امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

ده‌باغ: گه‌شه‌ی راووراوێژ له‌گه‌ڵ ئێران، له پله‌ی یه‌که‌می به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی نوێی عێراقدایه

انوار – نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران سه‌باره‌ت به سه‌ردانه دواییه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: به پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی عێراق، گه‌شه‌ی راووراوێژ له‌گه‌ڵ وڵاته جیاوازه‌کان به‌تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێران پیویسته و ئه‌م بابه‌ته خراوه‌ته پله‌ی یه‌که‌می به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی نوێی عێراقه‌وه.

نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "خراسان" وتی: به‌ڕێزان به‌رهه‌م ساڵح و عادڵ عه‌بدولمه‌هدی هه‌رکامه‌و به هۆی  تایبه‌تمه‌ندی سیاسییه‌وه په‌یوه‌ندی ژیرانه‌و باشیان له ئاست نێوده‌وڵه‌تی و سیاسیدا هه‌یه. که‌واته له ئێستا عێراق له لایه‌که‌وه به هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ستراتیژییه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوین هه‌یانه‌و له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی شه‌ڕ و خه‌باتی دژی داعش و تیرۆریزم، پێویستیان به هاوبیری و راووراوێژی زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاته جیاوازه‌کان به‌تایبه‌ت ئێران هه‌یه.

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له درێژه‌دا ده‌ڵێت: هه‌‌ر وڵاتێک که به‌رپرسانی سه‌ردانی عێراقیان کردووه یان سه‌ردانی ده‌که‌ن، رۆڵێکی گرنگیان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌بێت.

ده‌باغ سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی دکتور روحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقیش ده‌ڵێت: ئه‌م سه‌ردانه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه و چونکه له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ تاران و ته‌واوکردنی ئه‌و رێکه‌وتنه گرنگانه‌یه که له تاران ئه‌نجام دران.

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ تاران، رێکه‌وتنی گرنگ له بواره‌کانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریز، گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کان و گه‌شه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان دوو وڵات ئه‌نجام درا، که له‌م سه‌ردانه‌دا گرنگی‌دان به رێکه‌وتنه‌کان،  له بواره‌کانی ئه‌منی ناوچه‌که، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و داعش و هاوکاری پێویست له نێوان دوو وڵاتدا و له قۆناغی ئێستادا سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا، له پلان و به‌رنامه‌ی کاری سه‌ردانه‌که‌دایه. 

 

Read کد خبر: 680

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی