امروز: هەینی 29 ئازار 2024 برابر با 29 ئازار 2024

لە وتووێژ لەگەڵ "نازم دەباغ"دا: شیکردنەوەی ئیحتمالی گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە دەوڵەتی هاوپەیمانی عێراق

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: لە ئێستاوە دەنگووباسی زۆر سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیۆنی یەکپارچە لە داهاتوودا بوونی هەیە، بەڵام سەرەکیترین ئیحتمال کە بوونی هەیە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە کە لە دوو لایەنی ڕەوتی سەر بە "موقتەدا سەدر" و "حەیدەر عیبادی" پێکدێت و هاوپەیمانییەکەی دیکەش لە سێ لایەنی سەر بە "هادی العامری" (حەشدی شەعبی)، "نووری مالکی" و "عەمار حەکیم" پێکدێت.

 

بە پێی راپۆڕتی گرووپی سیاسی ئاژانسی هەواڵی "بوڕنا"، چەند رۆژێکە کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی عێراق بڵاوبۆتەوە، لە سەرەتادا وڵاتانی ناوچە و تەنانەت دەرەوەی ناوچەش چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی لە لوبنان و عێراق بوون. هەندێک لە کارناسان و لێکۆلەرانی مەسەلەکانی رۆژئاوای ئاسیا لەوبڕوایەدابوون دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆربەی کردەوە و بڕیارەکانی خۆیان خستۆتە دوای ئەم دوو هەڵبژاردنەوەوە. دوای راگەیاندنیی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی لوبنان دەرکەوت کە بەرەی خۆڕاگریی و بەتایبەت حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی کاری دژواریان بۆ پێکهێنانی دەوڵەت نییە و بە کەمێک هەوڵ و بەدەستهێنانی متمانەی هەندێک لە نوێنەرانی پەڕلەمان، دەتوانن دەوڵەتی هاوپەیمانی پێکبێنن کە قورساییەکەی بەرەو لایەنگرانی سەید "حەسەن نەسروڵڵا" بێت.

 

لە عێراق، باروودۆخ بە تەواویی لەگەڵ لوبنان جیاوازە. لە قۆناغی یەکەمدا بینیمان کە بەشداریی عێراقییەکان لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی، لە بەراورد لەگەڵ ساڵانی 2010 و 2014 بە رێژەیەکی زۆر، کەمی کردووە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە شکستی داعش و دەرکردنی ئەوان لە عێراق، دڵخۆشکەر بوو بۆ بەشداریی زۆرینە لەم هەڵبژاردنانەدا. هۆی ئەم بەشدارییە لاوازە دەتوانین لە قسەکانی ئایەتوڵڵا سیسیتانی، سەرەکیترین رێبەری گەورەی شیعەکان لە عێراق بدۆزینەوە. ئەو لە دوایین پەیامی خۆی پێش لە دەسپێکی هەڵبژاردنەکان، داوای لە خەڵکی عێراق کرد کە "کەسانی لێهاتوو هەڵبژێرن و لە هەڵبژاردنی کەسانی دۆڕاو و گەندەڵ خۆبپارێزن کە لە تاقیکردنەوە میلەتدا دەرنەچوون. 

 

بێگومان، گەندەڵی سیاسی و ئابووری ئەو چەند ساڵەی دوایی لە عێراق و دڵساردبوونی خەڵک لە کەسە سیاسییەکان و بەرپرسانی دووپاتبوو کە نەیانتوانیوە گۆڕانکاریی بەسەر باروودۆخی عێراقدا لە دوای دەرچوونی ئەمەریکییەکان بەدیبێنن، هۆی سەرەکی بەشداریی کەمی عێراقییەکان لەسەر سەندووقەکانی دەنگدان بووە.

 

بەدەر لەم مەسەلەیە کە رێژەی بەشداریی لە عێراق بە چ ڕادەیەک بووە، چۆنییەتی بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەڕڵەمانی لە لایەن گرووپە سیاسییەکانیش خۆی لەخۆیدا بێوێنەیە. لیستی "سائێرون" بە رێبەی "موقتەدا سەدر" لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا سەرکەوتنی ئەوتۆی بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەڕڵەمان بۆخۆی مسۆگڕ نەکردبوو، ئەمجارە توانی پشت بە 54 کورسی ببەستێت و زۆرترین کورسی بە بەراورد لەگەڵ رکابەرەکانی بەدەستبێنێت. بەڵام نزیکبوونی کەمی دەنگەکان لەگەڵ گرووپە سیاسییەکانی دیکەدا بۆتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی داهاتووی عێراق ببەسترێتەوە بە هاوپەیمانی چەند گرووپی سیاسیی. لەڕاستیدا جۆری بەدەستهێنانی دەنگەکان بە شێوەیەکە کە تەواوی گرووپە سیاسییەکان و تەنانەت تاکە کورسییەکانیش دەتوانن لە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوودا کاریگەربن.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و کارناسی مەسەلە سیاسییەکانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواَلی "بوڕنا" گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی فیکرە جیاوازەکان و سیاسەتی جۆراوجۆری هیزە سیاسییەکان، هاوپەیمانی هەموو لایەنەکانی شیعەی عێراق زۆر دژوارە. هەر وەکوو لە سەردەمی رکابەریی و پرۆپاگاندای هەڵبژاردنەکاندا ڕووینەدا. بە بوونی ناکۆکی لە نێوان ئەو لایەنانەی کە چوونەتە ناو پەڕڵەمانەوە، پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی یەکپارچە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان بە ناچار ناکۆکییەکان وەلابنێن. ئەوەی کە رێگەی ئەم وەرچەرخانە خۆشدەکات، کەمڕەنگبوونی نەتەوە ئایینییە پلە دووەکانە لەو خولەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا لە بەراورد لەگەڵ خولەکانی پێشوودا و دروشمی نەتەوەیی و دوور لە مەزهەبی کەسایەتیی و لیستە دوو بەرەکانە. هەر لە ئێستاوە باسی زۆر سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیۆنی یەکپارچە لە داهاتوودا بوونی هەیە، بەڵام سەرەکیترین ئیحتمال کە بوونی هەیە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە کە لە دوو لایەنی سەر بە "موقتەدا سەدر" و "حەیدەر عیبادی" پێکدێت و هاوپەیمانییەکەی دیکەش لە سێ لایەنی سەر بە "هادی العامری" (حەشدی شەعبی)، "نووری مالکی" و "عەمار حەکیم" پێکدێت.

 

ئەو سەبارەت بە لایەنگریی کوردەکان گوتی: کوردەکان توانیویانە بە گشتیی زیاتر لە 50 کورسی بەدەستبێنن و هەر ئەو مەسەلەیە بۆتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی داهاتوو ناچاربێت لەگەڵیان هاوپەیمانی پێکبێنێت. لە لایەکی دیکەوە دیارە کە بەرپرسانی کوردستان بەشوێن گەیشتن بە مەبەسەتەکان و مافەکانی خۆیانن لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراقدا و بێگومان لەگەڵ فڕاکسیۆنێک هاوپەیمانی پێکدێنن کە بتوانێت مافەکانی ئەوان دابینبکات. هەڵبەت لە نێوان تەواوی ئەو لایەنانەی کە توانیویانە لەم هەڵبژاردنانەدا بچنە ناو پەڕڵەمانەوە، لایەنی سەر بە "عەمار حەکیم" پەسندی زیاتریی لەلای کوردەکان هەیە و هەر ئەو مەسەلەیە دەتوانێت رێگەخۆشکەر و کاریگەرتربێت بۆ نوێنەرانی کورد لە داهاتوودا.

 

پەیامنێر: ئەمیرحوسێن چرایی

 

لینکی چاوپێکه‌وتن:

https://www.borna.news/بخش-سیاسی-3/709381-بررسی-احتمالات-گوناگون-در-مورد-دولت-ائتلافی-عراق

 

 

 

Read کد خبر: 596

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی