امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 23 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی عێراقی سەدر و حەکیم بەشداریی کرد

بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی عێراقی لە هۆڵی ئەندێشەی تاران بەڕێوەچوو.

 بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران بە هاوڕێیەتی لەگەڵ چەند کارمەندیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران ڕێوڕەسمی سی و حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید "محەمەد باقر سەدر" و خوشکی بەڕێزیان و چاردەیەمین ساڵرۆژی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید "محەمەد باقر حەکیم" و هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەید "عەبدولعەزیز حەکیم" کاتژمێر 6ی ئێوارێی دوێنی هەینی 7/4/2017 لە هۆڵی ئەندێشەی حەوزەی هونەریی شاری تاران بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمە بیرئانینەدا کە بە سەرپەرەستی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق لە تاران کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و ئایینی تیایدا ئامادەبوون، لەوانە: "ماجید غەماز" سەرۆکی نووسینگەی سەرپەرەستی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق لە وڵاتی ئێران، "راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی عێراق لە تاران، "سەلاح زەواوی" باڵیۆزی فەلەستین لە تاران، ئایەتوڵڵا سەید "یاسین ئەالمووسەوی" وتاربێژیی بەرچاوی عێراق و ئی جومعەی ناوچەی سەیدییە، "محەمەد مەجید الشێخ" باڵیۆزی پێشووی عێراق لە تاران، سەید "سەعید سافی" شاعیری عێراق، ئایەتوڵڵا "عەباسعەلی ئەختەری" ئەندامی شۆرای داڕشتنی سیاسەتەکانی نوێژی هەینی، حوجەتوڵڵا "عەلیرەزا پەناهیان" توێژەیی دینی  و کۆمەڵێک کەسایەتی دیکە و هەروەها عێراقییەکانی دانیشتووی وڵاتی ئێران.

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمە بیرئانینەدا چەندین وتاری زانستیی سەبارەت بە کەسایەتی شەهیدانی عێراقی ئایەتوڵڵا سەید "محەمەد باقر سەدر" و ئایەتوڵڵا سەید "محەمەد باقر حەکیم" و هەروەها کەسایەتی بەرچاویی سەید "عەبدولعەزیز حەکیم" پێشکەش کرا و چەندین شیعری بەپێز لە لایەن شاعیرانی عێراقی ئاراستەی ئامادەبووان کرا.  


 

Read کد خبر: 446

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی