امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد

 رۆژی یەکشەممە ٢٩/١/٢٠١٧ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد و لەلایەن نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران نازم عومەر دەباغ و سۆران علی ئەمین بەرێوبەری پەیوەندیەکان و راگەیاندن، پێشوازی لێ کرا.

مالینا ویستی لەنزیکەوە لەسەر رەوشی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موصڵ و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدادو بارودۆخی ناوچەکە ئاگادار بێت و هەروەها نوێنەری حکومەت راوبۆچونی حکومەتی هەرێمی لەسەر روداوەکان بۆ میوانەکەی روون کردەوە و بە پێویستی زانی کە نەتەوەیەکگرتووەکان جددی تر بەدەنگ بارودۆخی ناوچەکەوە بێت.

 

Read کد خبر: 440

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی