هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
رۆژی سێشەمە ( ٢٢/١١/٢٠١٦ ) کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی کاراجۆنسۆنمالینا جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد. لەلایەن نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم و سۆرانعلیئەمین بەرێوبەریپەیوەندیەکانوراگەیاندنپێشوازیلێکرا.
لە دانیشتنەکەدا کاراجۆنسۆنمالینا پرسیاری لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەبوو بەتایبەت لە دوای دەستپێکردنی ئوپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری موسڵ و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند.
نوێنەری حکومەت تێروانین و بۆ چوونەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ میوانەکەی روون کردەوە و باسی رۆلی پێشمەرگە قارەمانەکانی لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکرنی موسل کرد و هەروەها وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک بارزانی بۆمیوانەکەی روون کردەوە.
رۆژی سێ شەممە (٢٧/٩/٢٠١٦) خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد لە تاران.
لەلایەن بەرێز نازم عومەر نوێنەری حکومەتی هەرێم وهەر یەک لە بەرێزان سۆران علی امین و سەلام عارف روشدی ئەندامانینوێنەرایەتی پێشوازی گەرمی لێ کرا.
لە دانیشتنەکەدا خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد و پرسیاری لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەبوو بە تایبەت لە ئامادەکاریەکانبۆ رزگار کردنی شاری موسڵ و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند. بەرێز نوێنەری حکومەتی هەرێم راو بۆچوونی حکومەتی هەرێمی لەمەر روداوەکان بۆ میوانەکانی روون کردەوە و بە تایبەت چاوەروانی حکومەتی هەرێم لە نەتەوە یکگرتووەکان بۆ هاوکاری کردن لە بواری کۆمەک بە ئاوارەکان و هەروەها چاوەروان دەکرێت لە شەری رزگاری موسل ئاوارەیەکی زۆری ئەو شارە روو لە هەرێمی کوردستان بکەن .
رۆژی دووشەممە رێکەوتی١٩/٩/٢٠١٦ پێر لێنار سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لەتاران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە تاران کرد.لەلایەننوێنەری حکومەتی هەرێمنازم عومەر دەباغپێشوازی لێ کرا.
لەدانیشتەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە وعێراق بە گشتی وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا. پێر لێنار باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان.نوێنەری حکوومهتى ههرێمى ، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ میوانەکەی روون کردەوەو باسی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان و باسی لەوە کرد کە تا ئێستا هاوکاریە سەربازیە نێو دەوڵەتیەکان وەکو پێویست نەبوون بەڵام سەرەرای ئەوەش پێشمەرگە توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت لەبەرامبەر تیرۆریستان. وە هیوای خواست کە وڵاتانی دۆست لەدوای پرۆسەی جەنگی داعش هاوکاربن لە پرۆسەی سیاسی و بونیاد نانی هەرێمی کوردستان.
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران، لهگهڵ "فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
"فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران و "سۆران عهلی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازی لێکرا.
له دیدارێکدا "فلیب ماورل" وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ میواندارییەکەی، بانگهێشتنامەی باڵیۆزی تازەی فەرەنسای پێ بوو بۆ نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران بۆ سەردانی بالیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران و بەرێزیان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.
لە دانیشتنەکەدا "فلیب ماورل" باسی لە دۆستایەتی نێوان حکوومەتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان و سیاسەتی تازەی وڵاتەکەی خستەڕوو کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاردەبن بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بێت بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان.
له بهشێکى دیکهى دیدارهکهدا نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران ڕوونکردەوە بە تایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ و دووپاتی کردەوە کە میللەتی کورد دەڕوانێتە فەڕەنسا وەکوو دۆستێکی دێرین و هیوای خواست ئەم دۆستایەتیە بەردەوام بێت لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان جگە لە جەنگی داعش چەندین کێشەی دیکهی هەیە وەکوو دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەناهەندە و داوای کرد کە فەرەنسا رۆڵی بەرچاویی هەبێت لە دوای جەنگی داعش و ئەو هاوکارییە سەربازیانە بگۆردرێت بە هاوکاریی لە بواری سیاسی و بوارە جیاوازەکانی دیکهدا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لەگەل حکوومەتی ناوەندی عێراق.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لهگهڵ"قهحتان ئهکرهم بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئێراندیداریی کرد.
"قهحتان ئهکرهم بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگهی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانلە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی پەنابهرانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا و ههروهها دوو لایهن رێكکەوتن لەسەر ئەوەی هەماهەنگی تەواوهەبێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەری گرفت و کێشەى پەنابهرانی کوردستان و عێراق.
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران لهگهڵ مامۆستا "عهلی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوه.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایهتی حکومهتى ههرێمى کوردستان بهشداری له کۆنفڕانسی نێودهوڵهتی ههندیسهی نهزمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كهم بكاتهوه بۆ پاراستنی ئهزموونی ههرێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم دهباغ» و «سەلام عارف روشدی» لهگهڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی بهریتانیا دیداریان کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» له تاران لهگهڵ مامۆستا «عهلی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم دهباغ: بایدن كۆبوونهوه سێ قۆڵییهكهی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم دهباغ لهگهڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد