تۆڕی هەواڵی سلێمانیSNN: کاروان مەحمود: حکوومەتی تاران ڕایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک پشتیوانی لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ناکات، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمیش لەو وڵاتە زانیارییەکان پشتڕاستدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، "لە زاری بەرپرسە باڵاکانیانەوە ئەو ڕاستییەیان نەشاردۆتەوە".
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیSNNی ڕاگەیاند: "کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری بەرپرسەکانیانەوە چەندین جار ھەڵوێستیان لەبارەی پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دەبڕیوە و لە ئێستاشدا جەخت لە یەکپارچەیی خاکی عیراق و پابەندبوون بە دەستوری عیراق دەکهنەوە".
سەبارەت بە سەردانی لایەنە کوردستانییەکان بۆ تاران و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تایبەت بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، دەباغ وتی: "سەردانی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە خۆیانەوە ھەیە و لە ڕاگەیاندنە حزبیەکانەوە وادەی سەردانەکان و ئامانجی سەردانەکانیان ئاشکرادەکەن".