هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
سەرەڕای دابەزینی بەردەوامی بەھای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بەدۆلارو دیناری عیراقی، نرخی خۆراک و کەلوپەلەکانی ئەو وڵاتە بەھەمانشێوەی پێشون و دابەزینیان بەخۆوە نەبینیوە، نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لەتاران ھۆکارەکەی ڕوندەکاتەوەو ڕاشیدەگەیەنێت، "ھاوسەنگی لەنێوان داھاتی فرۆشیارو کڕیار دروستدەکرێت"، دەشڵێت:"لەم مانگەدا نرخەکان دادەبەزن و ھەرزان دەبن". نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەتاران بەSNNی ڕاگەیاند، "لەگەڵئەوەی بەھای تمەن بەرامبەر دۆلارو دیناری عیراقی دابەزیوە، بەڵام لەبەرامبەردا کەرەستەی دروستکردنی کەلوپەلی ئێرانیش بەنرخێکی گران دەکڕدرێت، بۆیە دابەزینی بەھای دراوی ئەو وڵاتە نابێتە ھۆکار بۆ دابەزینی نرخی کەلوپەلەکانیان، بەوەش ھاوسەنگی لەنێوان داھاتی فرۆشیارو کڕیار دروستدەکرێت". وتیشی:"دابەزینی بەھای تمەن ڕەنگدانەوەی لەسەر ھەندێک بابەتی خۆراکی و ئەو کەلوپەلانە دەبێت کە لەئێران دروستدەکرێت، ڕەنگە لەم چەند مانگەدا نرخەکەیان ھەرزان ببێت، بەڵام ئەمە تەنھا لەقۆناغی سەرەتادا بەوجۆرە دەبێت و دواتر نرخەکان بەدۆلار دەشکێندرێنەوەو شتێک دەچێتەوە سەر نرخەکەی خۆی". بەبڕوای دەباغ مەرج نییە دابەزینی بەھای دراوی ھەر وڵاتێک، ھەرزانی لەو وڵاتە بھێنێتە ئاراوە، دەشڵێت:"دروستکردنی ھاوسەنگی لەبازاڕ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخەکان ھەیە، بەتایبەت بۆ فرۆشیاران کە ئەوانیش بەرھەمەکان و کەرەستەی دروستکەر بەنرخێکی گران دەکڕن".
”ئاڵۆزیی رەوشی عێراق لە قازانجی ئێران نییە“
بەرپرسێکی یەکێتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، ”خەونە“ ئەگەر کەسانێک پێیان وابێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هەیە و بە گوتەی خۆی، ئاڵۆزیی رەوشی عێراق لە قازانجی ئێران نییە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران کە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ”خەونە کە بڵێین ئێران دەستی لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هەیە، ئایا ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن سەر بە ئێران؟ من پێموانییە و بەپێی شارەزایی خۆم، بەڵکوو پێموایە ئێران ھەوڵ و کۆششی بۆ ئەوەیە لە عێراق و مەرزەکانی خۆی پشێوی نەبێت، چونکە بتەوێت و نەتەوێت، ڕەنگدانەوەی لەسەر ئێران دەبێت“.
ڕوونیشی کردەوە کە تێکدانی سیستمی عێراق لە زیانی ئێرانە، چونکە ”حکوومەتی عێراق شیعەیە“.
بە بڕوای نازم دەباغ، ئەم بارودۆخەی لە عێراقدا هەیە، لە قازانجی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشە و دەڵێت: ”سەیرکەن چالاکییەکانی داعش لە عێراقدا زیادی کردووە، ئایا ئێران چالاکییەکانی داعش دەکا؟“.
باڵیۆزی فەڕهنسا بە بۆنەی رۆژی نەتەەوەیی وڵاتی فەڕەنسا بانگهێشتنامەی ئاراستەی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران کرد.
رۆژی شەممە ١٤/٧/٢٠١٨ بە بۆنەی رۆژی نەتەەوەیی فەڕەنسا، باڵیۆزخانەی وڵاتی فەڕەنسا لە تاران ئاهەنگێکی گێرا و بانگهێشتنامەی ئاراستەی گەورە بەرپرسانی ئێرانی و باڵیۆزی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە تاران کرا، هەروەها بانگهێشتنامەی باڵیۆزی فەڕهنسا ئاراستەی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرا.
رۆژی نەتەوەیی فەڕەنسا، جهژنێکه که له ساڵی ١٨٨٠ ههموو ساڵێک له ١٤ ژوئیهدا بهڕێوهدهچێت و ئهم جهژنه سیمبولێکه له کۆتایی حکوومهتی پاشایهتی لهم وڵاتهدا. ئهم رۆژه له فهڕهنسا پشوودای ڕهسمییه و له لایهن باڵیۆزی فەڕهنساوه بۆ بهشداریی لهم جهژنه بانگهێشتنامە ئاراستەی باڵیۆزی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان دهکرێت.
رادیۆ نەوا - لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، ترانزێتی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتییەوە دەستیپێكردوە و "نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران رایدەگەیەنێت: "كردنەوەی هەر خاڵێكی ترانزێتی بازرگانی، لە بەرژەوەندی گەشەی بازرگانی هەرێمی كوردستاندایە".
"نازم عومهر دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران بۆ رادیۆی "نەوا" جەختی كردەوە: كردنەوەی ترانزێتی بازرگانی لە مەرزی "پەروێزخان" لە بەرژەوەندی گەشەی بازرگانیدایە، بازرگانان دەتوانن لە ماوەیەكی كورت و بە تێچوویەكی كەم، كاڵا و شتومەكەكانیان هاوردە بكەن و ئەم هەنگاوەش لە بەرژەوەندیی جوڵەی بازرگانی و بازرگانانی هەرێمدایە.
نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له وڵاتی ئێران راشیگەیاند: بێجگە لە بازرگانیكردنی چەك و تەقەمەنی و خواردنەوە كهولییەكان و مادە هۆشبەرەكان، كۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەی بازرگانی و ترانزێت و هاوردە و هەناردەكردنی لە چوارچێوەی یاسادا، بە ڕووی بازرگاناندا واڵایە بۆ هەموو كاڵا و شتومەكێك.
سالم سەلیم
لینکی ههواڵ:
http://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=6604
"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران، لهگهڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران، ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٨/٧/٢٠١٨ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد و له لایهن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له وڵاتی ئێران پێشوازی لێکرا.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" دەستخۆشی پێشوازیی و میواندارییەکەی کرد و وتی هەمیشە راوبۆچوونەکانی نوێنەری نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران بەلامانەوە گرنگە و دەربارەی بارودۆخی عێراق و کوردستان، بەشداری کردنی کورد لە پێکهێنانی حکوومەتی ئایندەی عێراق و پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر پرسیاری له نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران کرد.
له درێژهی ئهم کۆبوونهوهیهدا "نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له وڵاتی ئێران راوبۆچوونی حکوومهتى ههرێمى کوردستان بۆ بەشداری کردن لە حکوومەتی ئایندەی عێراق ڕوونکردنەوە و ڕایگەیاند کە حکوومهتى ههرێمى کوردستان بۆ بەشداری کردنی، سوورە لە سەر پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئایندە ئەو هەڵانەی پێشوو دووبارە نەکاتەوە بۆ ئەوەی گەلی عێراق بە هەموو چین و توێژەکانییەوە لە ئارامی و ئاسوودەیی ژیان بەسەربەرن.
گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لە لایەن ئێرانەوە بەردەوامە و بەڕێوەبەریی ئاوی ڕاپەڕینیش مەترسیەك لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوە ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: "ئاستی ئاو دابەزیوە"، "نازم دەباغ" نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیش ڕایدەگەیەنێت: "ئێران بە گوێرەی ئیستیحقاقی یاسایی ڕێژەی ئاوەكەی بەرداوەتەوە".
ئاستی ئاو دابەزیوە
"سەلام عومەر" بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین بە ئاژانسی ههواڵی سلێمانی SNNی ڕاگەیاند: "تائێستا گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لە لایەن ئێرانەوە بەردەوامە و بە هۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماشەوە، ئاستی ئاو لە هەرێمی كوردستان دابەزیوە".
وتیشی: "ڕۆژانە كار لە بەنداوی "خاس" لە قەزای دەكرێت، بە مەبەستی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شارۆچكەكە بە شێوەیەكی كاتی".
ڕاشیگەیاند: "ئەگەر ڕۆژانە كار لەو بەنداوە نەكرێت، ئەوە ناتوانرێت ئاوی خواردنەوە بۆ قەڵادزێ دابین بكرێت، تا ئێستاش بەو چارەسەرە كاتییە ئاو دابینكراوە".
مەترسی پیسبون بە ڤایرۆس هەیە
بە وتەی "سەلام عومەر"، "هەرچەندە تا ئێستا ئەو بەنداوە كاتییە و هێندە كەمینەكردوە كە مەترسی نەبونی ئاوی خواردنەوە بۆ شارۆچكەكە دروستبكات، بەڵام ئەگەر ئاستی ئاوەكە كەمبكات، ئەوە مەترسی پیسبونی ئاوەكە بەڤایرۆس و هەندێك بەكتریان دروستدەبێت".
ئەوەشی وت: "ئەگەر ڕێژەی تێكەڵكردنی مادەی پاكژكەرەوەكانی وەكوو كلۆر زیادبكرێت لە ئاوەكەدا، ئەوە مەترسی لەسەر ئاوەكە دروستدەبێت".
مەترسی لەسەر ئەم ناوچانە دروستدەبێت
بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین ئاشكراشیكرد: "ئەگەر گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك بەردەوامبێت، ئەوە كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە لە قەڵادزێ و ڕانیە و پیرەمەگرون و سلێمانی و بازیان و ناوەڕاست و خواروی عیراق دروستدەبێت.
نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕونكردنەوە دەدات
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دوایین زانیاری لە بارەی گرتنەوەی ئاوی ڕوباری زێی بچوك لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشكرادەكات.
"نازم دەباغ" نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاژانسی ههواڵی سلێمانی SNNی ڕاگەیاند: "ئێران بە گوێرەی ئیستیحقاقاتی قانونی و بەڕەچاوكردنی هاوسێیەتی، ئێستا ئاوی زێی بچوكی بەرداوەتەوە، پێشموانییە لەوە زیاتر بگرێتەوە، بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبەرچاوبێت بەتەواوكردنی بەنداوەكان، ئەو ڕوبارانەی بەنداوەكانی كەوتۆتەسەر ئاوەكانیان دەگیرێتەوە بۆ پڕكردنی".
ئێران وەكو توركیا ناكات
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران تەئكیدیكردەوە: "گرتنەوەی ئاو پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستان و عیراق و دواتر بە هەرێم و عیراق و ئێرانیشەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێموانییە ئێران وەك توركیا بكات، چونكە گرتنەوەی ئاوەكە بڕیاریی سیاسی نییە".
"نازم دەباغ" نمونەی هێنایەوە و وتی: "بۆ نمونە وەك ئەوەی لە دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بینیمان كە ڕێگە بە گشتەكانی توركیا بۆ هەولێر دراوە، بەڵام سلێمانی لەو بڕیارە بەدەركراوە، ئێران ئەوە ناكات".
SNN: ئەركان ـ شادان
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایهتی حکومهتى ههرێمى کوردستان بهشداری له کۆنفڕانسی نێودهوڵهتی ههندیسهی نهزمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كهم بكاتهوه بۆ پاراستنی ئهزموونی ههرێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم دهباغ» و «سەلام عارف روشدی» لهگهڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی بهریتانیا دیداریان کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» له تاران لهگهڵ مامۆستا «عهلی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم دهباغ» لهگهڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم دهباغ: بایدن كۆبوونهوه سێ قۆڵییهكهی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم دهباغ لهگهڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد