امروز: 5شەممە 28 ئازار 2024 برابر با 28 ئازار 2024

نازم دەباغ: سەردانی موقتەدا سەدر کاریگەری ئه‌وتۆ لەسەر پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا دادەنێت

ماڵپەڕی هەواڵنێری "ئینتخاب" Entekhab.ir: نێودەوڵەتی / ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ "ئینتخاب": ئاستێک لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان "موقتەدا سەدر"ی ڕەوانەی تاران کردووە / بوونی سەدر لە تەنیشت ڕێبەری مەزنی ئێران بە کارێکی ئاسایی ناتوانین هەڵسەنگێنین / سەردانی سەدر بێگومان هەنگاوێگی گرینگە لە پێناو نزیککردنەوەی زیاتریی ئێران لەگەڵ هاوپەیمانی سائێرون لە پەڕڵەمانی عێراق / هاوبەشی مەزهەبی، ئەویی لەگەڵ ئێران پێکەوە گرێداوە / ناکۆکییەکانی سەدر لەگەڵ ئێران، هیچ کاتێک ناتوانین لە پێگەی "دوژمنایەتی و شەڕ" هەڵسەنگێنین.

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ سەردانی "موقتەدا سەدر" بۆ ئێران و بەشداریی ئەو لە تەنیشت ڕێبەری مەزنی ئێران لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی شامی غەریبان لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی (رە) لەو باوەڕەدایە کەإ "سەردانی موقتەدا سەدر، مەسەلەیەکی نامۆ و سەرسوورهێنەر نییە. ئەو وەکوو کەسایەتییەکی مەزهەبی و سیاسی شیعە کە پێگەی کۆمەڵایەتی بەرچاویی لە وڵاتی عێراق هەیە، ناتوانرێت وەکوو دیاردەیەکی دەگمەن لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئێران لەگەڵ شیعەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت. ڕاستییەکە ئەوەیە کە بەردەوام سەماحەتە مەزهەبییەکانی شیعە لە ئاستێکی بەربڵاو و پۆزێتیڤدا پەیوەندییان لەگەڵ سەماحەتە مەزهەبی و حکوومەتییەکانی ئێران لە ساڵانی دوای شۆڕش تا ئێستا هەبووە."

دەباغ لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئینتخاب" ڕایگەیاند: "هەر چەندە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ناکۆکییەکانی نێوان سەدر لەگەڵ ئێرانمان بینیوە بەڵام لە کۆتاییدا هاوبەشە مەزهەبیەکان ئەوان لەگەڵ ئێران پێکەوە گرێدەدات. لەو ناوەندەدا، تەنیا مەسەلەی کات و قۆناغە گونجاوەکانە کە گرینگی هەیە." 

ئەو دیپڵۆماتە کوردە عێراقییە، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: "لە بواریی سیاسەت هیچ کاتێک ناتوانین بە تەواویی دەست لەسەر کێشە یا دۆستایەتی دابنێین. هەر وەکوو چۆن لە هەندێک باروودۆخدا موقتەدا سەدر ئاستێک لە ناکۆکی لەگەڵ ئێراندا هەبووە، لە قۆناغی نوێشدا ئاستێک لە بەرژەوەندیی هاوبەش، ئەویی ڕەوانەی تاران کردووە. بێگومان دەتوانرێت سەردانی موقتەدا سەدر بۆ ئێران، بە هەنگاوێگی گرینگ لە پێناو نزیککردنەوەی زیاتریی ئێران لەگەڵ هاوپەیمانی سائێرون لە پەڕڵەمانی عێراق هەڵسەنگێندرێت. 

"نازم دەباغ" گوتیشی: "سەردانی موقتەدا سەدر بۆ تاران و بوونی ئەو لە تەنیشت ڕێبەری ئێران، کاریگەری ئیجابی و پۆزێتیڤ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا دادەنێت. هاوپەیمانی سائێرون وەکوو گەورەترین ڕەوتی ئامادە لە پەڕڵەمان، نوێنەرانێکی لە حکوومەت و داموودەزگا جۆراوجۆرەکاندا هەیە. ئامادەبوونی ڕێبەری ئەو ڕەوتە لە تاران، بێگومان کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئەوان لەگەڵ تاران دادەنێت و دەتوانێت لە نزیککردنەوەی دوو وڵاتی ئێران و عێراق کاریگەری دابنێت."

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: "ناتوانین بوونی سەدر لە تەنیشت ڕێبەری مەزنی ئێران بە کارێکی ئاسایی و ساکار هەڵسەنگێنین. کەسێک ناتوانێت لە ڕێوڕەسمێکی بەم شێوەیەدا ئامادەبێت و دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆی قسە بە پێچەوانەی کردەوەی خۆی بکات. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ناکۆکییەکانی سەدر لەگەڵ ئێران، هیچ کاتێک ناتوانرێت لە پێگەی "دوژمنایەتی و شەڕ" هەڵسەنگێندرێت، بەڵکوو زیاتر لە چوارچێوەی ناکۆکییەکان دەبێت شیبکرێتەوە.

لینکی چاوپێکه‌وتن:
https://www.entekhab.ir/fa/news/500590/سطحی-از-منافع-مشترک-مقتدی-صدر-را-راهی-تهران-کرده-حضور-صدر-در-کنار-مقام-معظم-رهبری-را-امری-ساده-نمی-توان-ارزیابی-کرد-سفر-مقتدی-مطمئنا-گامی-مهم-در-راستای-نزدیکی-بیشتر-میان-ایران-با-ائتلاف-سائرون-در-پارلمان-عراق-است-اشتراک-مذهبی-او-را-با-تهران-گره-زده-اختلافات-صدر-با-ایران-را-هیچگاه-نمی‌توان-در-مقام-دشمنی-و-ستیز-مورد-خوانش-قرار-داد

Read کد خبر: 739

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی