امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

سێ شەممە, 25 ئەیلول 2018

 لەبارەی دەنگۆی بونی پشوی فەرمی و داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕونکردنەوە دەدرێت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لەتاران زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.

 نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەتاران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەھۆی ڕۆژانی پشوی یادو مەراسیمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ھیچ کاتێک دەروازە سنورییەکان داناخرێت، تەنانەت ھاتوچۆی گەشتیاریش ڕاناگیرێت".

وتیشی:"ھەرکاتێک پشوی فەرمی بێت، کاریگەری لەسەر دەروازە سنورییەکان ناکات، تەنانەت کە باس لەسەری ساڵی کۆچی دەکرێت و یادەکانی عاشوراو سێزدە بەدەر، ھیچ کام لەوانە نابنە ھۆکار بۆداخستنی سنور".

سەبارەت بەداخستنی دەروازەی سنوری نێوان ھەرێم و ئێرانیش بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە٣٠ی ئەم مانگە، نازم دەباغ وتی:"بۆ دیاریکردنی ڕۆژی پشوو یان داخستنی سنور لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بڕیاردەدرێت، چونکە ھەڵبژاردنەکە پەیوەستە بەھەرێمەوە".

 

شەممە, 22 ئەیلول 2018

 جام کوردی: نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی له هیچ به‌ربژێرێکی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ناکات.

به پێی راپۆرتی جام کوردی، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسێکی هه‌واڵی کوردی رایگه‌یاند کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی له ناساندن و به‌ربژێرکردنی کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری نییه و پشتیوانی له‌و کاندیده ده‌کات که کورده‌کان هه‌ڵێده‌بژێرن.

ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: کاندیدی کورده‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت و لای ئێرانییه‌کان باشتر وایه که کورده‌کان خاوه‌ن یه‌ک کاندیدی یه‌کگرتوو بن بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار.

 

یەک شەممە, 16 ئەیلول 2018

بەدرێژایی مێژوو حکومه‌ته‌کانی عێڕاق تا سەرنگونی سه‌دام حسێن، هەر بە کودەتاو شەڕ و شەڕی ناوخۆ بەڕێیان کردووە، داگیرکەران و ئیمپریالیزمی ئەو کاتەی عێراق لە پێناو دابین¬کردنی بەرژەوەندیەکانیان لەهەوڵی بەردەوامدا بوون لەنانەوەی دووبەرەکی و دروست کردنی جیاوازی لەنێوان کەسایەتی و هێز و لایەنەکاندا. سەرئەنجام لەراپەرینێکدا بەشێکی عێراق واتە هەرێمی کوردستان لەدەستی رژێم ئازاد کرا لە دوا هەنگاویشدا بە هاوپەیمانی هەموو لایەک و کۆدەنگی نێودەوڵەتی رژێمی صدام روخێنرا و حکومەتێکی نوێ بە هەڵبژاردن و شەرعییەتی دەنگدان لەپرۆسەیەکی دیموکراتیدا هەڵبژێردرا و دامەزرا.

لەدوای روخانی رژێم، یه¬که¬م حکومەتی عێراق لە رێگای هەڵبژاردن دەست بەکار بوو و هاته سه‌رکار، کە بە بڕوای زۆرێک دەبوایە ئەم حکومەتە ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە بەخۆیەوە ببینێت، جارێکی دیکە ناحەزان و دەستە دەرەکیەکان کەوتنەوە وێزەی عێراقیەکان و بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان بە نانەوەی جیاوازی بیروڕای نەژادپەرستی و مەزهەبی و ئایینی ناکۆکی نێوان کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکان زیاد بکەن.

هه‌ر له‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كێشه‌كان و ململانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان زه‌ق بۆوه‌و بوو به‌ هۆكاری گۆڕینی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق واتا دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و دوای دوو ساڵ هاتنی مالیكی به‌ سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ ماوه‌ی حوكمرانی ئه‌و زیاتر كێشه‌كان زه‌ق بووه‌. بوو به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزبوونی ئه‌لقاعیده‌ و دوایی داعش و داگیركردنی شاره‌كانی عێراق وه‌كو موسڵ و سه‌لاحه‌ئه‌دین و ئه‌نبار. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كات به‌ هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی هه‌وڵی¬دا ئه‌مریكیه‌كان له‌ عێراق وه‌ده‌رنێت كه‌ له‌ ڕووی ده‌ركردنی هێزی ده‌ره‌كی¬یه‌وه‌ هه‌نگاوێكی باش بوو به‌ڵام كار و هه‌نگاوه‌كانی پێچه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ بوو تا ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند چاوپێكه‌وتنێك و نووسینێكدا باسم كرد ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی په‌یدابوونی ئه‌لقاعیده‌ و داعش له‌ ناو نه‌برێن و چوونه‌ ده‌روه‌ی ئه‌مریكایه‌كان و هێزی بێگانه‌ به‌ زه‌ره‌ر ته‌واو ده‌بیت و كارێك ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م جاره‌یان به‌ مه‌منوونیه‌وه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ و مانه‌وه‌یان بكرێت ئه‌گه‌ر هاتن ئه‌مجاره‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌ڵبه‌ته‌ وای لێهات په‌ره‌سه‌ندنی داعش و داگیركردنی موسڵ و شاره‌كانی¬تر وای كرد كه‌ هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌ بهاویژرێت. كه‌ زیاتر پێویستی به‌ هاوكاری ده‌ره‌كی و هاوپه‌یمانان و دراوسێكانمان بێت بۆ ڕاگرتن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونی داعش و ئازادكردنی شوێنه‌ داگیركراوه‌كان له‌ شاره‌كان.

مالیكی لادرا و عیبادی هات. به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌ك كورد و عه‌ره‌ب و ئێران و هاوپه‌یمانان توانرا شاره‌كانی ژێرده‌ستی داعش ئازاد بكرێن، هه‌ر ئه‌و كات له‌ چه‌ندین نووسین و چاوپێكه‌وتنێك په‌نجه‌مان ڕاكێشا كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و شكستی سه‌ربازی داعشه‌كانه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر هۆكاری په‌یدابوونی داعش له‌ ناو نه‌چێت جارێكی¬تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌. به‌داخه‌وه‌ واته‌ ئه‌مڕۆكه‌ نه‌ك هه‌ر سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و شه‌ره‌كانی به‌ چاوی خۆمان ده‌بینین به‌ڵكو ناحه‌زانی عێراق به‌ پشتیوانی كردنی زیندوو بوونه‌وه‌ی داعش وا له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی¬تر زه‌مینه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی داعش و ناحه‌زه‌كانی خۆش ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌ پشتیوانی گروپ و لایه‌ن و كه‌سانێك له‌ عێراق كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی داڕشتنی به‌رنامه‌ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتیان و چاك كردنی بارودۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌ڵكو به‌ دابین¬كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ و پایه‌ به‌كار ده‌هێنن وه‌ هه‌ر یه‌ك به‌ شێوه‌یه‌ك دابه‌ش بووه‌.

ئه‌م كێشمه‌ كێشمه‌ و ململانێ به‌ تایبه‌ت له‌ نه‌بوونی كه‌سێكی كاریزمایی وه‌كو جه‌نابی مام جه‌لال له‌ عێراق ئه‌مرۆكه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ كه‌ هاسان نیه‌ و بتوانرێت یه‌كڕیزی ناوماڵی عێراق كورد و شیعه‌ و سووننه‌ بهێنێته‌ كایه‌وه‌.

بارودۆخی ئه‌مرۆكه‌ ئه‌ركی به‌ڕێز كاك مه‌سعود زۆر قورس¬تر ده‌كات چونكه‌ هاوسه‌نگی دروست¬كردن به‌ ته‌نها یه‌كێك ناكرێت و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان زیاترن له‌ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان.

ئه‌مرۆكه‌ زیاتر رۆژی ناحه‌زانه‌، په‌رش و بڵاوی هێز و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كان زیاتر زه‌مینه‌ساز ده‌كات بۆ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌كی. گه‌لی عێراق پێویستی به‌ بڕیارێكی چاره‌نووس ساز هه‌یه‌ كه‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك به‌ كورد و عه‌ره‌به‌وه‌ ده‌بێت، خۆشه‌ویستی و دلسۆزی به‌ گه‌ل و نیشتیمان به‌ر له‌ هه‌مووی بێت.

گه‌لی عێراق ده‌بیت سه‌یری مێژووی رابردووی خۆی بكات له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م جوغرافیه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریه‌ كه‌ هه‌یه‌تی وه‌كو هه‌میشه‌ شادڕه‌وان جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌یفه‌رموو جوغرافیا ناگۆردرێت.

گه‌ل و سه‌ركرده‌كان له‌ مێژوودا زۆر فیداكاریان كردووه‌. تا ئه‌و قۆناغه‌ی زۆرجار سه‌ركرده‌كانی كورد چ جه‌نابی مام جه‌لال و چ جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوژمن و ڕژێمه‌ گۆڕبه‌گۆڕكان قوربانیان به‌ خۆیان ڕوو له‌ كانیاو داوه‌ و چوونه‌ته‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و سه‌ركردایه‌تی ڕاسته‌وخۆیان كردووه‌ تا ووزه‌ و توانا به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی كه‌ ئاینده‌ی كوردی پێوه‌ به‌ستراو بوو. ئایا ئه‌مرۆكه‌ گه‌لانی عێراق و كورد نه‌كه‌وتۆته‌ ئه‌م قۆناغه‌ له‌ پێناو دابین¬كردنی ئاینده‌ی ڕوون و سه‌رفرازی بۆ خۆیان گه‌له‌كه‌یان سه‌ركردایه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمان به‌ر فراوان بكه‌ن و له‌م گێژاوه‌یه‌ و ده‌ست تێوه‌ردان خۆیان رزگار بكه‌ن.

ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆكه‌ی شاری به‌سڕه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ یه‌كه‌م : ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندان له‌ پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و دابین كردنی ئه‌من و ئاسایش مافێكی ڕه‌وایه‌.

دووه‌م : ڕێگای خۆش ده‌كات كه‌ جارێكی¬تر ده‌سته‌ی تێكده‌ره‌كان بۆ قووڵ كردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا زیاد بكه‌ن و بكه‌ونه‌ سووتاندنی قونسوڵگه‌ری ئێران و هه‌وڵدان بۆ سووتاندنی قونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا.

ئه‌مرۆكه‌ هۆشیاری هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گرنگه‌ له‌ جیاتی بیركردنه‌وه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ و پایه‌ با ئارامی و ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.

ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆشیاریه‌ نه‌بێت و ئه‌مجۆره‌ له‌ خۆ بووردوویی سه‌ركرده‌ و ڕابه‌ر نه‌بێت ئه‌بیت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت ڕاپه‌رین و ده‌ست تێوه‌ردانی به‌سڕه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ هه‌موو عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌. وش به‌ شێوه‌یه‌كی¬تر داعش له‌ هه‌ر چوار لای هه‌رێم ده‌ستی به‌ جموجۆڵ كردۆته‌وه‌ یان ده‌یكات. بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر هه‌رێم تا به‌ داخوازیه‌كان رازی بین.

 

چوار شەممە, 12 ئەیلول 2018

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، له‌گه‌ڵ دکتۆر "ئۆلیڤەر شناکنبێرگ" جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا له‌ وڵاتی ئێران دیداریی کرد. 

 

دکتۆر "ئۆلیڤەر شناکنبێرگ" جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تاران ئەمڕۆ سێشەمە رێکەوتی ١١/٩/٢٠١٨  سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ وڵاتی ئێران پێشوازی لێ کرا.

 

لە چاوپێکەوتنەکەدا وتووێژ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کۆیە کرا. نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران ڕاوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانی لەسەر ڕووداوەکە خستەڕوو کە هەمیشە حکومەتی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگای گفتوگۆوە دەبێت ئەنجام بدرێت نەک بە بەکارهێنانی توندوتیژی. و سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە بە درێژای جەنگی داعش پشتیوانی کوردستان و پیشمەرگە بووە.

 

 دکتۆر "ئۆلیڤەر شناکنبێرگ" تاکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە حکوومەتی ئەڵمانیا هەمیشە پشتگیری هەرێمی کوردستان دەبێت لە دژی تیرۆریستان و ئومێدی خواست ئەو کێشە و نەهامەتیانە کۆتاییان بێت و کوردستان گەشەکردن بە خۆیەوە ببینێت.

سێ شەممە, 11 ئەیلول 2018

لەمیانەی وتووێژيکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی موشەک بارانکردنی بارەگای سەرەکی(حدک) لەقەزای کۆیە، دەڵێت"مانگ و نیوێك پێش موشەک بارانکردنی بنکەو بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی-ئێڕان(حدک) لەقەزای کۆیە لەڕيگای شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتیەوە لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران ئاگادارکراونەتەوە کە ئێڕان بەنیازە گورزی کوشندەیان لێبدات بەڵام ئەو لایەنە کوردییانە گوێێان نەگرتووە و لەو ڕۆژەدا ئەو کۆبونەوەیەیان( پلنیۆم)ی حیزبیان ئەنجامداوە، لەبارەی لەسێدارەدانی سێ گەنجی کوردی ئێران لەهەمان ڕۆژی موشەک بارانەکە، دەباغ وتی" ئەوە پەیوەندی نیە بە ئێـمەوە ئەوە کاروباری ناوخۆی ئێڕانە ئێـمە دەستوەرنادەین لەوە."

ڕۆژی شەممە ئێران موشەک بارانی حیزبی دێموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لەقەزای کۆیە-ی سەر بەپارێزگای هەولێر کرد، نزیکەی دە سەرکردەی ئەو حیزبە کە لەکاتی بەستنی پلنیۆمی حیزبەکە کۆببونەوە، ژیانیان لەدەستدا سەرەڕای ژمارەیەکی تری قوربانی.

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عیراق لە تاران لەسەرەتای وتوويژەکەدا وتی" دەمەوێت سەرەتا وەک "نازم" پەیامێک بگەیەنم بەو قەڵەمە جنێوفرۆشانەی بێ ئەوەی ڕاستیەکان بزانن لەسایتەکانەوە لەخۆیانەوە قسەدەکەن، ئيمە بەو تۆپبارانەی کە چەندین تێکۆشەر و چەندین کورد لەپێناوی هەنديک بابەتدا ژیانیان لەدەستدا کە ئێـمە پێشتر پێمان وتن کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە ئەگەر بەردەوام بن لەم چالاکیانە لەناوخاکی ئیراندا بەدڵنیاییەوە وەڵامیان دەبێت وەڵامەکەشیان کوشندە دەبێت"

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی شێوازی ئاگادارکردنەوەی لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هێرشی موشەکی ئێڕان بۆ سەریان ڕوونی کردەوە" بەداخەوە ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕویدا پێشتر ئاگادارمان کردونەتەوە هەروەها هەموو ئەوانەی ئەندامی دەفتەری سیاسی و مەرکەزی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی لایەنە سیاسیەکانی کوردن لەهەرێمی کوردستان ئەگەر تۆزێک بەویژدانەوە گوێ لەقسەکانی بەندە بگرن ڕاست و دروستی قسەکانی من دەزانن کە ئەو شاندانە ئاگادارییان کردوون تکاتان لێدەکەین کارێکی وامەکەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی توندی هەبێت کەچێ بێ گوێدان ئەم جۆرە کۆبونەوەشیان(پلنیۆم)ەیان کرد کە ئەم زیانەیان کرد"

دەربارەی ئەوەی ئێران چۆن زانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو کاتەدا پلنیۆمی حیزبییان هەیە و موشەک بارانی کردن؟ نازم دەباغ وتی" من نازانم ئەوە لەخۆیان بپرسن، ڕەنگە هەر لەناو خۆیاندا کەسێک هەبێت ئەو هەواڵەی دابێت، پێشتر چەند جارێکی تر ئەوە ڕووی داوە چونکە، دواتر ئاشکرا بووە کەسەکە لەناو خۆیاندا بووە."

نازم دەباغ ئەوەشی وت" ئەو شاندەی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەسەردانی ئەو لایەنە کوردییە ئێرانیانەیان کرد پێشتر ئاگاداریان کردنەوە پێکهاتبوو لەیەکێتی و لەپارتی کە زۆرترین ئەندامی وەفدەکە لەبرادەرانی پارتی بوون سەردانی ئەو لایەنانەیان کرد تکایان لێکردن وە پێێان وتن ئەم چالاکیانە وەڵام دانەوەیان دەبێت کەچی ئەوانەی کە زوڕناژەنن و بەپارە شت لەسەر خەڵک دەنوسن و کە بەتەمەنی ئەوان خەباتمان کردووە بە جنێوی ناشرین "تەعلیق" دەدەن ئەگەرنا بەیاننامەکەی سوپای پاسداران زۆر لەوە زیاتر بوو کە من وتم نزیکەی مانگ و نیوێک پێش ئێستا ئەو شاندە سەردانی ئەو لایەنانەیان کرد"

دوای هێرشەکە جگە لەناڕەزایی بەشێک لەکاردانەوە و بۆچونەکان بەوجۆرە بوو کە ئێران لەوەڵامی سوتانی کونسڵخانەکەی لە شاری بەسرە ، ئەو کارەی کردووە، بەشێکیش پێیان وابوو لە ئەنجامی کۆبونەوەی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان(روسیا-ئێران هەروەها تورکیا) بوو.

بەڵام نازم دەباغ هەموو ئەو بۆچونانە ڕەتدەکاتەوە و بەلێکدانەوەی بینینی خەوی خاوەن بۆچونەکان وەسف دەکات و دەڵێت" نازانم ئەوانەی پێیان دەوترێت سیاسەتەوان و ڕۆشن فیکر و چاودێری سیاسی بەپێی خەوەکانی خۆیان لێکدانەوە دەکەن من پێم وایە ئەوە بۆ پاساو هێنانەوەی شتی ترە ئەگەرنا پەیوەندی بە "بەسرا"وە نیە، بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لەم کاتەدا سعودیە و ئەمریکا و ئیسرائێل هەڕەشە لە ئێران دەکەن ئەو لایەنانەش لەم کاتەدا جوڵە دەکەن ئێرانیش بۆ پارێزگاری کردن کەهەرلایەنەی مافی پارێزگاری دەدات بەخۆی ئەوەدەکات نەک من شەرعیەت بدەم بەو تۆپبارانە"

دەباغ دوبارە جەختی لەسەر قسەکانی پێشووی کردەوە و وتی" خۆی ئەوانەی کە بۆ هەواڵگرییەکان بەپارە دادەنیشن شت دەنوسن دوایی خۆشیان بەپێچەوانەوە زیاتر دەبنە خزمەتکاری ئەو لایەنانەی زیان لە کورد دەدەن."

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند" بەتەنها پارتی و یەکێتی نا ئەم پەیامەی ئێران بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەهەموو لایەنەکانەوە دراوە وە لەڕێگای ئەوانەوە بەهەموو لایەن و کۆمەڵە و گروپە کوردییە ئێرانیەکانبەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پێێان وتراوە ، وە پێشتریش لەڕاگەیاندنەکانەوە ئەم پەیامەمان بۆ هۆشداری داوە، وە لەکاتی ڕیفراندۆمیشدا کە پەیامەکانی ئێرانمان دەدا ئەوەتا دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە توانیومانە بگەینەوە نیوەی پێشتر "

هەروەها لەبارەی ئەوەی داوای ڕونکردنەوەیان لەئێران کردووە لەسەر موشەک بارانکردنی کۆیە و لەسێ دارەدانی سێ گەنجی کورد لەیەک کاتدا؟ نازم دەباغ وتی" ئەوە پەیوەندی بە ئێـمەوە نیە، ئەوە کاروباری ناوخۆی ئێڕانە، ئێمە دەست وەرنادەین لەو بابەتە بەڵام ئێـمە وەک قوتابیەکی مام جەلال دژی لەسێدارەدانین هەموو کات کاتی خۆشی تەنانەت جەنابی مام جەلال واژۆی لەسێدارەدانی سەدام حسێن-ی نەکرد."

دوێنێ یەکشەمە سوپای پاسدارانی ئێران لەبەیاننامەیەکدا که‌ ئاژانسی فارس نیوز بڵاوی کردۆته‌وه‌جەختی لەسەر ئەو هێرشەیان بۆ سەر بنکەی(‌حدک) لەقەزای کۆیە کردەوە و ڕایگەیاند" به‌ حه‌وت موشه‌کی مه‌ودا کورتی زه‌وی به‌ زه‌وی هێرشی کردۆته‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و ناوه‌ندێکی مه‌شق پێکردنی دێمۆکڕاته‌کان که‌ له‌ ئاکام دا لانی که‌م 11 که‌سی کوشتوه‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ ئه‌و هێرشه‌دا له‌ "یه‌که‌ی ئاسمانی سپا و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان" که‌ڵکی وه‌رگرت.

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم دەڵێت" ئێمەش پێشتر هەمان قسەمان کرد لەو پەیامەی بڵاومان کردەوە ،ئێـمە پێشتر ئەو پەیامەی بڵاومانکردەوە لەسەر موشەک بارانەکەی ئێران دوێنێش سوپای پاسداران بەیانی بڵاوکردەوە چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ ئەو بەیاننامەیە کەمترمان وتووە یا زیاتر؟ "

سەبارەت بەوەی ئایا وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم داوای ڕونکردنەوەیان لە حکومەتی ئێڕان کردووە لەسەر موشەک بارانەکە؟ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عیراق، لەتاران وتی" ئێـمە لە تاران لە ڕيگای تیلفۆن بە زارەکی ئەو پرسیارەمان لە بەرپرسانی ئێرانی کرد بەڵام ئەو وەڵامەمان پێگەیشت کە لەبەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا هاتبوو."

وتیشی" وەک خۆمان نامانەوێت لەخاکی عیراق و هەرێمی کوردستانەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ وەناشمانەويت وڵاتانی دراوسێ بەهۆی بونی حیزبێکی سیاسیەوە بۆردومانمان بکەن"

نازم دەباغ لەوەڵامی ئيو پرسیارەی پێشبینی دەکات ئەو هێرشانەی ئێران لەناو خاکی عیراق دوبارە ببنەوە ، وتی" من ئەوە دەڵێـم جا کەیفی خۆیانە ئەو زوڕنا ژەنانە چی دەڵێن، من دەڵێم بەیاننەکەی سوپای پاسداران ڕوونە کەی بیانەوێت ئەو هێرشانە دوبارە دەکەنەوە."

 

https://www.dengiamerika.com/a/4564587.html

دوو شەممە, 10 ئەیلول 2018

 "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد. 

خاتوو "مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران، ئەمڕۆ دووشەمە رێکەوتی  ١٠/٩/٢٠١٨ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاراني کرد و لە لایەن  "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ وڵاتی ئێران پێشوازی لێکرا. 

لە چاوپێکەوتنەکەدا وتووێژ لە بارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕوداوەکانی بەسرا کرا. نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، ڕاوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانی خستەڕوو، و هەوڵەکانی سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتووگۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی عێراق سەبارەت بە بەشداری کردن لە حکوومەتی نوێي خستەڕوو و لایەنی کورديی بە یەک مەسافە لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا گفتووگۆ دەکات و چاوەرێی سەلماندنی داخوازيیەکانی کوردە بە سازان و هاوبەشی و هاوسەنگی و جێبەجێي کردنی بەندەکانی دەستور. 

له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاتوو "مارتینا کازوبک" خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو سەقامگیری دەڕوات و ئومێدی خواست بە زووترین کات حکوومەتی نوێی عێراق دابمەزرێي و کێشەکانی ئەم دواییە کۆتایی پێ بێت.

 

پەڕەى 28 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی