امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه

 "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران دیداریی کرد.

  خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران رۆژی دووشەممە رێکەوتی (١٣/٣/٢٠١٧) سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن، پێشوازی لێکرا.

 له‌ دیدارێکدا خاتوو مالینا بە پەرۆشەوە پرساریی هەبوو لەسەر باروودۆخی هەرێمی کوردستان وعێراق و جەنگی رزگاریکردنی موسڵ و رەوش و باروودۆخی ئاوارەکانی موسڵ.

 لە درێژه‌ی دانیشتنەکەدا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران راوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەمەر رووداوەکان و باروودۆخی ناوچەکە بۆ جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران روونکردەوە و خوازیار بوو کە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆششی زیاتر بکات و کاراتربێت بۆ بەدەنگەوە هاتنی کێشەکانی ناوچەکە و ئەو ئاوارانەی که بە هۆی جەنگی داعشەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

Read کد خبر: 442

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی