امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك پەیوەندی بە ڕیفراندۆمەوە نیە، دەشڵێت" ئێران بە پلانێكی ورد و بەرنامەبۆداڕێژراو كاربۆ گلدانەوەی ئاو دەكات".

نازم دەباغ بۆ خەڵك : ئێران 19 بەنداوی دیكە دروست دەكات

 خەڵك ــ بەهمەن محەمەد

 نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایدەگەینێت:  گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك پەیوەندی بە ڕیفراندۆمەوە نیە، دەشڵێت" ئێران بە پلانێكی ورد و بەرنامەبۆداڕێژراو كاربۆ گلدانەوەی ئاو دەكات".

  نازم دەباغ؛ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك پەیوەندی بە ڕیفراندۆمەوە نیە، ئەوەی دەوترێت بیانووهێنانەوەیە بۆ بێ‌ پلانی حكومەتی هەرێم.

  وتیشی" حكومەتی ئێران بە پلانێكی ورد و بەرنامەبۆداڕێژراو كاربۆ گلادانەوەی ئاو دەكات لەوچوارچێوەیەشدا پلانی جێبەجێ‌ كردنی 19 بەنداوی هەیە كە سەرجەمیان كاریگەری لەسەر ئاوی هەرێم دروست  دەكەن ".

  ئاشكراشی كرد، لەسەردەمی شەماڵ عەبدولوەفا كە وەزیری گشتوكاڵ بووە حكومەتی هەرێمی لە دروستكردنی بەنداوەكانی ئێران ئاگاداركردۆتەوە بەڵام هەرێم پلانی نەبووە.

  نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی بێ‌ پلانە لە دەساڵی داهاتوودا توشی گەورەترین گرفتی بێ‌ ئاوی دەبێتەوە.

 دەباغ داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد، پەلە بكات لە دروستكردنی بەنداو ئەگەرنا توشی گرفتی گەورەتر دەبێتەوە.

  لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری كشتوكاڵی هەرێم  ڕایگەیاند، گەر ئێران دوومەتر سێ‌ جا ئاو لە هەرێم بگرێتەوە ئەوا ئێمە یەك مەترسێ‌ ئاو لە حكومەتی عیراق دەكگرینەوە ،لەوبارەیەوە نازم دەباغ وتی" ئەوە كارێكی مەحاڵە وەزیری كشتوكاڵ تەنها پاساو بۆ بێ‌ پلانی حكومەتی هەرێم دەهێنێتەوە.

  ماوەی زیاتر لە مانگێكە ئێران لە رێگای دروستكردنی چەند بەنداوێكەوە ئاوی زێی بچووكی گرتۆتەوە لە ئێستاشدا هەرێم ڕووبەڕووی كێشەی بێ‌ ئاوی بۆتەوە چاوەڕوانیش دەكرێت هەڵەبجە و سلێمانی توشی هەمان گرفت دەبنەوە.

 

 

 

Read کد خبر: 481

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی