امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

نازم دەباغ لەگەڵ پێر لینار سکرتێری یەکەمی باڵوێزی سوید لە تاران دیداری کرد

رۆژی  دووشەممە رێکەوتی١٩/٩/٢٠١٦ پێر لێنار   سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لەتاران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە تاران کرد.لەلایەننوێنەری حکومەتی هەرێمنازم عومەر دەباغپێشوازی لێ کرا.

لەدانیشتەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە وعێراق بە گشتی وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا. پێر لێنار  باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان.نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى ، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ میوانەکەی روون کردەوەو باسی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان و باسی لەوە کرد کە تا ئێستا هاوکاریە سەربازیە نێو دەوڵەتیەکان وەکو پێویست نەبوون بەڵام سەرەرای ئەوەش پێشمەرگە توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت لەبەرامبەر تیرۆریستان. وە هیوای خواست کە وڵاتانی دۆست لەدوای پرۆسەی جەنگی داعش هاوکاربن لە پرۆسەی سیاسی و بونیاد نانی هەرێمی کوردستان.   

Read کد خبر: 432

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی