امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

   وتووێژەکان

   وتووێژەکان (197)

دوو شەممە, 03 ئەیلول 2018

"پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسالمی ئێران كەم رەنگرت نیین لە زۆنی زەردا"

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران، ئاماژە بەوە دەكات "كۆماری ئیسالمی ئێران لەهەوڵو كۆششدا بووە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی نەك لەناوچەی زۆنی سەوز هەبێت، بەڵكو پێموایە لەناوچەی زۆرنی زەردیش كەمرتی نەكردووە بەراورد بە زۆنی سەوز و پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسالمی ئێرانیش كەم رەنگرت نیین لە زۆنی زەردا". نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران، لەچاوپێكەوتنێكی تایبەت بە ژیان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە "ئێرانییەكان لەگەڵ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی گەلی كوردن لەچوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا و لەچوارچێوەی یەكپارچەیی خاكی عێراقدا، ئەو مافانەی كە لەدەستوری عێراقدا هاتووە".

--ژیان: شۆڕش محەمەد--

ژیـــــان: ئــــەو ســــــەردان و ئاشتەواییەی كە لەنێوان یەكێتی و گۆڕان و هاوپەیامنی هاتۆتەدی تاچەند كۆماری ئیسالمی ئێران رۆڵی هەیە لەدروستكردنیدا؟

نــازم دەبـــاغ: مـن هەمیشە جەختم لەسەر ئـەوە كردۆتەوە كــە لــەگــەڵ ئــــەوەی نــاحــەزان بەشێوەیەكی تر تەفسیری دەكەن، بــەاڵم كـۆمـاری ئیسالمی ئێران لەهەوڵو كۆششدا بووە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی نەك لەناوچەی زۆنی ســەوز هەبێت، بەڵكو پێموایە لەناوچەی زۆرنی زەردیش كەمرتی نەكردووە بەراورد بە زۆنی سەوز و پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسالمی ئێرانیش كەم رەنگرت نیین لەزۆنی زەردا، بــەاڵم ئــەوەی كە گرنگە وەاڵمدانەوەی الیەنە سیاسیەكانە بــۆ ئــەو هــەواڵنــەی لەپێناوی یەكڕیزی و ئاشتبوونەوەی گشتی دەنــرێــت. مــن خــۆم ئێستاكە بابەتێكم بەدەستەوەیە دەینووسم لـەبـارەی گـەڕانـەوە بۆ مێژووی پرشنگدار كە لەدرێژایی مێژوودا شۆڕشەكانی كورد هەم وتوێژیان كردووە لەگەڵ رژێمەكان و هەم ئاشتەوایشیان لەنێوان خۆیاندا دروست كـردووە لەكاتێكدا شەڕ و پێكدادانی خوێناوی هەبووە لەنێوانیاندا. واتـــا هـــەر كـــات و ساتێك هــەنــگــاوێــك بــهــاوێــژرێــت بۆ ئــاشــتــەوایــی گـشـتـی پێموایە

كارێكی پیرۆزە و ئەو هەواڵنەی كـە لەئێستادا لــەزۆنــی سـەوز دەنرێت پێموایە لەزۆنی زەردیش لەئێستادا كاك نێچیرڤان بارزانی دەستیپێكردوە بۆ ئەوەی كە بزانن چی بكەن بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی نیشتامنی و بۆ دیالۆگی نیشتامنی و بـۆ پـــڕۆژەی هاونیشتامنی و گـفـتـوگـۆكـردن لــەگــەڵ بـەغـدا، بەدڵنیاییەوە ئـێـران هەمیشە پشتیوان بووە لەوەی كە یەكێتی ریزەكانی كورد و یەكێتی ریزەكانی شیعە پارێزراو بێت. هەروەها هاوپەیامنی هەموو الیەنەكان و ئێران نكوڵی لەوە نـەكـردووە كە پێویست دەكـات لەگەڵ سوننەش هاوپەیامنێتی هەبێت و چونكە ئەم تەبایی و ئاشتەواییە ئەمنییەت و ئاسایش لـەنـاوچـەكـەدا پـەیـدا دەكــات و ئەمنییەت و ئاسایشی ناوچەكە دەبێتە هـۆكـار بـۆ سەپاندنو سەقامگیری ئەمنیەت و ئاسایشی ئێرانیش، چونكە ئەمنییەتو ئاسایشی عــێــراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێراندا پێكەوە گــرێــدراوە. بەڵێ مـن پێموایە ئەو هەوڵەی هەبووە لەپێناوی ئاشتەوایی گشتی نــەك تەنها لــەزۆنــی ســــەوزدا، بەڵكو من دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بـكـەمـەوە كــە لـەكـوردسـتـانـدا بەگشتی نراوە.

ژیـــان: قسە لــەســەر ئــەوە دەكرێت كە كۆماری ئیسالمی ئێران فشاری كردووە بۆ لەیەكرت نزیكخستنەوەی یەكێتی، گۆڕان و هاوپەیامنی و تەنانەت باس لـەوە دەكرێت كە هـەوڵ هەیە بۆ یەكگرتنەوەیان لەگەڵ یەكێتی نیشتیامنی كوردستاندا؟

نــازم دەبــاغ: بەهەوڵ نییە،

مـەگـەر ئـێـران هـەوڵـی نــەدا كە ریــفــرانــدۆم ئەنجام نـەدرێـت. ئەمە بەهەوڵ نییە و بەو مەرجە بابەتی و خۆییانەیە كە لەهەرێمی كوردستان دەكرێ و دەگونجێت، كــەواتــە یـەكـێـتـی، یـەكـڕیـزی، هاوپەیامنی كە مەرجەكانی هاتە كایەوە چ بابەتی و چ خۆیی بوو بەدڵنیاییەوە هەنگاو بۆ ئەوە دەنرێت. ئەوەی ئێستا گرنگە ئێمە بیر لەو ئاواتە نەكەینەوە كە كەمێك كاری زیاتری دەوێـت، بیر لەوە بكەینەوە كە كـورد خاوەنی 59 كـورسـی پەرلەمانـــی عێراقە و بتوانێت ســودی لێوەرگرێت لـەگـەڵ بـەغـدا، نــەك بیر لـەوە بكەینەوە كەسانێك لەپێناوی بەرژەوەندی و پاراستنی پلەكانی خۆیاندا لەتونێلێكی تاریكدا سەیری ئەم پەیوەندییە دەكەن، مـــن پرسیارەكەم ئــــــەوەیە كەلەكاتێكدا هەندێك لەكادیرانی الیـــەنـــەكـــان گــلــەیــی دەكـــەن كــە چـــۆن دەبــێــت پـێـشـوازی لەیەكــــێتی بـكـرێـت، خۆی لەخۆیدا پێشوازیكردن بەواتای دەستپێشخەرییەك لەیەكێتییەوە بۆ سەردانی ئەو الیەنانە كەواتە ئــەو دێتە پاڵی تــۆ. ئــەی باشە لەبەرامبەر بەوەی كە تۆش ئەو پەالمارانەت داوە چۆن دەبێت یەكێتی بێت سەردانی تۆ بكات، شوێنی دووەمـی هەڵنەبژاردووە لـەشـوێـنـی سـێـهـەم. بــۆیــە من پێموایە هەموو هەنگاوێك بۆ یەكخستنی ریزەكانی نێو ماڵی كورد كارێكی پیرۆزە، ئینجا ئەو هەوڵە هـەر واڵتێك ئێران یان ئەمریكا یـان توركیا پشتیوانی بكات، لەهەمووشی باشرت ئەوەیە كە خۆمان پشتیوانی بكەین.

ژیان: لەبارەی دروستكردنی گـــەورەتـــریـــن فــراكــســیــۆن بۆ پێكهێنانی حـكـومـەتـی نوێی عێراق، كۆماری ئیسالمی ئێران بەالیەوە گرنگە كورد لەگەڵ كام لەهاوپەیامنێتی عێراق بێت؟

نـــازم دەبــــاغ: مــن پێموایە ئـــەوەی كــە مــن خـوێـنـدنـەوەم بـۆی هەیە ئێرانییەكان لەگەڵ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی گـەلـی كـــوردن لـەچـوارچـێـوەی دەسـتـوری هەمیشەیی عێراقدا و لـەچـوارچـێـوەی یەكپارچەیی خاكی عێراقدا، ئەو مافانەی كە لـەدەسـتـوری عێراقدا هـاتـووە، كــەواتــە فراكسیۆنی گـــەورە و بچووك تائێستا رانەگەیەنراوە و بەڵكو جەمسەرەكان دیـاری كراوون ئەم جەمسەرەیان هەوڵ دەدات خۆی گەورەترین فراكسۆن پێكبهێنێت و ئەوی تریان هەوڵی هەمان شت دەدات. لێرەدا كورد خـۆی بڕیار دەدات لەگەڵ كام جەمسەردا بێت، جەمسەرەكانی كە باسی لێوە دەكـرێـت و من ناتوانم سەد لەسەد پشتیوانی لێ بكەم، جەمسەرەكانی كە باسی لێوە دەكـرێـت دوو جەمسەرن جەمسەرێك بریتییە لە)حیكمە، نەسڕو سائیرون( جەمسەرەكەی تریش بریتییە لەوانی تر. كەواتە بۆ ئێمە گرنگە كە كامیان دان بە مافە ڕەواكانی كورد دادەنێن و كامیان گرەنتی ئەوە دەكـەن كە مافەكان جێبەجێ بكرێن.

ژیان: كۆماری ئیسالمی ئێران ڤیتۆی لەسەر حەیدەر عەبادی، ســـەرۆك وەزیــرانــی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق هەیە بۆ وەرگـرتـنـەوەی پۆستی سـەرۆك وەزیرانی؟

نازم دەباغ: من پێموایە تائێستا كۆماری ئیسالمی ئێران ڤیتۆی لەسەر كەس نەبووە و تائێستاش نەمبیستووە بەشێوەیەكی گشتی بڵێن ئێمە سوورین لەسەر كام كاندید، ئێرانییەكان سوورن لەسەر رێككەوتن و بەدڵنیاییەوە ئێران سوورە لەسەر ئەوەی هاوپەیامنی كوردی یەكڕیزی تێدا بێت چونكە كارئاسانی دەكات بۆ دروستبوونی فراكسیۆنە گەورەكە و دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق و لەهەمان كاتیشدا لەگەڵ سووننە و داواكارییەكانی سووننەدان، بەو واتایەی ئێرانییەكان نایانەوێت سووننە لەپڕۆسەی سیاسی عێراق بكرێنە دەرەوە.

ژیان: راستە چانسی حەیدەر عەبادی الوازە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی؟

نازم دەبـاغ: پێموایە تائێستا چانسی هیچ كاندیدێك ئەوەندە بەهێز نییە كە بتوانێت ئەو پرسە یەكالیی بكاتەوە.

ژیـان: لەبارەی ئابڵۆقەكانی سەر ئێران و مامەڵەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو واڵتە لەچ ئاستێكدایە؟ هەڵسەنگاندنی تۆ چییە لەو بارەیەوە؟

نازم دەباغ: پێموایە ئەمەیان بەندە بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە كە چ هەڵوێستێكی دەبێت بەاڵم تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی هاوتا و هاوسەنگی هـەبـووە لـەوەی كە واڵتـی ئێران بەدۆستی خۆی دەزانـــێـــت وەكــچــۆن ئەمریكا و تــوركــیــاش بــەدۆســتــی خـۆی دەزانــێــت و پشتیوان نـەبـووە لەهیچ هەنگاوێكدا دژ بە یەك و نەبۆتە الیەندار لەدژایەتیكردنی الیەك بەسەر الیەكی تردا و لەو بڕوایەدام لەئایندەشدا زیاتر خۆی دەبەستێتەوە بەو سیاسەتەی كە حكومەتی ئایندەی عێراقی دیاری دەكات.

ژیــــــان: راگـــرتـــنـــی ئـــەو هاوسەنگییە لەنێوان ئەمریكا و ئێران بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان قورس نابێت؟

نـازم دەبــاغ: لـەو بـڕوایـەدام راگرتنی ئەو جۆرە هاوسەنگییە قورس و سەنگینە و ئاسان نییە، بـــەاڵم ئـەگـەر بگەڕێینەوە بۆ ئەزموونی پێشوو لەكاتی خۆشی كــە هــەمــوو دونــیــا ئابڵۆقەی لەسەر ئێران دانـابـوو هەرێمی كوردستان نەبووە الیەنــدار و پەیوەندییەكانی نەبچڕاند لەگەڵ كۆماری ئیسالمی ئێران.  

 

پێنج شەممە, 09 ئاب 2018

دواڕۆژ، سامان قوبادی نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، لە چاوپێكەوتنێكی دواڕۆژدا، پلانی تاران بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆكەی ئەمریكا، رووندەكاتەوە و پێیوایە "تەمەنی گەمارۆكەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كورتخایەنە".

دواڕۆژ: دوای سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا دۆخی سیاسی و ئابوری ئەو وڵاتە چۆنە و بەكوێ دەگات؟

نازم دەباغ: گەمارۆ ئابورییەكانی ئەمریكا كاردانەوەیەكی خراپی دەبێت لەسەر ژیانی ئابوری و كۆمەڵایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام بەدرێژایی مێژوو كە گەمارۆ خراوەتە سەر ئەم وڵاتە، رۆحیەت و هەستی خەڵكەكەی وایكردووە بەرگە بگرن. هەرچەندە لەئێستادا بەشێك لە شەقامی ئێران ناڕازین، بەڵام پێشبینی دەكەم تەمەنی گەمارۆكەی ئەمریكا كورتخایەن بێت، بەوپێیەی تەنیا لەلایەن ئەو وڵاتەوە سەپێنراوە و هەندێك دەوڵەتی ئەوروپا دڵنیاییانداوە لە پابەندبوونیان بە رێككەوتنی 5+1 و داوایان لە كۆمپانیاكانی خۆیان كرد بەردەوامبن لە كارەكانیان لەگەڵ ئێران و یەكێتی ئەوروپایش پشتیوانیان لێدەكات، بۆیە كاردانەوەكان لە گەمارۆكەی پێشتر كەمتر دەبێت. لە یەكەم رۆژی بڕیارەكەوە بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی ئێران دابەزینی بەخۆوە بینی، لەبەرامبەردا نرخی تمەن كەمێك بەرز بوەوە، ئێران پلانێكی داناوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەمارۆكەی ئەمریكا.

دواڕۆژ: كەواتە وردەكاریی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆكە لەلایەن ئێرانەوە بە چ شێوەیەكە؟

نازم دەباغ: كۆماری ئیسلامی ئێران بەرنامەیەكی هەیە بەناوی ئابوری بەرهەڵستكاری، بۆ ئەوەی بەرامبەر گەمارۆكە بوەستنەوە. جگەلەوە پێشتر هیچ كەسێك بۆی نەبوو زیاتر لە 5 هەزار دۆلار یان بە بەهای ئەو پارەیە زێر بباتە ئێران-ەوە، ئێستا هێنان و مامەڵەپێوەكردنی ئازادكراوە. لەڕێگەی سەراف-ەكانەوە و بەپێی یاسا و نرخ، خواست و خستنەڕووی دۆلار دەكرێت.

دواڕۆژ: پێتوایە بەو هەنگاوانەی دەینێت ئێران تاكەی دەتوانێت بەرگەی گەمارۆكە بگرێت؟

نازم دەباغ: ناتوانرێت ماوەیەك بۆ بەرگریكردن دابنرێت، لەكاتی شەڕی ئێران و عێراق لە ئیمام خومەینی-یان پرسی: ماوەی چەند دەتوانین بەرگە بگرین؟ ئەویش پرسی: ئەگەر تەنیا شەكر و چا و نان-مان هەبێت دەتوانین بۆ چەند بەرگەی شەڕ بگرین؟ لەوەڵامدا وەزیری دەرەوە وتی: ماوەیەكی زۆر. بۆیە بەدرێژایی حوكم كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەم شێوە گەمارۆیانە راهاتووە، بەهۆی ئەوەی توانیویەتی خۆی بژێنێت، دەتوانێت زیاتر لە گەمارۆكەی پێشتر بەرگە بگرێت. ئەوكاتە زۆربەی وڵاتانی جیهان گەمارۆیان خستبووە سەر ئێران، ئێستا تەنیا ئەمریكا خۆیەتی.

دواڕۆژ: جگە لە بواری ئابوری، ئەو رێكارانە چین كە ئێران لە رووی سیاسییەوە دەیەوێت بیگرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گەمارۆكە؟

نازم دەباغ: یەكەم، ئامادەی پابەندبوونە بە رێككەوتنی 5+1 ئەویش بە رێزگرتن لە مافەكانی لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی كە كراوە و زۆر لایەن دەگرێتەوە. هەنگاوی دووەم، رێگای گفتوگۆی بێ مەرجی رەتنەكردووەتەوە، درەنگ یان زووبێت لە ئاستی بەرپرسانی باڵادا دانیشت لە نێوان ئێران و ئەمریكا ئەنجام دەدرێت بۆ چارەسەری كێشەكان.

دواڕۆژ: سەرچاوەكان باس لە خراپیی دۆخی ئابوری ئێران و درێژە كێشانی بۆ ناڕەزایەتی و جووڵاندنی شەقام دەكەن، ئایا ئەگەری ئەمە لە ئارادایە؟

نازم دەباغ: ئەوانەی خۆیان بە دوژمنی ئێران دەزانن پێشبینی ئەمە دەكەن، ئەگەرنا بە ئاسانی ناگاتە ئەو قۆناغە، ناڕەزایەتی هەیە لە ئێراندا بەڵام بگاتە راپەڕین و هۆكارێك بۆ رووخاندنی رژێمەكە، دوورە لە راستییەوە، تەنانەت ئەمریكا دەڵێت، مەبەستیان رووخاندن یان گۆڕینی رژێم نییە، بەڵكو رێككەوتنە لەسەر چەند بنەمایەك.

دواڕۆژ: لەحاڵەتی فشاری ئەمریكا بۆ سەر وڵاتان و كشاندنەوەی نوێنەرایەتی و كونسڵیەتیان لە ئێران، ئایا هەرێمی كوردستان نوێنەری خۆی لە تاران دەكشێنێتەوە؟

نازم دەباغ: تائێستا هیچ وڵاتێك نوێنەری خۆی نەكشاندوەتەوە، حكومەتی هەرێم نابێت كوڕی خۆی بكات بە قوربانی كچی خەڵك، جگەلەوە جوگرافیایەكی هەستیاری هەیە لەگەڵ ئێران، لە دوای ریفراندۆیم-یش دەركەوت پەیوەندیی كۆماری ئیسلامی بۆ هەرێم گرنگە، ناكرێت خۆمان بخەینە ناو یارییەك كە ئاییندەیەكی روونی نییە، پێویستە هەرێم لەچوارچێوەی دەستوری عێراق و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران رەچاوی زۆر شت بكات، تائێستا هیچ ئەگەر و بڕیارێك نییە بۆ كشاندنەوەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە تاران.

دواڕۆژ: كەواتە ئەو گۆڕانكارییانە كامانەن كە بەسەر پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەكانی هەرێم و ئێراندا دێت پاش سەپاندنی گەمارۆكە؟

نازم دەباغ: پەیوەندییەكانی هەردوولا گۆڕانێكی ئەوتۆ بەخۆوەنابینن كە ببێتە هۆی تێكچوونیان، بەڵكو حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەدایە كێشەكان چارەسەر بن و لایەنداریی هیچ لایەك نەكات.

دواڕۆژ: دەوترێت ئەمریكا فشاری خستووەتە سەر هەرێم تا پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەكانی لەگەڵ ئێران سنووردار بكات، ئایا هەرێم دەچێتە ژێر باری ئەمە؟

نازم دەباغ: ئەزموونی پێشترمان هەیە كە هەموو دنیا گەمارۆی خستبووە سەر ئێران، بەڵام هەرێم لەبواری سیاسی و ئابوری و ئەمنییەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ تاران-دا پاراستبوو، لەئێستاشدا ناگاتە ئەو ئاستەی رابگیرێن، چونكە بابەتەكە ژیان و ئاییندەیە، نابێت هەرێم لایەنداری بكات.

دواڕۆژ: لەم گەمارۆ ئابورییەدا گرنگی هەرێم بۆ ئێران چییە؟

نازم دەباغ: هەرێم پردێكە بۆ ئێران بۆ هەموو ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی لەم ناوچەیە لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا.

دواڕۆژ: دەمەوێت باس لەو زیانانە بكەیت كە بەهۆی پچڕانی پەیوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ ئێراندا بەر هەرێم دەكەوێت؟ هاوكات كاریگەرییە خراپەكانی روودانی هەر گۆڕانكارییەك لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا لەسەر هەرێم چی دەبن؟

نازم دەباغ: هەرێمی كوردستان لە قۆناغێكی تایبەتدایە، پێویستی بە راگرتنی هاوسەنگی هەیە لەنێوان ئەو سیاسەتانەی لە ناوچەكەدا دەكرێن، نابێت بكەوێتە داوی ئەو یاریانەی بەرژەوەندیی تایبەتی تێدایە. جگەلەوە ئێران و روسیا و چین و بەشێك لە ئەوروپا هاوپەیمانین و پارێزگاری لە رێككەوتنامەی 5+1 دەكەن. دروستبوونی هەر نائارامییەكی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی لە ئێران، بەهۆی ئەو جوگرافیایەی هەمانە لەگەڵیدا و بەپێی رووداوەكان رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر هەرێم، دەبێت بزانین ئایا دراوسێكانمان دۆستی هەمیشەین یان ئەوانەی هەزاران كیلۆمەتریان بڕیوە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان. لە رابردوویشدا ئینگلیز و ئەمریكا هاتوونەتە ناوچەكە و بەجێیان هێشتووین، دەبێت حكومەتی هەرێم بێلایەن بێت و خۆی بژێنێت، بەمەش پارێزگاری لەخۆی دەكات بەرامبەر هەر گۆڕانكارییەك بەتایبەت ئەگەر لە ئێراندا رووبدات.

 

https://www.dwarozh.net/details.aspx?jimare=80056

شەممە, 30 حوزەیران 2018

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: سوپای تورکیا لە ڕێکەوتنەکانی سەردەمی حکوومەتی سەدام بۆ دەستدرێژی کردنە سەر خاکی عێراق بە شێوەیەکی خراپ کەڵک وەردەگرێت.

گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا ـ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە گۆڕەپانی نێوان هێزی پ.ک.ک و سوپای تورکیا. دوای جمووجۆڵەکانی سوپای تورکیا لە ناو خاکی سووریا و کۆنترۆڵکردنی ناوچە گرینگەکان لە باکووری ئەم وڵاتە، بەرپرسە نیزامی و سیاسییەکانی ئەنکارا هەوکات لەگەڵ پرۆپاگاندای هەڵبژاردنەکان، لە تەپڵی درێژە پێدان بە شەڕ لەگەڵ پ.ک.ک و ئەم ڕێکخراوەیەیاندا لە دەرەوە سنوورەکانی خۆیان بە تایبەت لە عێراق و لەم پێناوەدا راپۆڕتەکانی دەزگاکانی راگەیاندن و وتەی بەرپرسانی تورک هەواڵیان لە چوونەناوەی سوپای تورکیا بە درێژایی 30 کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.

نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا" لەمبارەیەوە گوتی: بوونی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و لە ناو خاکی عێراق بابەتێکی نوێی نییە. لە سەردەمی حکوومەتی سەدامدا ڕێکەوتنەکان بوونی هەبوو کە لە هەر باروودۆخێکدا ئەگەر تورکیا پێویستی بەوە هەبوو تاکوو سوپای خۆی ڕەوانەی خاکی عێراق بکات، ئەم کردەوەیە ئەنجامبدات. بەداخەوە سوپای عێراق لەم بوارەدا هیچ کردەوەیەکی ئەنجامنەداوە و تەنیا هەنگاوەکانی سوپای تورکیای بۆ ناو خاکی عێراقی مەحکووم کردووە.

گوتیشی: بەگشتیی، بوونی سوپای تورکیا بە هۆی رێگەگرتن لە چالاکییەکانی پارتی کریکارانی کوردستان (پ.ک.ک) بووە، بەڵام لە مێژوودا تا ئێستا زیاتر لە 28 یا 29 جار سوپای تورکیا لە ڕێگای ئەو پایەگایانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیەتی هێرشی کردۆتە سەر پ.ک.ک کە لە زۆربەیاندا سوپای تورکیا شکستی خواردووە و پاشەکشێی کردووە و نەیتوانیوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی خاک عێراقدا بسەپێنێت.

نازم دەباغ" سەبارەت بەوەی کە "ئایا تورکیا مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنی سەربازی بەربڵاوی لە ناوچەکەدا نییە؟" گوتی: تورکیا نایەتە ناوچەیەکە بە بێ دەسەڵاتدارییەوە کە بیەوێت مانۆڕی تێدابدات. ئەوان لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنانەی کە لە ڕابردوودا بوویانە دەیان جار لەو هەلوومەرجەی کە بۆیان ڕەخساوە بە شێوەیەکی خراپ کەڵکیان وەرگرتووە و هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و چەند ناوچەیەکیان بۆ ماوەیەک داگیرکردووە. 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە باروودۆخی سەقامگیری و ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا گوتی: بە پێی وتەی هەندێک لە سەرچاوەکان سەبارەت بەوەی کە هەرێمی کوردستان ئاسایش و ئارامی تێدا سەقامگیرنییە، بە پێچەوانەوە ناوچەکە زۆر ئارام و سەقامگیرە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی سنووری بە هۆی بوونی هێزەکانی پ.ک.ک و بۆردوومانی ئەم ناوچانە لە لایەن تورکیاوە، ئێمە کوژرا و بریندارمان داوە و باغ و زەوی و زاری کوردەکان سووتاون و ئاژەڵ و مەڕووماڵاتیش لەناوچوون. وادیارە کە ئۆپڕاسیۆنی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە بێ ئاگاداریی حکوومەتی عێراق ئەنجامدەدرێت و تەنانەت بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش لە بوونی ئەم جۆرە ئۆپڕاسیۆنانە ئاگادارنین. تا ئێستا جمووجۆڵ و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکانی ئەوان لەگەڵ  حکوومەتی سەردەمی سەدامدا بووە.

گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا چەندین جار بە توندی ناڕەزایەتیی خۆی سەبارەت بەم جۆرە ڕێکەوتنانە دەربڕیوە. و گوتوویەتی کە نابێت هێچ هێزێک لە هەرێمەوە دژی وڵاتانی دراوسێ ببێتە مایەی نائارامی و ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجامبدرێت، بەڵام تورکیا بە هێرشکردنی هێزەکانی پ.ک.ک بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان ناڕازییە و ئەوەی کردۆتە ئامرازێک بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی خۆی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.

 

لینکی هەواڵ: 

http://www.ana.ir/news/400736

یەک شەممە, 24 حوزەیران 2018

”خەباتی چەکداری ئەوەندەی خەباتی سیاسی خزمەت بە ئامانجەکانمان ناکات“

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران کە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئاماژە بەوە دەکات، کە چالاکییەکانی حزبە رۆژھەڵاتییەکان، تەنیا دڵی ناحەزانی ئێران خۆش دەکات و دەلێت ”پێویستە حزبە رۆژھەڵاتییەکان، چالاکییەکانیان سنووردار بکەن“.

 نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانییە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لە ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشێوەیەکی گشتی ھەمیشە خۆشبین بوومە، چونکە ئێمە سنوورێک و جوگرافیایەکی ھاوبەشمان ھەیە، ئەوەش وا دەخوازێت لە ھەوڵی باشکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانماندا بین، لەم ڕۆژانەی کۆتایشدا گوێبیست بووین کە گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، پێویستە پەیوەندییەکانمان و سنوورەکانمان پارێزراو بێت“.

 نوێنەرەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، ئەوەشی خستە روو، کە وەڵامدانەوەی ئەرێنی و نەرێنی بۆ پەیامەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە پابەندبوون لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی سنوورەکان و ھەوڵنەدان بۆ تێکدان لە ڕێگای ھەرێمی کوردستانەوە، خۆی لە خۆیدا نیشانەی ئەوەیە کە ھێزەکان تا ڕادەیەک لە ھەوڵدان و پابەندبوون بەو ڕێسا و ڕێککەوتنانەی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی.

 لەبارەی پێکدادانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە پیرانشاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی پاسداران، ئاشکرای کرد، کە تائێستا زانیاری لەسەر ئەو شەڕە نییە، پێشی وایە بە گشتی ئەزموونەکانی ساڵانی ڕابردوو دەری خستووە، کە ”ھەموو چالاکییەکان تەنیا کێشە و گرفتە بۆ ناوچەکە و بۆ ھەرێمی کوردستان دروست کردووە، ئەگەر نا نەیانتوانیوە ئەو ئامانجانە بپێکن کە ئەوان مەبەستیان بووە“. گوتیشی: ”جگە لەوەی ناحەزانی کورد و ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بۆ کاتێکی کورت دڵخۆش کردووە، لەھەمان کاتیشدا زۆرجار گوێبیست بووە ئەم جۆرە چالاکییانە ڕەت کراونەتەوە بەوەی کە لەلایەن ئەو حزب و لایەنە سیاسییانە ئەنجام دراون، کە لە ھەرێمی کوردستانن“.

 

نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، ئومێد دەکات، کە ئەو لایەنانەی لە ھەرێمی کوردستان دەژین، چالاکییەکانیان لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری وەک خۆی بێت و دوور بکەونەوە لەوەی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران تێکبچێت، گوتیشی: ”لێرە وەک نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردسان قسە دەکەم نەک وەک نازم دەباغ، چونکە ئەگەر نوێنەر نەبام بۆی ھەبوو بۆچوونێکی دیکەم ھەبوایە، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی سیاسەت و حزبایەتیکردن و خەبات و تێکۆشان تایبەتمەندی خۆی ھەیە، بەڵام ئەزموون دەری خست ئەوەندەی ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسی دەتوانێت لە ئامانجمان نزیک بکاتەوە، ئەوەندە خەباتی چەکداری بۆی ئاسان ناکات”.

 

سەبارەت بەوەی، کە ئاخۆ حزبە کوردستانییەکانی رۆژھەڵات، ھۆکاری دروستبوونی پشێوین و ھەروەھا گرتنی چالاکوانان و لەسێدارەدانییان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە چۆن دەبینێت؟ نوێنەرەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بۆ (باسنیوز) گوتی: ”من دڵنیات دەکەمەوە  کە ئەو بابەتە تەنیا تایبەت نییە بە ئێران، تایبەتە بە ھەموو دونیا  بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، بۆ نموونە ئەگەر ھەرێمی کوردستان ھەست بکات، کە چالاکییەک دەکرێ و زیان بە ئەمن و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، کەسانێک بەو گوناھ و تۆمەتەوە بگیرێن، بە بۆچوونی تۆ ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان چی دەبێت؟ دیارە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ھەر کەسێک چالاکی ئەنجام بدات، سبەی بناسرێ کە بەشداری ئەو جۆرە چالاکییانەیە، بەدڵنیاییەوە مەترسی لەسەر ژیانیان پەیدا دەبێت“.

 

 

چوار شەممە, 23 ئایار 2018

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: لە ئێستاوە دەنگووباسی زۆر سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیۆنی یەکپارچە لە داهاتوودا بوونی هەیە، بەڵام سەرەکیترین ئیحتمال کە بوونی هەیە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە کە لە دوو لایەنی ڕەوتی سەر بە "موقتەدا سەدر" و "حەیدەر عیبادی" پێکدێت و هاوپەیمانییەکەی دیکەش لە سێ لایەنی سەر بە "هادی العامری" (حەشدی شەعبی)، "نووری مالکی" و "عەمار حەکیم" پێکدێت.

 

بە پێی راپۆڕتی گرووپی سیاسی ئاژانسی هەواڵی "بوڕنا"، چەند رۆژێکە کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی عێراق بڵاوبۆتەوە، لە سەرەتادا وڵاتانی ناوچە و تەنانەت دەرەوەی ناوچەش چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی لە لوبنان و عێراق بوون. هەندێک لە کارناسان و لێکۆلەرانی مەسەلەکانی رۆژئاوای ئاسیا لەوبڕوایەدابوون دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆربەی کردەوە و بڕیارەکانی خۆیان خستۆتە دوای ئەم دوو هەڵبژاردنەوەوە. دوای راگەیاندنیی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی لوبنان دەرکەوت کە بەرەی خۆڕاگریی و بەتایبەت حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی کاری دژواریان بۆ پێکهێنانی دەوڵەت نییە و بە کەمێک هەوڵ و بەدەستهێنانی متمانەی هەندێک لە نوێنەرانی پەڕلەمان، دەتوانن دەوڵەتی هاوپەیمانی پێکبێنن کە قورساییەکەی بەرەو لایەنگرانی سەید "حەسەن نەسروڵڵا" بێت.

 

لە عێراق، باروودۆخ بە تەواویی لەگەڵ لوبنان جیاوازە. لە قۆناغی یەکەمدا بینیمان کە بەشداریی عێراقییەکان لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی، لە بەراورد لەگەڵ ساڵانی 2010 و 2014 بە رێژەیەکی زۆر، کەمی کردووە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە شکستی داعش و دەرکردنی ئەوان لە عێراق، دڵخۆشکەر بوو بۆ بەشداریی زۆرینە لەم هەڵبژاردنانەدا. هۆی ئەم بەشدارییە لاوازە دەتوانین لە قسەکانی ئایەتوڵڵا سیسیتانی، سەرەکیترین رێبەری گەورەی شیعەکان لە عێراق بدۆزینەوە. ئەو لە دوایین پەیامی خۆی پێش لە دەسپێکی هەڵبژاردنەکان، داوای لە خەڵکی عێراق کرد کە "کەسانی لێهاتوو هەڵبژێرن و لە هەڵبژاردنی کەسانی دۆڕاو و گەندەڵ خۆبپارێزن کە لە تاقیکردنەوە میلەتدا دەرنەچوون. 

 

بێگومان، گەندەڵی سیاسی و ئابووری ئەو چەند ساڵەی دوایی لە عێراق و دڵساردبوونی خەڵک لە کەسە سیاسییەکان و بەرپرسانی دووپاتبوو کە نەیانتوانیوە گۆڕانکاریی بەسەر باروودۆخی عێراقدا لە دوای دەرچوونی ئەمەریکییەکان بەدیبێنن، هۆی سەرەکی بەشداریی کەمی عێراقییەکان لەسەر سەندووقەکانی دەنگدان بووە.

 

بەدەر لەم مەسەلەیە کە رێژەی بەشداریی لە عێراق بە چ ڕادەیەک بووە، چۆنییەتی بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەڕڵەمانی لە لایەن گرووپە سیاسییەکانیش خۆی لەخۆیدا بێوێنەیە. لیستی "سائێرون" بە رێبەی "موقتەدا سەدر" لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا سەرکەوتنی ئەوتۆی بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەڕڵەمان بۆخۆی مسۆگڕ نەکردبوو، ئەمجارە توانی پشت بە 54 کورسی ببەستێت و زۆرترین کورسی بە بەراورد لەگەڵ رکابەرەکانی بەدەستبێنێت. بەڵام نزیکبوونی کەمی دەنگەکان لەگەڵ گرووپە سیاسییەکانی دیکەدا بۆتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی داهاتووی عێراق ببەسترێتەوە بە هاوپەیمانی چەند گرووپی سیاسیی. لەڕاستیدا جۆری بەدەستهێنانی دەنگەکان بە شێوەیەکە کە تەواوی گرووپە سیاسییەکان و تەنانەت تاکە کورسییەکانیش دەتوانن لە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوودا کاریگەربن.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و کارناسی مەسەلە سیاسییەکانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواَلی "بوڕنا" گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی فیکرە جیاوازەکان و سیاسەتی جۆراوجۆری هیزە سیاسییەکان، هاوپەیمانی هەموو لایەنەکانی شیعەی عێراق زۆر دژوارە. هەر وەکوو لە سەردەمی رکابەریی و پرۆپاگاندای هەڵبژاردنەکاندا ڕووینەدا. بە بوونی ناکۆکی لە نێوان ئەو لایەنانەی کە چوونەتە ناو پەڕڵەمانەوە، پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی یەکپارچە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان بە ناچار ناکۆکییەکان وەلابنێن. ئەوەی کە رێگەی ئەم وەرچەرخانە خۆشدەکات، کەمڕەنگبوونی نەتەوە ئایینییە پلە دووەکانە لەو خولەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا لە بەراورد لەگەڵ خولەکانی پێشوودا و دروشمی نەتەوەیی و دوور لە مەزهەبی کەسایەتیی و لیستە دوو بەرەکانە. هەر لە ئێستاوە باسی زۆر سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیۆنی یەکپارچە لە داهاتوودا بوونی هەیە، بەڵام سەرەکیترین ئیحتمال کە بوونی هەیە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە کە لە دوو لایەنی سەر بە "موقتەدا سەدر" و "حەیدەر عیبادی" پێکدێت و هاوپەیمانییەکەی دیکەش لە سێ لایەنی سەر بە "هادی العامری" (حەشدی شەعبی)، "نووری مالکی" و "عەمار حەکیم" پێکدێت.

 

ئەو سەبارەت بە لایەنگریی کوردەکان گوتی: کوردەکان توانیویانە بە گشتیی زیاتر لە 50 کورسی بەدەستبێنن و هەر ئەو مەسەلەیە بۆتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی داهاتوو ناچاربێت لەگەڵیان هاوپەیمانی پێکبێنێت. لە لایەکی دیکەوە دیارە کە بەرپرسانی کوردستان بەشوێن گەیشتن بە مەبەسەتەکان و مافەکانی خۆیانن لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراقدا و بێگومان لەگەڵ فڕاکسیۆنێک هاوپەیمانی پێکدێنن کە بتوانێت مافەکانی ئەوان دابینبکات. هەڵبەت لە نێوان تەواوی ئەو لایەنانەی کە توانیویانە لەم هەڵبژاردنانەدا بچنە ناو پەڕڵەمانەوە، لایەنی سەر بە "عەمار حەکیم" پەسندی زیاتریی لەلای کوردەکان هەیە و هەر ئەو مەسەلەیە دەتوانێت رێگەخۆشکەر و کاریگەرتربێت بۆ نوێنەرانی کورد لە داهاتوودا.

 

پەیامنێر: ئەمیرحوسێن چرایی

 

لینکی چاوپێکه‌وتن:

https://www.borna.news/بخش-سیاسی-3/709381-بررسی-احتمالات-گوناگون-در-مورد-دولت-ائتلافی-عراق

 

 

 

هەینی, 18 ئایار 2018

ئاکامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق ده‌رکه‌وت و هاووڵاتیانی عێراقی که به رێژه‌یه‌کی که‌م به‌شدارییان کردبوو، هاوپه‌یمانی سائرون به سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در توانی زۆرینه‌ به‌ده‌ست بێنێت، ٥٤ کورسی به‌شی لایه‌نگرانی مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌وی عێراقی بوو به‌ڵام ئه‌م ژماره ئه‌وه‌نده نییه که بتوانێت حکومه‌تی پێ پێک بێنێت به‌ڵام دیاره که وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری، ناوخۆ، ده‌ره‌وه‌ و ئابووری ده‌درێته ئه‌م باڵه.

 هاوپه‌یمانی "نه‌سر" به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر العه‌بادی ٥٢ کورسی، "فه‌تح" به سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری ٤٩ کورسی، " ده‌وڵه‌تی یاسا" به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی ٢٥ کورسی، "پارتی دیموکراتی کوردستان" به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی ٢٥ کورسی، " الحکمه" به سه‌رۆکایه‌تی عه‌مار حه‌کیم ٢٢ کورسی، " القرار العراقی" به سه‌رۆکایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی ١٥ کورسی و " یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان" ١٥ کورسییان به‌ده‌ست هێناوه. 

دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان جگه له لایه‌نگرانی ئێران!

 به پێی راپۆرتی العربیه ژماره‌یه‌ک له که‌سه‌ نزیکه‌کانی سه‌در رایانگه‌یاندووه که ئیمکانی دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان جگه له ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالکی و فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عامری کراوه‌یه. ئه‌م دوو گروپه دیارترین تایبه‌تمه‌ندییان نزیکبوونه له ئێران. 

سه‌دریش له توییتێردا باسی له پێکهێنانی حکومه‌تێکی ته‌کنۆکرات کردووه که ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵییه.

هاوکات باس له ده‌ستپێکردنی دانوستان له‌گه‌ڵ الحکمه به سه‌رۆکایه‌تی حه‌کیم و الوطنیه به سه‌رۆکایه‌تی عه‌لاوی له‌گه‌ڵ سائرون کراوه و وادیاره که بارودۆخ بۆ به سه‌رۆک وه‌زیران بوونی دووباره‌ی عه‌لاوی که باڵی شیعه‌ی لیبراڵه ده‌ستی پێکردووه.

عه‌لاوی به‌رده‌وام له ئه‌مریکا نزیک بووه و گرنگترین باسی ساڵی ٢٠١٧ش دیداری نێوان بێن‌سه‌لمان و موقته‌دا سه‌در بوو، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که ئێستاکه بارودۆخی هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران له عێراق زۆر باش نییه.

 سنووری دوورودرێژ و نزیکایه‌تی ئایینی و فه‌رهه‌نگی نێوان خه‌ڵکی ئێران و عێراق وایکردووه که له ده‌ره‌وه‌ی رووداوه سیاسییه‌کان له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریشدا ئه‌م دوو وڵاته له‌ژێر کاریگه‌ری یه‌کتردا بن.

 به هۆی ئابڵۆقه ئه‌تۆمییه‌کانه، زۆربه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئێرانی له ته‌کنه‌لۆژیای جیهانی دواکه‌وتن و وێڕای ئیمزاکردنی رێکه‌وتنی ئه‌تۆمی هێشتا نه‌تانتوانیوه ئه‌م دواکه‌وتنه قه‌ره‌بوو که‌نه‌وه، که‌واته باشترین بازاڕ بۆ شتومه‌کی مامناوه‌ندی ئێرانی، ئه‌فغانستان و عێراقه، له لایه‌کی دیکه دابه‌زینی بودجه‌ی عێراق بۆ هۆی شه‌ڕی داعش و کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ دراوسێی باکووری خۆی واتا تورکیا عێراقی زیاتر به‌لای ئێراندا هانداوه، راستییه‌ک که نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان گرنگی پێ ده‌دات.

 

 هاوپه‌یمانی سه‌در به ته‌نهایی ناتوانێت حکومه‌ت پێک بێنێت

نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ رویداد٢٤ ده‌ڵێت که به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری خه‌‌ڵک بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان رووداوێکی گرنگ و پیرۆزه و منیش لێی خۆشحاڵم هه‌رچه‌ند ئاکامه‌که‌یم به‌دڵ نییه. راسته که سائرون زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام ناتوانێت به ته‌نهایی حکومه‌ت پێک بێنێت و ده‌بێت له‌گه‌ڵ گروپه شیعه‌کانی دیکه هاوپه‌یمانییه‌ک پێک بێنێت.

ده‌باغ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌ڵبه‌ت هاوپه‌یمانی سائرون له چه‌ند حزب پێکهاتووه که له‌وانه‌یه ته‌نها خاڵی هاوبه‌شیان قبووڵ‌کردنی سه‌در بێت له لایه‌کی دیکه‌وه کێشه له نێوان لایه‌نه کوردییه‌کاندا هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌کی به‌هێز پێک بێنن سه‌ره‌تا ده‌بێت له نێوان خۆیاندا رێکه‌ون له راستیدا ئێستاکه که‌مترین رێکه‌وتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بوونی هه‌یه. 

 ئه‌و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌ڵام بابه‌تێک که هیچ شکێکی تێدا نییه ئه‌وه‌یه که هه‌ر حکومه‌تێک به هه‌ر بیرۆکه‌یه‌که‌وه که ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت ده‌بێت په‌یوه‌ندی ئابووری خۆی له‌گه‌ڵ ئێران بپارێزێت و رێگایه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه. پێگه‌ی ژیۆپۆلۆتیکی ئێران وایکردووه ئه‌‌گه‌ر شتێک له ئێران نه‌کڕدرێت دیسان ئه‌م وڵاته رێگای ترانزیتی شتومه‌که.

 

 

 

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی