امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

دوو شەممە, 04 تەمموز 2016

K24 - هه‌ولێر:"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24، له‌ باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌كه‌ هی هه‌موو ئێران نییه‌، به‌ڵام ده‌بێت قسه ‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.

راشیگه‌یاند: هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێت كه‌ كه‌ناڵه‌كانی رایگه‌یاندن، به‌تایبه‌تیش كوردستان 24 پڕۆپاگه‌نده‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانن حه‌ق به‌ هیچ لایه‌نێك به‌حه‌ق دانانێن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حكوومه‌تی كوردستان بكات.

له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، گوایه‌ حه‌قی به‌ ئێرانداوه هه‌ڕه‌شه‌ بكات، ره‌تیكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنێك پێشتر، نابێت رێگه‌ به‌ كه‌س بدرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران به‌كاربهێندرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: "ئێران به‌ پێی ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌مڕۆ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتویانه‌، به‌ڵێندراوه‌ هه‌موو لایه‌ن چاره‌سه‌ریی ئه‌و كێشانه‌ بكه‌ن و به‌ڵێنیانداوه‌ پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بن".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" به‌ڵێنیش دراوه‌ رێگه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێ، به‌كاربهێنرێت.

به‌رده‌وامبوونی چالاكی چه‌كداری له ‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێران، واتا به‌رده‌وامبوونی چالاكی له‌ ناو خاكی ئێران، واتا به‌رده‌وامی بۆردوومانكردنی ئه‌و شوێنه‌ سنوورییانه‌ی ئه‌وانه‌ی لێوه‌دێت.

یەک شەممە, 03 تەمموز 2016

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"سه‌لاح البه‌نای" قونسووڵی میرنشینی کوێت لە کۆماری ئیسلامی ئێراندیداریی کرد.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢/٧/٢٠١٦ "سه‌لاح البه‌نای" قونسووڵی میرنشینی کوێت لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و هەر یەک لە "سۆران عه‌لی ئه‌مین" و "سەلام عارف روشدی" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا "سه‌لاح البه‌نای" لەبەر تازە دەستبەکاربوونی لە کۆماری ئیسلامی پێی خۆشبوو سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات و لە نزیکەوە خۆی بە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانبناسێنێت.

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا قونسووڵی میرنشینی کوێت لە تاران، پرسیاری لەبارەی بارودۆخی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شەڕیی داعش کرد.

"نازم دەباغ" سەرکەوتنی بۆ "سه‌لاح البه‌نای" لە کارە تازەکەیدا خواست و باروودۆخەکەی بۆ روونکردەوە و بەتایبەت رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمی کوردستان به‌رز نرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستاندا.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانله به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی پەیوەندییە دیڕینەکان و تازەی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی کوێتی کرد و باسی لە چاوەڕوانی هەرێمی کوردستان کرد لە دۆستەکانی لەو بارودۆخەی ئێستا‌دا.

لە کۆتاییدا "سه‌لاح البه‌نای" هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایه‌ن توندووتۆڵتربێت و حکوومەتی میرنشینی کوێت زیاتر هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت لەشەریی دژی تیرۆر و داڵدەدانی ئاوارەکانی ناوەڕاستی عێراق.

 

 

یەک شەممە, 03 تەمموز 2016

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"هاچیمە ئویدا" راوێژکاری سیاسی و "کەیجی سوزوکی"  قونسووڵی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە ئێران کۆبۆوە.

ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٣/٧/٢٠١٦ "هاچیمە ئویدا" راوێژکاری سیاسی و "کەیجی سوزوکی"  قونسووڵی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا دوو لایه‌ن به‌تایبه‌تی باسیان لەبارەی باروودۆخی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان کرد و به گشتیی له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق ئاخاوتنیان کرد.

له درێژه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران تێروانینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەر باروودۆخەکان بۆ شاندی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە ئێران روونکردنەوە و بەتایبەت ته‌ئکیدی له‌سه‌ر رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی ھەرێمی کوردستان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان کرد و باسی لە چاوەڕوانی هەرێمی کوردستانی کرد لە دۆستەکانی لە بواره‌کانی ئابووریی و سیاسیی و بوارە جیاوازەکاندا.

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "هاچیمە ئویدا" دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هاوکاربووە و لە داهاتووشدا له هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت.

راوێژکاری سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تارانیکرد بۆ ئەو سەرنج و روونکردنەوانە و هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایه‌ن  توندوتۆڵتر بکرێت و حکوومەتی ژاپۆن له‌وه‌ زیاتر هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات لەشەری دژیی تیرۆر و یارمه‌تی به‌خشین بە ئاوارەکان.

 

چوار شەممە, 29 حوزەیران 2016

جه‌ماوه‌رنیوز:مامۆستا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران له‌گه‌ڵ به‌رێز "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" که‌سایه‌تی ناسراویی کورد کۆبۆوه.

ئێواره‌ى رۆژى 23ى حوزه‌یرانى 2016، به‌رێز"محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" به‌ ئاماده‌بونى "مه‌لا لوقمان" به‌ر‌پرسى مه‌کته‌ب و ژماره‌یه‌ک له ‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌ تارانى پایته‌ختى ئێران چاویکه‌وت به‌ مامۆستا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران.

له‌ دیدارێکدا باس له‌ ره‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرا و تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ناوچه‌که ‌و عێراقى گرتۆته‌وه‌،  ئه‌و گۆڕانکارى و رووداوانه‌ش باسیان لێوه‌کرا که‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو روویانداوه ‌و تا هه‌نووکه‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، کاریگه‌ریى رووداوه‌کانى ناوچه‌که‌ش له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق شیکرانه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش مه‌ترسى هێرش و په‌لاماردانه‌کانى چه‌کدارانى داعش و ئه‌و گۆرانکاریانه‌ى له‌ ئاینده‌دا روبه‌رووى ناوچه‌که‌ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا به‌رێز "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" به‌گرنگییه‌وه‌ باسى قاره‌مانێتى و تواناى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانى کرد که ‌له ‌ئێستادا به‌و توانا که‌مه‌وه‌ به‌ره‌نگارى گه‌وره‌ترین هێزى تیرۆرستان بۆته‌وه‌ که‌ له ‌برى هه‌موو جیهان شه‌ڕه‌ ده‌کات، ئه‌مه‌ش مایه‌ى سه‌رفرازیى و شانازیه‌ بۆ گه‌لى کورد که ‌خاوه‌نى پێشمه‌رگه‌یه‌ که ‌له ‌ئێستادا هه‌موو جیهان شانازى پێوه‌ده‌که‌ن نه‌ک ته‌نها گه‌لى کورد.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئاوه‌دانى هه‌رێمى کوردستان کرا و ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌وڵدانى زیاتر کرایه‌وه‌ له‌پێناو نه‌هێشتنى قه‌یرانى دارایى و ئابوورى که‌ هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى بۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشاییه‌ ساسیه‌ى گۆڕه‌پانى هه‌رێمى گرتۆته‌وه‌ به‌پێویستیش زاندرا هه‌مولایه‌ک کۆتایى به‌ کێشه‌کان بهێنن له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نێکى نیشتمانى کۆببنه‌وه ‌و سود له‌و گۆرانکارییه‌ى ناوچه‌که‌ وه‌ربگرن.

له ‌لاى خۆیه‌وه‌ مامۆستا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ ئێران رۆڵى به‌رێز "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى به‌رز نرخاند له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان ، که ‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م شه‌ڕه‌ نه‌خوازراوه‌ له‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ بوون و پارێزگاریان له‌ خاکى کوردستان کردووه‌ له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى شه‌هید و بریندار بووه‌، ههر‌وه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌ئێستادا هێزه‌ کوردییه‌کان پێویستیاین به‌ یه‌کریزیی و ته‌باى هه‌یه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کان و گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیى گه‌له‌که‌مان.

یەک شەممە, 26 حوزەیران 2016

رووداو – هەولێرلە لایەن ئاسۆ سەراوی ـ نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: پاساوی تۆپبارانکردنی سنووری شارەدێكانی حاجی ئۆمەران و سیدەكان لە لایەن تۆپخانەكانی ئێران، بوونی چالاكیی چەكداری پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران- حدكا و حیزبی دیموكراتی كوردستان-  حدك-ە.

 "نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) و حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) چالاكی چەكدارییان هەیە، ئێران دەستی بە تۆپبارانکردنیهەندێک‌ ناوچەی سنووری كردووە و ئێران بەڕاشكاوی بە ئێمەی گوت هەتاوەكو چالاكی سەربازی هەبێت، بوردوومانیش دەبێت.

نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران روونیشیكردەوە: "بەپێی رێككەوتنێكی پێشووتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەردوو لایەنی ئێرانی ‌و حیزبەكانی رۆژهەڵات، نابێت هیچ چالاكییەكی چەكداری لە رێگای هەرێمی كوردستانەوە دژی ئێران بكرێت، بە پێچەوانەشەوە نابێت ئێران تۆپبارانکردنی سنوورەكان بكات، بەڵام دیارە پێشێلی ئەو رێككەوتنە نەكراوە".

 "نازم دەباغ" روونیشی كردەوە ئێران لەبارەی هێرشەکان گوتوویەتی "بۆ توركیا بۆ قسە ناكەن، بەڵام بۆ ئێمە هاوارتان لێ هەڵساوە؟" 

 

كاتژمێر 09:00-ی رۆژی یەكشەممە 26-6-2016، تۆپخانەكانی ئێران، بە بیانووی هەبوونی بنكە و بارەگای پێشمەرگەكانی حدكا و  حدك، دەستیان بە تۆپبارانكردنی دەڤەری سیدەكان و شارەدێی حاجی ئۆمەران كرد لە باشووری كوردستان، تاوەكو ئێستاش تۆپبارانەكە بەردەوامە ‌و بەو هۆیەشەوە 5 كەس برینداربوون.

پێنج شەممە, 23 حوزەیران 2016

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، لەگەڵ "ریزا هاکان تەکین" باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لە ئێران دیداریی کرد.

 لەسەر بانگهێشتی "ریزا هاکان تەکین" Riza Hakan Takin باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لە ئێران، "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 22/6/2016 سەردانی باڵیۆزخانەی تورکیای کرد و لە لایەن باڵیۆزی ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.

لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا "ریزا هاکان تەکین" بەخێرهاتنی گەرمی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و باسی لە خۆی کرد کە دەمێکە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر پەروەندەی عێراق و ئێران و کورد کاردەکات و گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیای بەرز نرخاند بەتایبەت لە بواری ئابوورییە و لە دیدارەکەدا جەختکرا کە پێویستە ئەم پەیوەندییانە بەهێز بکرێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دوو لایەن سەبارەت بە چارەسەریی کێشەکان و بەتایبەت داعش هاتنە ئاخاوتن و باروودۆخی ئێستای ناوچەکە و هەروەها گرینگی تورکیا و ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێکرا.     

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا "نازم عومەر دەباغ" دڵنیاییدا کە سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پتەوکردنی پەیوەندییەکانییەتی و بە ئەندازەی یەکتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگە بەتایبەت هەر یەک لە تورکیا و ئێران تایبەتمەندییەتی خۆی هەیە لە جوگرافیای ناوچەکەدا.

لە درێژەی دانیشتنەکەدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی زیاتریی هاوکارییەکانە لەو قەیرانەی ئێستادا و هەروەها شەڕ لەگەڵ داعش، پێویستە هەر وەکوو لە سەرەتاوە ئێران و تورکیا و بەتایبەتی هاوپەیمانان ڕۆڵی گرینگیان هەبووە لە هاوکاریی دژی داعش.

"نازم دەباغ" لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەویەدا باسی ڕۆڵی گرینگی هێزیی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێویستە لە پڕۆسەی سیاسیی ئەمڕۆ زیاتر پشتیوانی لە کورد بکرێت هەر وەکوو چۆن لە شەڕی داعش هێزی پێشمەرگە ڕۆڵی گرینگی هەیە هەر بەو جۆرە لە چەسپاندیی ئارامی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و عێراق ڕۆڵی گرینگ دەبینێت.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا "ریزا هاکان تەکین" باڵیۆزی وڵاتی تورکیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و داوای زیاتری ئەم جۆرە چاوپێکەوتنانە کرد بۆ گۆڕینەوەی بیر و بۆچوونەکان و ڕاوێژکردن.    

 

  

پەڕەى 59 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی