هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران، لهگهڵ "نینگ زوو" بەرپرسی نووسینگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رۆژنامەی "وێن هوی دەیلی" چینی لە تاران دیداریی کرد.
"نینگ زوو" بەرپرسی نووسینگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رۆژنامەی "وێن هوی دەیلی" چینی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد ولە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران و "سۆران عهلی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن، پێشوازی لێکرا.
'نینگ زوو" ویستی لە نزیکەوە لەسەر رەوشی باروودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و باروودۆخی ناوچەکە ئاگادار بێت و هەروەها پرسیاری لەسەر چاوەڕوانییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی چین هەبوو.
"نازم دهباغ" راوبۆچونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر روداوەکانی ناوچهکه بۆ بەپرسی نووسینگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رۆژنامەی "وێن هوی دەیلی" روونکردەوە و بە پێویستی زانی کە وڵاتی چینیش رۆلێکی کاراتر ببینێت لە بواریی یارمهتی مرۆڤی و سەربازیی و پیشەسازیی و تەندروستیی و بوارە جیاوازەکانی وهکوو وڵاتانی جیهان له ههرێمى کوردستان.
"نینگ زوو" بەڵێنیدا کە ئەم داواکارییانە بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و هیوای پەیوەندییەکی باشتری کرد لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین.
تۆڕی هەواڵی سلێمانیSNN: کاروان مەحمود: حکوومەتی تاران ڕایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک پشتیوانی لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ناکات، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمیش لەو وڵاتە زانیارییەکان پشتڕاستدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، "لە زاری بەرپرسە باڵاکانیانەوە ئەو ڕاستییەیان نەشاردۆتەوە".
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیSNNی ڕاگەیاند: "کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری بەرپرسەکانیانەوە چەندین جار ھەڵوێستیان لەبارەی پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دەبڕیوە و لە ئێستاشدا جەخت لە یەکپارچەیی خاکی عیراق و پابەندبوون بە دەستوری عیراق دەکهنەوە".
سەبارەت بە سەردانی لایەنە کوردستانییەکان بۆ تاران و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تایبەت بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، دەباغ وتی: "سەردانی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە خۆیانەوە ھەیە و لە ڕاگەیاندنە حزبیەکانەوە وادەی سەردانەکان و ئامانجی سەردانەکانیان ئاشکرادەکەن".
بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و باڵیۆزی وڵاتانی عێراق، کووبا و فهلهستین پێشانگای وێنهیی ١٠٠ ساڵ مێژوو، فهرههنگ و خهباتی عێراق کرایهوه.
بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران بە هاوڕێیەتی لەگەڵ چەند کارمەندیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، کاتژمێر ١٠ی پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ شهمه ١٥ی ئهپرێلی ٢٠١٧ پێشانگای وێنهیی ١٠٠ ساڵ مێژوو، فهرههنگ و خهباتی گهلانی عێراق لە هۆڵی کۆلێژی هونهره جوانهکانی زانکۆی تاران کرایهوه.
لە کردنهوهی ئهم پێشانگایهدا چهندین کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و ئایینی تیایدا ئامادەبوون، لەوانە: "راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی عێراق لە تاران، "سەلاح زەواوی" باڵیۆزی فەلەستین لە تاران، "ولادیمیر ئاندرێس گۆنزالێس کێسادا" باڵیۆزی وڵاتی کووبا لە وڵاتی ئێران، "ماجید غەماز" سەرۆکی نووسینگەی سەرپەرەستی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق لە وڵاتی ئێران، دکتٶر "شاهین حهیدهری" سهرۆکی کۆلێژی هونهره جوانهکانی زانکۆی تاران، چهندین کهسایهتی دیکه و کۆمهڵێک له خوێندکارانی عێراقی له زانکۆکانی ئێران.
"راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە تاران له وتارهکهیدا خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوون و بهشداریی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له بۆنهیهدا دهربڕیی و له درێژهی قسهکانیدا باسی له رۆڵی مێژوویی کورد کرد له خهباتی رزگاریخوازیی دژ به داگیرکهرانی عێراق.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، پارتی بە ئەندازەی یەکێتی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نزیکە، ئەو دوو حیزبەش لە کەناڵە تایبەتەکانی خۆیانەوە لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئێران. دەشڵێت تائێستا ئێران لەگەڵ ئەمری واقیعی هەرێمی کوردستان رۆیشتووە، بە مەرجی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی سنوورەکانی.
بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی عێراقی لە هۆڵی ئەندێشەی تاران بەڕێوەچوو.
نوێنەری هەرێمی کوردستان له تاران ڕایگەیاند کە هەواڵە بڵاوکراوەکان لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن سەبارەت بە سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تارانی ڕەت کردەوە و وتی: بارزانی لە دۆخێکی باش و گونجاودا دێتە ئێران.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایهتی حکومهتى ههرێمى کوردستان بهشداری له کۆنفڕانسی نێودهوڵهتی ههندیسهی نهزمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كهم بكاتهوه بۆ پاراستنی ئهزموونی ههرێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم دهباغ» و «سەلام عارف روشدی» لهگهڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی بهریتانیا دیداریان کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» له تاران لهگهڵ مامۆستا «عهلی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم دهباغ: بایدن كۆبوونهوه سێ قۆڵییهكهی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم دهباغ لهگهڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد