امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نازم ده‌باغ : بێ ره‌زامه‌ندی عێراق، نابێت ئه‌مریکاییه‌کان بێنه ناو هه‌رێمه‌وه/ دامه‌زراندنی پێنجه‌مین ناوه‌ندی سه‌ربازی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان

نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "صبح نو": بێ ره‌زامه‌ندی عێراق، ئه‌مریکاییه‌کان ناتوانن بێنه ناو هه‌رێمه‌وه/ دامه‌زراندنی پێنجه‌مین ناوه‌ندی سه‌ربازی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان

کۆچی مه‌ترسیدار

چیرۆکی پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا له سوریا، هاوشێوه‌ی عێراقه‌و هه‌روه‌ها که پاشه‌کشه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا بووه هۆی دروستبوونی جیلی نوێی تیرۆریستان به‌ناوی داعش، پاشه‌کشه له سوریاش له‌وانه‌یه ببێته هۆکارێک بۆ دروستبوونی جیلێکی نوێ له تیرۆریستان تاوه‌کوو دیسان هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌مریکا بۆ سوریا هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق بره‌خسێنێت. ئه‌و بنه‌مایه‌ی که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به دروستکردنی پێنجه‌مین ناوه‌ندی سه‌ربازی خۆی له هه‌ولێر جێبه‌جێی بکات.

 

ئه‌گه‌ر بیانوو و هۆکاری پاشه‌کشه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له سوریا به شکستی داعش بزانین، عێراق یه‌ک ساڵ پێش ئێستا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م گروپه تیرۆریستییه‌ی راگه‌یاند و شایسته بوو که ئه‌م هێزه بیانییانه پێش سوریا، خاکی عێراق به‌جێ‌بهێڵن.

هاوکاری و هاوئاهه‌‌نگی له نێوان واشنگتۆن و ئیسراییل بۆ پاشه‌کشه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له سوریا و ناردنیان بۆ هه‌ولێری عێراق ده‌ریده‌خات که ئه‌مریکا به‌دوای زیندووکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش و جیلێکی نوێی تیرۆریستانه له رۆژئاوای ئاسیا و هه‌ڵسوکه‌وته نوێکانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که جێگای گومانه. 

بابه‌تێک که "عه‌باس الموسه‌وی" ئه‌ندامی باڵای هاپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی "نوری مالیکی" سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق، باس له ئاکامه مه‌ترسیداره‌کانی ده‌کات و به بنه‌مای شه‌ڕێکی وێرانکه‌ر له ناوچه‌که ناوی ده‌بات.

ئه‌و وتوویه‌تی که بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی له سوریا له‌وانه‌یه ئاماده‌کاری بێت بۆ کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی له ساڵی ٢٠١٩دا.

راپۆرته‌کان له عێراقه‌وه ده‌ڵێن که ژماره‌ی ئه‌ندامانی داعش له‌ناو خاکی سوریا و نزیک له سنووره‌کانی عێراق زۆر ده‌گمه‌نه و ناتوانێت هه‌ڕه‌شه بن دژی عێراق؛ بۆیه ژماره‌یه‌ک کارناس پێیان وایه که کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سوریا، ئاکامی مامه‌ڵه‌یه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره تاوه‌کوو ئاماده‌کاری بۆ هه‌نگاوێکی سه‌ربازی تورکیا له باکووری سوریا به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوریای دیموکراتیک بکرێت. 


له لایه‌کی دیکه‌وه؛ هه‌ندێک لایه‌ن پێیان وایه که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌توانێت بابه‌ته‌که بباته په‌رله‌مانی عێراقه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌وێ مه‌رجه‌عی باڵای عێراق له‌سه‌ر هۆشدار بدات له‌وانه‌یه ده‌ستکراوه‌یی هه‌رێم و بارزانی له هاوکاری‌کردنی ئه‌مریکاییه‌کان لاواز بێت؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بتوانن پێش به ئه‌‌نجام گه‌یاندنی بگرن، مومکین نییه. مریکای

 

هه‌ندێک لێکۆڵه‌ری دیکه پێیان وایه هاتنی ئه‌مریکا بۆ هه‌ولێر بێ مۆڵه‌تی حکومه‌تی عێراق، ده‌ری‌ده‌خات که سه‌رۆک کۆماری عێراق ناتوانێت راسته‌وخۆ رووبه‌رووی ئه‌م بابه‌تانه ببێته‌وه. چونکه هه‌رێم بۆ خۆی خاوه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران و په‌رله‌مانی ناوخۆییه و بابه‌تی هه‌رێم له حکومه‌تی فیدراڵی عێراق جیایه.

دژایه‌تیکردنی به‌غدا بۆ هاتنی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی که سوریا به‌جێ ده‌هێڵن و له هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌کرێن بابه‌تێکه که له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران باسمان کردووه.

نازم ده‌باغ: ئه‌مریکا به بیانووی نادروسته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق تاوه‌کوو دیسان له عێراق بمێنێته‌وه.

"نازم ده‌باغ‌" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "صبح نو"، سه‌باره‌ت به هاتنی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی بۆ عێراق له سوریاوه ده‌ڵێت: "به‌رای من پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له سوریا هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراو بوو، ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ین، ده‌بینین که ئه‌مریکا له‌وانه‌یه له هه‌ر سات و کاتێکدا هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراو هه‌ڵگرێت، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی دۆناڵد ترامپ‌دا، ئه‌م شتانه زیاتر ده‌که‌ونه به‌رچاو".

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران، ده‌ڵێت: "له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م بابه‌ته ئه‌زموونێکیشه بۆ ناوچه‌که که هێزه‌کانی ئه‌مریکا دوای چوونه ناو وڵاتێک پاشه‌کشه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها که له عێراقیش بینیمان و ئه‌وان پاشه‌کشه‌یان کرد".

نازم ده‌باغ له درێژه‌دا وتی: "به‌جێهێشتن یان چوونه ناو عێراق له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه به مه‌به‌ستی هه‌ندێک بابه‌ت و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و هۆکارانه بوو که ده‌وترا داعش دێته‌وه‌و له سه‌رده‌می به‌هێزبوونی تیرۆریستانی داعش‌دا ئه‌مریکاییه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق. ئێستا که داعش له‌ناوبراوه، ئه‌مریکا به بیانوویه‌کی نادروسته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراق تاوه‌کوو دیسان له عێراق بمێنێته‌وه، له کاتێکدا که داعش بوونی نییه. ده‌بێت بزانین که داعش نه خاکی هه‌یه و نه باوک و دایکێکی دروست، داعش بووه‌ته ئیدئۆلۆژییه‌ک". نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران‌ له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "به‌ڕای من پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا له وڵاتانی ناوچه‌که واده‌کات که ئه‌م وڵاتانه زیاتر به‌دوای ئاشتییه‌وه بن و بیر له‌م بابه‌تانه‌ بکه‌نه‌وه".

ده‌باغ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که ئایا ئه‌مریکا ئیجازه‌ی ئاشتی و دۆستایه‌تی له ناوچه‌که و گه‌شه‌ی هه‌رێم ده‌دات یان نا، ده‌ڵێت: "ئه‌م بابه‌تانه ته‌نها تایبه‌ت به کوردستانی عێراق نییه، ئێمه پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقین و پێمان وایه که بێ ره‌زامه‌ندی و په‌سه‌ندکردنی عێراق ناکرێت ئه‌مریکاییه‌کان له هه‌رێم نیشته‌جێ ببن".

پاشه‌کشه‌ی کاتیی

ئه‌و له درێژه‌دا وتی: "له‌وانه‌یه پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا له هه‌رێم کاتی بووبێت و ئێستا که دیسان ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ته‌کانی عێراق".

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "باسکردن له‌م باره‌وه به هۆی لاوازی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌یه و ناکرێت له هه‌ندێک بابه‌تدا بڵێت کۆنترۆڵی عێراق له ده‌ست مندایه و له هه‌ندێک بابه‌تی دیکه که لاوازی هه‌یه، بڵێت کورده‌کانی هه‌رێم تاوانبارن و دووپاتی کاته‌وه که هه‌رێم له‌م بواره‌دا رۆڵی بووه، ئه‌مه دروست نییه.

ده‌باغ وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که چه‌‌ندین جار ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی ئه‌مریکامان له ناوچه‌که بینیوه‌و ئه‌زموونمان کردووه، ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕوای خۆمه که متمانه‌کردن به هێزی بیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌لومه‌رجی ئه‌وان و ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج گونجاو بێت پاشه‌کشه ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجیان بگۆڕدرێت دیسان دێنه‌وه. ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌تانه‌مان چه‌ندین جار له ئه‌مریکاییه‌کان له ناوچه‌که بینیوه‌و ئه‌زموونمان کردووه".

ئه‌مریکا ناوه‌ندێکی سه‌ربازی نوێ له هه‌ولێر داده‌مه‌زرێنێت

ئه‌ڵبه‌ت، سه‌رچاوه‌یه‌کی کوردی عێراقی باس له ئامانجی ئه‌مریکا بۆ دانانی ناوه‌ندێکی سه‌ربازی نوێ له پارێزگای هه‌ولێر له باکووری ئه‌و وڵاته ده‌کات. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌مریکا ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سوریاوه بۆ عێراق ده‌ست پێکردووه، رایگه‌یاند که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ناوه‌ندێکی سه‌ربازی نوێ له شه‌قلاوا له پارێزگای هه‌ولێر دابمه‌زرێنێت.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "العربیه" رایگه‌‌یاند: "ئه‌مریکا له‌م دواییانه‌شدا ناوه‌ندێکی سه‌ربازی له ناوچه‌ی حه‌ریری شه‌قڵاوا دامه‌زراندبوو که ده‌بێته پێنجه‌مین ناوه‌ندی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له کوردستانی عێراق.

ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "ژماره‌ی ئه‌م هێزانه‌ی که بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه، نزیکه‌ی دوو هه‌زار که‌س ده‌بێت، ئه‌م ژماره‌یه ده‌چنه ناوه‌ندێک که له ٦٠ کیلۆمه‌تری سنووره‌کانی ئێراندا".

 

Read کد خبر: 669

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی