خەندان- ئەحمەد مستەفا// نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەر ھەناردەی نەوت، هەناردەکردنی نەوت بۆ ئێران رادەگیرێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە خەندان-ی وت، راگرتنی ھەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ ئێران رادەگیرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی ھەردو حکومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر ھەناردەی نەوت کردویانە.
راگرتنەکە کاتی دەبێت
وتیشی،" پێم وایە تا یەکلابونەوەی ھەناردە و رێککارەکانی نێوان ھەردو حکومەت دەگەنە خاڵی کۆتایی راگرتنەکە کاتی دەبێت".
حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی کەرتی نەوت و ھەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیھان لە رێگەی دەرچە بازرگانییەکانەوە، رێککەوتون ھەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران رابگیرێت.
نازم دەباغ، ئەوەشیخستەڕو، تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵوێست و رای لەسەر راگرتنەکە دەرنەبڕیوە، بەڵام لەگەڵ کرانەوەی دەوامی فەرمی پێدەچێت کۆماری ئیسلامی ھەڵوێست و رونکردنەوە لەسەر راگرتنەکە بخاتەڕو.
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=66838&babet=1&relat=7196