وتووێژەکان (197)
لەگەڵ فراوانبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، تا ئێستاش بەردەوام بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکان دەکەن بۆ سەر بنکە و بارەگای لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لەناو هەرێمی کوردستانی عێراق، هاوکات جەختیش دەکەنەوە هێرشەکان بە ئاگاداری حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێم بووە.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران لەم وتووێژەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" کۆمیتەیەکی هاوبەش لە نێوان هەرێم و ئێران‌دا هەیە کە نوێنەری پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی سوپا و ئیتڵاعاتی ئێران ئەندامن تێیدا، ئه‌و كۆمیته هاوبه‌شه ده‌بێت هه‌میشه چاودێری ئه‌و چالاكیانه بكەن كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته‌وه، دەشڵێت" ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هۆكار هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئێران تۆپباران بكات، ئه‌وكاته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بیر له بژارده‌ی تر بكاته‌وه، ئه‌و هێز و لایانانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌ن چ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بن چ ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بن یان هه‌ر وڵاتێكی تر پێموایه جوڵانهوهكانیان سنوردار ده‌كرێن، پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد، بەڵام ئەمجارە لە نێوان (عێراق و تورکیا و ئێران و سوریادا) دەبێت. "
" بۆ ئه‌م بابه‌تی تۆپبارانه ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جۆره دەخاله‌تێكمان نه‌بووه "
وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێوه چیتانكردووه له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانانه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردووی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کە چه‌ندین قوربانی لێكهوتهوه؟
لە وەڵامدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت" من سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م به‌ڕاستی به‌ڵێنم دابوو قسه نه‌كه‌م، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و ڕاگهیاندكارانهی كه له‌خۆیانه‌وه ده‌نگ و باس و هه‌واڵ داده‌تاشن گوایه ئێران فشاری خستۆته‌سه‌ر من كه قسه نه‌كه‌م بۆیه ئێستا قسه‌ده‌كه‌م چونكه ئه‌و براده‌ره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی نوسیووه ئه‌وكات من له هه‌رێمی كوردستان نه‌بووم، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ڕۆژه هاتوومه‌ته‌وه تاران بۆیه بۆ ڕوونكردنه‌وه كه من بڵێم، ئه‌و ئازادییه‌م هه‌بووه و هه‌شمه كه بتوانم له بیر و ڕاكانم و بیروبۆچوونه‌كانم و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌م به‌رگری بكه‌م و هه‌م بیگه‌یه‌نم، ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه چه‌ندین جاریش باسمان كردووه، نوێنه‌رایه‌تی ئێمه پێكهاته‌یه له نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كان، كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سۆسیالیست و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر خۆیان له په‌یوه‌ندیدان، ئه‌م بابه‌تی تۆپبارانه ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جۆره دەخاله‌تێكمان نه‌بووه، بێجگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ک كرابێت یان دانیشتنێكی تایبه‌تی كرابێت له‌وێ باسمان له‌وه كردووه كه خه‌ڵكی سیڤیلی كوردستان هه‌میشه زه‌ره‌رمه‌ند بووه له‌م تۆپبارانه‌دا. "
" کۆمیتەیەکی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران هەیە بۆ ئەو بوارانە"
نازم دەباغ ئەوەشی وت"هه‌میشه جه‌ختمانكردۆته‌وه هه‌رێمی كوردستان ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خۆی هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، ناكرێت كۆمیته‌ی هاوبه‌ش و هاوكاری نه‌بێت له بواری فه‌رهه‌نگی و له بواری ئابوری و له‌بواری ئاسایش‌دا واته پێویستی جوگرافیایی له ناوچه‌كه فه‌رزی ده‌كات به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌و كۆمیته هاوبه‌شه‌ی هه‌بێت ئه‌و كۆمیته‌ش هی ئه‌مڕۆ نییه له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ده‌توانم بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ته‌نها و پارتی به ته‌نها ئه‌و كۆمیته هه‌بووه ئه‌و كۆمیته‌ش له‌م دواییانه چالاكتر بووه له‌چاو جاراندا به‌پێی ئه‌م بارودۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه. "
" کۆمیتەکە لە کێ پێکهاتووە؟ "
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەو کۆمیتە هاوبەشەی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕونیکردەوە" كۆمیته‌كه بریتیه له نوێنه‌رایه‌تی دام و ده‌زگای ئاسایش و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو به‌شه‌كانی ناو كۆماری ئیسلامی ئێران له‌وانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و له‌وانه سوپا و قه‌رارگای قودس و قه‌رارگای هه‌مزه و هه‌موو ئه‌وانه له كۆبوونه‌وه‌كان به‌شدار ده‌بن هه‌ریه‌كه ڕاپۆرتی خۆی ده‌دات، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تی هه‌م نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌م نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت به‌شداریان هه‌یه له‌و كۆمیته‌یه باس له بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه جموجۆڵێک له‌ناو ئێران‌دا په‌یدا ده‌بێت له ڕاگه‌یاندنه‌كانی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان كه باسی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بنكانه‌ی كه‌تێیدا بڕیاری لێده‌دات واته ڕاسته له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێک شوێندا هه‌ندێک گروپ هێزی چه‌كداریان نه‌ناردبێته ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسیان له‌و شوێنه‌ی كه بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی لێیه به‌دڵنیاییه‌وه ڕێنمایی و ئامۆژگاری و بڕیاری لێده‌درێت بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێران هاتۆته ئه‌و بڕوایه ده‌ڵێت ئه‌و بنكانه‌ی كه ئه‌وانی تێدایه له هه‌رێمی كوردستان بنكه‌ی ناردنی ئه‌و ده‌ستانه‌ن كه له‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانن. "
" ئه‌و كۆمیته هاوبه‌شه ده‌بێت هه‌میشه چاودێری ئه‌و چالاكیانه بكات كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته‌وه "
ئه‌و كۆمیته‌یه ئه‌ركیان چیه له‌وكاته‌دا كه جموجۆڵێک له‌ناو ئێران‌دا ده‌بێت؟
وەڵامەکەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بەمجۆرە بوو" ئه‌و كۆمیته هاوبه‌شه ده‌بێت هه‌میشه چاودێری ئه‌و چالاكیانه بكات كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته‌وه. "
" كۆمیتهکە سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمه به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو حزبی تێدایه "
وتیشی" ئه‌و كۆمیته‌یه له‌و ڕۆژه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بووه یه‌كێتی به‌ته‌نها و پارتی به‌ته‌نها، دواتر بۆته په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، واته له‌وه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌م كۆمیته و ئه‌م هاوكارییه هه‌یه، ئه‌م كۆمیته‌یه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمه، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو حزبی تێدایه. "
كه‌واته کۆمیتەکە چاودێری لایه‌نه كوردییه‌كانی ئێران له كوردستانی عێراقدا ده‌كه‌ن؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" ئه‌مه تایبه‌ت نییه ته‌نها بۆ لایه‌نێكی كوردی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چاودێری جموجۆڵی ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌كات كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران كێشه‌ی ئه‌منی و ئاسایشی بۆ په‌یدا ده‌كات، هه‌روه‌ها چاودێری ئه‌و چالاكیانه‌ی ئێرانیش ده‌كات بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر ئه‌وه‌ی كه ئێمه بینیومانه له‌و بابه‌تانه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو بووه كه ڕوویداوه كۆمیته‌ش به‌دواداچوونی خۆی بۆ كردووه ئێمه‌ش لێره خۆمان هه‌وڵمانداوه، چونكه له ئه‌ركی خۆماندا ده‌بینین چ حكومه‌ت پێمان بڵێت و چ حكومه‌ت پێمان نه‌ڵێت له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پرسیار ده‌كه‌ین و به‌دواداچوون ده‌كه‌ین هه‌میشه داوای ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین هه‌ردوولا پابه‌ند بین به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌منی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چ به حزووری چ به په‌یام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م په‌یامانه‌ی گه‌یاندووه واته كارێک نه‌كراوه له كۆمیته كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نهگهیانرابێت. "
" ئه‌م قسه‌یه هاندانی جارێكی تری كۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕژتر بێت "
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران زیاتر وتی" به‌داخه‌وه دوێنێ گوێی بیست بووین له‌هه‌ندێک كه‌س و لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن "ئێمه ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بین له‌م ڕێككه‌وتنانه پابه‌ند نابین" ئایا بارودۆخی ئێستا وایه كه ئه‌وان بێنم له‌و كۆمیته دابنێم؟ ئه‌گه‌ر له‌و كۆمیته‌یه دایان بنێم مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێت ڕێككه‌وتن هه‌بێت له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ئه‌م قسه‌یه هاندانی جارێكی تری كۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕژتر بێت، بۆیه من پێموایه ده‌بێت وریا بین له‌وه‌ی لایه‌نێک یان كه‌سانێک له‌ناو لایه‌نێكدا هۆكار نه‌بێت بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه كه ئاڵۆزتر بێت. "
" ئایا ئێران داوای لە هەرێم کردووە لایەنە کوردییەکانی ئێران دەربکات؟ "
ئایا داواكارییه‌ک هه‌یه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ده‌ركردنی حزبه كوردییه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" به‌ڵێ كاتی خۆی ئه‌م داواكارییه هه‌بووه هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵ (موجاهیدینی خلق) كردیان به دهركردنیاندان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا نه‌چۆته ژێرباری ئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه ده‌ربكرێن له هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێران له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی مافی مرۆڤ، وه ئه‌و مافانه‌ی كه په‌ناهه‌نده له وڵاتێكدا هه‌یه‌تی به‌تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان به وڵاتی غه‌ریبه دانه‌نراوه بۆ ئه‌وان، به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندبوون هه‌بێت ئایا هه‌ندێک له‌و لایه‌نه سیاسیانه قبوڵیانه لایه‌نێكی سیاسی بێت له‌سنوری جوگرافی ئه‌وان چالاكی بكات و ئه‌وان ڕه‌زامه‌ند نه‌بن! به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناكرێت ئه‌وه ڕووبدات بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا پێی بكرێت دژی ئه‌و هه‌نگاوانه وه‌ستاوه كه ده‌ربكرێن له وڵات‌دا به‌ڵام هه‌میشه پشتیوان بووه له چه‌سپاندنی ئه‌من و ئاسایش ، وه پابه‌ندبوون به‌و ڕێنماییانه و به‌و ڕێسا و یاسایانه‌ی كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک پابه‌ند بین بۆئه‌وه‌ی زیان به یه‌كتری نه‌گه‌یه‌نین و زیان به ئه‌من و ئاسایشی وڵاتانی داروسێمان نه‌گه‌یه‌نین واته هه‌م بۆ ئێرانه هه‌م بۆ توركیایه و هه‌م سوریا و هه‌م بۆ لایه‌نی عێراقه. "
" ئه‌وكاته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بیر له بژارده‌ی تر بكاته‌وه "
هیچ بڕیارێک هه‌یه پێشتر و ئێستا حزبه كوردییه‌كانی ئێران به فه‌رمی ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه باره‌گاكانیان چۆڵ بكرێن؟
وەڵامەکەی نازم دەباغ بەمجۆرە بوو"هه‌تا ئێستا به‌فه‌رمی شتێكی وام نه‌بیستووه، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ڕووده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕابردوو هه‌میشه ئه‌و په‌یامه هه‌بووه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هۆكار هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئێران تۆپباران بكات، ئه‌وكاته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بیر له بژارده‌ی تر بكاته‌وه. "
" ئەمجارە جددیه‌تی زیاتر لە كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینم "
ئه‌گه‌ر لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران باره‌گاكانیان لەهەرێم چۆڵ نه‌كه‌ن ئێران چیتر ده‌كات ئایا ئێران هیچ هۆشداریه‌كی داوه به ئێوه؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" ئەمجارە جدییەتی زیاتر لە كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینم به‌تایبه‌تی له مه‌رزه‌كان په‌لاماری لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان بدات ئه‌گه‌ر هه‌بن. "
" پێشبینی دووبارە بوونەوەی هاوشێوەی ڕێککەوتنی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد بەڵام ئەمجارە لە نێوان هەموویاندا "
پێشبینی ده‌كه‌یت هه‌مان سیناریۆی موجاهیدینی خلق به‌سه‌ر حزبه كوردییه ئێرانییهكانی كوردستانی عێراق دوباره ببێته‌وه؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی"من پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م به‌دبه‌ختی میلله‌تی كورد له‌م جوگرافیا سیاسی و سه‌ربازیه‌دایه كه هه‌یه‌تی به‌دووری نابینم له ئایندهی دوور یان نزیک ئاشته‌وایی ناوچه‌یی له نێوان عێراق و توركیا و سوریا و ئێران هه‌روه‌ها به هاوكاری و پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له عێراق به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ن له‌سه‌ر كه‌وڵی كورد ته‌واو ببێت، هەروەک چۆن پێشتر ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر كه كاتی خۆی له‌نێوان شای ئێران و سه‌دامدا بوو، بەڵام ئه‌مجاره له‌نێوان هه‌موویاندا ده‌بێت. "
" ئایا ڕێککەوتنی جەزائیر دووبارە دەبێتەوە؟"
ئایا ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی جه‌زائیر ئه‌گه‌ر دوباره بێته‌وه ده‌بێته‌هۆی كۆتایی هێنان به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ده‌ركردنی لایه‌نه كوردییه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستانی عێراق هاوشێوه‌ی (موجاهیدینی خه‌ڵق) كه چی‌یان لێ به‌سه‌رهات؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی (الجزائیر) یان شێوه‌ی ئه‌و، به بڕوای من ناكرێت له‌پێش ڕووداو شته‌كان به دڵنیاییه‌وه باس بكه‌ین، به‌ڵام من بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو و ئێستا وای ده‌بینیم جیاوازییه‌كی ده‌بێت چونكه كورد ئێستا له ناوچه‌كه واته له هه‌موو پارچه‌كان له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه دۆست و پشتیوانی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به دیده‌كه‌م ناتوانن ئه‌و دۆستانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه و له‌ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای وڵاته‌كه شتێک بكه‌ن كه ببێته هۆكار بۆ نیگه‌رانی هه‌موولایه‌ک واته كورد ده‌بێت پابه‌ندی ته‌واو بێت به‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی به‌تایبه‌تی عێراقیش هه‌روه‌ها پابه‌ندی یه‌ک سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بێت و دارایی ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها سه‌ربازیی و ئه‌منی ئه‌مانه ده‌بنه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی كورد كه‌مبكرێته‌وه. "
" ئه‌و هێز و لایانانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌ن چ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بن چ ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بن یان هه‌ر وڵاتێكی تر پێموایه جوڵانهوهكانیان سنوردار ده‌كرێن "
ئایا كۆماری ئیسلامی ئێران به‌نیازه له‌ڕێگه‌ی زه‌مینیه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و كه‌مپانه، و چاره‌نووسی ئه‌و كه‌مپانه چیان لێ به‌سه‌ردێت ئایا ته‌نانه‌ت خێزانی ناو كه‌مپه‌كانیش ده‌بێت كه‌مپه‌كه چۆڵبكه‌ن؟
لە وەڵامدا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی" ئه‌و هێز و لایانانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌ن چ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بن چ ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بن یان هه‌ر وڵاتێكی تر پێموایه جوڵانهوهكانیان سنوردار ده‌كرێن له‌چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤ و له‌چوارچێوه‌ی مافی په‌ناهه‌نده‌یی له عێراقدا له‌وه زیاتریان بۆ نه‌كرێت هه‌روه‌كو له‌كاتی خۆی خراپتر هات به‌سه‌ر كوردا له ئێران په‌رت و بڵاویشیان كردن نه‌ک هه‌ر چالاكیان سنوردار كرا. "
" له‌ڕێگه‌ی كونسوڵی ئێران له سلێمانی یان له هه‌ولێر یان باڵوێزی ئێران زۆرینه‌ی ئه‌و په‌یامانه گه‌یه‌نراون "
ئێوه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت چیتان كردووه ئایا ئێران هیچ په‌یامێكی به ئێوه‌دا ناردووه به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م زیانه گه‌ورانه به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وت وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی؟
نازم دەباغ بەمجۆرە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە" چه‌ندین جار دوباره‌مان كردۆته‌وه ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت كاره‌كانمان سنورداره ئه‌و شاندانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چن له‌ڕێگه‌ی كونسوڵی ئێران له سلێمانی یان له هه‌ولێر یان باڵوێزی ئێران زۆرینه‌ی ئه‌و په‌یامانه گه‌یه‌نراون ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی له بۆنه‌كان و له دانیشتنه تایبه‌تیه‌كان ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وت به‌دڵنیاییه‌وه باسمان له‌وه كردووه و هه‌میشه هه‌وڵیشمانداوه كه تۆپباران ڕابوه‌ستێت له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. "
" ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌م ڕووداو و بۆردومانانه ئاگاداریان كردنه‌وه "
به‌رپرسانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشانه به ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه و پێشتر ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه ئایا هه‌تا چه‌ند ئه‌مه دروسته ئایا چۆن ئێران هه‌رێمی كوردستانی پێشوه‌خته له‌و هێرشانه ئاگادار كردۆته‌وه؟
نازم دەباغ بەمجۆرە وەڵامی دایەوە"بابه‌تی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه ئێرانیه‌كان واته ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێران چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌م ڕووداو و بۆردومانانه ئاگاداریان كردنه‌وه وتیان داواكارین له هاوڵاتیان و خه‌ڵكی سیڤیل له‌و شوێنانه نه‌مێنن كه باره‌گای ئه‌و هێزه چه‌كدار و لایه‌نه سیاسیانه‌ی لێیه ئه‌مه‌ش به‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی براده‌رانی (كۆمه‌ڵه) گوێڕایه‌ڵ بوون بینرا كه زه‌ره‌رو زیانیان كه‌م بوو له‌چاو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرنگیان پێنه‌دان و له‌شوێنی خۆیان مانه‌وه . "
" هه‌میشه سه‌یرم به‌مجۆره بڕیارانه دێت "
سەرەتای ئەم هەفتەیە بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق داوایان کرد، پەرلەمانی عێراق بڕیار دەربکات بۆ پابەندکردنی ئێران و تورکیا بە قەرەبووکردنەوەی ئەو ناوچانەی زیانیان پێگەیشتووە بە هۆی تۆپبارانەکانیانەوە. لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێران ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان دراوه به‌تایبه‌تی بابه‌تی قوتابخانه یان شوێنی نیشته‌جێبووه‌كان؟
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی"بابه‌تی چوونه ژێرباری ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌په‌رله‌مانی عێراق داویه‌تی بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه من هه‌میشه سه‌یرم به‌مجۆره بڕیارانه دێت، چونكه له پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌م زه‌مانی ئێستا له‌نێوان عێراق و ئێران و توركیا هه‌میشه كێشه‌كان و ڕووداوه‌كان سپێردراون به لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و بڕیاردان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی زیانیان لێكه‌وتووه با بزانین به‌درێژایی مێژوو كام زیان له هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه! یان كام زیان له ڕووداوه‌كاندا قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه پێموایه ئه‌مه‌ش هه‌روه‌كو بڕیاره‌كانی پێشوو ده‌بێت . "
" ئه‌وكاته بۆی هه‌یه هێرشەکانی ئێران فراوانتر بێت "
به‌رپرسانی ئێران له‌دوایین هۆشداریاندا ئاماژه‌یان به‌وه كرد و سه‌رچاوه لۆكاڵیه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران هێزێكی زۆری زه‌مینی له سنوره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه ئایا هیچ نیازێكی له‌و جۆره هه‌یه كه ئێران هێرش بكاته سه‌ر حزبه كوردییه‌كانی ئێران كه له هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێن له‌ڕێگه‌ی زه‌مینیه‌وه؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" جوڵانی هێزی سه‌ربازیی هه‌روه‌ها په‌لاماردانی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێرانی من پێموایه له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌لێكدانه‌وه و بۆچوونی من دوباره كردنه‌وه ده‌بێت وه‌كو ساڵانی پێشوو بۆ شوێنه مهرزییهكان، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر چالاكی بكرێت دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌شێوازێكی تر وه‌ڵامی په‌لاماره‌كان بدرێته‌وه ئه‌وكاته بۆی هه‌یه فراوانتر بێت. "
https://www.dengiamerika.com/a/6783546.html?fbclid=IwAR3-_eIkTH7s4E-OiQDAC05CH5XF-Dy5yZxixle-8N_P4_UksAYAcg8o8zw
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، هەندێ کەس بەناوی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لێدوانیان داوە و دەڵێن، پابەند نابن بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و گوتیشی، "ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 09-10-2022 نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە هەندێک راگەیاندنی کوردی بڵاوکرایەوە کە کۆماری ئیسلامی گوشاری خستووەتە سەر ئێمە وەکو نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لێدوان بۆ میدیا نەدەین، خودی ئەو هەواڵە وایکرد لێدوان بۆ میدیای ئێرانی و کوردستانیش بدەم."
نازم دەباغ لەبارەی داوای چۆڵکردنی بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک سنوور گوتی: "بابەتی چۆڵکردنی بنکە و بارەگاکان نوێ نییە و حکومەتی ئێران بەدواداچوونی بۆ ئەوە کردووە و گەیشتووەتە ئەوەی کە بەشێک لەو حیزبانەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانن دەستیان لە خۆپێشاندانەکان وەرداوە و بە گوتەی ئەوان 'هەوڵی پشێوی نانەوە دەدەن'، بۆیە ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات بارەگای ئەو حیزبانە چۆڵ بکرێن".
نازم دەباغ گوتی: "بەشێوەی فەرمی و نافەرمی ئەوە بە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران گوتراوە کە لە نزیک سنوور نەمێنن لە ئەگەری مانەوەشیان، ئێران گوتوویەتی کە 'بیر لە بژارەی دیکە دەکەنەوە'."
لەبارەی بژارەی ئێران لە ئەگەری مانەوەی بنکە و بارەگای حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێران ئەوەی راگەیاندووە کە بیر لە راگرتنی پەخشی تەلەڤزیۆن و راگەیاندنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و بەهێزکردن و زیادکردنی بنکەی سەربازی لەسەر سنوور دەکاتەوە".
لەبارەی ئەگەری هێرشی زەوینیشەوە گوتی: "پێم وانییە بەرنامەی هێرشی زەوینی هەبێ، بەڵام بۆ بنکە نزیکەکانی سەر سنوور ئەگەرێکی دوور نییە".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە لێدوانی چەند کەسێک بەناوی حیزبە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێرانەوە کرد و گوتی: "هەندێک کەس لە راگەیاندنەکان قسەیان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان پابەند نابن بە بڕیار و رێنوێنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمە پێشهاتێکی خراپە و دەبێ لەم بارودۆخەدا خۆیان دووربگرن لە بڕیار و لێدوانی لەو شێوەیە".
بە گوتەی نازم دەباغ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی مافی مرۆڤ و هاووڵاتیبوون، رێزی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەگرێت، "بەڵام رێگەش نادەین کێشە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دروستبکەن".
بە گوتەی نازم دەباغ، کۆماری ئیسلامیی ئێران نیگەرانە لە رووماڵی زۆربەی میدیاکانی هەرێمی کوردستان و ئەوەیان بە نوێنەرایەتیی حکومەت لە تاران گوتووە کە "بەشێک لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان، خەون بە رووخانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەبینن".
نازم دەباغ گوتیشی، "کۆنسوڵ و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان، هەموو پەیام و نیگەرانییەکانی ئێرانیان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندووە".
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت ئێران هەڵوێستی هاوسەنگە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار، ئاماژە بەوەشدەکات ئێران و ئەمەریکا بەرژەوەندییەکانیان کەوتووەتە عیراق و هەرێمی کوردستان.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هەڵوێستی ئێران لەبارەی پرسی سەرۆک کۆماریی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێران هەڵوێستی هاوسەنگە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار".
سەبارەت بەوەی ئێران لایەنگری یەکێتییە یان پارتی نازم دەباغ وتی "ئێران لایەنگیریی هیچ لایەکیان ناکات لەگەل رێککەوتنە لەسەر یەک کاندید، هەروەها ئێران پێی وایە ئەگەر رێکنەکەون دەبێت لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە، بەشێوەیەک ماف و هاوسەنگی یەکتری بپارێزن".
وتیشی "ئێران لە بەرژەوەندیی دانیە ڤشاربخاتە سەر ھیچ لایەک، بەڵکو وەک ناوبژیوانێت رۆڵدەبینێت و کار بۆ رێککەوتن دەکات لە زووترین کاتدا".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی ئەوەی هەیمەنەی ئێران یان ئەمەریکا لە عیراق کامیان بەهێزترن لە وەڵامدا جەختی لەوەکردەوە "پێموایە ھەردووکیان رۆڵ و کاریگەریان ھەیە، ھەروەھا وڵاتانی دیکەش، چونکە لە رادەبەدەر بەرژەونەندییەکانیان کەوتووەتە عیراق و ھەرێمی کوردستان".
نزیکەی نۆ مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەیتوانیوە سەرۆک کۆماری نوێی عیراق هەڵبژێرێت بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، هەروەها کشانەوەی سەدرییەکانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران دۆخەکەی ئاڵۆزترکرد، بەپێی دواین زانیاریی بێت بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عیراق بۆ ئەو پرسە کۆبێتەوە و سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت.
س.ر
https://www.mewdamedia.com/articles/25935
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق, لە تاران باس لە دەنگۆی سەردانی (ئیسماعیل قائانی) بەرپرسی سوپای قودسی ئێرانی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جگە لەوەی وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە دەربارەی کۆبونەوەی چەند بەرپرسێکی ئێرانی لە شارۆچکەی تەوێڵە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
" به‌ڵێ له په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵه‌کانیشیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که کێشه ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت "
هەرچەندە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێم بڵاوییان کردەوە کە پێش جەژنی قوربان، ئیسماعیل ئاقانی سەردانی هەرێمی کوردستان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبۆتەوە، بەڵام نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران (نازم دەباغ) دەڵێت" من زانیاریم نییه که جه‌نابی ئاغای قائانی هاتبێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌کانی من، هه‌میشه کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره تایبه‌تیه‌کانیان که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به‌لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر به‌ڵێ له په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵه‌کانیشیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که کێشه ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن هه‌موو پێکه‌وه له‌چوارچێوه‌ی مه‌بده‌ئی سازان و هه‌روه‌ها هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه به‌شداربن له پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی کورد و شیعه پارێزراو بێت به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ برایانی سونه. "
" کۆبونەوەکەی نوێنەری ئێرانییەکان لە تەوێڵە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی "
جگە لەوە هەر بە پێی هەواڵ و چەند وێنەیەکی سەرۆکی یەکێتی کە لە شارۆچکەی تەوێڵە بڵاوکرایەوە، ناوبراو لەگەڵ چەند نوێنەرێکی ئێرانی کۆبوەوە، دواتریش (د. ئاسۆ فەرەیدوون) پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو"له‌دوای جه‌ژن ته‌وێڵه ده‌بێته ناوه‌ندی بڕیاردان)
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئێرانییه‌کان ده‌یانه‌وێت له ته‌وێڵه‌وه چی له هه‌رێمی کوردستان و عێراق بکه‌ن که ببێته ناوه‌ندی بڕیاردان بۆچی ته‌وێڵه؟
نازم دەباغ وتی" ته‌وێڵه ڕابردوویه‌کی هه‌یه من خۆم له به‌شێک له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و کاک نێچرهڤان و جه‌نابی عادل عه‌بدولمه‌هدی و براده‌رانی به‌رپرسی ئێرانی به‌شدار بووم هه‌میشه له‌هه‌وڵدابوون که له ته‌وێڵه ڕێککه‌وتن کراوه، له‌سه‌ر هاوپەیمانی کورد و شیعه ئه‌وکاته دیاره هاوپه‌یمانی کورد و شیعه به میحوه‌ری یه‌کێتی و پارتی له هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی کاک مه‌سعود و مام جه‌لال، هه‌روه‌ها به میحوه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامی، منیش هه‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بیستوومه که جه‌نابی کاک بافڵ له ته‌وێڵه کۆبۆته‌وه چونکه به‌شدار نه‌بووم، به‌ڵام له‌ڕابردوودا ده‌توانم بڵێم به‌شداربووم له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌م قسه‌یه‌ی کردووه له‌و چوارچێوه‌یه باسیکردبێت که ئه‌و ڕێککه‌وتن و باسانه‌ی له‌گه‌ڵ براده‌رانی ئێرانی له ته‌وێڵه کرابێت ببێته به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی بۆ هه‌موولایه‌ک، به‌ڵام هه‌روه‌کو باسمکرد هه‌میشه کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌وه کردۆته‌وه به‌ڕێککه‌وتن و به ته‌بایی و به سازان ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێت سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت نه‌ک هه‌ریه‌که به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بێت واته به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو بگیرێت. "
دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی تەوێڵە؟
دەباغ وتی" من زانیاریم نییه ته‌نها ئه‌وه‌ی بیستوومه جه‌ختکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌شداریکردنی کورد له هاوپه‌یمانی کورد و شیعه له‌عێراقدا، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی که له‌نێوانیاندا هه‌یه، وه مافی یه‌کتری پارێزراو بێت و هیچ لایه‌ک مافی ئه‌ویتر نه‌خوات. "
" تەوێڵەی ناوێت تەوێڵە، ئێران پێویستی به‌نهێنی نییه، به‌ڵکو به‌ئاشکرا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و به‌ئاشکرا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات"
دوای جه‌ژن ئاگادارن که له ته‌وێڵه و بیاره جارێکی تر یەکێتی و نوێنەری ئێرانییەکان کۆده‌بنه‌وه؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی "ته‌وێڵه‌ی ناوێت ته‌وێڵه، له‌وانه‌یه په‌یامێک بوو بێت له‌کاتی خۆیدا ئه‌م شته به‌ناوی ته‌وێڵه‌وه بڵاوکرایه‌وه ،په‌یامێک بێت هەروه‌ک وتم من زانیاری وردم نییه ئایا کات که‌م بووه که له‌وێ یه‌کتریان بینیبێت و ڕۆیشتبن یاخود نا، به‌ڵام به‌گشتی ئێران پێویستی به‌نهێنی نییه، به‌ڵکو به‌ئاشکرا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و به‌ئاشکرا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات، هه‌روه‌ها به‌ئاشکراش سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات. "
واته کۆبوونه‌وه ناکرێت و بڕیار نادرێت له ته‌وێڵه‌وه؟
نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە" ناتوانم بڵێم بڕیار نادرێت ناشتوانم بڵێم ده‌درێت، چونکه مه‌رج نییه ته‌وێڵه شتێک بوو وه‌کو هه‌موو ڕووداوه‌کانی پێشوو به‌درێژایی ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ی که له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال له‌و مه‌سه‌لانه ئاماده‌ییم هه‌بووه له ته‌وێڵه سێ جار کۆبوونه‌وه کراوه ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی که ڕۆیشتووه ئه‌مه‌ش ده‌بێته کۆبوونه‌وه‌ی چواره‌م. "
ئێران په‌یامه‌که‌ی چییه له ته‌وێڵه‌وه بیه‌وێت بیگه‌یه‌نێت؟
لەوبارەیەوە نازم دەباغ دەڵێت" من پێموایه په‌یامه‌که‌ی هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌سلێمانی بیدات یان له‌هه‌ولێر بیدات"
" .....ئاشکرابوو کە کورد چ زیانێکی لێکرد "
ئایا ئێران هیچ فشارێک له یه‌کێتی یان له پارتی ده‌کات بۆئه‌وه‌ی کاندیدی خۆیان بکشێننه‌وه و یه‌کێکیان کاندیدی هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" من هه‌ستم پێنه‌کردووه هه‌تا ئێستا، خۆی له ڕاستیشدا نه‌ک له یه‌کێتی و پارتی هه‌تا له‌عێراقدا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و فشاره بکات و بڵێت ته‌نها ده‌بێت ئه‌وه ببێت، به‌ڵکو له‌هه‌وڵدایه که ڕێکبکه‌ون له‌نێوان خۆیاندا چونکه به بڕوای من کێشه‌ی گه‌وره ئێستا سه‌رۆک کۆمار نییه به‌ڵکو کێشه‌ی گه‌وره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه . "
سەبارەت بەوەی ئایا ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌م داواکاری و ئامۆژگاریانه‌ی (وەک خۆت دەڵێی) ئێران که هه‌میشه پێی وتوون ده‌بێت یه‌کبگرن ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م ئامۆژگاریانه(وەک خۆت دەڵێیت) نه‌ڕۆن و به‌و شێوازه نه‌که‌ن کورد چی زیانێک ده‌کات؟
لە وەڵامدا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی" پێموایه له‌ڕابردوو هه‌تا ئێستا کورد ئه‌و ئامۆژگاری یان ئه‌و ڕاسپاردانه یان ئه‌و ئاراسته سیاسیه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێران و ولاتانی ھاو پەیمان گهیاندویانە به‌هه‌موو به‌رپرسانی کورد، به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم ئاشکرابوو کە کورد چ زیانێکی لێکرد، چونکه به‌شێکمان له خاکی کوردستان له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها کێشه‌کان قوڵتر بوونه‌وه، ئێستاش ده‌بینین له‌گه‌ڵ عێراقێکداین که هه‌ر ڕۆژه له دادگای فیدڕاڵی بڕیار ده‌رده‌که‌ن و بەھانەیەک دەگرن بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان سنووردار بکرێت، بۆیه پێموایه تاکه هێز و توانا که ده‌توانێت مافه‌کانی کورد دابین بکات تەنھاو تەنھایەکریزی و رێک کەوتنی ناو خۆیە . هه‌تا ڕاده‌یه‌کیش ئێران بۆ ئه‌م بۆچونە پشتیوانه که ده‌بێت کورد له‌نێوان خۆیدا ڕێکبکه‌وێت مافەکانی لە چوارچیوەی دەستور دابین بکات ، له‌کاتێکدا سونه چونکه کێشه‌ی نه‌بوو بۆ ئێرانیش کێشه نه‌بوو ڕێککه‌وتن و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژارد و ته‌واو، به‌ڵام ئێستا سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێکەوە دوکێشەن دوبارەی دەکەمەوە گرنگتر دیاری کردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بەرێککەوتنی زۆرینەی شیعە"
" من خۆم ترسم هه‌یه........ "
نازم دەباغ نەیشاردەوە کە ترسی لەوە هەیە، ئەگەر شیعە ڕێکبکەون، ئەوا چاوەڕێی ڕێککەوتنی کورد نەکەن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، لەو ڕووەوە دەباغ نمونەی بۆ ترسەکەی هێنایەوە، و دەڵێت" خۆم ترسم هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دیاری بکرێت، پێموایه کاتی خۆیشی عه‌بادی وایکرد کاتێک بڕیاریدا حکومه‌تی پێکهێنا کورد له سلێمانی خه‌ریکی کۆبوونه‌وه بوو له‌ماڵی کاک نه‌وشیروان ئه‌و (عەبادی) کابینهشی پێکهێنا، ئه‌وکاته بۆی هه‌یه په‌رله‌مانی عێراقی خۆی بڕیار بدات و سه‌رۆک کۆمار ده‌ستنیشان بکات، به‌ڵام به‌ڕه‌چاوکردن و دیاریکردنی ئه‌و کاندیدانه‌ی که کورد هه‌یه‌تی کاندیدێکیان پارتیه و کاندیدێکیان یه‌کێتیه له په‌رله‌مان وه‌کو ئه‌زموونی ساڵی 2018 ساغ ده‌کرێته‌وه ئه‌وکاته لایه‌ک زیان ده‌کات و لایه‌ک قازانج .چونکە ئه‌گه‌ر کورد خۆی ڕێکنه‌که‌وێت خۆ عێراق کارەکانی خۆی دوا ناخات و ئەوەندە پەرۆشی کورد نین.... چاوەروان نابن تا کورد که‌ی ڕێکده‌که‌وێت و کێ ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار. "
" ئاگام لێیه ئێران لهجموجۆڵدایه بۆئه‌وه‌ی ناوبژی بکات یان پێشنیار بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی "
نازم دەباغ وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە، کە دەنگۆی ئەوە هەیە، "ئه‌م هه‌فته‌یه له‌دوای جه‌ژن پارتی و یه‌کێتی به‌نێوه‌ندگیری ئێران کۆده‌بێته‌وه"
لەوڕووەوە دەباغ دەڵێت" من نازانم، به‌ڵام ئاگام لێیه ئێران لهجموجۆڵدایه بۆئه‌وه‌ی ناوبژی بکات یان پێشنیار بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه، به‌ڵام ئێران ناتوانێت بڕیاره‌کانی خۆی فه‌رز بکات به‌سه‌ر یه‌کێتی دا یان به‌سه‌ر پارتیدا، پێویسته سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به پارتی و یه‌کێتیه‌وه خۆیان بتوانن خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره بن، تا له جیاتی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت به‌ڵکو دڵخۆشی و پیرۆزباییان لێبکرێت که بڵێن ئێمه ئه‌وه‌مانکرد له قازانجی کورد و له‌قازانجی عێراقیش. "
"بڕواناکه‌م، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا مستحیلات نییه"
بۆچی هیچ ئه‌گه‌رێک هه‌یه که به‌سەریاندا بسه‌پێنرێت؟
وەڵامەکەی نازم دەباغ بەمجۆرە بوو" من بڕواناکه‌م، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا مستحیلات-مه‌حاڵ نییه، بەڵکو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه. "
https://www.dengiamerika.com/a/6662446.html
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت" بۆچونی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وەک بۆچونی وڵاتانی تر وایە، واتە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەر وڵاتێکی تری دەرەوە ئەوە بە کێشەیەکی نێوخۆیی عێراقی دەزانن پێویستی بەوەیە کە حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراقی لە ڕێگای یاسایی و سیاسی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن بە ڕەچاوکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا، دەشڵێت" لەو دیدارانەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لە دەرەوە ئەنجامیان دا لەگەڵ شاندە بیانیەکان زۆرینەیان هاوهەڵوێست بوون بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشەیەکی نێوخۆیی عێراقە، چونکە دادگای فیدراڵی دامەزراوەیەکی یاسایی بەرزە لە دنیای دەرەوەش دانی پێدانراوە . "
" پێم وانیـیە کۆماری ئیسلامی ئێران بتوانێت پێچەوانەی ئەو بڕیارە بجوڵێتەوە "
دەربارەی بۆچونی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق( بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غاز- لە هەرێمی کوردستان) نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران وتی" من پێم وایە بۆچونی کۆماری ئیسلامی ئێران
وەک بۆچونی وڵاتانی تر وایە، هەموویان یەک بۆچونیان هەیە لەسەر ئەوەی کە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی ناوەند لە چوارچێوەی یاسای فرۆشتنی نەوت و گاز، واتە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هەر وڵاتێکی تری دەرەوە ئەوە بە کێشەیەکی نێوخۆیی عێراقی دەزانن پێویستی بەوەیە کە حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراقی لە ڕێگای یاسایی و سیاسی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن بە ڕەچاوکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا، دەتوانم بڵێم جگە لە یاسا، سیاسەتیشی تێدەکەوێت، چونکە ئەگەر لێکدانەوەیەک بکەین بۆ خودی بڕیارەکە ئەوەندەی سیاسەت جوڵاندویەتی ئەوەندە لە بارودۆخی یاسایی نەجوڵێنراوە، چونکە لە بارودۆخێکی هەستیار و ناسکدا دادگای فیدراڵی عێراق ئەو بڕیارەی دا، بۆیە پێم وانیـیە کۆماری ئیسلامی ئێران بتوانێت پێچەوانەی ئەو بڕیارە بجوڵێتەوە."
" لە ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆژانە 30-35 هەزار بەرمیل نەوت و بەرهەمەکانی نەوتی هەرێم بە ترانزێت دەفرۆشرێت ڕێژەیەکی زۆر نیـیە"
دەباغ وتیشی" دەربارەی بەشداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کڕین و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەوەی من پێی ئاگاداربم، چونکە مەرج نیـیە %100 هەموو شتێک ئاگاداربم، نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نافرۆشرێت تەنها بە شێوازێکی زۆر کەم نەبێت کە لە باشترین حاڵەتدا بە نەوت و نەوتی ڕەشیش ترانزێت دەکرێت لە ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێرانی یان جاری وا هەیە دراوە بە پاڵاوگەکانی ئێران لە نزیک مەرز وەکو کرمانشان، نەگەیشتۆتە 30-35 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بۆیە ڕێژەیەکی ئەوەندە شایستە و شیاو نیە کە هەموو لایەک دەزانن لە ڕێگای تانکەرەوەیە، بەڵام نەوتی هەرێمی کوردستان لە بنەڕەتدا ئەوەی کە باس دەکرێت بڕی 450 هەزار بەرمیل ڕۆژانە دەفرۆشرێت هەمووی لە ڕێگای بۆری نەوتە کە لە بەندەری جیهانی تورکیایە. "
"پابەندبوونی ئێران بەندە بەوەی..... "
دەربارەی ئەوەی ئایا ئێران پابەند دەبێت بەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی؟
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت" پابەند بوونی ئێران بەندە بەوەی ئەو نەوتەی دێت لە سنوورەکانەوە ئایا دەچێت بۆ ئێران یا نا؟ یا خۆ ئێران لە خۆیەوە بڕیار نادات دژی حکومەتی هەڕێمی کوردستان کە نەوت وەرنەگرێت چونکە بە شێوازێکی فەرمی ئێران نەوت لە هەرێم ناکرێت ، بەڵکو ئەوە بازرگانەکان بە شێوازی پیلەوەری (سەرپێی) خۆیان مامەڵە دەکەن، ئەو نەوتەی بۆ کۆماری ئیسلامی لە هەرێمەوە دێت لە %80 ی نەوت نیـیە، بەڵکو نەوتی ڕەشە کە لە پاڵاوگەکان دەمێنێتەوە لە جیاتی ڕۆ بکرێتە سەر زەوی کە سەردەمی سەدام حسێن هەندێک جار لە ناوچەی بێجی ڕۆیان دەکرد بەڵام ئەمە دێت بۆ ئێران کە بەشی زۆری ترانزێتە کە دەڕوات بۆ بەندەر عەباس وە بەشێکیشی ڕەنگە سوودی لێ ببینرێت لە پاڵاوگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی. "
"منیش وەک خەڵک بۆی هەیە بیستبێتم، بە فەرمی ئاگادار نەکراومەتەوە"
سەبارەت بە دەنگۆی فرۆشتنی غازی هەرێمی کوردستان بە وڵاتانی ئەفغانستان و ئەرمەن و چەند وڵاتێکی تر لە ڕێگای ئێرانەوە کە باس دەکرێت بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی غاز لە هەرێمی کوردستان؟
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی" من تا ئێستا وەک نوێنەرایەتی حکومەت ئاگادار نەکراومەتەوە کە چی دەفرۆشرێت، بەڵام منیش وەکو خەڵک بۆی هەیە بیستبێتم، بەڵام بەرهەمە نەوتیەکان لە ڕێگای ئێرانەوە بەڵێ ترانزێت دەکرێت ئەوجا چەندە چەند نیـیە نازانم، بەڵام ئەمە وەکو حکومەتی ئێران نیـیە کە بازرگانی دەکات لەگەڵ هەرێم بەڵکو وەک بارزگانەکانە کە ئەمەش جیاوازی هەیە. "
"بەداخەوە وایلێهاتووە ئەگەر بێت و بەفر و باران لە ناوچەکە ببارێت زیان لە هەرێمی کوردستان یان عێراق بدات دەڵێن ئێرانە "
هەروەها دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی کە هەندێک باسی دەکەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە بێت سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان؟
نازم دەباغ وتی" من وا بە ڕەهایی نایبینم، بەڵام بەداخەوە وایلێهاتووە ئەگەر بێت و بەفر و باران لە ناوچەکە ببارێت زیان لە هەرێمی کوردستان یان عێراق بدات دەڵێن ئێرانە، بەشێکی بەستراوەتەوە بەو سیاسەتەی لە عێراق پیادە دەکرێت، چونکە ئەگەر ئامادەیی نەبێت لە لایەنی لایەنە عێراقیەکان بۆ دەستخستنە نێو کاروبارەکان ئێران و ئەمەریکا و تورکیا چ دەسەڵاتێکیان هەیە بێن بە سەریاندا فەرزی بکەن؟ هەروەها هۆکارێکی تر بەندە بەو سیاسەتە گشتیەی کە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیانە کە لە کاتی خۆیدا کێشەکان چارەسەر ناکرێن، یان بە دوای ئەوەوە ناگەڕێن بەڵکو بێدەنگیـیەک کە دروست بوو دەڵێن سوپاس بۆ خوا بێدەنگ بوون، دەبێت بیریش لەوە بکەنەوە ڕۆژێک دێت خەڵک و لایەنەکان بە دەنگ دێن، بۆیە ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەکان خۆیان لەگەڵ یەکتر، وە لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش هۆکارە بۆ ئەوەی ئەم کەیسە یاساییە بە سیاسی بکەن وە لە دادگا بیجوڵێنن بڕیای لەسەر بدرێت، چونکە هەموو لایەک دەزانن ئەم کەیسە هی ئەمڕۆ نیـیە، هی 10 ساڵ لەمەوبەرە."
" لەو دیدارانەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لە دەرەوە ئەنجامیان دا لەگەڵ شاندە بیانیەکان زۆرینەیان هاوهەڵوێست بوون بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشەیەکی نێوخۆیی عێراقە، چونکە دادگای فیدراڵی دامەزراوەیەکی یاسایی بەرزە لە دنیای دەرەوەش دانی پێدانراوە "
دەربارەی دەوترێت جوڵاندنی ئەو کەیسە لە دادگای فیدراڵی لەم کاتەدا بۆ تۆڵەکردنەوە بووە لە کورد، بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان کە چووە ناو هاوپەیمانەکەی سەدر، ئێران وای دەبینێت بوونەتە هۆی لەتکردنی نێوماڵی شیعە؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" من نازانم، نامەوێت قسەکانم پەیوەست بکەم بە پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە پارتی هاوپەیمانمانە، وە ناشمەوێت قسەکانم تایبەت بکەم بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئەم ساتە پشتیوانی کوردی عێراق بووە، کوردی عێراقیش بە پشتیوانی خۆی زانیووە، بەڵام هەندێک جار هەڵە دروست دەبێت یا نا تێگەیشتن دروست دەبێت، بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەیبینم ئێران بە دوای چارەسەرەوەن نەک بە دوای گەرمکردنی کێشەکان، چونکە ئەگەر بێت و هەرێم بڵێت من ڕازی نابم بەو یاسایە و جێبەجێی ناکەم، بەیانی حکومەتێکی وەکو ئاغای عەبادی و مالکی بێت پەلاماری هەرێمی کوردستان بدەن ئەو کاتە شەڕ و پێکدادان دروست دەبێت واتە ڕەنگە لە قازانجی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبێت لەم کاتەدا کە لە هەرێمی کوردستان شەڕ و پێکدادان دروست ببێت، بۆیە من وای نابینم بەو ڕەهاییەی کە کەسانێک لە دورەوە بە تەنها دانیشتوون لە خۆیانەوە شیکردنەوە و لێکدانەوە دروست دەکەن کە ئێران دژی پارتی دیموکراتی کوردستانە یان دژی کوردە، بە پێچەوانەوە دەیبینم ئێران تا ئێستا لەگەڵ ئەوەیە کە کێشەکان بە سیاسی چارەسەر بکرێن، وە ئەوە بە کێشەیەکی نێوخۆیی عێراقیش دەبینرێت، من حەز دەکەم ئاماژە بەو دیدارانەی بەڕێزان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بکەم کە لە دەرەوە ئەنجامیان دا لەگەڵ شاندە بیانیەکان زۆرینەیان هاوهەڵوێست بوون کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشەیەکی نێوخۆیی عێراقە وە یاساییە، چونکە دادگای فیدراڵی دامەزراوەیەکی یاسایی بەرزە لە دنیای دەرەوەش دانی پێدانراوە ، کەواتە کە ئەم بڕیارە دەدەن دەبێت بیر لە شێوازی جێبەجێکردنی بکەن کە زیان لە هەموو لایەنەکان نەکەوێت بەرژەوەندییەکان ڕەچاوبکرێت لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی لە عێراقدا، بە پاراستنی مافە دەستورییەکانی یەکتر. "
" ئێران لەسەر بۆچونەکەی خۆیەتی، بەڵام داوای هاوکاریش لە کورد دەکات"
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێستای کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستان؟
نوێنەری حکومەتی هەڕێمی کوردستان لە تاران وتی" من لە ئێستادا وای نابینم پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران خراپ بێت ، بەڵام هەمیشە بە درێژایی مێژوو بەپێی ئەو تەمەنەی هەمە، ئەم پەیوەندییانە بەرز و نزمی تێکەوتووە، ئەمەش دەکرێت بە بەرزی و نزمیەک دابنرێت، بەڵام هەوڵدان بۆ چارەسەرکردن و چوونە سەر ئەو ڕێچکەیەی کە پەیوەندییەکان دەپارێزێت بەردەوامە. "
ئایا ئێران تا ئێستاش سوورە لەسەر ئەوەی کە کورد نەبێتە هۆی لەتکردنی ماڵی شیعە؟
لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" ئێران لەسەر بۆچونەکەی خۆیەتی، بەڵام داوای هاوکاریش لە کورد دەکات چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای سیاسەت و وتووێژەوە بە ڕەچاوکردنی مافە دەستورییەکانی کوردیش. "
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد