نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند که رێکه‌وتنه‌کانی نێوان پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتمانیی کردستان به‌رده‌وامه‌و ده‌بێت بپارێزرێت.
سمیه خمارباقی- به‌شی نێوده‌وڵه‌تی. ئاژانسی هه‌واڵی مێهر: په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق سه‌ره‌ڕای بایکۆت‌کردنی کۆبوونه‌وه‌ی پێدانی متمانه به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، رۆژی رابردوو به ٦٨ ده‌نگ سه‌رۆکایه‌تی ناوچه‌ی کوردستانی عێراقی بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ دایه ده‌ست نێچیرڤان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عیراق له ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ئاژانسی مێهر ئه‌م بابه‌ته‌ی باس کردووه که له درێژ‌ه‌دا هاتووه:
سه‌ره‌ڕای رێکه‌وتنه‌کانی پێشووی نێوان یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆچی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێدانی ده‌نگ به سه‌رۆکی هه‌رێم له لایه‌ن فراکسیۆنی یه‌کێتییه‌وه بایکۆت کرا؟
به پێی ئه‌و به‌یانه‌ی که پارتی و یه‌کێتی بڵاویان کردووه‌ته‌وه پابه‌ندبوون به‌و رێکه‌وتنه نه‌ماوه که پێشتر له نێوان هه‌ردوولا ئیمزاکراوه، بۆیه یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی بایکۆت کرد.
یه‌کێتی نیشتمنایی کوردستان کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ کاندیدای پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی نه‌بوو به‌ڵکوو بابه‌ته‌که له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌نجامه نه‌دانی په‌یمانی نێوان هه‌ردوولادایه.
داهاتووی رێککه‌وتنه‌کانی نێوان ئه‌م دوو حزبه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌کان هه‌یه؟
به گشتیی، لێکگه‌یشتنه‌کان و رێکه‌وتنه‌کانی نێوان یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له پێناو پاراستی ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌زموونه گرنگه‌که، پێویسته. چونکه من پێموایه که رێکه‌وتنه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت سه‌ربگرن و به‌رده‌وام بن. هه‌ر رێکه‌وتنێکیش سوودی له پێناو به ئه‌نجام گه‌یاندنیدا هه‌یه و ده‌زانم که ئاستی به‌رپرسایه‌تی هه‌ردوولا له پێناو بیرکردنه‌وه له داهاتووی خه‌ڵکی هه‌رێم به‌ره‌و لێکگه‌یشتنه و ئاکامێکی باشی ده‌بێت.
فراکسیۆنه‌کانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ، به هۆی نیگرانی له چاکسازی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌م ده‌نگدانه‌دا به‌شدارنه‌بوون، که‌واته ئه‌م ده‌نگانه جێگای متمانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان نییه؟ رای ئێوه چییه و چی لێده‌که‌وێته‌وه؟
له پرۆسه‌ی په‌رله‌مانی و دیموکراسی‌دا ئه‌مه سروشتییه، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه، سه‌رده‌مێک کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوو له هه‌موو پرۆسه‌که‌دا به‌شداربوون، ئێستا ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌کی دیکه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌زموونی کوردستان بپارێزرێت و هه‌ر هه‌نگاو و کرده‌وه‌یه‌ک له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و حزبیدا نه‌مێنێت، به‌ڵکوو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ئاواته‌کانی نیشتماندا بێت.
نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی مێهر رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی ره‌چاو نه‌کراوه
Read کد خبر: 724 |
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد