امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ لە کردنه‌وه‌ی پێشانگای وێنه‌یی ١٠٠ ساڵ مێژوویی عێراق به‌شداریی کرد

بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و باڵیۆزی وڵاتانی عێراق، کووبا و فه‌له‌ستین پێشانگای وێنه‌یی ١٠٠ ساڵ مێژوو، فه‌رهه‌نگ و خه‌باتی عێراق کرایه‌وه.

 بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران بە هاوڕێیەتی لەگەڵ چەند کارمەندیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، کاتژمێر ١٠ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ ١٥ی ئه‌پرێلی ٢٠١٧ پێشانگای وێنه‌یی ١٠٠ ساڵ مێژوو، فه‌رهه‌نگ و خه‌باتی گه‌لانی عێراق لە هۆڵی کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی تاران کرایه‌وه.

لە کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌دا چه‌ندین کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و ئایینی تیایدا ئامادەبوون، لەوانە: "راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی عێراق لە تاران، "سەلاح زەواوی" باڵیۆزی فەلەستین لە تاران، "ولادیمیر ئاندرێس گۆنزالێس کێسادا" باڵیۆزی وڵاتی کووبا لە وڵاتی ئێران، "ماجید غەماز" سەرۆکی نووسینگەی سەرپەرەستی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق لە وڵاتی ئێران، دکتٶر "شاهین حه‌یده‌ری" سه‌رۆکی کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی تاران، چه‌ندین که‌سایه‌تی دیکه و کۆمه‌ڵێک له خوێندکارانی عێراقی له زانکۆکانی ئێران.

 "راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە تاران له وتاره‌که‌یدا خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوون و به‌شداریی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له‌ بۆنه‌یه‌دا ده‌ربڕیی و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌ رۆڵی مێژوویی کورد کرد له خه‌باتی رزگاریخوازیی دژ به داگیرکه‌رانی عێراق.

Read کد خبر: 448

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی