امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

چوار شەممە, 23 ت دووەم 2016

رۆژی سێشەمە ( ٢٢/١١/٢٠١٦ ) کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی کاراجۆنسۆنمالینا  جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد. لەلایەن نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم و سۆرانعلیئەمین  بەرێوبەریپەیوەندیەکانوراگەیاندنپێشوازیلێکرا.

لە دانیشتنەکەدا کاراجۆنسۆنمالینا  پرسیاری لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەبوو بەتایبەت لە دوای دەستپێکردنی ئوپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری موسڵ و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند.

نوێنەری حکومەت تێروانین و بۆ  چوونەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ میوانەکەی روون کردەوە و باسی رۆلی پێشمەرگە قارەمانەکانی لە  ئۆپەراسیۆنی رزگارکرنی موسل کرد و هەروەها وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک بارزانی بۆمیوانەکەی روون کردەوە.

 

چوار شەممە, 28 ئەیلول 2016

رۆژی سێ ­شەممە (٢٧/٩/٢٠١٦)   خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد لە تاران.

لەلایەن بەرێز نازم عومەر نوێنەری حکومەتی هەرێم وهەر یەک لە بەرێزان سۆران علی امین و  سەلام عارف روشدی  ئەندامانینوێنەرایەتی پێشوازی گەرمی لێ کرا.

لە دانیشتنەکەدا خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد و پرسیاری لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەبوو بە تایبەت لە ئامادەکاریەکانبۆ رزگار کردنی شاری موسڵ و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند. بەرێز نوێنەری حکومەتی هەرێم راو بۆچوونی حکومەتی هەرێمی لەمەر روداوەکان بۆ میوانەکانی روون کردەوە و بە تایبەت چاوەروانی حکومەتی هەرێم لە نەتەوە یکگرتووەکان بۆ هاوکاری کردن لە بواری کۆمەک بە ئاوارەکان و هەروەها چاوەروان دەکرێت لە شەری رزگاری موسل ئاوارەیەکی زۆری ئەو شارە روو لە هەرێمی کوردستان بکەن  .

دوو شەممە, 19 ئەیلول 2016

رۆژی  دووشەممە رێکەوتی١٩/٩/٢٠١٦ پێر لێنار   سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لەتاران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە تاران کرد.لەلایەننوێنەری حکومەتی هەرێمنازم عومەر دەباغپێشوازی لێ کرا.

لەدانیشتەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە وعێراق بە گشتی وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا. پێر لێنار  باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان.نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى ، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ میوانەکەی روون کردەوەو باسی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان و باسی لەوە کرد کە تا ئێستا هاوکاریە سەربازیە نێو دەوڵەتیەکان وەکو پێویست نەبوون بەڵام سەرەرای ئەوەش پێشمەرگە توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت لەبەرامبەر تیرۆریستان. وە هیوای خواست کە وڵاتانی دۆست لەدوای پرۆسەی جەنگی داعش هاوکاربن لە پرۆسەی سیاسی و بونیاد نانی هەرێمی کوردستان.   

دوو شەممە, 05 ئەیلول 2016

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران کۆبۆوه.

"فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازی لێکرا.

 

له‌ دیدارێکدا "فلیب ماورل" وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ میواندارییەکەی، بانگهێشتنامەی باڵیۆزی تازەی فەرەنسای پێ بوو بۆ نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران بۆ سەردانی بالیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران و بەرێزیان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.

 

لە دانیشتنەکەدا "فلیب ماورل" باسی لە دۆستایەتی نێوان حکوومەتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان و سیاسەتی تازەی وڵاتەکەی خستەڕوو کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاردەبن بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بێت بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان.

 

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران ڕوونکردەوە بە تایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ و دووپاتی کردەوە کە میللەتی کورد دەڕوانێتە فەڕەنسا وەکوو دۆستێکی دێرین و هیوای خواست ئەم دۆستایەتیە بەردەوام بێت لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان جگە لە جەنگی داعش چەندین کێشەی دیکه‌ی هەیە وەکوو دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەناهەندە و داوای کرد کە فەرەنسا رۆڵی بەرچاویی هەبێت لە دوای جەنگی داعش و ئەو هاوکارییە سەربازیانە بگۆردرێت بە هاوکاریی لە بواری سیاسی و بوارە جیاوازەکانی دیکه‌دا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لەگەل حکوومەتی ناوەندی عێراق.

هەینی, 02 ئەیلول 2016

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئێراندیداریی کرد.

"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانلە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی پەنابه‌رانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا و هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن رێكکەوتن لەسەر ئەوەی هەماهەنگی تەواوهەبێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەری گرفت و کێشەى پەنابه‌رانی کوردستان و عێراق.

 

 

 

 

 

 

هەینی, 02 ئەیلول 2016

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوه.

پەڕەى 56 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی