امروز: 5شەممە 07 ت دووەم 2024 برابر با 07 تشرینی دووەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

یەک شەممە, 04 ئەیلول 2022

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، له‌گه‌ڵ "سایمۆن شێرکلیف" باڵیۆزی به‌ریتانیا کۆبۆونه‌وه.

 "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 29/08/2022 لەسەر داوای باڵیۆزخانەی به‌ریتانیا، بانگهێشتی نیوەڕۆخوانی باڵیۆزخانە کران و لە لایەن "سایمۆن شێرکلیف" Simon Shercliff باڵیۆزی به‌ریتانیا و خاتوو کالیپسۆن بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له تاران پێشوازیان لێکرا. 

 له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە تایبەتی کرا و پێیان وابوو عێراق تووشی هەلوومەرجێکی سەخت و دشوار دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی حەکیمانە دەبێت بارودۆخەکە هێور بکرێتەوە.

یەک شەممە, 04 ئەیلول 2022

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ دکتۆر "ئیبڕاهیم ته‌قی زادە" سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری ئێران و شاندی هاوڕێی دیداری کرد.

 

شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران بە سەرۆکایەتی دکتۆر "ئیبڕاهیم ته‌قی زادە" و بە یاوەری دکتۆر "موجته‌با سوڵتان ئه‌حمه‌دی" سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆ و دکتۆر "وه‌حید ئه‌فشین مێهر" سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری پارێزگای تاران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 03/09/2022 سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، بە گەرمی بەخێرهاتن و پێشوازییان لێکرا.

 

دکتۆر ته‌قی زادە له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدار و چاوپێکەوتنە و هیوای بەردەوامی خواست بۆ سەردان و دیداری نێوان هەر دوولا و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به زانکۆی پەیام نوور، ئه‌رک و کارەکانیان، خوێندکارانی بیانی و ناوخۆیی و هه‌روه‌ها باروودۆخی خوێندنی باڵا له وڵاتی ئێران هاته ئاخاوتن. 

 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری ئێران، هەروەها باسی وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان و هاوکاری زانستی و توێژینەوەی زانستی کرد لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.  

 

له‌ درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، دکتۆر ته‌قی زادە داوای هاوکاری و یارمەتی لە نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد بۆ ئەوه‌ی که له‌م پێناوه‌دا پاڵپشتی و یارمه‌تیان بدات.

شەممە, 03 ئەیلول 2022

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیر" سکرتیری حیزبی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆبۆوه.

 

مامۆستا "عەلی باپیر" ئەمیری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی 04/09/2022 

سەردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، "فه‌خرالدین عه‌زیز"، "لوقمان لەتیف" و "هیوا ره‌شید" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی بەخێرهاتن و پێشوازی لێکرا.

 له‌م دیداره‌دا، به گرینگییه‌وه باسی پێگەی نوێنەرایەتی و بەشداربوونی ئەندامانی هەموو پارتە سیاسییەکان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کرا و به وردیی ئاماژه به ئەرک و کاروباری نوێنەرایەتییەکان کرا. 

له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هەروەها باسی بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە تایبەتی کرا.

چوار شەممە, 17 ئاب 2022

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.

 خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦/٠٨/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێکرا.

 له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ئێران بە گشتی و هەروەها به‌تایبه‌ت باسی هەڵوێستی لایەنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا.

 له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هەوڵەکانی "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە عێراقی کرد سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هه‌رێمى کوردستان و خوازیاریی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان یۆنامی و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوو.

 

دوو شەممە, 08 ئاب 2022

«نازم ده‌باغ» نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.

«لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران، کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە ڕێکەوتی ٠٩/٠٨/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تارانی کرد و له لایه‌ن «نازم عومه‌رده‌باغ» نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها «سەلام عارف روشدی» جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازی لێکرا.

له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخی دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هه‌رێمى کوردستان و عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق کرا.

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوو لایه‌ن باسیان له گرینگی یەک هەڵوێستی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمى کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەخت کرد.

له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، «نازم ده‌باغ» نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، جەختی لە یەک هەڵوێستی لایه‌نە کوردییەکان کرد و خوازیاریی پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئیسپانیا و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.

سێ شەممە, 19 تەمموز 2022

ئه‌مڕ‌ۆ لوتكه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆكه‌كانی ھه‌ر سێ وڵاتی ئێران و روسیا و توركیا له‌ تاران به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ری ھێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌جێندای سه‌ره‌كی لوتكه‌كه‌ ده‌بێت و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسان نیه‌ حكومه‌تی ئێران به‌و داوایه‌ی توركیا رازی بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و سێ هێزه‌ نوێ نیه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ گرنگی زیاتری پێده‌درێت.

وتیشی: ئه‌و سێ هێزه‌ پێیانوایه‌ ئه‌مریكا مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌  دروستكردوه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، كه‌ روسیا په‌له‌ بكات له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌و داوای ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا چاوی له‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ویلایه‌تی موسڵ و باكوری كوستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران نایه‌وێت پێگه‌ی خۆی له‌ سوریا لاوازببێت، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی وایانكرد كه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵییه‌ ببه‌سترێت.

نازم ده‌باغ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هاتنی جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سعودیه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو هانی ئه‌و سێ وڵاته‌ی دا كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ زووتر ببه‌ستن و بتوانن هێزێك له‌به‌رامبه‌ر ناتۆ دروستبكه‌ن و ببنه‌ هاوپه‌یمان.

راشیگه‌یاند: به‌بۆچوونی من له‌م بارودۆخه‌دا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كورد به‌گشتی زیاتر ده‌بن، بۆیه‌ گرنگه‌ كورد له‌م كاته‌دا یه‌كده‌نگبێت و مه‌ترسی و ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌چاو بگرێت.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران وتیشی: رێككه‌وتنی سایكس بیكۆ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و توركیا ده‌یه‌وێت بێته‌وه‌و ناوچه‌كه‌و پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه‌ ئاسان نیه‌ ئێران به‌وه‌ رازیی ببێت كه‌ توركیا بێته‌وه‌ ویلایه‌تی موسڵ و باكوری كوردستان.

جێی ئاماژه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكی وڵاتانی روسیا و توركیا و ئێران له‌تاران، له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جدده‌ رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌ چۆڵناكات و پێگه‌ی خۆی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێڵێته‌وه‌.

 

https://www.pukmedia.com/KS/Details/192217

پەڕەى 2 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی