امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

سێ شەممە, 29 ک دووەم 2019

 په‌یام// نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران، باس له‌ نیگه‌رانییه‌كانی‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی‌ زیادكردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا و زیادكردنی‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ له‌ناو خاكی‌ هه‌رێم و عێراقدا ده‌كات، دڵنیاییش ده‌دات، هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

 
نازام ده‌باغ نوێنه‌ری‌ هه‌رێم له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت،  به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێران نیگه‌رانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسانه‌ی كه‌ سوپای ئه‌مریكا روو بكاته‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێی ئاگادارین هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌و بنكانه‌ی كه‌ بۆ شه‌ڕی داعش هه‌بوون و بنكه‌كانیشی شوێنی تایبه‌ت نه‌بووه‌ به‌ڵكو پایه‌گا و بنكه‌ی سوپای عێراق بووه‌، چه‌ند شوێنێكی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بووه‌ كه‌ بۆ شه‌ڕی دژی داعش هاتوون".
 
هه‌روه‌ها وتیشی‌، هه‌رێمی كوردستان هه‌رچییه‌ك بكات پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بڕیاری حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بێت".
 
http://www.payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=50001&LinkID=1

 

دوو شەممە, 28 ک دووەم 2019

میدیای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە زاری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کە لە سەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پۆستەکەی دایە، نیگەرانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 ماڵپەڕی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامی، لێدوانێکی نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە تاران بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕای گەیاندووە: ”ئێران نیگه‌رانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسانه‌ی كه‌ سوپای ئه‌مریكا روو بكاته‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان“.

 ڕوونیشی کردووەتەوە کە ”ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ پێی ئاگادارین“، هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌و بنكانه‌ی كه‌ بۆ شه‌ڕی داعش هه‌بوون و بنكه‌كانیش شوێنی تایبه‌ت نه‌بووه‌، به‌ڵكو پایه‌گا و بنكه‌ی سوپای عێراق بووه‌، لە چه‌ند شوێنێكی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بوون كه‌ بۆ شه‌ڕی دژی داعش هاتوون.

 نازم دەباغ هەروەها جەختی کردۆتەوە: “هه‌رێمی كوردستان هه‌رچییه‌ك بكات، پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بڕیاری حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بێت".

دوو شەممە, 28 ک دووەم 2019

شارپرێس:
نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران ھەمیشە لە ھەوڵدایە تا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی كوردستان هەبێت، جەختیشیكردەوە، كە دەبێت هەولێر رەچاوی جوگرافیاو مێژووەكەی لەگەڵ ئێران بكات.

نازم دەباغ لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ باس لە دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ ھەرێمی كوردستان و كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی ھەردوولا، ململانێ و گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران و كاردانەوەكانی لەسەر ھەرێمی كوردستان، گوشاری ئەمریكا لەسەر ھەرێم بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران، زیادكردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان و نیگەرانییەكانی تاران دەكات.

نازم دەباغ سەرەتا لە بارەی ئامانجی دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ ھەرێمی كوردستان و دیدار و كۆبونەوەكانی، ھەروەھا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا قسەی كرد و وتی: "وەزیری دەرەوەی ئێران جاری یەكەمی نییە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات، جگە لەو بەرپرسانی تریش سەردانیان كردووە، بەڵام ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران مانایەكی تر دەبەخشێت كە ئەویش لە لایەك بۆ یەكەمجارە دوای راپرسی سەردانی ھەرێم دەكات. لە لایەكی تریشەوە دوابەدوای سەردانی وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دێت بۆ ھەرێمی كوردستان، بۆیە پەیامی ئەوە بە خۆیەوە دەگرێت كە ئێران ھەمیشە لە ھەوڵدایە تا پەیوەندیەكی باشی ھەبێت بە عێراق و ھەرێمی كوردستانەوە".

نازم دەباغ ھەروەھا وتی: "دەكرێت ئەم سەردانە ببەستینەوە بە پەیوەندییەكانی پێشووی حكوومەتی ھەرێم و بەردەوامبوون و بەھێزكردنی ئەو پەیوەندییانە كە لە بەشێكی بنەڕەتیدا باری گەشەپێدانی چالاكی بازرگانی و ئابوورییە كە بە دڵنیایییەوە ئەگەر زیاتریش نەبێت كەم نابێت لە ئایندەوە، ھەرچەندە جارێك زووە باس لە بەرەو پێشەوەچوون بكەین".

نوێنەری حكوومەتی ھەرێم لە ئێران لە بارەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا وتی: "ئێران پێشبینی دەكات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ھەرێم بگاتە سەرووی هەشت ملیار دۆلار لە كاتێكدا تا ئێستا لە سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕنەبووە لە ساڵێكدا".

لەگەڵ چڕبوونەوەی ململانێیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكە و زیاتربوونی گوشارەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، پێویستە ھەرێمی كوردستان چۆن مامەڵە بكات لەم نێوەندەدا و بەرژەوەندییەكانی خۆی چۆن بپارێزێت؟ نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران، لەوەڵامدا دەڵێت "دەبێت ھەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی عێراق و بڕیارەكانی عێراق دەربارەی پابەندبوون بەو ململانێیانەی ئەمریكا و ئێران ھەیانە، ئەوان ھەر وەك چۆن لە پرۆسەی راپرسی لەبەر بەرژەوەندییەكانی خۆیان پشتیان لە كورد كرد، ھەرێمی كوردستانیش دەبێت رەچاوی ئەم جوگرافیا و مێژووە ھاوبەشە بكات كە لە ناوچەكە لەگەڵ دراوسێیەكانیدا ھەی بووە و ھەیەتی".

نوێنەرەكەی حكوومەتی ھەرێم لە بارەی ئامانجی ھەوڵەكانی ئێران بۆ كردنەوەی ژمارەیەكی زیاتری دەروازە سنوورییەكانی خۆی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان گوتی: "كردنەوەی زیاتری دەروازە سنوورییەكان بە شێوەی فەرمی كارێكی تازە نییە و ھەر ساڵ لە رابردووشدا ھاتۆتە پێش، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری ھەرێم و عێراق بووە، چونكە ئەو مەرزانە چالاكی پیلەوەری ھەر لێكراوە، ئەمرۆ جارێكی تر داوا دەكرێت بكرێتە فەرمی و چاوەڕێی بەغدا دەكەن".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئەوان وەك نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێم لە تاران ئاگاداریان لە ھیچ گوشار و داواكارییەكی ئەمریكا ھەیە لەسەر ھەرێمی كوردستان بۆ راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ ئێران، نازم دەباغ گوتی: "ئێمە ئاگادار نین، چونكە كار بەندە بە ئێرانە، بەڵام بەپێی تێگەیشتنی رووداوەكان سەردانەكان دڵنیایی دەدات كە ئەمریكا لە پێناو بەدەستھێنانی سەركەوتن دەبێت فشار بخاتە سەر ھەرێم و عێراق و ئەورووپا و وڵاتانی تر".

سەبارەت بە ئێران و نیگەرانی لەبارەی ھەوڵەكانی ئەمریكا بۆ زیادكردنی ژمارەی سەربازانی خۆی و بنكە سەربازییەكانی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق و كاردانەوەكانی بەرامبەر حكوومەتی ھەرێم، نوێنەری ھەرێم لەو بارەیەشەوە گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئێران نیگەرانە لەسەر ئەو ھەواڵ و دەنگوباسانەی كە سوپای ئەمریكا روو بكاتە عێراق و ھەرێمی كوردستان، بەڵام ئەوەی كە ئێمە پێی ئاگادارین ھیچ بنكەیەكی فەرمی بەناوی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان و عێراق نەكراوەتەوە، جگە لەو بنكانەی كە بۆ شەڕی داعش ھەبوون و بنكەكانیشی شوێنی تایبەت نەبووە بەڵكو پایەگا و بنكەی سوپای عێراق بووە، چەند شوێنێكی پێشمەرگەش ھەبووە كە بۆ شەڕی دژی داعش ھاتوون".

ئەو وتی: "ھەرێمی كوردستان ھەرچییەك بكات پێویستە لە چوارچێوەی رێككەوتنی بڕیاری حكوومەتی ناوەندی عێراق بێت".

دوو شەممە, 28 ک دووەم 2019
بڕیارە لەكۆتای مانگی داهاتوودا ژمارەیەك زیندانیكراوی ئێرانی كە لە هەرێمی كوردستان حوكمدراون رادەستی ئێران بكرێن و نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەو ووڵاتە دەڵێت: تائێستا هیچ زیندانییەكی خەڵكی كوردستان داواكاری لەبارەی تەواوكردنی حوكمەكەی لەهەرێم نەكردووە.

 نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەكۆماری ئیسلامی ئێران بەSNNی راگەیاند:بڕیارە 22ی 2ی2019 ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەنێوان هەرێم ووڵاتی ئێران ئەنجامبدرێت.
 
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران رونیشیكردەوە،"ئاڵوگۆڕەكە بەشێوەیەكە ئەو زیندانیانەی خەڵكی ئێرانن و لەهەرێم زیندانی كراون، هەرێم ئەو زیندانیانە دەنێرتەوە بۆ گرتوخانەكانی ئێران تاوەكو لەوڵاتی خۆیان ماوەی حوكمەكەیان تەواو بكەن، بەڵام تائێستا هیچ زیندانییەكی خەڵكی كوردستان كە لەئێران زیندانی كرابێت داواكاری لەبارەی تەواوكردنی حوكمەكەی لەهەرێم نەكردووە، واتە لەئێستادا تەنها زیندانیانی ئێران لەهەرێمەوە دەنێردرێنەوە".
چوار شەممە, 23 ک دووەم 2019

زۆرینه‌یان له‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر کراون ئاژانس
– 
شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین  //  وا بڕیاره‌ له ‌سه‌ره‌تای مانگی ئایینده‌دا 130 زیندانیی ئێران ئازاد بکرێن که‌ زۆربه‌یان به‌ تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزا دراون ئه‌وه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر گواستنەوەی كه‌متر له‌ 20 زیندانیی هه‌رێم که‌ له‌ ئێران به‌ند کراون.

هه‌فته‌ی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و  محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌ و یه‌کێک له‌ ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ بریتی بووه‌ له‌ ئازادکردنی 130 زیندانیی ئێران تا له‌ ئێران حوکمه‌کانیان ته‌واو بکه‌ن، هاوکات 20 زیندانیی هه‌رێمیش که‌ له‌ ئێران به‌ند کراون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم.

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به‌ ڕێککه‌وتنێک 130 زیندانیی ئێران که‌ له‌ هه‌رێمن ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ و 20 زیندانیی هه‌رێمیش که‌ له‌ ئێرانن بۆ هه‌رێم ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ و حوکمه‌کانیان له‌ وڵاته‌کانی خۆیان ته‌واو ده‌که‌ن.״

وتیشی: ״ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ ئیمزا كراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها یه‌ك مه‌رجی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیندانیانی ئێران داناوه،‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێران ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك واژۆ بكات، كه‌ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆی ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ ده‌كات.״

له‌ ساڵی ڕابردوودا 96 به‌ندكراوی ئێران و 6 به‌ندكراوی هه‌رێم ئاڵوگۆڕیان پێ كراوه‌.

دڵشاد فائیز، وته‌بێژی داواكاری گشتیی هه‌رێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به ‌پێی مه‌رسومی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی لێبووردن و گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌توانێت  ده‌‌سه‌ڵاته‌كه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی داد.״

به‌پێی یاسای ژماره‌ 10ی ساڵی 2018 تایبه‌ت به‌ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتی لێبووردنی تایبه‌ت دراوه‌ به‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم.

ئه‌بووبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ندكراوان كارێكی باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانیی هه‌رێم له‌ ڕووی دابینكردنی خه‌رجییه‌وه.

وتیشی: ״زۆرینه‌ی ئه‌و زیندانیکراوانه‌ی ئێران که‌ له‌ هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌رن  به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام تا ئیستا كه‌متر له‌ 20 به‌ندكراوی هه‌رێم له‌ ئیران هه‌یه‌.״

ساڵی 2012 په‌رله‌مانی عێراق ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌ندییه‌کانی بۆ ئێران په‌سه‌ند کرد.

 حاكم شێخ له‌تیف، شاره‌زا له‌ بواری ده‌ستووری، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به‌پێی یاسا بڕیاری گواستنه‌وه‌ی به‌ندییه‌كان بۆ ئێران كارێكی فیدڕاڵییه‌ و له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ له‌نێوان حکومه‌تی عێراق و ئێران ده‌بێت.״

یەک شەممە, 20 ک دووەم 2019

انوار – نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران سه‌باره‌ت به سه‌ردانه دواییه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: به پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی عێراق، گه‌شه‌ی راووراوێژ له‌گه‌ڵ وڵاته جیاوازه‌کان به‌تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێران پیویسته و ئه‌م بابه‌ته خراوه‌ته پله‌ی یه‌که‌می به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی نوێی عێراقه‌وه.

نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "خراسان" وتی: به‌ڕێزان به‌رهه‌م ساڵح و عادڵ عه‌بدولمه‌هدی هه‌رکامه‌و به هۆی  تایبه‌تمه‌ندی سیاسییه‌وه په‌یوه‌ندی ژیرانه‌و باشیان له ئاست نێوده‌وڵه‌تی و سیاسیدا هه‌یه. که‌واته له ئێستا عێراق له لایه‌که‌وه به هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ستراتیژییه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوین هه‌یانه‌و له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی شه‌ڕ و خه‌باتی دژی داعش و تیرۆریزم، پێویستیان به هاوبیری و راووراوێژی زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاته جیاوازه‌کان به‌تایبه‌ت ئێران هه‌یه.

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له درێژه‌دا ده‌ڵێت: هه‌‌ر وڵاتێک که به‌رپرسانی سه‌ردانی عێراقیان کردووه یان سه‌ردانی ده‌که‌ن، رۆڵێکی گرنگیان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌بێت.

ده‌باغ سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی دکتور روحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقیش ده‌ڵێت: ئه‌م سه‌ردانه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه و چونکه له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ تاران و ته‌واوکردنی ئه‌و رێکه‌وتنه گرنگانه‌یه که له تاران ئه‌نجام دران.

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ تاران، رێکه‌وتنی گرنگ له بواره‌کانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریز، گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کان و گه‌شه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان دوو وڵات ئه‌نجام درا، که له‌م سه‌ردانه‌دا گرنگی‌دان به رێکه‌وتنه‌کان،  له بواره‌کانی ئه‌منی ناوچه‌که، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و داعش و هاوکاری پێویست له نێوان دوو وڵاتدا و له قۆناغی ئێستادا سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا، له پلان و به‌رنامه‌ی کاری سه‌ردانه‌که‌دایه. 

 

پەڕەى 23 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی