وتووێژەکان (197)
جام کوردی:"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران له وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فارسی "دیپلۆماسی ئێرانی" ڕایگه‌یاندووه: یه‌که‌مین و دوایین مه‌رج بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ڕه‌زامه‌ندی حکوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه/ ئه‌و هه‌لوومه‌رجه‌ی که حکوومه‌تی عێراقی پێکهێنا، ده‌توانێت ببێته هۆی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان/ بارزانی وتی له پاش داعش، عێراقێکی نوێمان ده‌بێت/ تورکیا به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، زیاتر له ئێران پاڵپشتیی له هه‌رێمی کوردستان کرد/ به هه‌مان شێوه که پێویستمان به تورکیا هه‌یه، پێویستیشمان به ئێران ده‌بێت/ به‌ڵگه‌ی بوونی مونافقین له هه‌رێمی کوردستان بخه‌نه‌ڕوو!
ره‌هه‌ند و کاریگه‌رییه‌کانی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی/ داهاتووی ناروونی موسڵ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنگتۆن و روسیا به پێی به‌رژه‌وه‌ندی هاوب سه‌ربازی
ئێران نه‌بوایا، "عێراقی داعش" دروست ده‌بوو/ کورده‌کانی عێراق جودایی‌خواز نین/ جیهان، چاوه‌ڕوانی داعشی پارتیزانی بێت
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند کە عێراقی پاش ئازادکردنەوەی موسڵ قۆناغێکی نوێ دەبێت لە لاوازکردنی داعش و ئەو دەستانەی کە لە پشتەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بوون.
ناوبراو لە وتووێژی تایبەت لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی وتی: بڵاوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە ئاراستەی شەڕەکەی بۆ کردەوەی تیرۆریستی و خۆتەقاندنەوە بگۆڕێت.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران هەروەها بە ئاماژە بە ئەزموونی پێشووی ململانێی لایەنە سیاسییەکان لە عێراق وتی کە ئەگەر لایەنەکان پابەندی ڕێکەوتنەکانیان لە چوارچێوەی دەستور و هەرەوەها ڕێکەوتنەکانی پێش شەڕی موسڵ نەبن دەتوانێت کێشەکانی وڵات بەرەو قوڵبوونەوە ببات.
سەبارەت بە تورکیا و جێگیربوونی ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە بنکەی سەربازی بەعشیقە، نازم دەباغ وتی کە تورکیا لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە تا ئێستا بە سەر چەندین قۆناغدا سیاسەتی خۆیی تێپەڕاندووە و ئەمانەش وای لێدەکات کە لە عێراقدا بمێنێتەوە.
ئەمانە و چەندین بابەت و وردەکاری زیاتر لە وتووێژی جام کوردی لە گەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هاتووە:
وەک ئەوەی کە لە ئێستادا شەڕی ئازادکردنی موسڵ بووەتە تەوەری سەرەکی هەواڵ و ڕاپۆرتی میدیاکان و بە گەورەترین شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش هەژمار دەکرێت، لێکدانەوەی بەڕێزتان بۆ ئەم شەڕە چییە و چە گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا دەخوڵقێنێت؟
دیارە گرنگی شەڕی موسڵ تەنیا لە شارەکەدا نییە بەڵکوو ناوچەیەکی بەرفراوان و سوننەنشین و ناوەندی بنیادگوزاری سوپای عێراقە و هاوسنورە لە گەڵ سوریا و تا ڕادەیەک لە گەڵ تورکیاش. کاتی خۆی کە داعش و پشتیوانانی داعش و هاوکارانی هاوکاربوون بۆ گرتنی شاری موسڵ و ناوچەکە، لێکدانەوەیەک بوو بۆ درووست‌کردنی پێگەیەکی بەهێزی ئەو سوننانەی کە داعش و یان پشتیوانی داعشن کە هەنگاوێکیش بوو بە بڕوای من بۆ درووست‌کردنی هەرێمێکی سوننە لە عێراق و سوریادا. هەروەها هەنگاوێکیش بوو بۆ لەناوبردنی ئیدارەی کوردی. ئەم شەڕە بۆ ئازادکردنی موسڵ خۆی لە لاوازکردنی داعش لە عێراق و سوریادا دەبینێتەوە.
هەروەها چۆن لە پاش گرتنی موسڵ باس لە عێراقێکی نوێ دەکرا و گووترا عێراقی پاش گرتنی موسڵ بە دڵنیاییەوە ئەمجارەیان ئازادکردنەوەی موسڵ قۆناغێکی نوێ دەبێت لە لاوازکردنی داعش و ئەو دەستانەی کە لە پشت داعش بوون. هەروەها تێکەڵاوکردنی کارتی یاری هەموو هێزە عێراقییەکان بە کورد، عەرەب، سوننە و شێعە و ئەوانیتر لە گەڵ کارتی هێزە دەرەکییەکان وەک ڕووسیا، ئەمریکا و دراوسێکان بە تایبەت تورکیا، ئێران و سەعوودیا.
واتە دەبێت هەموو ئەگەرەکان بخرێنە سەر مێزی لێکدانەوە و دیراسەکردن، چۆن دەکرێت هەڵسەنگاندن بکرێت بۆ داهاتوو. کە دەکرێت ئێمەی کورد باشتر بیر لەو داهاتووە بکەینەوە کە لە کاتی خۆی وامان دانا داعش سنورێکی بۆ درووست کردووین لە نێوان هەرێم و عێراقدا. بەڵام ئەمڕۆکە ئازادکردنی موسڵ هەنگاوێکە بۆ دەرکردنی هێزێکی چەکداری تیرۆریستی بەهێز و شکست پێهێنانی و گەڕاندنەوەی یەکپارچەیی خاکی عێراق و بە توانایی هێزی شەڕکەر و چەکدارەکانی عێراق. دەبێت لەو کاتەدا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سیاسەتی ڕابردووی بەشێک لە هێزی عێراقی و ناوچەییەکان، دەبێت بزانین لە کاتی هەست کردن بە بەهێزبوونی سوپای عێراق چۆن بیر لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان کورد و بەغدا دەکرێتەوە.
ئازادکردنەوەی موسڵ چە کاریگەرییەکی لە سەر ڕەوشی ناوخۆیی عێراق دەبێت؟
بە دڵنیاییەوە وەکوو لە پێشەوە باسمان کرد کێشەی دەرکردنی داعش لە موسڵ و ناوچەکە چارەسەر دەکرێت بەڵام دوو کێشەی گەورەتر درووست دەبێت، یەکیان پەرت و بڵاوکردنی هێزەکانی داعش و دەکرێت ڕوو بکەنە شەڕی پارتیزانی، جارێکی‌تر شەڕەکانیان زیاتر دەبێتە کاری تیرۆر و خۆتەقاندنەوە. کێشەی دووەمیش بەم بیرکردنەوەی هێز و لاینەکان هەیان بووە و لە ململانێی نێوان خۆیان جارێکی دیکە بە هۆی بوونی هێزی چەکداری حەشدی شەعبی، حەشدی نیشتمانی، سوپا و ئاسایش کێ دەڵێت جۆرە غروورەیەک درووست نابێت و کێشەکان درێژەی پێ نادرێت و ململانێکان قووڵتر نابنەوە.
لە پاش سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا، ئایا ئازادکردنەوەی موسڵ دەتوانێت هەولێر و ناوەند لە یەکتر نزیک بکاتەوە، یان بە ڕای بەڕێزتان ئەگەری شەڕی نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە سەبارەت بەو ناوچانەی کە کورد کۆنتڕۆڵی کردووە لە ئارادایە؟
دەکرێت پاش سەردانەکەی بەڕێز کاک مەسعود و ئازادکردنی موسڵ لاپەڕەیەکی نوێ بکرێتەوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و لە هەمان کاتیش‌دا وەکوو لە خاڵی یەک و دوو باسمان کرد دەکرێت کێشەکانیش قووڵتر بکاتەوە، ئەگەر هەر دوولا پابەند نەبن بەو ڕێکەوتننانەی هەبوو بە تایبەت بە پێی دەستوری عێراق و مافی چارەی خۆنووسین چارەسەرکردنی مادەی 140.
تورکیا هێزی لە بنکەی سەربازی بەعشیقە جێگیر کردووە و بەرپرسانی ئەم وڵاتەش بە تایبەت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێداگری لە سەر بەشداریکردنی هێزەکانیان لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ دەکەن و هاوکات ئەمەش لای بەرپرسانی باڵای عێراق بە توندی وەڵام دراوەتەوە. تورکیا لە موسڵ چی دەوێت؟ بەردەوامی ئەم ڕەوتە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و بەغدا بەرەو کوێ دەبات؟
ئاشکرایە کە سیاسەتی تورکیا لە سەرەتای پەیدابوونی داعش تا ئەمڕۆکە بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕ بووە، هەر لەوەی کە گووترا پشتیوانی داعش و هاوکارە بە تایبەت لە سوریا. هەر لە پاش کودەتاکەی سوپای تورکیا گۆڕانی سیاسەتی ئەم وڵاتە بە باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕووسیا و ئیسرائیل و هەروەها جۆرە ساردبوونەوەیەک لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەمریکا. دیارە هەموو ئەوانە وا لە تورکیا دەکات زۆرتر سور بێت لە سەر مانەوەی لە عێراق و باشیک وەک سەرقاڵکردنی سوپاکەن بە شەڕی ناوخۆ و دەرەوە و لە هەوڵدا دەبێت بۆ پارێزگاریکردن لەو پێگەیەی هەیەتی چ لە کوردستان و چ لە باشیک بە هەر هۆکارێک کە ئەوەش بە پێی لێدوانەکانی سەرکردەکانی عێراق دژ بە تورکیا بە دڵنیاییەوە ئەگەر بە مەنتیق کار نەکرێت ئاڵۆزی و دژواری لە ناوچەکە دەهێنێتە کایەوە و واش لە کورد دەکات خۆی بە سەر لایەکدا ساغ بکاتەوە.
دەوترێت کە لە موسڵ ڕێڕەوێک بۆ دەربازبوونی تیرۆریستانی داعش بەرەو سوریا دەکرێتەوە. چوونی ئەو تیرۆریستانە بۆ سوریا و بوونی بە ئەفغانستانێکی دیکە چە کاریگەرییەکی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری داهاتووی عێراق دەبێت؟
بۆ ڕێگاکردنەوە نازانم بەڵام ئەنجامەکەی وەکوو شەنگال دەبێت، داعش موسڵ و ناوچەکە چۆڵ بکات کە هاوکات لە سوریاش شەڕێکی قورس لە گەڵ داعش دەکرێت بە تایبەت لە شاری حەلەب، ئەمڕۆ حەلەب بووەتە ناوچەیەکی گرنگی نێودەوڵەتی بۆ ساغکردنەوەی ململانێی نێوان لایەنە دژەکان کە پشتیوانی داعش و ئەوانەی کە دژ بە داعش بوون، لە هەر ڕوویەکەوە نەک کار دەکاتە سەر عێراق بەڵکوو کاریگەریی لە سەر هەموو ناوچەکە دەبێت.
نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەبێت لە پاش ئازادکردنەوەی موسڵ هێزە بەشداربووەکان لە شارەکە بکشێنەوە. ئایا هەرێمی کوردستان ئەمەی پێ قبووڵ دەکرێت؟ واتە کورد بە ناردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەم شەڕەدا تێچووی بەرکەوێت و دواتریش بکشێتەوە؟
ووتمان لێدوان و ململانێی سیاسی لە پاش ئازادکردنەوەی موسڵ ڕەنگدانەوەی دەبێت ئەگەر لایەنەکان پابەندی ڕێکەوتنەکانی پێش ئازادکردنی ئەم شارە نەبن.
سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا، شەڕی موسڵ، ململانێی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و قەیرانی ئابوری کە لەم ڕۆژانەدا کاریگەرییەکانی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە سەر ژیان و گوزەرانی دانیشتووانی هەرێم دەبینرێت داهاتووی پرۆژەی سەربەخۆیی بەرەو کوێ دەبات. ئایا لەم هەل و مەرجەدا هەرێمی کوردستان بەرەو ڕیفراندۆم دەڕوات یان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ دەمێنێتەوە؟
پێم وایە پرۆژەی سەربەخۆیی کورد ئاوات و ئامانج و خواستی هەموو کوردێکی دڵسۆز و تێکۆشەرە کە ڕۆژێک دەبێت ئەم ئامانجە بێتە دی، بەڵام بە نەبوونی یەک ووتاری سیاسی و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی زلهێز و ناوچەکە پێم وایە ئەم هەنگاوە ڕادەوەستێ، دەبێت لەم قۆناغەدا قابیلی جێبەجێ کردن نەبێت.
هەموو ئاراستەکانیش بەرەو ئەوە دەڕۆن پاش سەردانەکەی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە دڵنیایی دایە عێراقییەکان کە ئێمە لە گەڵ جیابوونەوە نین، بەڵکوو داوای سەربەخۆیی لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا دەکەین کە ئەم قسانەی لێکدانەوەی جۆراوجۆر هەڵ دەگرێت و قۆناغێکی‌تر لە ئیدارەدانی سیاسی بۆ سەرکردایەتی کورد دێنێتە پێشەوە. دیسانەوە هەر بەرنامەیەک و پرۆژەیەک هەبێت بە یەکێتی ڕیزەکانی گەل و یەک گوتاری سیاسی جێبەجێ دەبێت.
وتووێژ: ئیدریس سلێمانی
نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە بەیاننامەی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە وتەکانی سەردار سەلامی وتی: زمانی بەیاننامەکە دۆستانەیە و هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتە سەر بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ ئێران.
"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران لە دیمانەیەک لەگەڵ هەواڵنێری "مێهر" ئاماژەی دایە پاژەکانی ئەم بەیاننامەیە کە وەک کاردانەوەیەک بووە بە قسەکانی دوێنێ سەردار سەلامی.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، نازم دەباغ لە وڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە زمانی بەیاننامە بلاوکراوەکەی هەرێمی کوردستان، وتی: ئەم بەیاننامەیە زمانێکی دۆستانەی هەیە و توند نییە.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران زیادی کرد: هەرێمی کوردستان لەم بەیاننامەیەدا داوای کردووە کە بەردەوامیی بدرێت بە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران.
وتیشی: لەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوە کە کێشەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەبێ لە ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.
"نازم دەباغ" هەروەها وتی: هەرێمی کوردستان لەم بەیاننامەیەدا وێڕای بە ئیجابی وەسف کردنی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وەفدەکانی ئێران، داوای کرد پەیوەندییەکان بەردەوام بێت وەک رابردوو.
ڕاشیگەیاند لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەرێمی کوردستان پێبەندە بە بەڵێنەکانی و ڕێگری دەکات لە هەر جۆرە کردەوەیەکی سەربازی دژی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی ئێران کە لە خاکی ئەم هەرێمەوە بکرێت.
ئەوەشی وت کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانە کە زنجیرە کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام بێت هاوشێوەی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنج شەمە.
"نازم دەباغ" ئەوەی ڕاگەیاند کە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لەوە تۆکمەیە کە بە وتەدان یان بە بەیاننامەیەک تێک بچێت.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران جەختیشی کردە سەر پێداگری هەرێم بۆ زەروورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکانی ڕابردوو لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە تەوەرەکانی چارەسەریی سیاسی قەیرانە دوو لایەنەکان، جێگیرکردنی پاوەجێی لە سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان و ڕێگری لە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
محه‌مه‌د ئیبراهیم تهرهقینیژاد: دوای رووخانی سه‌دام باس و خواسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له عێراق زیاتر له هه‌میشه په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌و کوردانه‌ی که تاوه‌کو پێشتر چکۆله‌ترین داواکارییان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌کیترین مافه‌کانیان رووبه‌رووی سه‌رکووتی توندی به‌عس ده‌بووه‌وه، ئێستا هه‌لیان دیوه‌ته‌وه که جارێکی دیکه بیر له سه‌ربه‌خۆیی بکه‌نه‌وه. له دوو ساڵی رابردووش‌دا باسی به‌کرده‌وه‌یی کردنی ئه‌م خه‌ونه‌یان زیاتر له هه‌میشه هاتووه‌ته ئاراوه‌و یه‌کێک له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستانی عێراق باس له روودانی ده‌کات. ره‌وتێک که ئه‌ڵبه‌ت دژواری زۆری هه‌یه و بێ‌شک دژکرده‌وه‌ی تاران، ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدای لێده‌که‌وێته‌وه. سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری داخوازی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران بۆ یارمه‌تیدان به سه‌ربه‌خۆیی وتووێژێکمان له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران کردووه.
کورده‌کان له‌مێژه به‌دوای جیابوونه‌وه‌و سهربهخۆییهوهن به‌ڵام ئێستا مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت کاتی جیابوونه‌وه‌ی دۆستانه له به‌غدا گه‌یشتووه‌و کوردستانی عێراق بیر له دروستکردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کاته‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که کورده‌کان ته‌نانه‌ت له قه‌یرانی سیاسی دوو ساڵ پێش ئێستا و هێرشی داعش بۆ عێراق ئه‌م بابه‌ته‌یان به ئاشکرا باس نه‌کردبوو. هۆکاری چییه که کورده‌کان له بارودۆخی ئێستا باسی ئه‌م بابه‌ته بکه‌ن؟
ئاغای مه‌سرور بارزانی وه‌کو به‌رپرسێک له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، رای تایبه‌تیی خۆی ده‌ربڕیوه‌و کێشه‌ش نییه به‌ڵام ئه‌م وتانه پێش هه‌ر شتێک رووبه‌رووی بارودۆخی ئێستای عێراق و حکومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌بێته‌وه. ئێمه ئێستا دڵنیا بووینه‌ته‌وه که که‌سانێک له به‌غدا و حکومه‌تی عێراقدا هه‌ن که ده‌یانه‌وێت کورده‌کان به‌ره‌و جیابوونه‌وه هان بده‌ن. ئه‌م وتانه له لایه‌ن ئاغای مه‌سرور بارزانییه‌وه کراوه به‌ڵام که‌سانێک له حزبی ده‌عوه‌ی عێراق هه‌ن که ده‌ڵێن کورده‌کان سه‌ربه‌خۆ بن و بڕۆن حکومه‌تی خۆیان دروست بکه‌ن. ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به چ هۆکارێک کورده‌کان هان ده‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه ده‌بێت خۆیان باسی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر چاو له پێکهاتنی حکومه‌تی عێراق دوای رووخانی سه‌دام و له‌ناوچوونی سیستمی به‌عسی بکه‌ن، ده‌بینن کورده‌کان له یه‌که‌م رۆژی دامه‌رزاندنی سیستمی نوێی عێراق، به‌دوای جیابوونه‌وه‌وه نه‌بوون. ئاغای تاڵه‌بانی رۆڵی گرنگی له یه‌کگرتوویی عێراقدا بووه و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌کان و لایه‌نه عێراقییه‌کان به‌رده‌وام باسی رۆڵی ئه‌ویان کردووه‌و پشتیوانی‌یان کردووه و جلال تاڵه‌بانییان به سه‌نته‌ری یه‌کگرتوویی زانیوه، به‌ڵام کاتێک حه‌یده‌ر عه‌بادی بێ له‌به‌رچاوگرتنی رێککه‌وتنه‌کانی پێشوو و به شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه ئاڵوگۆڕ له حکومه‌تدا ده‌کات و له‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا پرس به کورد ناکات و کاندیدایه‌کی کورد بۆ پۆستێک داده‌نێت که لایه‌نه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵی نین، ئه‌م بارودۆخه دێته ئاراوه. ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه پێشتر له لایه‌ن سه‌دام و سه‌رۆکه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه کرابوو که گوێیان به خواستی خه‌ڵك و حزبه‌کان نه‌ده‌دا. کاتێک ئه‌م بارودۆخه دێته ئاراوه، دوودڵ مه‌بن که کورده‌کان به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن و بڕیار بۆ خۆیان ده‌ده‌ن. چاو له بارودۆخی ئێستای عێراق بکه‌ن. په‌رله‌مانی عێراق له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه داگیرده‌کرێت و سه‌رۆک وه‌زیران بێ راوێژکردن له‌گه‌ڵ حزبه‌کان و کورده‌کان و سه‌رۆک کۆمار، چه‌ند هه‌نگاوێک ده‌نێت و ئاڵوگۆر له حکومه‌ت ده‌کات که ته‌نانه‌ت شیعه‌کانیش لێی رازی نین. مانای ئه‌م کارانه، ئه‌وه‌یه که دیموکراسی له عێراق بوونی نییه. له‌م بارودۆخه‌دا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت که ئه‌وان له به‌غدا ئێمه بۆ سه‌ربه‌خۆیی هان ده‌ده‌ن. به‌م پێیه و تا ئه‌م کاته، رابه‌رانی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌م کاته‌دا بڕیاریان نه‌داوه و ئێمه چاوه‌ڕوانی داهاتووی عێراقین و ده‌مانه‌وێت ببینین مافی کورد چی به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌گه‌ر کورده‌کان له ئاڵوگۆڕه‌کانی داهاتوودا له مافه‌کانی خۆیان بێبه‌ش نه‌کرێن و بتوانن رۆڵیان هه‌بێت، بڕیار بۆ جیابوونه‌وه ناده‌ین. به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م ده‌مانه‌وێت به‌رگری له ماف و به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بکه‌ین و دوای ئه‌وه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ حکومه‌تی عێراق.
جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان تا چ راده‌یه‌ک له لایه‌ن ئه‌مریکا و روسیاوه پشتیوانی ده‌کرێت؟
چه‌ند خواستێک هه‌یه به‌ڵام ئێمه نابێت چاوه‌ڕوانی پشتیوانیی ئه‌وان بین. ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی پشتیوانی‌یان لێده‌که‌ین، هه‌مان که‌سانن که بارودۆخی ئێستایان دروست کردووه، ناوچه‌که‌یان دابه‌ش کردووه و به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه، په‌ره‌یان به بشێوی داوه و ئێستاش له ناوچه‌که‌دان. ئێمه وه‌کو کورد چاوه‌ڕوانین به پێی ده‌ستووری عێراق و به پێی رێککه‌وتنه‌کانی پێشوو، مافی کورده‌کان بپارێزرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م مافانه له‌به‌ر چاو نه‌گیرێن، نابێت چاوه‌ڕوانییه‌کیش له ئارادا بێت. به درێژایی مێژوو ئه‌م هێزانه‌ی ئێوه باستان کرد، هه‌مان هێزن که پێشتر پشتیوانی‌یان له سه‌دام ده‌کرد، نه ته‌نها دژی خه‌ڵكی کورد به‌ڵكوو دژی ئێران و هێزه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که. بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که به هۆی سیاسه‌تی چ که‌سانێکه‌وه دروست بووه؟ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ناوچه‌که له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای رزگاری بێت، هیچ رێگایه‌ک جگه له گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك و گوێدان به خواست و مافه‌کانی ئه‌وان بوونی نییه. من ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نیم یه‌کێک له‌و هێزانه‌ی ئێوه ناوتان هێنا، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی دابین نه‌کرێت، پشتیوانی له کوردستان بکات.
له یه‌ک دوو ساڵی رابردوو که به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکایی دیداریان کردووه ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته ئاراوه؟ وڵامی ئه‌مریکا چی بووه؟
هه‌موو لایه‌ک مافی گه‌لی کوردیان قبووڵه، به‌ڵام پشتیوانی ناکه‌ن. تا ئێستاکه نه‌مانبیستووه که ئه‌مریکاییه‌کان و روسه‌کان پشتیوانی له کورد بکه‌ن و بڵێن جیاببنه‌وه. قسه کراوه به‌ڵام دانپێدانانێکیشمان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وان وتوویانه مافی چاره‌نووس، مافی راسته‌قینه‌ی خۆتانه به‌ڵام ده‌بێت بارودۆخی گونجاوی بۆ ئاماده بکه‌ن. یه‌کێک له‌م مه‌رجانه، وه‌رگرتنی رای ئه‌رێنی دراوسێکانه. ئێمه سێ دراوسێی گرنگمان هه‌یه؛ ئێران، تورکیا و سوریا و لانیکه‌م ده‌بێت رای دووانیان ئه‌رێنی بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مان په‌سه‌ندی نه‌که‌ن، بارودۆخ بۆ جیابوونه‌وه گونجاو نییه و ئه‌مه‌ش دانوستانی ده‌وێت. ته‌نانه‌ت بۆ جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی پێویستمان به دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان قبووڵی نه‌که‌ن، به دژواری به‌ڕێوه ده‌چێت.
مه‌سرور بارزانیش وتوویه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق پێویستمان به دانوستانه له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق، به‌ڕای ئێوه رای ئێران چی ده‌بێت؟
ئه‌وه‌ی ئێمه لێی دڵنیایین، ئه‌وه‌یه که ئێران پێداگری له یه‌کگرتوویی و دابه‌شنه‌بوونی عێراق ده‌کات. تورکه‌کانیش هه‌روه‌ها، واتا جیابوونه‌وه‌ی ئێمه په‌سه‌ند ناکه‌ن به‌ڵام له به‌غدا راکان جیاوازه. که‌سانێک له به‌غدا هه‌ن که ئێمه بۆ جیابوونه‌وه هان ده‌ده‌ن. مه‌سرور بارزانی پێی وایه که ئێمه ده‌بێت بۆ جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کان دانوستان بکه‌ین و رای ئه‌رێنی ئه‌وان وه‌رگرین، ئه‌گینا بێ هاوڕایی ئه‌وان وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی سه‌خت و دژوار ده‌بێت.
دژکرده‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان چییه؟ بڕێک که‌س ده‌ڵێن به‌رپرسانی سعوودیه له پاڵپێوه‌نانی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان رۆڵیان گێڕاوه. ئێوه قبووڵتانه؟
راشکاوانه ئه‌ڵێم که هیچکام له وڵاتانی ناوچه‌که چه عه‌ره‌ب، چ تورک و چ فارس، دان به‌م بابه‌ته‌دا نانێن. بڕێک لایه‌ن ئامانجیان تێکدانی هێمنی ناوچه‌که‌یه. له‌وانه‌یه عه‌ره‌بستان بیه‌وێت له عێراقدا، سوننه‌کان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بن و ئه‌مه‌ش به هۆی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کاریگه‌ری و گه‌شه‌ی شیعه و ئێراندایه. ئێمه ئاگامان له‌وه‌یه که نه‌که‌وینه ناو داوی قه‌یران و کێشه‌کانی ئێستای ناوچه‌که‌وه‌و ئاگامان له‌وه‌یه که زیاترین به‌رژه‌وه‌ندی به‌ده‌ست بێنین. ده‌بێت بڵێم ناچینه ناو هیچ رێککه‌وتنێکه‌وه دژی لایه‌نێک. عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر تا ئه‌م ساته پشتیوانی‌یان له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان نه‌کردووه و له‌گه‌ڵ تورکیا هاوده‌ستن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوننه له ناوچه‌که‌دا.
ئاماده‌نه‌بوونی کورده‌کانی سوریا له دانوستانه‌کانی جنێڤ و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی سوریاش سه‌ربه‌خۆییان بوێت؟
بابه‌تێک که ئێستا هه‌یه ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی کورده‌کان ده‌یانه‌وێت جیاببنه‌وه و وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کگرتوو پێک بێنن، چ له تورکیا، چ له عێراق و چ له سوریا، تا ئێستا کورده‌کان پێیان باش بوو له چوارچێوه‌ی یاسای ئه‌و وڵاتانه‌دا که هه‌ن، مافه‌کانیان بپارێزرێت، به‌ڵام ئێستا مافی کورده‌کان ده‌پارێزرێت؟
ئه‌و هێزه سه‌ره‌کییه‌ی که له به‌رامبه‌ر داعش و تێرۆردا به‌رگری کرد و وه‌ستا، کورده‌کان بوون، پێشمه‌رگه‌کانی کورد له عێراق و سوریا زیانی گه‌وره‌یان به داعش گه‌یاند. کاتێک باس له داهاتووی سوریا ده‌که‌ین، بۆ نابێت کورده‌کان رۆڵیان ببێت؟ بۆ نابێت له دانوستانه‌کانی سوریا ببن؟ ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاگای له مه‌زڵوومییه‌تی کورده‌کان و ماف و خواسته‌کانیان بێت. ئایا له‌م بارودۆخه‌دا ماف و خواستی کورد له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت؟ کاتێک شه‌ڕ دێته ئاراوه، کورد مه‌زڵوومه و کاتێک داعش هێرش ده‌کات، دیسان کورد مه‌زڵوومه. ئێستا بارودۆخه‌که گۆڕاوه‌و که‌س ناتوانێت رێگر بێت له باسکردنی خواسته‌کانمان. ئایا مافی خۆمان نییه خواسته‌کانمان باس بکه‌ین. ئه‌ڵبه‌ت ئێمه چاوه‌ڕوانین له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا مافه‌کانمان به‌ده‌ست بێنین و بیپارێزین به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م مافه له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت، نابێت چاوه‌ڕوانیشمان ببێت.
به پێی وستانی دانوستان له نێوان حکومه‌تی تورکیا و کورده‌کانی ئه‌و وڵاته و سه‌رکووتکردنیان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێوه کورده‌کانی تورکیا هان نادات؟ له‌م بارودۆخه‌دا چۆن چاوه‌ڕوانن تورکیا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان قبووڵ بکات؟
پرسیاری ئێمه له حکومه‌تی تورکیا ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بۆ دان به مافی کورده‌کاندا نانێن؟ ئێستا ٣٠ ساڵه کورده‌کان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان خه‌ریکی خه‌باتن و سه‌رکووت ده‌کرێن. ئاکامی ئه‌مه‌ش گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی که ئاستی شه‌ڕی چه‌کداری له تورکیا گه‌یشتووه‌ته لوتکه‌و ئه‌و خواستانه له‌بیرنه‌چوون. ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌بیرکردنی مافی کورد به‌رده‌وام بێت، ناگه‌ینه چاره‌سه‌ر و هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت. ته‌نها رێگاچاره‌ی قه‌یرانه‌که ئه‌وه‌یه که مافی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی کورده‌کان بپارێزرێت، کاتێک ئه‌م مافانه بپارێزرێت، مه‌گه‌ر کورده‌کان شێت بوون که له شه‌ڕدا بن؟
باسی دابه‌شبوونی وڵاتان تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێت بارودۆخی شه‌ڕی دژه تیرۆر و داعش له عێراق و سوریا ئاڵۆزتر بکات؟ به واتایه‌کی دیکه، دابه‌شبوونی وڵاتان، قه‌یرانی ناوچه‌که قووڵتر ناکات؟
ئێمه له ناوچه‌که‌دا چه‌ند ئه‌زموونێکمان هه‌یه. بڕێک که‌س پێیان وابوو به رووخانی سه‌دام و له‌ناوچوونی سیستمی به‌عس، هێمنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌که. هۆکاری داعش و تێرۆریسمی ئێستا چییه؟ داعش و تیرۆری ئێستا به هۆی حوکمرانی خراپی رابردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه حوکمرانییه به‌رده‌وام بێت، تێرۆر و شه‌ڕ و قه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو بین به‌ڵام ئه‌م یه‌کگرتووییه راسته‌قینه نه‌بێت، کێشه‌کان درێژه‌یان ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئاڵۆزییه کۆتایی بێت و یه‌کگرتوویی راسته‌قینه بێته ئاراوه. رێگای راسته‌قینه گوێدانه به خواست و رای خه‌ڵک و پێدانی باشترین خزمه‌تگوزاری.
په‌یوه‌ندی ئێران و لایه‌نه کوردییه‌کان چۆنه؟
تا ئه‌م کاته، په‌یوه‌ندی ئێران و لایه‌نه کوردییه‌کان باشه، به‌ڵام ئێران ئێستا له‌سه‌ر دووڕێیانێکه، له عێراق، نزیکترین هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران شیعه‌کانن به‌ڵام ئێستا له‌ناو ماڵی شیعه، کێشه‌ی زۆر هه‌یه. له عێراق له نێوان شیعه و سوننه کێشه زۆره، ئێمه چاوه‌ڕوانین ئێران زیاتر و چالاک‌تر له جاران کار بکات و به‌دوای یه‌کگرتوویی شیعه له‌گه‌ڵ کورد و شیعه و سوننه پێکه‌وه بێت تاوه‌کو بتوانین عێراقێکی نوێ پێک‌بێنین. پێویسته جارێکی دیکه بڵێم که په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردی و عێراقییه‌کان، باش و ئه‌رێنییه.
باسکردن له سه‌ربه‌خۆیی له لایه‌ن به‌پرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه تا چ راده‌یه‌ک راست و تا چ راده‌یه‌ک نومایشکردنه بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی زیاتر له حکومه‌تی به‌غدا؟
له سه‌دا سه‌د راسته. من ده‌ڵێم پێویست به راپرسی ناکات چونکه کوردێک نییه که دژی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بێت و سه‌ربه‌خۆیی نه‌وێت. مه‌گه‌ر ده‌کرێت که‌سێک کورد بێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌م خواسته‌دا بڵێت نا؟ به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که دروستکردنی وڵاتی کوردستان چ کات و به چ تێچوویه‌ک بکرێت؟
له هه‌واڵه‌كاندا هاتبوو که مه‌سعود بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌یانه‌وێت سه‌فه‌ری تاران بکه‌ن. ئه‌م سه‌ردانه که‌یه‌و باسی کۆبوونه‌وه‌کان چییه؟
پلانی سه‌فه‌ر بۆ ئێران و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێرانی، پلانێکی نوێ نییه‌و هه‌میشه له بارودۆخی گونجاو، به‌رپرسانی باڵا سه‌ردانی ئێران و کوردستانی عێراقیان کردووه و پێکه‌وه باسیان له بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه.
ده‌مه‌وێت بڵێم هاتوچۆی لایه‌نه‌کان و راوێژکردن هه‌میشه بووه، به‌ڵام کاتی ئه‌م سه‌ردانه هێشتا دیاری نه‌کراوه.
له‌م سه‌فه‌ره‌دا، سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان ده‌کرێت؟
تا کاتێک، کاتی سه‌ردانه‌که دیاری نه‌کرێت، پلان و به‌رنامه‌که‌ی دیاری ناکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، کاتێک که ئه‌م سه‌فه‌ره بکرێت و پێویست به راپرسی و رێفراندۆم بێت، ده‌بێت له سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان بکرێت.
رۆژنامه‌ی ئیعتماد، لاپه‌ڕه‌ی دیپڵۆماسی، به‌شی وتووێژی رۆژ، دووشه‌مه ٢٠ی گوڵانی ١٣٩٥، ساڵی سێزده‌یه‌م، ژماره ٣٥٢٢، لاپه‌ڕه‌ی ١٠.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد