امروز: شەممە 20 نیسان 2024 برابر با 20 نیسان 2024

"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "سه‌لاح البه‌نای" قونسووڵی میرنشینی کوێت لە ئێران کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"سه‌لاح البه‌نای" قونسووڵی میرنشینی کوێت لە کۆماری ئیسلامی ئێراندیداریی کرد.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢/٧/٢٠١٦ "سه‌لاح البه‌نای" قونسووڵی میرنشینی کوێت لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و هەر یەک لە "سۆران عه‌لی ئه‌مین" و "سەلام عارف روشدی" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا "سه‌لاح البه‌نای" لەبەر تازە دەستبەکاربوونی لە کۆماری ئیسلامی پێی خۆشبوو سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات و لە نزیکەوە خۆی بە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانبناسێنێت.

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا قونسووڵی میرنشینی کوێت لە تاران، پرسیاری لەبارەی بارودۆخی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شەڕیی داعش کرد.

"نازم دەباغ" سەرکەوتنی بۆ "سه‌لاح البه‌نای" لە کارە تازەکەیدا خواست و باروودۆخەکەی بۆ روونکردەوە و بەتایبەت رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمی کوردستان به‌رز نرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستاندا.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانله به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی پەیوەندییە دیڕینەکان و تازەی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی کوێتی کرد و باسی لە چاوەڕوانی هەرێمی کوردستان کرد لە دۆستەکانی لەو بارودۆخەی ئێستا‌دا.

لە کۆتاییدا "سه‌لاح البه‌نای" هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایه‌ن توندووتۆڵتربێت و حکوومەتی میرنشینی کوێت زیاتر هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت لەشەریی دژی تیرۆر و داڵدەدانی ئاوارەکانی ناوەڕاستی عێراق.

 

 

Read کد خبر: 415

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی