امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم ده‌باغ له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیـر دیداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوه.

 مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رۆژی سێشەممە 30/08/2016 لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران پێشوازی گەرمی لێکرا.

له‌م دیداره‌دا مامۆستا "عه‌لی باپیـر" باسی لە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرد و ووتی دەبێت پێگەی نوێنەرایەتی بەهێز بکەین و پەرە بە دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە بدەین، هەروەها باسی لە یەکریزی ناوماڵی کورد و چارەسەری کێشەکانی عێراق و بە تایبەت کوردستان کرد.

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا، "نازم ده‌باغ" باسی لە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران کرد وەکوو سەردان، دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆز، قۆنسوڵ و نوێنەریی وڵاتانی بیانی لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و هەروەها لە باڵیۆزخانەی وڵاتان لە تاران.

نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران هەروەها باسی لە بەرفراوانبوونی پەیوەندیی دیپبلۆماسی ماڵی کورد لە تاران بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و عەڕەبی کرد و پێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان لە وڵاتی ئێرانی بەرز نرخاند.

Read کد خبر: 429

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی