وتووێژەکان (197)
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، ئاسۆی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی تازەدا داهاتوویەکی باش پێش بینی دەکات.
"نازم دەباغ" لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری "ئینساف نیووز" سەبارەت بە پێش بینی خۆی لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێدا گوتی: پێش بینی دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو لایەکەوە بەرەوپێشەوە بچێت. بە تایبەت لە ساڵی تازەدا و دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە کە پەیوەندییەکانی وەکوو حاڵەتی یەکەم جار و تەنانەت باشتر لە پێشووش بگەڕێنێتەوە.
گوتیشی: چونکە ئێمە مێژوو، جوگرافی، فەرهەنگ و دینی هاوبەشمان لەگەڵ ئێراندا هەیە و هەروەها ڕابردوویەکی هاوبەشی زۆریشمان بۆ هاوکاریی پێکەوە هەیە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەمانە من چاوەڕوان دەکەم کە ئینشااڵڵە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو باشتربوون بڕوات و گەشەی زیاتر بستێنێت.
دەباغ لە کۆتایی گوتی: بە بۆنەی ساڵی نوێی و بەهاری تازە و نەورۆزە پیرۆزبایی و رێزیی تایبەتی خۆم ئاراستەی خەڵکی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم. ئینشااڵڵە کە لە پێناو ئاسایش و هێمنییەکی تەواودا ژیانێکی ئاسوودەیان هەبێت.
ساعت ٢٤- عێراق وهکوو وڵاتێکی دراوسێ، دوای رووخانی سهدام ئاڵوگۆڕی زۆری بهخۆیهوه بینیوهو بووهته یهکێک له دۆستانی ئێران له ناوچهکه. له ئێستادا عێراق، سهرهکیترین بازاڕی شتومهکی ههناردهکراوی ئێرانه. لهم نێوانهشدا کوردستانی عێراقیش پێگهیهکی تایبهتی ههیه چونکه له کردهوهدا ئهم ههرێمه یهکێکه له سهرهکیترین دهرگاکانی ئێران بۆ بازاڕی عێراق. به پێی گرنگی ههرێمی کوردستانی عێراق له پهیوهندییه ئابوورییهکانی نێوان ئێران و عێراق و به پێی ئاستی هاوکارییهکانی نێوان ئێران و حکومهتی ههرێمی کوردستان له بواری ئابووریدا، لهگهڵ نازم دهباغ نوێنهری ههرێمی کوردستانی عێراق له ئێران سهبارهت به بارودۆخی ئابووری ههرێم و هاوکاری ئێران و ههرێم وتووێژمان کردووه.
دوای رووخانی حکومهتی سهدام، به پێی دهستووری نوێی عێراق، ههرێمی کوردستان توانی له چوارچێوهی عێڕاقی نوێدا، حکومهتێکی خۆجێی پێک بێنێت. بینیمان که ههرێم به خێرایی بهرهو ئابوورییهکی کراوهو راکێشانی سهرمایهی بیانی ههنگاوی نا. کهشێکی باش بۆ کێبڕكێ لهم ناوچه هاته ئاراوهو گرنگی به فاکتهرهکانی ئابووری ئازاد درا. وهکوو بازاڕی ئازادی سهرمایه، باجی کهم و پشتیوانی یاسایی له سهرمایهو ماف و ئهرکی سهرمایهگوزارهکانیش دیاریکرا. ئهمانه وایکرد لانیکهم تاوهکوو پێش داعش، ههرێمی کوردستانی عێراق بهرهو ئابوورییهکی کراوه بڕوات. زیاتر ئهو بارودۆخهمان بۆ باس بکهن.
دوای رووخانی سۆڤیهت، رۆژ لهدوای رۆژ سهلمێندرا که گهشهی ئابووری له جیهانی ئهمڕۆدا، پێویستی به ئازادی ئابوورییه. ئهو وڵاتانهی که پشتیوانییان له ئازادی ئابووری و ئازادی سهرمایهگوزاری کرد به خێرایی گهشهیان کرد. تهنانهت له یهکێتی ئهوروپا به کهمکردنهوهی سنوورهکان و ئازادی هاتوچۆو بازرگانی ئازاد، چالاکی ئابووری گهشهی کرد. بهم پێیه و به پێی ئهزموونه جیهانییهکان، ههرێمی کوردستان دوای رووخانی سهدام، بهرهو گهشهی ئازادییه ئابوورییهکان ههنگاوی ههڵێنا. ئێمه تهنانهت بۆ نیشاندانی گرنگی ئهم بواره، ئهزموونی دوبهیمان باسکرد و دهمانوت دهمانهوێت ههرێمی کودستان وهکو دوبهی ببێته ناوچهی ئازادی ئابووری. ئهگهر بمانهوێت خوشگوزهرانه و گهشهی ئابووری و پیشهیی دروست بکهین دهبێت کهشێکی ئهمن و ئارام بۆ سهرمایهگوزاران دابین بکهین. دهىێت کهشێکی وا دروست بکهین که بیسهلمێنێت سیاسهتهکانمان بهرهوه ئابووری ئازاد دهڕوات. به پێی بهڵگهنامهکان و ئامارهکان، ئهگهر کێشهکانی ناوچهکه به تایبهت له رووی ئهمنییهوه رووی نهدهدا، لهوانه بوو ئێستا بارودۆخی ئابووری و ئازادییه ئابوورییهکانی ههرێم، له دوبهی زیاتر پێش بکهوتایا. رووخانی سۆڤیهت نیشانی دا که سیاسهتی کۆمۆنیستی، خوشگوزهرانی خهڵكی لێناکهوێتهوه. له راستیدا هاوسانیی کۆمۆنیستی، هاوسانی مرۆڤهکان له ههژاریدایه. به بڕوای من ئهزموونی ئهوروپا، که تێكهڵاوێک له کهرتی تایبهت و ئابووری بازاڕ و سیستمی دابینکردنی کۆمهڵایهتییه دهتوانێت نموونهیهکی باشتر بێت.
دوای ریفراندۆمی ههرێمی کوردستانی عێراق، کێشه له نێوان ههرێم و حکومهتی ناوهندی عێراق و ئێران و تورکیا دروست بوو. له ئاکامی ئهمهدا، سنوورهکانی تهمهرچین، باشماخ و پهروێزخان له لایهن ئێرانهوه داخران، به پێی رووداوهکانی ئهم چهن مانگه، له ئێستادا بارودۆخی خاڵه سنوورییهکان و هاوکارییه ئابوورییهکانی ئێران و ههرێمی کوردستانی عێراق چۆنه؟
دوای راپرسی ههرێم بینیمان ئێران به خێرایی سنوورهکانی داخست بهڵام تورکیا ئهمهی نهکرد. ئهڵبهت سنووری باشماخ تهنها سێ رۆژ داخراو رۆژی چوارهم کرایهوه. بهڵام سنوورهکانی دیکه به داخراوی مانهوه. بۆیه بازرگانهکانی ههرێمی کوردستان به هۆی داخرانی سنوورهکانی ئێران و کراوهبوونی سنوورهکانی تورکیا، بهرهو هاوکاری ئابووری لهگهڵ تورکیا رۆیشتن. واتا ئهوانهی پێش داخرانی سنوورهکان لهگهڵ ئێران کاریان دهکرد، روویان له تورکیا کرد. چونکه تورکیا به هیچ شێوهیهک سنووره بازرگانییهکانی دانهخست. ئهڵبهت سنوورهکانی تهمهرچین و پهروێزخان نزیکهی مانگ و نیوێک پێش ئێستا کرانهوه، بهڵام کاریگهری خراپی دانا. چونکه لهم ماوهدا تورکیا سنوورهکانی کراوه بوو و ئهو شتومهکانهی له ئێرانهوه هاورده دهکرا، گۆڕدرا بۆ شتومهکی تورکی، بۆیه تورکیا لهم بابهتهدا زیرهکانه جووڵایهوه.
کهواته رێژهی ههناردهی ئێران بۆ ههرێم دابهزیوهو رێژهی ههناردهی تورکیا بهرزبووهتهوه؟ ئایا ئامارو رێژهیهکی روونتان لهبهردهستدایه؟
ئێستا ئامارم لهبهردهستدا نییه بهڵام ئهمه له ههرێمدا به روونی دهبیندرێت. تا چهند مانگ پێش ئێستا شتومهکی تورکی له ناوچهی سلێمانی نهدهبیندرا، بهڵام ئێستا شتومهکی تورکی لهم ناوچه زۆرن، ئهمه نیشان دهدات چالاکی بازرگانانی تورکیا و ههناردهی شتومهکی تورکی بۆ ههرێم لهم چهند مانگهدا گهشهی کردووه. کاتێک ئامادهبوونی تورکیا بهرزبێتهوه واتا ئامادهبوونی ئێران دابهزیوه. واتا تورکیا ئهم بابهتهشی بۆ ئامانجه ئابوورییهکانی خۆی بهکار هێنا. .
بهو پێیهی که عێراق گرنگترین بازاڕی ههناردهی ئێرانهو ههرێمی کوردستانیش یهکێکه له دهروازه سهرهکییهکان بۆ چوونه ناو بازاڕی عێراق، له ئێستادا ئاستی هاوکاری ژووره بازرگانییهکانی ئێران له ژووری بازرگانی ههولێر و سلێمانی و دهۆک چۆنه؟
ئێستا ئاستی هاوکارییهکان وهکوو رابردوو نییه و دابهزیوه. جوگرافیای ههرێمی کوردستان و بوونی سنووری هاوبهش و نزیکی فهرههنگی، هاوکاری زیاتر دهخوازێت. کۆمپانیا ئێرانییهکان، له ساڵانی رابردوودا یهکێک له سهرهکیترین لایهنهکانی دابینکردنی بازاڕی ههرێم بوون. هیوادارم به خێرایی بتوانین کێشهکان چارهسهر بکهین و هاوکاری ئابووری زیاترمان لهگهڵ ئێران بێت..
لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان و هێرشی سوپای عێراق بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، پەیوەندییەکانی هەولێر وتاران بەرەو ئاڵۆزی رۆیشت، بەڵام نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێیوایە ، پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان دەگەنەوە ئاستێکی باشتر لە جاران.
شەوی 20-1-2018 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە رۆژی 21-1-2018 لەگەڵ سەرۆککۆمار ، سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووەوە.
نازم عومەر دەباغ ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ، تاران کاردەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەقەدەر ئەو رۆڵەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیەتی بەهەمان قەبارە رۆڵی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کورد لەگەڵ بەغدا لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەریی شاندی هەرێمی کوردستانی دەکرد لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران رایگەیاند: "پێموایە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران ، زۆر کەس هەبوون بە شێوەیەک رەشبین بوون لەسەر ئێران کە قەد جارێکی دیکە بیر لەوە نەکرێتەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران دروستببێتەوە ، بەڵام سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیران و کاک قوباد تاڵەبانی ، جێگرەکەی و بەو هەوڵانەی کەدایان توانیان بیگەیەننە ئەو ئاستەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستێکی باڵا پیشوازیی لە سەرۆکی حکومەت و شاندەکەی بکات".
نازم دەباغ پێیوایە "سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ تاران ئەنجامدانی قۆناخێکی گرینگ بوو بۆ کردنەوەی دەرگایەک کە پێشتر داخرابوو. بۆ لەمەودواش پاراستنی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی هەرێمی کوردستان لەپێشەوە و دواتریش کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەوەی من گوێبیست بووم و ئاگام لێیەتی پێموایە دەگاتەوە ئاستێکی باشتر".
سەبارەت بە پرسی سنوور لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەکۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ، نازم دەباغ گوتی: "رێگای هاتووچۆی سەرمایە و سەرمایەگوزاری سنوورە ، بۆیە دەبێت ئەمنیەت و ئاسایشی سنوورەکان پارێزراو بێت. داواکراوە هەم هەرێمی کوردستان و هەم کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پابەندی یاسا و رێساکانی نێودەوڵەتی بن لە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و سنوورە هاوبەشەکان".
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران پێشبینی دەكات پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان تاران و هەولێر بگەڕێتەوە بۆ ئاستێك كە هەردوولا لێی رازی بن "بەڵام بەو خێراییە نا". دەشڵێت لە دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەكەی 25ی ئەیلولی ساڵی رابردوو، خۆپیشاندانەكەی ئەمدواییە كە زۆربەی شارەكانی ئێرانی گرتەوە، جارێكی دیكە تەشویشی خستەوە سەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران "بەڵام لێدوانەكەی نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دایە ئێران كە كورد لە پشت ئەو خۆپیشاندانانە نییە".
نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دایە ئێران
لەدوای تەواوبوونی پشووەكانی سەری ساڵ، بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری كردنەوەی مەرزەكانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەرانیان دا و بەوەش هیچ رێگایەكی بازرگانیی مۆڵەتدراوی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بە داخراوی نەمایەوە، بەڵام ئەوەی بە ناڕاستەوخۆ بەرپرسانی ئێران دەریانبڕیوە، پەشیمانییە لەوەی كە توركەكان ماوەی گەمارۆدانی هەرێمی كوردستانیان بە هەل زانیوە و دەروازەكانی خۆیان دانەخستووە، بەوەش بەڕەی بازاڕەكانی كوردستانیان لەژێر پێی ئێرانییەكان دەرهێنا.
هێشتنەوەی نوێنەرایەتی لە ئێران ئومێدە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان بگەڕێنەوە دۆخی جاران
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لە هەپڤەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێ "بێگومان توركیا وریاتر و چالاكتر لە پرسی داخستنی مەرزەكاندا دەرفەتیان قۆستەوە و ئێرانیش هەستی بەوە كرد، بەڵام هەمیشە ئێران وەك پرسی گرنگی ئەمنی و بازرگانی سەیری مەرزەكان دەكات و توركیا زۆرتر لەڕووی بازرگانییەوە سەیری دەكات". گوشارەكان زۆریان نەخایاند و سێ رۆژ پاش ئەنجامدانی گشتپرسی، ئێران دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخی كردووە و بەشێك لە بازرگانەكانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەرانیش روویانكردە باشماخ "تەنیا نەوتفرۆشەكان كێشەیان هەبوو، چونكە رۆژانە 250 بۆ 400 بارهەڵگری نەوت هاتوچۆیان دەكرد".
توركیا لە پرسی مەرزەكان و بازرگانیدا وریاتر مامەڵەی لەگەڵ كوردستان كرد
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێ ئێستا تاران لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا كێشەكانیان چارەسەر بكەن "بەڵام ئێران جەخت دەكاتەوە كە ئەو باشبوونە لەچوارچێوەی دەستووری عێراق بێت، بۆ لەمەودواش گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا وەزارەتە پێوەندیدارەكانی نێوان هەردوولا ئەنجامی دەدەن، نەك لەسەر ئاستی شاندی حكومەت یان لایەنەكان"، چونكە وەك ئەو گوتی "هەرچەندە ئێران لە ماوەی رابردوو وا دەركەوتبێت كە زۆرتر لایەنگری حكومەتی عێراق بووە، بەڵام دەیەوێ پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهێز بن".
چەند مانگێك پێش ئەنجامدانی گشتپرسی، كۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان نارد بۆ ئەوەی سەردانی تاران بكات، بەڵام وەك دواتر دەركەوت بارزانی لە پرۆتۆكۆلی پێشوازییەكە رازی نەبووە و دانەنانی ئاڵای كوردستانی لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە وەك بچووككردنەوەی هەرێمی كوردستان و هەیبەتی سەردانەكە وێنا كردووە.
دواتر ئەنجامدانی گشتپرسی و رەتكردنەوەی داوای ئەو شاندانەی ئێران بە دوای یەكدا دەیناردنە هەولێر، وایانكرد كە ئێران بەلای كوردەوە وەك پشتیوان و نەخشەداڕێژەری حكومەتی بەغدا دەربكەوێ لە گەمارۆدانی ئاسمان و زەمینی هەرێمی كوردستان. تاران یەكەمین پایتەختی دونیاش بوو كە هاتوچۆی فڕۆكەوانی خۆی لەگەڵ هەولێر و سلێمانی پچڕاند.
رۆژانە 400 تانكەری نەوت لە نێوان ئێران و كوردستان هاتوچۆ دەكەن
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەڵێ "پێشبینی ناكەم وا بە زوویی پەیوەندییە سیاسییەكان وەك جاران ئاسایی ببنەوە و شاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێنە تاران، بەڵام هێشتنەوەی نوێنەرایەتییەكەمان لە ئێران، ئومێدی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكان و گەڕانەوەیەتی بۆ دۆخی جاران"، پێشیوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی بەشێوەیەكی كۆنكرێتی و باشتر لە جاران رێكبخاتەوە "ئەم سیاسەتەی ئێستاش بە راست دەزانم كە هەوڵ دەدات بە دراوسێكان بڵێ دەبێ پەیوەندییەكی باشتر دروستبكەین و درەنگیشە بۆ ئەوە".
لە سەرەتای ئەمساڵەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی زۆربەی شارەكانی ئێرانی تەنییەوە. بەڵام ئەمجارە جیاوازییەكە ئەوەبوو كە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە وریاییەوە دۆخەكەیان خوێندەوە و زۆرتر لە شارەكانی دیكە درێژەی هەبوو، هەندێك لە بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاند كە پلانی خۆپیشاندانەكان لە هەرێمی كوردستان و ئەفغانستانەوە داڕێژراون، وەك ئاماژەیەك بۆ رۆڵی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا. بەڵام نازم دەباغ دەڵێ رەتكردنەوەی ئەو قسانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، كاریگەریی باشی هەبوو، دڵنیایی دایە ئەوان".
دواڕۆژ، سامان قوبادی
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكانی تاران و هەولێر لە ئاستێكی خراپدان. نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی دواڕۆژدا باس لەوەدەكات، پێشتر بەهۆی بەهێزیی هەرێم لەبەرامبەر بەغدا، رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا نەكرا بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك، لەئێستایشدا ئەو رێككەوتنەی باس دەكرێت تەنها لە نێوان تاران و بەغدایە بەبێ هەرێمی كوردستان.
دواڕۆژ: وردەكاریی لەبارەی رێككەوتنەكەی نێوان بەغدا و تاران و هەرێم تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران، چییە؟
نازم دەباغ: لە ساڵی 2013 پرۆژەیەك هەبوو بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەڕێگەی سلێمانی-یەوە بۆ ئێران و دواتر بۆ بازاڕەكانی جیهان، دەبوایە بە رەزامەندیی بەغدا رێككەوتن لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێراندا بكرایە، پرۆژەكە بریتییە لە راكێشانی بۆریی نەوت لە كەركوك و گەرمیانەوە بۆ پەروێزخان و قەسری شیرین، لە قۆناغی دووەمدا بگوازرێتەوە بۆ پاڵاوتگەكانی ئێران لە كرماشان و تاران و دواتر هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكرێت، بەڵام رێككەوتنی لەسەر نەكرا، ئەوەی لەئێستادا سەبارەت بە هەناردەی نەوتی كەركوك باس دەكرێت، رێككەوتنێكە تەنها لە نێوان عێراق و ئێراندا كراوە بەبێ هەرێمی كوردستان.
دواڕۆژ: بۆچی ئەوكات رێككەوتن لەسەر پرۆژەی هەناردەكردنی نەوت نەكرا؟
نازم دەباغ: دەبێت پرسیار لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی و وەزیری سامانە سروشتییەكان بكرێت، بەهۆی ئەوانەوە رێككەوتن نەكرا، ئەگەرنا پرۆژەكەمان ئامادەكردبوو تا واژۆی لەسەر بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دواڕۆژ: رێكنەكەوتن لەسەر هەناردەی نەوت بۆ ئێران لە 2013دا، بەهۆی بەهێزیی پێگەی هەرێم لەبەرامبەر بەغدا و ناردنی نەوتەوە بوو بۆ توركیا؟
نازم دەباغ: ئەوكات پێگەی هەرێم بەهێزتر بوو، بەڵام لەبەر خاتری ئەو رێككەوتنە 50 ساڵییەی كە لەگەڵ توركیادا هەیەتی، لەگەڵ ئێراندا رێككەوتنی نەكرد.
دواڕۆژ: سوودە ئابورییەكانی هەناردەی نەوت بۆ ئێران، بۆ هەرێمی كوردستان چین؟
نازم دەباغ: یەكەم، هەموو هێلكەكانی هەرێم نەدەچوونە ناو سەبەتەی توركیاوە، ئەگەر لە ئێرانیشەوە هەناردە بكرایە دەبوو بە رێگەیەكی تری هەرێم بۆ ناردن و فرۆشتنی نەوت. دووەم، ئەمنیەتی زیاترە و نزیكترە بۆ ناردنی نەوت. سێیەم، خەرجی هەناردەكردنی كەمتری تێدەچوو. جگەلەوە پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بەهێزتر دەبوو.
دواڕۆژ: پێتوایە ئەگەر رێككەوتن لەسەر هەناردەی نەوتی كەركوك بكرایە، دۆخی سیاسی و ئابوری ئێستای هەرێم چۆن دەبوو، بەتایبەت لە ناوچەكانی كەركوك و دووزخورماتوو؟
نازم دەباغ: ئەم رێككەوتنە بكرایە یان نا، لەبەر ئەوەی ریفراندۆم كرا ئەنجامەكەی هەر وەكو ئێستا دەبوو.
دواڕۆژ: ئەگەر لەسەر هەناردەكردنی نەوت رێككەوتنێكی درێژخایەن لە نێوان بەغدا و تاران بە بەشداریی هەولێر بكرێت، چ كاریگەرییەكی دەبێت لەسەر پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان تاران و هەولێر؟
نازم دەباغ: بەپێی دەستوری عێراق لەمەودوا دەبێت پڕۆژە و داهات و هەناردەی نەوتی هەرێم بكەونەوە دەست حكومەتی ناوەند و بڕیاری لەسەر دەدەن، بۆیە تەنها رێككەوتن لە نێوان بەغدا و تاران بەبێ بەشداریی هەولێر دەكرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر پرۆژەیەكی ئابوری تایبەت لە بواری گرێبەستی نەوتدا ئەنجامبدرێت، كاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرسێ لایەن.
دواڕۆژ: لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا لەڕێگەی توكیاوە نەوت هەناردە كراوە، ئێستا بە ناردنی نەوت بۆ ئێران ئایا بە لێدان لە بەرژەوەندییە ئابورییەكانی ئەو وڵاتە دادەنرێت؟
نازم دەباغ: هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكدایە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی، بەپێی یاسا، ئەو دەسەڵاتانە دەدات كە لەدەستیداوە، بۆیە بەپێی دەستور ناتوانێت جارێكی تر دوا بڕیار لەسەر دەرهێنان و هەناردە و فرۆشتنی نەوت بدات. جگەلەوە هەر لایەنێك زەرەر بكات، بە قازانج بۆ بەرامبەرەكەی دەشكێتەوە. هاوكات ئێران نەهاتووە تا لە بەرژەوەندییەكانی توركیا بدات، بەڵكو خودی عێراق پلانی نوێی هەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابورییەكانی خۆی. لەو نێوەندەیشدا پێشتر و ئێستاش، بە بارهەڵگر، نەوتی كەركوك رەوانەی ئێران دەكرێت، پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەگەر زیاتر نەبێت كەمتر نەبووە تا بوترێت زیان لە توركیا دەدات.
دواڕۆژ: سیاسەتی هەرێم لە ماوەی رابردوودا بەرامبەر ئێران چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
نازم دەباغ: پێشتر سیاسەتێكی دروستبووە، ئێستا پێموایە پارێزگاریكردن لە پەیوەندییەكانی هەردوولا سیاسەتێكی دروستە و دووربینییە بۆ ئایندە كە پێویستە هەمانبێت، بەڵام بەرز و نزمی و لاوازیی لە پەیوەندییەكاندا بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی سەركردایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیە پێویستە پەیوەندییەكانی هەردوولا بگەڕێنرێتەوە بۆ دۆخی جاران.
دواڕۆژ: مەبەستت ئەوەیە نێوانی ئێران و هەرێم لە ئاستێكی خراپدایە؟
نازمدەباغ: پەیوەندییەكانی ئێستای هەردوولا لە ئاستێكدا نییە شانازیی پێوەبكەین، تەنانەت لەگەڵ وڵاتانی تریشدا، چونكە لە پرسە نەتەوەیی و ستراتیجیەكاندا نەك هەر ئێران بەڵكو بە قسەی هیچ وڵاتێكمان نەكرد.
دواڕۆژ: دەوترێت یەكێتی بووەتە هۆی پاراستنی پەیوەندیی سیاسی و ئابوری نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان، تاچەند راستە؟
نازم دەباغ: لەئێستادا كۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیی لەگەڵ گەلی كورد هەیە نەك لەگەڵ حزبەكان، چونكە ئێران خۆی بە پشتیوانی كورد دەبینێت لە عێراقدا، پەیوەندییەكان لە ڕووی ستراتجیەوە بۆ ئایندە رۆڵی دەبێت لە رووی بەرقەراربوونی ئەمن و ئاسایش، بەتایبەت هاوپەیمانی كورد و شێعە. هەرێم و ئێران بۆ یەكتر گرنگیی خۆیان هەیە، بەڵام سەركردایەتی سیاسی كورد بە ئەنجامدانی راپرسی گومانی خستە سەر سیاسەت و هەڵوێستەكانی خۆی بەرامبەر بە ئێران.
دواڕۆژ: كەواتە خراپبوونی پەیوەندییەكانی هەردوولا چ كاریگەرییەكی دەبێت بەتایبەت لەسەر ناوخۆی هەرێم؟
نازم دەباغ: یەكەم، ئێران دەروازە سنوورییەكان دادەخات، ئەمەیش كاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر بازاڕی هەرێم. دووەم، پێداویستییە بنەڕەتییەكانی هەرێم، بەتایبەت لە ناوچەی سەوز، لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێن، بۆیە لە هەموو روویەكەوە رۆڵی دەبێت لەسەر باش و خراپكردنی گوزەرانی خەڵك.
دواڕۆژ: بۆچی بەشێك لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم لەگەڵ ئێراندا كراونەتەوە، بە پێچەوانەوە دەروازەكان لەگەڵ توركیا تائێستا نەكراونەتەوە؟ ئایا رێككەوتن لەمبارەیەوە كراوە؟
نازم دەباغ: لە نێوان دەروازەی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران، تەنها باشماخ كراوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئێران نەویست بەردەوام بێت لە ئازاردانی هاووڵاتییانی هەرێم، ڕێككەوتن-یش نەكراوە، بەڵكو ئێران یەك لایەنە بڕیاری كردنەوەی باشماخی داوە.
دواڕۆژ: وەكو نوێنەری حكومەت چیتان كردووە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران تا گەمارۆی ئابوریی سەر هەرێم لابەرن و دەروازەكان بكەنەوە؟
نازم دەباغ: بۆ ئەو مەبەستە هەموو هەوڵێكمان داوە، بەڵام مەرجەكانی لابردنی گەمارۆكە بەستراوەتەوە بە رێككەوتنی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ناوەنددا، ئێران رەچاوی داخوازییەكانی بەغدا دەكات. بۆ كردنەوەی هەردوو دەروازەی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران دەبێت بەغدا ڕەزامەندیی بدات بە تاران.
دواڕۆژ: دەوترێت بەشێك لە بڕیارەكانی تایبەت بە داخستنی دەروازە و فڕۆكەخانە و گەمارۆی ئابوریی بەغدا لەسەر هەرێم، خواستی تاران بووە، تاچەند راستە؟
نازم دەباغ: لەسەر كێشەی كورد وڵاتانی دراوسێ هەموویان یەكن، ناوەندی بڕیاریش لەم وڵاتانەدا نییە، بەڵكو لەئەنجامی رێككەوتنی دراوسێكانی هەرێمی كوردستانە.
دواڕۆژ: ئایا بەم نزیكانە وەفدی حكومی یان حزبیی هەرێم سەردانی تاران دەكەن بەمەبەستی چارەسەری كێشە سیاسی و ئابورییەكان؟
نازم دەباغ: هیچ هەواڵێك لەمبارەیەوە نییە بۆ سەردانی وەفدی هەرێم بۆ تاران.
خەڵك-بەشی هەواڵ
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایدەگەیەنێت، لە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئێران هەموو ئەو مەترسیانەی بە كورد راگەیاندووە كە ئێستا خۆمان دەیانبینین.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە (دەنگی ئەمریكا)ی راگەیاند، لەپێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كۆماری ئیسلامی ئێرانی چەندین پەیامی بەسەركردایەتی كورد دا چ لە كۆبونەوەكانو چ ئەو پەیامانەی لەڕێگای منەوە دەیناردن سەبارەت بە ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی كوردستان.
وتیشی "ئێران تایبەت بە شاری كەركوك هۆشداری ئەوەی پێداین كە ئەنجامەكەی خراپ دەبێت".
ئاشكراشیكرد، ئێران لەدەیان كۆبونەوەو ناردنی پەیام، بە سەركردایەتی كوردی راگەیاندووە، ڕیفراندۆم مەكەن، "ئەمە بۆیەكەمجارە لەم چاوپێكەوتنەدا دەیڵێم ئێران بە سەركردایەتی كوردستانی راگەیاندووە ئەگەر هەر سورن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ئەنجامی دەدەن ئەوا خۆتان بپارێزن لە شاری كەركوكو ڕیفراندۆم مەكەن، چونكە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەكەركوك وەكو بەرمیلێكی باروتە بەڕوتاندا دەتەقێتەوە".
دەباغ راشیگەیاند، بەتەنها حكومەتی ئێرانی نەبوو كە لەگەڵ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم بوو، بەڵكو من هەمیشە دەمپرسی كێ لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو؟ تەنانەت من بەزانیاری وردی خۆمو هەتا شیكردنەوەش ئەوە دەڵێم كە لەناو پارتی دیموكراتی كوردستانیشدا كەسی بەرپرسو باڵا هەبوو لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نەبوو.
رونیشیكردەوە، ئەگەر ڕۆژێك دادگایەكی دادپەروەرانە هەبێت دەبێت سەرجەمی ئەو ڕاوێژكارانە دادگایی بكرێن كە سەركردایەتی سیاسی كوردییان بەهەڵەدا بردو دەیانوت چەندین دەوڵەت پشتیوانی لەكورد دەكەن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
نازم دەباغ ئاشكراشیكرد، هەرلایەنێك بڵێت سەبارەت بە رووداوەكانی 16ی مانگی رابردوو ڕێكەوتن هەبووە، ئەوا بۆ داپۆشینی شكستەكانی خۆیەتیو هیچ ڕێكەوتنێك نەكراوە جگە لەو ڕێكەوتنەی جەنابی كاك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەمریكییەكان ئەنجامیدا لەبەرامبەر وەرگرتنی بۆ موچەو خەرجیەكانی هێزەكانی پێشمەرگە هەروەها لەگەڵ حكومەتی عیراقی بۆ بەشداریكردنی هێزەكانی پشمەرگە لە شەڕی ئازادكردنی موسڵ.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایهتی حکومهتى ههرێمى کوردستان بهشداری له کۆنفڕانسی نێودهوڵهتی ههندیسهی نهزمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كهم بكاتهوه بۆ پاراستنی ئهزموونی ههرێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم دهباغ» و «سەلام عارف روشدی» لهگهڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی بهریتانیا دیداریان کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» له تاران لهگهڵ مامۆستا «عهلی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم دهباغ: بایدن كۆبوونهوه سێ قۆڵییهكهی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم دهباغ لهگهڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد