له دايكبـــووی مانگـی حــوزه‌يرانی ساڵی 1948 له شــاری كــۆيه.
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تايی وه ناوه‌نديم هه‌ر له كۆيه ته‌واو كردووه.
له ئه‌يلـــولی ساڵــی 1961په‌يوه‌نديم كردووه به رێكخستنه‌كانی يه‌كێتی قوتابيانی كوردستان .
له ساڵی 1965 بـــووم به ئــه‌نــدامی پـارتـــي دێمـــوكراتـــیی كـــوردستـان (باڵـــی م . س )
له ساڵــی خـــوێندنی 1968 – 1970 لێپـــرسراوي ( ي .ق . ك ) له‌خانه‌ی مامۆستايانی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها شاري كۆيه.
له ساڵی 1970خانه‌ی مامۆستايانی سه‌ره‌تاييم له هه‌ولێر ته‌واو كردووه .
بــه‌رده‌وام له ( بــازنــه‌ی رۆشنبيــــری كــۆمه‌ڵه دا كـــارم كــــردووه. )
له دواي رێکكــه‌وتنه‌كــه‌ی11 ئازاري1970 جێگـــري لێپـرسراوي ( ي . ق . ك ) بووم له كۆيه.
له‌ساڵی 1971-1974 بــه مامۆستـــا دامـــه‌زرام له قـــه‌زای مێرگه سۆر .
له ريزه‌كانی پارتــی دێموكــراتی كـوردستان به‌ردوام بوين تا جارێكی تر شۆرش له ئازاری 1974 ده‌ستی پێ كرده‌وه و به‌شداری (شۆرشی ئه‌يلول) مان كرد و له ئۆردوگای قــوڵتێ – ره‌بــه‌تی سـه‌رده‌شت له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تايی مامۆستا بووم .
له رێکــه‌وتن نامه‌كه‌ی ئه‌لجـه‌زاير بــريارماندا گــه‌راينه‌وه كوردستان.
جارێكی تر بوومه‌وه مامۆستا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تايی گوندی نازه‌نين .
بــه‌ردوام بــوويــن له پـه‌يــوه‌نــدی له‌گــه‌ل تێكــۆشــه‌رانـی كـــورد .
له‌سه‌رتای دامه‌زرانی رێكخستنه‌كانی ( ي . ن . ك ) له كـۆيه په‌يــوه‌نديمان دروست كرد له‌گه‌ل شه‌هيد د.خاليد بـۆڵی له تێكـۆشه‌ره‌كانی گه‌لی كورد له شاری كـۆيه و هـه‌ولێر و سلێمــانی. وه هه‌ر له مانگی ئابی 1976 بووم رابتی رێكخستنه‌كانی كـۆيه و هــه‌ولێر و سلێمــانی ( ي . ن .ك ) له‌گه‌ل سه‌ركردايه‌تى ده‌ره‌وه‌ى شۆڕشى نوێ وه بزوتنه‌وه‌ی سۆشياليستی كوردستان .
له‌گه‌ڵ پۆلێک له تێکـۆشه‌ره‌كانی كۆيه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنةكاني ( ي .ن . ك ) بزوتنه‌وه‌مان كرد له كۆيه .
له بابه‌تی مامۆستا عــزيز حسين و كاك محمــد بگره‌ز و مامۆستا علی حــه‌وێز كاك باقى مام عبدالرحمان و مامۆستا محمد توفيق مدحت و بريين پێچ كاك ستار مامؤستا ناميق و خوالێخۆشبوو مامه عبدالرحمن روته و شه‌هيد شه‌فيق زاهير و چه‌ندانی تر
.له 8 /4 / 1979 له شاری كۆيه له لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منيه‌كانی كۆيه زيندانی كراوم و 8 رۆژ له ئه‌منی هه‌ولێر و دوايي له18 /4 -19 /8 / 1979 له هه‌يئه‌خاصه‌ی كه‌ركوك له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ته‌حقيق مامه‌وه .
له كۆده‌تاكه‌ی صــدام حسيــن به‌سه‌ر احمد حسن بكردا كردی به ياسای لێبوردنی گشتی ئازاد كراين له‌گه‌ڵ پۆلێک له زيندانيانی سياسی تر .له مانگی سبتامبــه‌ری 1979 له‌سه‌ر داواي ســه‌ركردايه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ســۆشياليستــی كوردستان ( ي . ن . ك ) و داخوازی بـه‌ڕێز مــام جـه‌لال بـڕيارم دا بچمه ريــزی شــۆرش و پێشمه‌رگه .
ئه‌وه بوو له( 24 / 12 / 1979) له شاری كـۆيه چـوومه ده‌ره‌وه به هۆي مامه روته و دۆسته‌كانی له به‌سته‌ستێن و سه‌ريشمه.
له 2/ 1/ 1980 به‌يانيه‌كه‌ی گه‌يشتمه باره‌گای بزوتنه‌وی سۆشياليستی كوردستان له نێوزه‌نگ و سه‌ركردايه‌تی ( ي .ن .ك ) و له لای هه‌ڤاڵان جةمال ئاغا و مامۆستا عه‌لی حه‌وێز و پۆلێک له كاديره‌كانی بزوتنه‌وه پێشوازی كراين .جگه له‌وان شه‌هيد مامۆستا شه‌ريف و كاك حاكم عومه‌ر عه‌زيز و كاك هه‌ندرێن و مامؤستا يوسف پێشمه‌رگه‌کانی تر كه زۆربه‌يان خه‌ڵكی كۆيه بوون
.له مانگی 4 /1980 بووم به ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سۆشياليستي كوردستان(ي. ن. ك ) و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستن كه ئه‌و كات كاك سالار عه‌زيز ئه‌ندامي مه‌كته‌ب سياسی لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن بوو به‌نده و كاك د .خدر مه‌عسوم ئه‌ندام بووين . . . . . .
!له 16 / 11 / 1980 له كاتێكدا له‌گه‌ڵ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به نيازی جه‌وله‌و گه‌ران له ناوچه‌كانی پشده‌ر و خۆشناوه‌تی به رێگاوه بووين كۆپته‌ره‌كانى رژێمی به‌عس كه‌وتنه بوردمان كردن و پۆلێک پێشمه‌رگه و كادير شه‌هيد و بريندار بوون . به‌نده يه‌كێك بووم له برينداره‌كان.
له ساڵی 1982 بريار درا كۆميته‌ی سه‌ركردايه‌تی هه‌ولێر دروست بكرێت و به‌رێز كاك د . كمال خۆشناو و خاڵه سه‌يدمجيد وه به‌نده باره‌گامان برد بۆ گوندی وه‌رتێ
.له به‌هاری ساڵی 1983 رێكخستنه‌كانى (ى.ن.ك) و ( بزوتنه‌وه ) يه‌كيانن گرت و ( يه‌كێـتى شۆرشگێرانيانى كوردستان ) يان دروست كرد و به‌نده بووم به ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى ( ى.ش.ك )
له گفتوگۆكانى ساڵی ( 1984 - 1985 ) له مێـرگه‌پان كـۆنفــرانسێـك به‌ستــرا جارێكـی تر بــوومـه‌وه ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی شۆرشگێران له داواييدا لێپرسراوی مه‌كته‌بی دارايی گشتی ( ي . ن . ك ) و دوای له مانگی تشرينی 1985 بوومه ئةندامی مه‌كته‌بی سياسی تاكو ساڵی 1991 دوای راپه‌ڕين.بۆ راراپه‌ڕاندنی به‌رنامه‌ی راپه‌رينه جه‌ماوه‌ريه‌كه به‌نده كرام به لێپرسراوی هێزه‌كه‌ی (ي.ن. ك ) له پارێزگای دهـۆك و ئه‌وه بوو رۆژی 13 / 3 / 1990 سعـات 35 /2 دواي نيـوه‌ڕۆ گه‌يشتمــه شاری دهـۆك و شاری دهـۆك به تـه‌واوی ئـازادكرا. له‌گه‌ل هێزه‌كانی پارتي دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌که.
له كـۆنگـــره‌ی يـه‌كه‌می ( ي . ن . ك ) خــۆم نه‌پاڵاوت بۆ سـه‌ركــردايه‌تی هـه‌روه‌كو كـاديری پێشكه‌وتووی يه‌كێتی مامه‌وه و چه‌ندين پۆستم وه‌رگرتووه :
1- لێپــرســراوی ئيــداره‌ی مـه‌كته‌بی سيــاسی له هه‌ولێر .
2- جێگری وه‌زيری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له كابينه‌ی يه‌كه‌م و دووه‌م .
3- گــه‌رانه‌وه به لێپــرسراوی ئيــداره‌ی مه‌كتــه‌بی سياسی تا 30 /8 / 1996
4- له ساڵی ( 1997 – 1999) نـوێه‌ری بـه‌ڕێز مــام جـه‌لال و ( ي . ن . ك ) له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی نته‌وه‌یی كـــوردستـــان له بـــروكســل .
له 18 / 9 / 1999 بوومه نوێنه‌رى (ي.ن.ك) بۆ كاری ئابوری و بازرگانی له ئێران .له كۆتايی ساڵی 2002 – 2008 نــوێنه‌ری يـه‌كێتی نيشتمــانی كوردستان له ئێران .له 24 / 7 / 2008 سه‌رۆكی نــوێنه‌رايه‌تی حكــومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران .