانە، چۆن رێککەوتنی نەوتی ببەستێت، چۆن بیفرۆشێت، بەڵام بە گشتیی رێکەوتین کە داھاتی عێراق بۆ ھەموو عێراقییەکانە.
ئەو ناوچانەی کە نەوتی زۆریان ھەیە، ناوچەکانی باکوور و باشووری عێراقن. ئەم دەستاودەست‌کردنە بووە ھۆی ئەوەی کە ئێمە چاوەروانی سیاسەتی حکومەتی عێراق نەبین، بۆیە ئەگەر کەسێک سەردانی کوردستانی عێراقی کردبێت، پێشکەوتنەکانی ئەم ناوچە بە روونی دەبینێت.
راستە پێشکەوتنەکانی ئێمە لە ئاست چاوەروانی جەماوەردا نییە، بەڵام بۆ دەرک‌کردن بە ئاستی پێشکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستان ئەوەتان لەچاو بێت کە ھەموو عێراق وەکو دێھاتێکەو ھەرێم وەکوو شارێک.
لە رووی پێشکەوتنی گشتیی و خوشگوزەرانی خەڵک، گەشتیاریی، کارەبا و ...، بۆ نمونە کارەبا، پێشتر ھەموو کوردستان تەنھا ١٦٠ مێگاوات کارەبای بووە، ئێستا زیاتر لە سێ ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەم دێت.
ئەڵبەت ئەم کارانە ھەموو خواستی خەڵک دابین ناکات، بە تایبەت لە دوو ساڵی رابردوودا، کە قەیرانی بودجە ئەم رەوتەی راگرت.
بەڵام عێراق لە پێش‌چاو بگرن، لە عێراقدا ھەست بە بوونی کارەبا ناکەن، لەم بوارەشدا ھەزاران ملیار دۆلار سەرف کراوە کە وەزیری پێشووی کارەبای عێراق لە سیستمی دادوەری دۆسییەی بۆ کراوەتەوە. ئەمانە بووە ھۆی ئەوە ئێمە کاری خۆمان بکەین و بێێن رێککەوتن بکەین. چونکە ئێمە ١٧%ی بودجەی عێراقمان پێنەدراوە. ئێمە نەوت دەفرۆشین، حەسێبی دەکەێن و بە پێی مافی خۆمان کە ١٧%ی داھاتی عێراقە لێی ھەڵدەگرین و حکومەتی عێراق زیادەکەی وەربگرێت.
پارەی فرۆشی نەوتی ھەرێم ڕادەستی دەوڵەتی عێراق ناکەین
تەسنیم: واتا ئێوە پارەی نەوتی فرۆشراو دەدەنە حکوومەتی ناوەندیی؟
دەباغ: نە، ئێمە نامانەوێت لەژێر سیاسەتی دەمارگرژیی و توندڕەوی بڕێک بەرپرسی عێراقیدا بین، ئێمە دەڵێین وەرن با حسێبی بکەین. بەندەری جەیهان ھی عێراقە، بەڵام لە لایەن عێراق و تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت. بەداخەوە متمانەی نێوانمان تێکچووەو ئێستا لە عێراقدا کەسانێک دەیانەوێت کورد بخنەوە پەراوێزەوە.
تەسنیم: ئایا ھاتنی سەربازەکانی تورکیا بۆ عێراق بە ھاوئاھەنگی کوردەکان بووە یان نا؟ چونکە ئاغای بارزانی لەم بارەوە رایەکیان ھەیە، دەوترێت لە سەردانەکەیاندا بۆ عەرەبستان و دیدار لەگەڵ مەلک سەلمان پشتیوانی ھاتنی سەربازانی تورکی کردووە و لە بەرژەوەندی کورد و سوننەکان لێکی داوەتەوە؟
دەباغ: ئەمە راست نییە. من پێتان دەڵێم. ئێمەی کورد لە عێراق کێشەمان ھەیە، سەرەڕای ئەمە ئێمە نامانەوێت بچینە ناو کێشە ناوچەیی و ئایینییەکانەوە. راستە ئێمە کوردی سوننەمان ھەیە، بەڵام شیعەشمان ھەیە، ئێستا لە عێراق پێکدادان لە نێوان سوننەو شیعەدایە، پێکدادان لە نێوان تورکیا و قەتەر و ئەمریکا و عەرەبستان و ھتدە. لەم بارودۆخەدا، ئێمە بەدوای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوەین و ھەرکات کەسێک دەستێک بھێنێتە پێشەوە، ئێمەش دەستی بۆ درێژ دەکەینەوە.
سەبارەت بە بابەتی بوونی تورکیا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دەبێت بڵێم کە ئەم بوونە تایبەت بە ئێستا نییە، بەڵکوو بە پێی رێککەوتنێک کە لە ساڵی ١٩٨٣ لە نێوان تورکیا و حکومەتی ناوەندی عێراق ئیمزا کراوە ئەوان ھاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوەو عێراقیش چووەتە ناو خاکی تورکیاوە (بۆ رووبەرووبوونەوەی کوردەکانی تورکیا)، لە رۆژێکەوە کە تورکیا ھاتە ناو خاکی عێراقەوە، ھەروا ماوەتەوە. ئەو ناوچانە جیاوازە لەم ناوچانەی کە لەم دواییانەدا لە نزیک موسڵ ھاتوون.
ھاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بە پێی ڕێککەوتنی نێوان سوننەی عێراق، تورکیا، عەڕەبستان و قەتەر بوو
بەڵام سوپای تورکیا کە ھاتووەتە ناوچەی بەعشیقە لە نزیک موسڵ، قسەی زۆری لەسەر دەکرێت و تەنانەت سەبارەت بە ژمارەیان ئاماری جیاواز دەدرێت. لەوانەیە کوردەکان لە رووی تێپەڕبوونیانەوە چاوپۆشی‌یان کردبێت، چونکە لە کوردستان‌ەوە تێپەڕیون. بەڵام ھاتنی ئەمانە بە پێی رێککەوتنی نێوان سوننەکانی عێراق و تورکیا، عەرەبستان و قەتەر بووە. وەزیری بەرگری عێراق (کە سننەیە) خۆی سەردانی کردوون.
بۆ نموونە ئۆسەیل نوجەیفی پارێزگاری موسڵ (کە دوای ھێرشی داعش لەسەر کار لابراوە) خۆی لەگەڵ حکومەتی تورکیا رێککەوتووە کە ئ‌وان بێن و خولی فێرکاری بۆ ھێزەکانی سوننە دابنێن بۆ ئازادکردنی موسڵ. بەڵام ژمارەێان زیاترە، ئێمە بە گشتیی پێشوازی ھەر ھێزێک دەکەین ھەروەھا کە پێشتر پێشوازیمان لە یارمەتییەکانی ئێران کرد بۆ شەڕی دژی داعش.
سوپای تورکیا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق تێپەڕین
تەسنیم: لێرەدا بابەتەکە جیاوازە، حکومەتی ناوەندی عێراق و لایەنە سیاسییەکان دژی بوونی سوپای تورکیان، ئایا حکومەتی ھەرێمیش دژی ئەمەیە؟
دەباغ: حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەر رێککەوتنێکی نێوان تورکیا و عێراق پەسەند دەکات. ئێمە دژی کارەکانی حکومەتی عێراق نین. ئێمە دژی ئەوە نین کە حکومەتی عێراق بەرگری لە دەسەڵاتی خۆی بکات، بەغدا بڕوات لە رێگای ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش‌ەوە شکات بکات. وتم سەربازەکانی تورکیا لە ناوچەی ئێمەوە (کوردستانی عێراق) تێپەڕیون.
تەسنیم: ئەوەی کە ئێوە دەڵێن ئێرانیش یارمەتی بدات، تورکیاش یارمەتی بدات، ئێمە پێشوازی دەکەین، تێڕوانینی ئێمە و تورکیا بۆ رووداوەکانی ناوچە جیاوازە، لە کاتێکدا کە تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە یارمەتی داعش دەدات و داعش‌یش زیاترین زیانی گەیاندووە بە کوردەکان، ئەمە چۆن لەگەڵ یەک دێتەوە کە ئێوە لە کەسێک یارمەتی وەربگرن کە پشتیوانی گروپێک دەدات کە زیاترین زیانی بە ئێوە گەیاندووە؟
ئێمە وەکوو کورد لە لایەن داعش‌ەوە زیانمان پێگەیشتووە ھەروەھا کە لە سەردەمی سەدام زیانمان پێ گەیشت، ئێمە سوودمان لە پەیوەندی باشمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وەرگرت و لە لایەکیشەوە لە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا سوودمان بینی، چونکە تەنھا وڵاتێک کە ئیزنی‌دا نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەناردە بکرێت تورکیا بوو. ئێمە ناتوانین خۆمان سنووردار بکەین، ئێمە بەدوای کردنەوەی رێگاکانەوەین. ئەگەر بتەوێت لە شەڕ خۆت دوور بخەیت دەبێت رێگای دیپلۆماسی چالاک بکەیت، خودی ئاغای بارزانی لە تورکیا وتی ئێران نابێت دڵی لێمان بێشێت کە دێینە تورکیا و تورکیاش نابێت دلێ بێشێت کاتێک سەردانی ئێران دەکەین، مانای ئەوەی ئێمە ھەردوو وڵاتمان بۆ گرنگە.
ھاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ عێراق بە بێی ئاگاداریی دەوڵەت پێشێلکردنیی دەسەڵاتداریی عێراقە
تەسنیم: ببورن، ئێوە لێرە دوو بابەتتان تێکەڵ کرد، یەکێک پەیوەندی وڵاتان کە بابەتێکی جیاوازە و یەکێک پاراستنی دەسەڵاتی وڵات کە لە راستیدا ھەموو لایەن و گروپە سیاسییەکانی عێراق تەئکیدی لەسەر دەکەنەوە، ھەڵوێستی ئێوە لەسەر ھاتنی سوپای تورکیا بۆ خاکی عێراق چییە؟
دەباغ: ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ھاتنی سوپای تورکیا بێ رێککەوتن و ئاگادری حکومەتی عێراق، پێشێلکردنی دەسەڵاتی سەربەخۆیی عێراقە.
تەسنیم: بەڵام سوپای تورکیا بێ ئاگاداری حکومەتی عێراق ھاتوون و ئێوە (بەرپرسانی کوردستان) پێشوازیتان لێکردووە؟
دەباغ: من دەڵێم بێ‌ئاگاداری عێراقییەکان نەبووە. لە کوردستان کاتێک ھاوئاھەنگی باش بوونی ھەبوو (لە نێوان بەغدا و ھەرێم) و کێشە و گرفت لەو کاتەدا کەمتر بوو، بەڵام ئێستا بۆشاییەک دروست بووە کە پێویستی بە کەسێک وەکو مام جەلال‌ە.
تەسنیم: چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ باس لە دروستبوونی ھەرێمی سوننە دەکەن و ھاتنی سوپای تورکیا لەم پێناوەدا ھەڵدەسەنگێنن. بە پێی وتارەکەی عەبدولباری عەتوان سەرنوسەری رۆژنامەی رال‌الیوم کە نوسیبوی: جان بوڵتون یەکلایی‌بوونەوەی پێکھاتنی ئەم ھەرێمە سوننەی لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش لە خۆرھەڵاتی سوریا و خۆرئاوای عێراق لەگەڵ بوونی وڵاتێکی شیعە لە باشووری عێراق و کوردەکان لە باکووری ئەم وڵاتەی باسکردووە، عەتوان دەڵێت ئامانجی ئەوان لە کۆتایی‌دا دروستکردنی ھەرێمێکی سوننەیە لە عێراق و دواتر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان دەیانەوێت داعش کۆبکەنەوە کە کاتێکی زۆر نابات و دەیانەوێت ئەم ئیمتیازە بدەنە کوردەکان، بە تایبەت کە ئازادکردنی موسڵ لە لایەن کوردەکانەوە جێبەجێ دەکرێت و نایانەوێت موسڵ لە لایەن ھێزە خەڵکییەکانی عێراقەوە ئازاد بکرێت، رای ئێوە چییە؟
دەباغ: ئەم وتانەی عەتوان ئێستا باسی دەکات، لە کاتێکدا کە نەوشیروان موستەفا لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینی لە وتارێکدا لەژێرناوی "عێراقی کوردی، عیراقی شیعی و عێراقی سوننە" بڵاوی کردەوەو بووە ھۆی باس و خواسێکی زۆر و ئێمەش لەگەڵ دۆستانی خۆمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌ەوە باسمان کرد کە ئەمە رای خودی نەوشیروانە نە رای یەکێتی.
تەسنیم: ئەڵبەت عەتوان رای جان بوڵتونی ھێناوەتەوە؟
دەباغ: ئەمە بیرورای ئەمڕۆ نییەو دواتر کەسانی وەکو ئەو باسیان کردووە.
سێ وڵاتی عەڕەبی و تورکیا بە شوێن پڕۆژەی دابەشکردنیی عێراقدان
تەسنیم: ھاتنی سوپای تورکیا بیرۆکەی دابەشکردنی عێراقی بەھێزکردووە، رای ئێوە چییە؟
دەباغ: رای خودی من ئەوەیە کە ئیمارات، قەتەر، عەرەبستان و تورکیا بەدوای جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەوەن(دروستکردنی ھەرێمی سوننەو دابەشکردنی عێراق). من لە سەدا سەد دڵنیام کە ھەوڵەکانی تورکیا لە پێناو دروستکردنی ھەرێمی سوننە لە عێراق و لە چوارچێوەی میراتی ئیمراتۆریەتی عوسمانی‌دایە.
لە سەرەتای وتەکانمدا وتم کە لە عێراقدا جیاوازی و کێشەی ئایینیی ھەیە. ئێمە پێداگری لەسەر ھاوپەیمانی کورد و شیعە دەکەینەوە و ئەمە بە گەرەنتی مافەکانمان دەزانین و چەندین‌جار دووپات‌مان کردووەتەوە، چونکە بە درێژایی مێژوو، دەسەڵاتدارانی عەرەبە سوننەکان لەگەڵ ئێمەی کورد دوژمنی‌یان کردووە، بەڵام شیعەکان وەکو ئێمە مەزڵووم و چەوساوە بوون.
لە ئایدیای پێک‌ھێنانی ھەرێمەکان لە عێراق پشتیوانی دەکەین
تەسنیم: ئایا ئێوە پشتیوانی پێکھاتنی ھەرێمی سوننە لە عێراق دەکەن؟
دەباغ: ئێمە لە بیرۆکەی دروستبوونی ھەرێمەکان لە عێراق پشتیوانی دەکەین. ھەرێمی کوردستانی عێراقمان لە دەستوور پەسەند کرووە، ئەگەری بوونی چەند ھەرێم لە دەستووردا و لە ژێر چاودێری حکومەتی ناوەندیی ھەیە.
تەسنیم: بەڵام پلانی ئەوان (دوژمنەکانی عێراق) دروستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆیە بۆ سوننەکان؟
دەباغ: ئەمانە وەھم و خەیاڵاتە. ئیمکانی بە ئەنجام گەیشتنی نییە. من لە ساڵی ١٩٦٤ی زایینی یەکەم‌جار کە گەنج بووم گەیشتمە خزمەت مام جەلال. تا ئێستا یەکێک لە ئاواتەکانمان دروستکردنی حکومەتی کوردستان بووە، بەڵام دەزانم گەیشتن بەم ئاواتە لە بارودۆخی ئێستادا ناکرێت.
تەسنیم: باسی ئازادکرندیی ناوچە داگیرکراوەکان دەخەینەڕوو، بۆچی ھیچ ھەماھەنگییەک لە نێوان کوردەکان و سوپای عێراقدا بۆ ئازادکردنیی ئەم ناوچانە بوونی نییە و ئایا ئەو ناوچانەی کە سەر بە کوردستان نین و لە ئیختیاریی ئێوەدان، ئایا دەگەڕێنەوە بۆ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق؟
دەباغ: ھەر شوێنێک کە بەشێک لە کوردستانی عێراق نەبێت، ھەر سبەینێش بیانەوێت ڕادەستیان دەکەین.
تەسنیم: لە ئێستادا دەوڵەتی عێراق سەرقاڵی شەڕ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش‌ە و ئەگەر شەڕ تەواو بێت ئایا ئێوە لەم ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵتاندایە دەچنە دەرێی؟
دەباغ: بە گشتیی ئێمە چاوی تەماحمان لە زەویی ھیچ کەسێکەوە نییە.
تەسنیم: کەرکووک بە چ شێوەیەکە؟
دەباغ: کەرکووک سەر بە کوردستانە.
تەسنیم: تورکمان و عەڕەبەکانیش وادەزانن کە کەرکووک ھی ئەوانە و دەڵێن ئێوە دەستتان کردووە بە گۆڕینی پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم شارە، ئەوە پەسند دەکەن؟
دەباغ: کوردستان لە سەرەتادا لە چوارچێوەی ئیمپڕاتووری ئێران‌دا بووە، پاشان بۆتە بەشێک لە عوسمانیی، یانی نە عێراق بوونی بوووە و نە سووریا. لە شەڕی چاڵدۆڕاندا کە بەداخەوە شکستی ئێرانییەکان لە بەرانبەر عوسمانییەکانی بەدواوە بوو، ئیمڕاتووری عوسمانی گەشەی سەند و وڵات گەلێک کەوتە ژێردەستیانەوە کە کوردیی بوون و کوردەکان دانیشتووی ئەو ناوچانە بوون و ئەو ناوچانە لە نێوان عەباسی و عوسمانی‌دا دابەشبوون. دوای شەڕیی یەکەمی جیھانی بە ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی، عێراق پێک‌ھات، کاتێک کە عێراقیان دامەزراند بەشێک لە وڵاتی تورکیا و بەشێک لە وڵاتی ئێران و بەشێک لە وڵاتی سعوودی و ئەردەنیان ڕادەستکرد و سووریایان پێکھێنا. ئەگەر ئەم خاڵە لەبەرچاوبگرین و سەرنجی پێبدەین، ھەندێک گرفت لە نەینەوا و مووسڵ و ئەسکەندەروون ڕوویدا، مووسڵ‌یان بە عێراقدا و لە بەشی سووریا، ئەسکەندەروونیان بە تورکیادا. نەخشەی ویلایەتی مووسڵ نیشانبدەن، ویلایەتی مووسڵ پەسەند ناکەم کە تا چ شوێنێک ناوچەی کوردیی و تا چ شوێنێک ناوچەی عەڕەبی بووە. ئەو ناوچانەی کە من ئاماژەم پێ‌کرد، بەشێک لەوانە لە ناوچەی مووسڵ ھەڵکەوتوون.
ئێمە دەڵێین کە کەرکووک لە چوارچێوەی جوگرافیای کوردستاندا ھەڵکەوتووە، حکوومەتی بەعسی فاشیستی سەدام ھەستا بە گۆڕینی پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم شارە، کەرکووک لە بنەڕەتدا شیعەی لێ نییە، ئەو تورکمانانەی کە لە ناوچەی کەرکووکدان، کارمەندی دەوڵەتی عوسمانی ئەو سەردەمە بوون کە ھاتوون بۆ ئەم شارە. مادەی ١٤٠ دەڵێت ئەوانەی کە لە بنەڕەتدا باوک و باپیرانیان خەڵکی کەرکووک نین، لەم شارە بڕۆنە دەرێی. بۆچی مادەی ١٤٠ جێبەجێی ناکرێت؟
ناوچەگەلێک بوون کە لە پێشدا ھەم سوپای عێراق و ھەمیش پێشمەرگە لەوێی ئامادەبوون و پشتیوانیان لێدەکرد، بەڵام ڕۆژێک کە داعش ھات، سوپای عێراق چەکەکانی خۆیان لە سەر زەوی دانا و ھێزەکانی پێشمەرگە بوونی خۆیان لەو ناوچانە بەھێزتر کرد.
داواکاریی ئەمەریکا لە کوردەکان بۆ ئازادکردنیی مووسڵ
تەسنیم: بەڕێز دەباغ بۆچی لە نێوان سوپای عێراق و کوردەکاندا بۆ ئازادکردنیی ناوچە داگیرکراوەکان ھەماھەنگی نییە و پرسیاریی گرینگتر ئەوەیە کە ھەماھەنگی نێوان کوردەکان و ئەمەرکییەکان بۆ ئازادکردنیی مووسڵ بە بەشداریی کوردەکان لە ئارادایە؟
دەباغ: ھەموو کاتێک ئەم داخوازییە لە ئێمە بوونی ھەبووە و ئەم مەسەلەیە لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە خراوەتەڕوو. داخوازیی ھاوکاریی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و بەشداریی لە ئازادکردنیی مووسڵدا خراوەتەڕوو و ئێمەش بە ھەندێک مەرج بەشداریی دەکەین بەڵام تا ئێستا بڕیاریی کۆتایی نەگیراوە و ئەگەر بڕیاریی کۆتایی بگیرێت بێگومان بە ھاوکاریی ھاوپەیمانانی خۆمان و بەغدا ھەنگاو دەنێین.
تەسنیم: بۆچی ئەو ھاماھەنگییە لە نێوان دەوڵەتی ناوەندیی و کوردەکاندا بوونی نییە؟
دەباغ: ئەم داخوازییە دەبێت لە لایەن عێراق بە ڕەسمی بخرێتەڕوو و ئێمە مەرجمان ھەیە و بە بێ ھاوکاریی و یارمەتی عێراق بە پێشمەرگەکان لە بواریی دابینکردنی چەک و تەقەمەنیی، فێرکردن، مافەکان و پێداویستیی و کەرەستەی پێویست ناتوانرێت ئەو چاوەڕوانییە ھەبێت کە کوردەکان لەم شەڕەدا بەشداریی بکەم.
تەسنیم: ئەو بەشە سەتا ١٧ی کە لە دەوڵەتی عێراق وەریدەگرن، بۆ چییە؟
دەباغ: ئێمە ئەو بەشەمان وەرنەگرتووە.
تەسنیم: فرۆشی یەکلایەنەی نەوت چۆن پاکانەی بۆ دەکەن؟
دەباغ: ئەگەر ئێمە ئەو کارەمان نەکردبایە، بە چ شێوەیەک دەمانتوانی لەگەڵ داعش شەڕ بکەین.
تەسنیم: سەبارەت بە فرۆشی نەوت لە لایەن داعش‌ەوە کە دەڵێین لەو ناوچانەی کە لە ژێر چاودێریی ئێوەدایە تێپەڕدەبن و تورکیا لێیان دەکڕێت، ڕاتان لەم بارەیەوە چییە؟
دەباغ: ئەوە قسەیەیە بنەمایە و ھیچ ئەساسێکی نییە.
تەسنیم: عەڕەبستان ھاوپەیمانییەکی بە ئامادەبوونی ٣٤ وڵات پێکھێناوه جێگای سەرنج ئەوەیە کە لەم ھاوپەیمانییەدا، ئەو وڵاتانەی کە بوونەتە قوربانیی تیرۆر وەکوو عێراق و سووریا بوونیان نییە، ھەڵوێستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەم بارەیەوە چییە، بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ھەندێک ئەم ھەنگاوە بە ناتۆی سوننە ناو دەبەن؟
دەباغ: بە بڕوای من دەبێت چاوەڕوان بین، ھێشتا زووە بچینە ناو ھەندێک لەو مەسەلانەوە، بە بڕوای من دوای ھاتنی ڕووسیا بۆ ناوچەکە (بە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیرۆریسم لە سووریا)، گۆڕانکاریی و ئاڵووگۆڕیی نوێی پێکھاتووە و دوای پێکھاتنی وڵاتانی پێنج زێدە یەک و ئێران، خاڵێکی گەش دەبینین بەڵام بەگشتیی ھەستی من ئەوەیە کە جۆرێک ھاوپەیمانی وارشۆ لە بەرامبەر ناتۆدا پێک‌بێت. پەیمانی وارشۆ بە ڕووخانی سۆڤییەت، داڕما. بەڵام ئەمڕۆکە بوونی ڕووسیا لە ناوچەکەدا دەسەڵاتدارییە، بەتایبەت دوای ھەنگاویی تورکیا لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ڕووسی کە بووە ھۆی ئەوەی کە ڕووسیا مووشەکی ئێس ٣٠٠ بێنێتە ناوچەکەوە (ڕووسیا). ئامادەبوونی پڕشووبڵاوی ئەورووپییەکان لە ناوچەکەدا، دوای تەقینەوەکانی پاریس ھەر یەک لە وڵاتانی ئەورووپی ھەوڵدەدات کە خۆی لە ناوچەکە دوور بخاتەوە. بەبڕوای من، چین، ڕووسیا و ئێران شایەد دامەزرێنەریی بە جۆرێک ھاوپەیمانیی نوێی وەکوو وەرشەو ببن.
ھاوپەیمانی خەبات لەگەڵ تیرۆریسمی عەڕەبستان دژایەتییە لەگەڵ ئێران
تەسنیم: ھەندێک دەڵێین ئەم ھاوپەیمانییە (ھاوپەیمانیی عەڕەبستان دژ بە تیرۆریسم) بۆ ڕواڵەتە. چونکە ھەندێک لە وڵاتانی وەکوو لوبنان کە ناویان لەم ھاوپەیمانییەدا ھاتووە، ڕایانگەیاندووە ئاگایان لەم مەسەلەیە نییە، باسێکی دیکە ئەوەیە کە ئەم ھاوپەیمانییە لە دژی ئێران، عێراق و سووریایە، ھەڵسەنگاندیی ئێوە چییە؟
دەباغ: ئەم ھاوپەیمانییە ھەر چییەک بێت بە جۆرێک دژایەتی لەگەڵ ئێرانی تێدایە، بەڵام ڕۆژێک لە کۆنفڕانسێکدا گوتم کە قووڵایی ئیستراتیجێکی ئێران لە عێراقدایە.
بەگشتیی ئێران بۆتە ھێزێک، ھێزیی ئێران، ئەمەریکا و ڕۆژئاوای والێکردووە کە پاشەکشێی بکەن، پێکھاتنی وڵاتانی پێنج زێدە یەک لەگەڵ ئێران، مەرجگەلێکی پێکھێناوە کە ناتوانرێت ئێران لەبەرچاو نەگیرێت. بەڵام ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەڕەبی کەنداو (فارس) ئەوە پەسەند ناکەن.
تەسنیم: دوای ناکۆکییەکان لە نێوان ڕووسیا و تورکیا، ھەندێک ھەواڵ بوونی ھەیە لەبارەی ئەوەی کە ڕووسیا داواکاریی بۆ دامەزراندیی پێگەی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەیە، ئەوەتان قەبووڵە؟
دەباغ: نەخێر، ئەوان یارمەتی (چەک و تەقەمەنی) دەنێرن و ئێمەش وەریاندەگرین، بەڵام ڕێژەی ئەم یارمەتیانە کەمە بەڵام پێگەیان نییە.
تورکیا لە کوردستانی عێراق پێگەی ھەیە
تەسنیم: تورکیا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق پێگەی ھەیە؟
دەباغ: بەڵێ پێگەیان ھەیە، لە کۆنەوە لە سەردەمی سەدام ئەم پێگانەیان ھەبووە، کۆپتەر، دەبابە و تۆپ و ... لەم پێگەیەدا بوونی ھەیە، ڕێژەی سوپای تورکیا لە پێگە سەربازییەکانی خۆی لە ھەرێمی کوردستان دیار نییە، لە ناوچەی گارا و زاخۆ بوونیان ھەیە.
ئامادەبوونی دکتۆرە ئێرانییەکان لە تیمی چارەسەرکردنیی بەڕێز تاڵەبانی
تەسنیم: لە ئێستادا باروودۆخی تەندروستی بەڕێز تاڵەبانی بە چ شێوەیەکە؟
دەباغ: باروودۆخی بەڕێز تاڵەبانی لە ئێستادا گونجاوە، دکتۆرە ئێرانییەکانیش لە تیمی چارەسەرکردنیی بەڕێز تاڵەبانیدا ئامادەبوون، دوو ھەفتە پێش، بەڕێزیانیان برد بۆ ئەڵمانیا بۆ چارەسەرکردن، لە ئێستادا لە شاری سلێمانین و خۆشبەختانە لە لایەنی تەندروستییەوە باروودۆخیان باشە.
وتووێژ لە لایەن: حەسەن ڕۆستەمی و عەباس ئەسڵانی
نوێنەری هەرێمی کوردستان وێڕای راگەیاندنی هۆکارەکانی خستنەڕووی گەڵاڵەی پلانی دابەشیی عێراق لە لایەن سیاسەتوانانی ئەمریکی، لە گۆشەنیگای خۆیەوە ڕوانییە دامەزرانی گاردی نیشتمانی.
بەشی نیێودەوڵەتی- سومەیە خومارباقی: دامەزرانی هەڕیمی کوردستان و پەیجووریی دابەشکردنی عێراق لە لایەن هەندێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی و ڕوانگەی بەغدا بۆ پەیوەندییەکان و سیاسەتی دەرەوەیی ناوچەیی و بان ناوچەیی بەشێکن لەو بابەتانەی کە ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دیمانە لە گەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ئاوڕی لێ‌داوەتەوە. کۆی دیمانەکە لە خوارەوە دەخوێننەوە.
بە ئاوڕدانەوە لە سەرکەوتنی پارتی داد و گەشە لە توکیا و دامەزرانی دەوڵەتی تاک پارتی لە لایەن پارتی داد و گه‌شه و بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی ئەوپارتە، پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا بە چ چەشنێک دەبێت؟
ئاک پارتی (AKP) لە هەڵبژاردنی نوێ‌دا سەرکەوت و دەوڵەتی نوێی لە تورکیا دامەزراند. حکوومەتی عێراق پێویستی بە هاوڕێیەتی و پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ تورکیایە. بە دڵنیاییەوە هاوکاریی عێراق و تورکیا بە نیسبەتی جاران پەرە دەستێنێت و وەک دەزانن وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم دواییانە دوای سەردانی هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، جەختی لە گەشە و پەرەدان بە پەیوەندییەکان کردەوە.
ئایا یەکێک لە ئامانجەکانی ئەمریکا لە عێراق پەیجووریی دابەشبوونی عێراقە یان دابەشبوونی عێراق ستراتژێی باڵای ئەمریکا لە عێراقە؟ ئەمریکا بە دابەشکردنی عێراق چ ئامانجێک دەپێکێت؟
ئەمە بابەتێکی نوێی نییە و بەر لە ڕووخانی ڕەژیمی سەدام حسێنیش ئەو بابەتە خرایەڕوو کە عێراق بە سەر سێ ناوچەی کورد، سوننە و شیعە دابەش بکرێت. ئەو کات گەڵاڵەدانی ئەو باسە زیاتر وەک پرسێکی ئەمنی و سەربازی چاو لێ‌دەکرا و پێدەچێت بە پێچەوانە ئەمریکا لە بارودۆخی ئێستادا خوازیاری دابەشبوونی عێراق نەبێت. بەڵکوو ئەوە هەرێمی کوردستان کە بە هۆی سەربەخۆبوون و بەهرە وەرگرتن لە هێزی پێشمەرگە وەک هێزی سەربەخۆی خۆی لە گۆڕەپانی شەڕدا و تەنانەت لە ناوچە ژێڕ کۆنتڕۆڵەکانی داعشیشدا، سەلماندوویەتی کە دەتوانێ هەرێمێکی ئازاد و سەربەخۆ بێت. بەڕاستی لە ئەمڕۆدا عێراقی نوێی چ لە باری جوگرافی و چ لە باری سیاسییەوە عێراقێکی لە بەر یەک‌هەڵوەشاوەیە. هیچ هاوڕێزییەکی جوگرافی و سیاسی لە ئارادا نییە و هەر بەو هۆیەش هەر کەسە و تاقمێک بە دوای بەرژەوەندیی خۆیانەوەن. ئەمە بۆچوونی منە، کەواتە باشترین رێگەچارەیەک کە ئەمریکاییەکان و بە تایبەت "جۆ بایدن" لە ئێستا بیری لێ‌دەکەنەوە هەمدیسان پەنابردنە بەر پلانی دابەشکردنی عێراق بە سەر سێ هەرێم و ناوچەیە. گەر ئەو شتە مومکین بێت پێگەی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی ئەو هەرێمە بەرزتر دەبێتەوە، هەر چەند ڕوودانی ئەو شتە بە بڕوای من نامومکینە، چونکه بە گشتیی جیا لە کوردەکان هیچ پێکهاتەیەکی دیکە لە ئاستی عێراق و ناوچەدا حەز بە دابەشبوونی عێراق ناکەن.
خاڵی بەرچاوی دیکە بە نیسبەتی ئەم بابەتە ئەوەیە کە بە دوای خەملانی پرسی دابەشبوونی عێراق، وڵاتانی ناوچە و لە سەرووی هەموویانەوە وڵاتانی عەرەبی لە دژی ئەو شتەی پێی دەڵین هەیڤی شیعە لە ناوچەدا دەوەستن و بە ڕای ئەوانباشترین رێگا بۆ رێگری لە وەدی هاتنی ئەو هەیڤە، پاراستنی یەکگرتوویی عێراقە.
یەکێک لە پرێنسیپە ڕاگەیێندراوەکانی سیاسەتی دەرەوەیی عێراق، هاوسەنگییه لە پەیوەندییە دەرەوەییەکان لە ئاستی ناوچەدا. بەبڕوای ئێوە بەغدا چۆن دەتوانێت لەگەڵ وڵاتانێک کە پشتیوانی لە تیرۆریستەکان دەکەن و لەوان عەرەبستان، لە لایەکەوە و وڵاتانێکی وەک ئێران کە پشتیوانیی ئەو وڵاتەدەکەن، هاوسەنگی دروست بکات؟
جێبەجێ کردنی هاوسەنگی لە سیاسیەتی دەرەوەیی عێراق لە بارودۆخی ئێستادا دژوارە. لە عێراق لایەنگەلی جۆراوجۆر لەگەڵ وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ناوچە لە پەیوەندیدان و لەو دەلاقەوە دەڕوانن. بە داخەوە هەندێک لە سیاسەتوانانی ئامادەی ناو حکوومەتی عێراق زۆرتر لەوەی کە لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتمانیدا هەوڵبدەن، لە پێناو بەرژەوەندیی تاکە کەسی و پارتییەکەیان هەوڵ دەدەن و گەر وانەبایە زۆربەی کێشەکانی ئێستای عێراق سەری هەڵنەدەدا و بێرە نەدەگەیشتین. کەواتە لە بارودۆخی ئێستادا سازدانی هاوسەنگی لە پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەدا دژوارە.
هەندێک ڕەخنە دەگرن لە دامەزرانی گاردی نیشتمانی عێراق و لایان وایە کە دامەزرانی ئەو گاردە لەلایەکەوە دەبێتە هۆی دابەزینی توانستەکانی سوپا و لەلایەکی دیکەوە دەبێتەهۆی دابەشبوونی عێراق، ئێوە چۆن لەمبابەتە دەڕوانن؟
دامەزرانی گاردی نیشتمانی دوو لایەنەیە و وەک تیخێک دەچێت کە گەر هوشیار نەبین لە هەر دوو بەرەوە دەست دەبڕێت. هەر بۆیە گەر ئاستی سوپای عێراق لە بەرچاو بگرین، ناچارین لە دامەزراندنی گاردی نیشتمانی. بەڵام خود دامەزرانی ئەو گاردە، دابەشبوونی عێراقی لێ‌دەکەوێتەوە. بۆ وێنە سوننەکان خوازیاری دامەزرانی گاردی خۆیانن، کوردەکان گاردی خۆیان لە قەوارەی پێشمەرگە هەیە و شیعەش خاوەن گاردی حەشدی شەعبییە.
شێوەی دامەزرانی گاردی نیشتمانیی عێراق جێی ناکۆکییە، دەنا وەک کردەوە ئەزموونی هەرێمی کوردستان نیشانی داوە کە گەر پێشمەرگە نەبایە، ئەو هەرێمە نەیدەتوانی بەرەنگاری داعش بێتەوە. دامەزرانی پێشمەرگە تەنیا تایبەتی ئەوڕۆ نییە، بەڵکوو بەر لە ڕووخانی ڕەژیمی سەدام ئەو هێزە دامەزراوە. کەواتە ئەمڕۆ گەر بڕوانینە ناوچە ژێڕ کۆنتڕۆڵەکانی داعش دەبینین کە ئەو ناوچانە، ناوچەکانی تایبەت بە بەشی سوننەنشینی عێراقن و ئەوە ئەهلی سوننەن کە نەیانتوانیوە پشتگری لە ناوچەکانی خۆیان بکەن و داعشییەکان لە ناوچەکانی خۆیان ڕاو بنێن. ئەهلی سوننە لایان وایە کە گەر ئەوانیش هێزی چەکداریی خۆیان هەبێت دەتوانن ڕێگری بکەن لە دزەکردنی داعش بۆ ناو ناوچە سوننەنشینەکان و کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ناوچانە. بەڵام من دەپرسم مەگەر زۆربەی فەرماندەکانی سوپای عێراق، چەکدار و سوننە نین؟ بە بڕوای من هەندێک بە دوای بیانووهێنانەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراقن و سەرقاڵی پاساو هێنانەوە بۆنائارامییەکانی ئێستان، کەواتە بە بڕوای من دامەزرانی گاردی نیشتمانی لە عێراق نە تەنیا نابێتە هۆی یەکگرتوویی و یەکڕیزی، بەڵکوو دەبێتە هۆی ناکۆکی و ئاژاوە لەو وڵاتەدا.
ناوەندێکی هەواڵگری بە بەشداریی ئێران، ڕووسیا، سووریا و عێراق لە بەغدا دامەزراوە. گه‌لۆ ئیمکانی پەرەدان بەهاوکارییە سەربازی، ئەمنی و زانیارییەکان لە نێوان ئەم چوار وڵاتە لە داهاتوودا هەیە و ئایا مومکینە کە بەغدا خوازیاری پەرەدان بە هێرشی ئاسمانی لە سووریاوە بۆ عێراق لەلایەن ڕووسیاوە بێت؟
من دەڵێم دەکرێت بەهرە لەبوونی ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش وەربگیردرێت، بەڵام دوای ئەو چی؟ سیاسەتی واشنتۆن ئەوەیە کە ئەمریکاییەکان بە شێوەی یەکلاکەرەوە بە دوای شەڕ لە گەڵ داعش نەبن و خوازیاری شەڕێکی بەرتەسک لە گەڵ ئەو گرووپە بن. بەڵام ڕووسیا بە شێوەی یەکلاکەرەوە بە دوای بەزاندنی داعش‌ە، کەواتە لە نێوانیاندا دژوازیی بەرژەوەندییەکان ساز دەبێت، ڕەنگە ئەمریکا و ڕووسیا لەمناوە بە خاڵێکی هاوبەش بگەنو گەر لە سەر ئەو خاڵە ڕێککەون، دەکرێت تا ڕادەیەک سەبارەت بە داهاتووی بەرژەوەندییەکانی ناوچە دانوستان بکەین. بە بڕوای من یەکێک لە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا گەڕانەوەی بۆ سەر شانۆی دەسەڵاتە، چونکا پێشتر ئەمریکا دەسەڵاتی مەزن و زلهێزی گەورەی ناوچە بوو.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد