امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

سێ شەممە, 12 ئازار 2019

نازم ده‌باغ

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک کۆماری وڵات له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئابووری سه‌ردانی به‌غدای کرد. ئه‌م سه‌ردانه‌ یه‌که‌م سه‌ردانی رۆحانییه له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریدا بۆ ئه‌و وڵاته و پێشتر به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و کۆمه‌ڵیک هۆکاری دیکه‌وه ئیمکانی ئه‌م سه‌ردانه نه‌بوو. هاوکات‌بوونی ئه‌م سه‌ردانه له‌گه‌ڵ چه‌ندین رووداوی دیکه‌دا، گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی له بارودۆخی ئێستادا به‌هێزتر کردبوو. هاتنه سه‌رکاری سه‌رۆک کۆماری تازه‌ی عێراق، هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری عێراق دوای نه‌مانی داعش له‌و وڵاته‌و له هه‌موو گرنگتر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران و گوشار خستنه سه‌ر عێراق بۆ هاوکاریکردن دژی ئێران گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی زیاتر له هه‌میشه کردووه‌ته‌وه.  ئه‌وه‌ی که له‌م نێوانه‌دا و له شرۆڤه‌ی کارناساندا بایه‌خی پێدراوه پێویستی دوولایه‌نه‌ی هه‌ردوو وڵاته بۆ قووڵکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان. عێراق هاوبه‌شی دێرینه‌ی عێراقه‌و ده‌توانێت له‌ بارودۆخی گه‌مارۆدا هاوکاری ئێران بدات. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئێران یاری دێرینه‌ی عێراق بووه که ئه‌من و ئاسایش و خوشگوزه‌رانی بۆ عێراقییه‌کان دابین کردووه و ئه‌مانه‌ش هۆکارن بۆ پێشوازی‌کردنی هه‌ردوولا له زیاترکردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا له بارودۆخی ئێستادا.

هه‌رچه‌ن داعش عێراقی به‌جێهێشتووه به‌ڵام ئه‌م وڵاته هێشتا سه‌رقاڵی بابه‌تی ئه‌منییه‌و پێویستی به هاوکاری ئێرانه‌و ئێرانیش به هۆی بارودۆخی گه‌‌مارۆکانه‌وه پێویستی به عێراقه. عێراق له ئێستا پێویستی به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه و ئێران له‌م بارودۆخه‌دا هاوکاری عێراقه. عێراق پێویستی به کاره‌با و گازی سروشتیی ئێرانه‌و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رماوه رێژه‌ی ئه‌م پێویستییه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. ئه‌م بابه‌تانه په‌یوه‌ندی دوو وڵات به‌هێزتر ده‌کات و له‌م دواییانه‌شدا بینیمان که سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که ناکه‌ونه دوای سیستمی گه‌رمارۆکانی دژی ئێرانه‌وه. عێراق وه‌کوو هاوبه‌شی بازرگانی و کۆنی ئێران ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا یارمه‌تی ئێران بدات و ده‌توانێت بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراندا ئاسانتر بکاته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق په‌‌یوه‌ندی کۆن و مێژووییه و پێویسته که گه‌شه بکات. ئه‌م سه‌ردانه ده‌توانێت ده‌ستکه‌وتی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی زۆری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها بۆ عێراقیش ببێت. به‌پێی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌و هه‌وڵه‌کانی بۆ زیادکردنی گه‌مارۆکان دژی ئێران، ئه‌م سه‌ردانانه و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵاتی دۆست ده‌توانێت ئاکامی کاریگه‌ری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنییه‌کان لێبکه‌وێته‌وه. 

 

سێ شەممە, 12 ئازار 2019

لە رێکه وتی 9-3-2019 له سه ر بانگهێشتنامه ی فه رمی  ره وتی حیکمەی نیشتمانی عیراقی که به بونەی ساڵیادی الحکیم سیمینارێک لە ژێر ناوی بحکیم محور الوحده  له تاران رێکخرابوو ، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە تاران و هەر یەک لە محمد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران  و دکتۆر ئەمیریان و باڵیوزی عیراق و فەلەستین له ئێران و چه ندەها که سایه تی و روناکبیرو  ئەندام پەرلەمان و ئه ندامانی "مجلس الاعلی" و "تیار الحکمه العراق"ی و به رپرسانی ئێرانی ئاماده ببون ، له و سیمیناره دا باس لە رۆڵ وهاوکاری الحکیم  لە پرۆسەی سیاسی نێوان عراق و ئیران وسەرکردە کوردەکانی هەرێم کرا .

 

 

سێ شەممە, 12 ئازار 2019

"نازم  دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" له وڵاتی ئێران کرد. 

 "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، ڕۆژی پێنجشه‌مه رێکه‌وتی ٨/٣/2019 له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له تاران بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" کرد که ساڵانه له وڵاتی ئێران ئه‌و بۆنه‌یه به‌رز دەنرخێندرێت.

 له‌م بۆنه‌یه‌دا که له ته‌لاری شێخ ئه‌نساری کۆلێژی ماف و زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو، "سه‌لاح زه‌واوی‌" فەڵه‌ستین، "ماجد غه‌ماز"، باڵیوزی وڵاتانی عێراق و سووریا و هه‌روه‌ها چه‌ندین بەرپرس و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق و ئێران و "عبدالموحسدن اله‌حه‌کیم" نوێنەری بنەماڵەی الحه‌کیم تیایدا بەشداربوون.

 له ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" چه‌ندین وتار له لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستا زانکۆ، له‌وانه: دکتۆر "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف" و‌ه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و "ڕه‌زا ئه‌میری موقه‌ده‌م" پێشکه‌ش کرا و رۆڵی خوالێخوشبوو شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم"یان بەرز نرخاند.

چوار شەممە, 06 ئازار 2019

كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێكی نوێ بۆ پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەشتكردن بۆ وڵاتەكەی دەردەكات، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمیش لەو وڵاتە وردەكاریی ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان ڕوندەكاتەوەو وادەی كارپێكردنیشی ئاشكرادەكات.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەو بڕیارەی لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەركراوە تایبەت بەشێوازی گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە، لەكاتی گەشتكردن پێویست بەوەرگرتنی ڤیزا نابێت".
 
وتیشی:"هەركەسێك خوازیاربێت گەشت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بكات، لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بەكونسوڵخانەی ئەو وڵاتە داوای وەرگرتنی ڤیزا دەكات كە تێیدا تەواوی زانیارییە كەسیەكانی خۆی دەخاتەڕوو، هەركات ڕەزامەندی لەسەردرا، دەتوانێت گەشتبكات".
 
ئاشكراشیكرد، "ئەو وەرەقەیەی ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت، هاوڵاتیەكە دەتوانێت پرێنتی بكات و هەركات چوە فڕۆكەخانەی ئەو وڵاتە یاخود لەدەروازەكانەوە گەیشتە ئێران، ئەو ڕەزامەندییە نیشانی دەروازەكان دەدات و دەچێتە خاكی ئێرانەوە".
 
سەبارەت بەوادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەش وتی:"چاوەڕواندەكرێت ئەم بڕیارە بەر لەجەژنی نەورۆزی ئەمساڵ جێبەجێبكرێت، ئەویش بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان، جگەلەوەش بەجێبەجێكردنی ئەم هەنگاوە ئەو هاوڵاتیانەی ترسیان هەیە ڤیزای ئێران لەسەر پاسپۆرتیان بێت نامێنێت، بەڵكو لەمەوبەدوا ڤیزا ناخرێتەسەر پاسپۆرتەكەیان".
 
 

SNN:

سامان بەختیار

 

 

دوو شەممە, 25 شوبات 2019

نوسراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم بۆ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ ئێران زانیاری زیاتر له‌وباره‌وه‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و مه‌رجێكی‌ نوێ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش بۆ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت.

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئێران به‌SNNی راگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم، هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ هه‌رسێ مه‌رزی(باشماخ، په‌وروێزخان و حاجی هۆمه‌ران) له‌14ی مانگه‌وه‌ بۆ ئێران ڕاگیرا، جارێكیتر هه‌رنارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌.ئاشكراشیكرد، هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ كه‌ بۆ مه‌رزه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران نێردراوه‌، ته‌نها نه‌وتی ئه‌و پاڵاوگانه‌ ڕێگه‌یان پێده‌درێت هه‌رنارده‌ی ئێران بكرێت، كه‌مۆڵه‌تی ڕه‌سمیان له‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌.

شەممە, 23 شوبات 2019

شاندیکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوەی منداڵە ونبوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە بە ناوی "خەلیل ساڵح مەحموود" لە ئێران کرد. 

 

شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، کە بریتی بوون لە "عەباس عەبدواڵڵە" و "سەلام عارف روشدی" رۆژی پێنجشەمە 21/2/2019 بە نوێنەرایەتی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوە یەکێک لە منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجەی لە ئێران کرد کە "خەلیل ساڵح مەحموود" ناسراو بە "محەمەد ئەمین ئیسماعیلی" (ناوی لە وڵاتی ئێران) دوای 31 سال ژیان و دوور لە بنەماڵەی بە یەکگەشتنەوە و بە دیداری بنەماڵەی شاد بوویەوە. 

 

لەم بۆنە گەورەیەدا کە لە لایەن ناوه‌ندیی ژێنێتیکی کلینیکی "نوور" بەڕێوەچوو، دەستخۆشی لە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا، لەبەر ئەوەی کە لە ڕابردوودا هەوڵ و هاوکاریی و یارمەتییان دابوو کە چەندین منداڵی ونبووی کیمیابارانی هەڵەبجە لە وڵاتی ئێران ببیندرێنەوە و بە دیداری بنەماڵەیان شادبن.

 

ئەم مەڕاسیمە دوای بە یەکتر گەیشتنی دایک و منداڵە ونبووەکە دوای 31 ساڵ ژیان لە ئێران و بەخێوبوونی لە لایەن بنەماڵەیەکی ئێرانی، "خەلیل ساڵح مەحموود" خوێندنی بەکالۆریۆسی لە یاسا تەواوکردووە و خێزاندارە و کچێکی تەمەن 4 ساڵەی هەیە و نیشتەجێی شاری قومە و ئەم دراما و چیرۆکە ڕاستەقینەیە ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک باسی ئەم بەیەک گەیشتنەوە و دیدارە بکرێت. 

 

هەروەها لەم بۆنە بێوێنەیەدا نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕێکخراوی خاچی سووری جیهانی، ستافی کلینیکی "نوور"، نوێنەری کۆمەڵەی قوربانیانی شاری سەردەشت، بنەماڵەی منداڵەونبووەکان، شاندی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن تیایدا بەشداربوون.

پەڕەى 21 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی