هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دۆخی رۆژهەڵاتی ناوراست ئاڵۆز وەسف دەکات و دەڵێت : هەل و مەرجی پێکهاتنی حکومەتی کوردی گونجاو نیە و ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ئەم بابەتە بخەیەنە باس و هەل و مەرجی بەڕێوەبردنی گشت پرسی بڕەخسێنین.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران دیداریی کرد.
رووداو - هەولێر
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایدەگەیێنێت، کۆماری ئیسلامی ئێران تاوەکو ئێستا ئەمری واقیعی لە هەرێمی کوردستانی رەتنەکردووەتەوە، کە باس لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیش دەکرێت، تەئکید لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی هەڵوێستی ئێران لەبارەی سەربەخۆیی بەشداری لە گەشتی هەواڵەکانی کاژێر 8:00ی تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
سەبارەت بە رای ئێران لەسەر هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، دەباغ رایگەیاند "تاوەکو ئێستا ئەو شاندە حیزبی و حکومیانەی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردووە لە دانیشتنی بەرپرسە گەورەکان تاوەکو دەگاتە جێگری سەرۆککۆمار بەشداریم تێدا کردووە، هەمیشە کە باس لەو مەسەلانە دەکرێت، کۆماری ئیسلامی تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە خۆی بە پشتیوانی گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەزانێت".
نازم دەباغ دەڵێت "ئەگەر باسی زۆر شتیش کرابێت لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە لە سەنگەری پێشەوەی پشتیوانیکردنن لەو ئەزموونەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە".
سەبارەت بە پەیامی ئێران بە شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی، کە دەڵێن "ئێران گوتویەتی ئەگەر سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نەبێتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئێران، تەفەهومی ئەو پرسە دەکەن"، نازم دەباغ دەڵێت "من لە کۆبوونەوەیە بەشدار نەبووم، تاوەکو بزانم راستی و دروستی ئەو پەیامە چییە. بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم کۆماری ئیسلامی ئێران تاوەکو ئێستا ئەمری واقیعی لە هەرێمی کوردستان رەتنەکردووەتەوە".
نازم دەباغ دەشڵیت "لێکدانەوەی سیاسی بۆ من ئەوەیە، کە وەزیری دەرەوە یان راوێژکاری رابە یان هەر بەرپرسێکی دیکە، کە باس لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکرێت، تەئکید لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەنەوە، بە بڕوای من کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم پرسەی گەڕاندووەتەوە بۆ پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا".
بەبڕوای نازم دەباغ "تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکاندا هەمیشە دڵنیایی ئەوە دراوە، کە ئەمن و ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و ئێران بە یەک ئەمن و ئاسایش ئەژمار دەکرێت. بۆیە دروستبوونی هەر نائارامییەک لە هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەی بۆ سەر ئێران دەبێت و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە ئەو دڵنیاییە دراوە".
رۆژی یەکشەممە ٢٩/١/٢٠١٧ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد و لەلایەن نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران نازم عومەر دەباغ و سۆران علی ئەمین بەرێوبەری پەیوەندیەکان و راگەیاندن، پێشوازی لێ کرا.
مالینا ویستی لەنزیکەوە لەسەر رەوشی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موصڵ و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدادو بارودۆخی ناوچەکە ئاگادار بێت و هەروەها نوێنەری حکومەت راوبۆچونی حکومەتی هەرێمی لەسەر روداوەکان بۆ میوانەکەی روون کردەوە و بە پێویستی زانی کە نەتەوەیەکگرتووەکان جددی تر بەدەنگ بارودۆخی ناوچەکەوە بێت.
رژێمی ئەسەد بەهاوكاری ئێران‌و روسیا‌و حزبوڵای لوبنان، شەڕی حەڵەبی بردەوە، كە بەچارەنوسسازترینو گرنگترین شەڕی سوریا دادەنرێت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران دەڵێت “ئه‌گه‌ر هه‌رێم یه‌كچارچه‌یی خاكی عێراق نه‌پارێزێت، ئێران كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت”.
ئا: وریا حسێن
له‌دوای بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی حه‌ڵه‌ب، هەمو ئاماژەكان روەو ئەو ئاڕاستەیەن كە چه‌پۆكی ئێران بەسەر روبەرێكی فراوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مەحكەمو فراوانتر دەبێت، به‌بڕوای نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌تاران هه‌رێمی كوردستان یەكێك دەبێت لەو ناوچانەی هەژمون‌و كاریگەری كۆماری ئیسلامی‌یان لەسەر گەورەتر دەبێت، ئەو وتی “ره‌چاونه‌كردنی ئێران لەم بارودۆخەدا زیانی بۆ كورد ده‌بێت”.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران له‌باره‌ی نفوزی ئێرانه‌وه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه ئێران توانی رۆڵی گەورە له‌گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا بگێڕێت‌و كاریگه‌ریی یەكلاكەرەوەی هەبێت، ئه‌و وتی “له‌دوای شه‌ڕی حه‌ڵه‌ب به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ روسیا چه‌پۆكی ئێران هه‌مو ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه”.
له‌دوای كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی حه‌ڵه‌ب براوه‌ی یه‌كه‌م له‌م شه‌ڕه‌دا ئێران ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچونه‌كانی شه‌ڕی موسڵ‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه بۆیه دوای ئه‌م قۆناغه‌ش سه‌رده‌می گۆڕانكارییه‌كان دێنه پێشه‌وه كه كورد دانه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه له‌م گۆڕانكارییانه‌دا.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ئه‌وه بۆ ئاوێنه رونده‌كاته‌وه كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌پێی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی، ئێران سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه ئه‌گه‌ر هه‌رێم یه‌كچارچه‌یی نه‌پارێزێت كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، ئەو وتی “كاردانه‌وه‌كان بۆ زۆنی سه‌وزو زه‌رد نابێت، چونكه نفوزی ئێران له‌زاخۆوه هه‌یه تاده‌گاته كهلارو كفری”.
نازم ده‌باغ جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر زۆنی سه‌وز ده‌بێت به‌و پێیه‌ی چۆن پارتی ئێستا رێكکه‌وتنی ستراتیژی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا، هاوكات نفوزی ناوچه‌ی سلێمانی سنورێكی زۆری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه بۆیه ده‌بێت ره‌چاوی باردۆخی یه‌كتری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران، ئەو وتی “من دوری له‌نێوان پارتی‌و ئێران نابینم، به‌ڵام پارتی نزیكتر ده‌بینم له‌توركیا، چ پارتی‌و چ یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ره‌چاوی پێگه‌ی جوگرافی خۆیان نه‌كه‌ن زیانی لێده‌كه‌ن”.
قسه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ره له‌باره‌ی هه‌ژمونه‌كانی ئێران چونكه زۆرترین سنوری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه، بۆیه دوای شه‌ڕی موسڵ‌و حه‌ڵه‌ب چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ژمونی ئێران له‌م ناوچه‌یه چڕبێته‌وه، ته‌نانه‌ت یارییه‌كی پله‌یسته‌یشنی ئه‌مریكی پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كات “له‌چه‌ند ساڵی داهاتودا شه‌ڕ بكه‌وێته ناوچه‌ی سلێمانی” به‌پێی وێنه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ش بێت تابلۆی ئۆتۆمبێل‌و دوكان‌و كۆمپانیاكان فارسیه‌و ئاڵای كۆنی عێراق لهسهربانهكانی سلێمانی هه‌یه، شه‌ڕه‌كه‌ش له‌وەوە هدهستپێدهكات كە له‌سلێمانیه‌وه پلانی ته‌قینه‌وه‌ی نیویۆرك دانراوه بۆیه تیمێكی مارێنزی ئه‌مریكی هێرشده‌كه‌نه سه‌ر سلێمانی‌و هێرشه‌كه‌ش له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی ئوتێل سلێمانی پاڵاس ده‌بێت” به‌پێی وێنه‌كان.
محەمه‌د ئه‌مین پێنجوێنی چاودێری سیاسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ئێران‌و توركیا ههوڵدەدهن هه‌ژمونی خۆیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن، ئەو وتی “ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمه، پارته سیاسیه‌كان ده‌بێت بهئسلوبێكی سیاسی‌و دیبلۆماسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه تازه‌یه بكهنو هه‌رێم نه‌خه‌نه چنگی ئێران‌و توركیا”.
باوه‌ڕیشی وایه ئه‌وه‌ی كورد له‌م قۆناغه ده‌رباز ده‌كات تێكوشانیهتی بۆ ئاواته‌كانی، ئەو وتی “پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كان وهرەقهیهكی نیشتمانی واژۆ بكه‌ن هه‌ریه‌كه‌و بۆخۆی هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی كورد، جگه له‌مه هیچ رێگایه‌كی تر له‌به‌رده‌م كوردا نیه”.
هاوكاتی ئه‌وه‌ش له‌شرۆڤه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان، فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕوای وایه “سه‌ركه‌وتنی ئێران‌و روسیا‌و سوریا له‌حه‌ڵه‌ب هه‌ژمونی ئێران له‌ناوچه‌که فراوانتر دهكاتو سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌کانی ناتوانن کاریگه‌ری له‌سه‌ر روداوه‌کان دروستبکه‌ن، ئەو وتی “ئێران له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی هه‌رێم هاوکاری باشی هه‌رێمی كردوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وکاتانه‌ی که داعش شارۆچکه‌ی مه‌خموریان گرت‌و له‌هه‌ولێر نزیکبونه‌وه”.
وتیشی “کۆتایی شه‌ڕ له‌حه‌ڵه‌ب به‌سه‌رکه‌وتنی ئێران‌و هاوپه‌یمانه‌کانی باوه‌ڕناکه‌م کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دروستبکات، کاریگه‌ری ئێران لهسهرههرێمو ناوچه‌که دوای شه‌ڕی موسڵ ده‌بێت”.
وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران باسیكرد “دوای شه‌ڕی داعش‌و حه‌ڵه‌ب مامه‌ڵه‌ی زلهێزه ناوچهییو جیهانیه‌كان لهسهربازیهوه ده‌گۆڕێت بۆ سیاسی”ئه‌مه كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێده‌هێڵێت به‌تایبه‌ت له‌سنوری سلێمانی چونكه زۆرترین سنوری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، هاوكات مه‌ترسی شكستی كورد هه‌یه له‌م دۆخه به‌و پێیه‌ی ئه‌وكات شه‌ڕ ده‌چێته سه‌ر مێزهكانو كوردیش تائێستا یه‌كگرتویی تێدانیه بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه.
ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٣/١٢/٢٠١٦ شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بەسەرپەرشتی محسن عزیزاقدم بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەک لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیای گەیشتنە تاران و سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمیان کرد.
شاندەکە لە لایەن نازم عومەر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازیان لێکراو ئامادەیی نوێنەرایەتی بۆ راپەراندنی کاروبارەکانیان پێشاندا . شاندی وەزارەت سوپاس وپێزانینی خۆیان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران کە هەمیشە لەکاتی سەردانیان بۆکۆماری ئیسلامی ئێران بۆچارەسەری بەرکەوتوانی کیمیاباران هاوکاری تەواویان دەکات دەربڕی.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد