امروز: 1شەممە 24 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

   هەواڵەکان

   هەواڵەکان (501)

هەواڵەکان

یەک شەممە, 13 ک یەکەم 2015

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕاپۆڕتێکی ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ئێران ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیی.

هەینی, 04 ک یەکەم 2015

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "توماس گلیوزو" سکرتێری دووھەمی باڵیۆزخانەی وڵاتی فەڕەنسا لە تاران دیداریی کرد.

"توماس گلیوزو" Thomas Gliozzo سکرتێری دووھەمی باڵیۆزخانەی وڵاتی فەڕەنسا لە تاران، رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠١٥ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "عەلاء غوڵام" ئەندامی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا باس لە ڕەوشی عێراق و ناو‌چەکە بە گشتیی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی کرا و "توماس گلیوزو" سوپاسی گەلی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا پێشمەرگەی کوردستانی کرد بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ گرووپی تیروریستی داعش.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا سکرتێری دووھەمی باڵیۆزخانەی وڵاتی فەڕەنسا لە تاران، پرسیاری ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و عێراق و حیزبە سیاسییەکانی کرد بە نیسبەت شەڕیی داعش لە ناوچە داگیرکراوەکان و ھەروەھا باسیان لە بارودۆخی کورد و عیراق و سووریا کرد.

ھەر لەم کۆبوونەوەیەدا "توماس گلیوزو" باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی عێراق کرد و سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان پرسیاریی لە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران کرد.

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی پێتەختی ئێران بە شێوەیەکی گشتیی ڕەوشیی ئێستای ھەرێمی کوردستانی بۆ سکرتێری دووھەمی باڵیۆزخانەی وڵاتی فەڕەنسا لە تاران شیی کردەوە و ھەڵوێستی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی سەبارەت بە پێشھاتەکان پێی ڕاگەیاند، بە تایبەت خۆڕاگریی ئێستای گەلی کوردستان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرامبەر گەورەترین مەترسی تروریستی جیھان کە ڕووبەڕووی کوردستان و گەلی کورد بۆتەوە.

ھەر لەم دانیشتنەدا نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سوپاسی ڕۆڵی دەوڵەتی فەڕەنسا و ھاوپەیمانان و دراوسێکانی کرد و گوتی کە ھیوادارم ئەو ھاوکارییە سەربازییەی کە ئێستاکە ھەیە لە ئایندەش بەردەوام بێت و ببێتە ھاوپیمانییەکی ئیستراتیجی لە ناوچەکەدا.

"توماس گلیوزو" وێڕای سوپاسی بۆ پێشوازیی لێکردنیان و داوای سەرکەوتنی کرد بۆ گەلی کوردستان و حکوومەتی ھەرێم و پێشمەرگەی کوردستان و ئومیدی خواست بەردەوام بن لە ھاوکاریی و دوستایەتی لەگەڵ گەلی کورد و ھەروەھا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

یەک شەممە, 22 ت دووەم 2015

نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی دکتۆر "فوئاد مەعسووم" سەرۆک کۆماری عێراق لە تارانی پێتەختی ئێران کرد.

دکتۆر "فوئاد مەعسووم" سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی ڕەسمی و بە یاوەریی شاندێکی پایەبەرز لە بەرپرسانی وڵاتی عێراقی فیدڕاڵ، کاتژمێر ٣٠/١٢ی ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ نۆڤەمبەری ٢٠١٥ بۆ بەشداریی لە سێیەمین کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی ھەناردەکردنیی گازGECFلە ڕێگای پاڤیۆنی سەرۆک کۆماریی فڕۆکەخانەی مێھرئابادی تاران گەیشتە پێتەختی ئێران و لە لایەن "عەلی تەبیب نیا" وەزیری کاروباریی ئابووریی و دارایی ئێران، دکتۆر "عادل عەبدوالمەھدی" وەزیری نەوتی عێراق، "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران"، "راجح سابر عەبود الموسوی" باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە تاران، "ھیوا ڕەسووڵ" و "فەخرەدین عەزیز ساڵح" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، ئەندازیار "حەسەن دانایی فەڕ" باڵیۆزی ئێران لە بەغداد و چەندین بەرپرسی دیکە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.

 

سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاروایە بێجگە لە بەشداریی سێیەمین کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی ھەناردەکردنیی گاز، دکتۆر "حەسەن ڕووحانی" سەرۆک کۆماریی دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.

 

سێیەمین کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی ھەناردەکردنیی گاز، ڕۆژی دووشەمە ٢٣ نۆڤەمبەری ٢٠١٥ بە بەشداریی سەرۆک کۆماریی زیاتر لە ١٠ وڵاتی جیھان، لەوانە: ڕووسیا، عێراق، ئێران، ڤینزۆئێلا، بۆلیوی، نیجریە، تورکەمەنیستان، گینەی ئۆستۆوایی و ... و سەرۆک وەزیرانی ئەلجەزائیر و ھەروەھا وەزیرانی نەوت و گازی ١٢ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتیی ئێران لە شاری تاران بەڕێوەبچێت.

 

شەممە, 07 ت دووەم 2015

نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ "لارس ئێریک ئاندرێسۆن" سەرۆکی ئیدارەی پەنابەرانی وڵاتی نەرویج و شاندیی ھاوڕێی دیداریی کرد.

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ "لارس ئێریک ئاندرێسۆن" سەرۆکی ئیدارەی پەنابەرانی وڵاتی نەرویج و شاندیی ھاوڕێی کە تایبەت بە پەنابەرە نیشتەجێی کردنەکانی ھەرێمی کوردستان بوون، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "ئەمجەد باباحاجی" و ھەروەھا "ھیوا ڕەسووڵ" ئەندامانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە گەرمیی پێشوازییان لێکرا.

لەم دیدارەدا دوو لایەن سەبارەت بە باروودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و پێداویستییەکانی پەنابەران، باروودۆخی ئێستا و شێوەی ژیانی ئاوارەکان و یارمەتی ئاوارەکانی نیشتەجێی کرا لە ھەرێمی کوردستان ھاتنە ئاخاوتن و ھەروەھا باسی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان کرا.

لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەتنەدا شاندی ئیدارەی پەنابەرانی وڵاتی نەرویج ڕایانگەیاند کە بە باشی چاویان لە ڕەوشی ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستانە و ئەوەی کە لەوێی بە باشی یارمەتی ئەم ئاوارە و پەنابەرانە دەکرێت.

ھەر لەم دیدارەدا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە باروودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان، شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش، نیشتەجێی بوونی ئاوارەکانی سووریا و شنگاڵ و مووسڵ لە ھەرێمی کوردستان، پێداویستییەکانی ئەم ئاوارانە لە ڕووی کەرەستەی زستانی و شوێنی نیشتەجێی بوون و ھەروەھا خوێندگاکانیان ھاتە ئاخاوتن.

لایەنی بەرانبەریش وەعدیاندا کە ئەو پەیامانەی ھەرێمی کوردستان بە بەرپرسانی پەیوەندیداری وڵاتی نەرویج بگەیەنن.

 

چوار شەممە, 04 ت دووەم 2015

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ "راجح سابر عه‌بود الموسه‌وی" باڵیۆزی وڵاتی عێراقی فیدراڵ لە ئێران دیداری کرد.

چوار شەممە, 04 ت دووەم 2015

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به‌شداریی له‌ ڕێوڕه‌سمی شەست و یەکەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی وڵاتیجەزائیر کرد.

 

"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە دوای بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن "عه‌بدوالمونعم ئه‌حریز" باڵیۆزی وڵاتی جەزائیرلە تاران و بە بۆنەی شەست و یەکەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی جەزائیر، ئێوارێی رۆژی یەکشەمە ١/١١/٢٠١٥ هاورێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوه‌بەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگه‌ی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستا، سەردانی باڵیۆزخانەی جەزائیریان کرد و لەم بۆنەیەدا زۆربەی باڵیۆزیی وڵاتان تیایدا بەشداربوون.

 

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ باڵیۆزیی وڵاتانی جۆراوجۆر لەوانە: "خالید عه‌مارا" باڵیۆزی وڵاتی میسر، "راجح سابر عه‌بود الموسه‌وی" باڵیۆزی وڵاتی عێراقی فیدراڵ ئەنجامدا، کە باسیان لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە کرد.

 

"نازم دەباغ" بۆچوونی حکوومەتی هەرێمیکوردستانی لەسەر ڕووداوەکان خستەڕوو و بە تایبەت لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە تاران، باسیان لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کرا.

پەڕەى 63 لەکۆى 84 پەڕەدا

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی