امروز: هەینی 26 نیسان 2024 برابر با 26 نیسان 2024

نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاپۆڕتێکی ئاژانسی "ئیرنا" ناڕەزایەتیی دەربڕیی

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕاپۆڕتێکی ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ئێران ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیی.

 لە بەرواریی ٩ی دیسەمبەری ٢٠١٥ لە ڕاپۆڕتێکی ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ئێران کە لە لایەن پەیامنێریانەوە لە شاری بەغدا ئامادەکرابوو، سووکایەتیی بە جلووبەرگی کوردیی کرابوو، نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە تاران دەستبەجێی ناڕەزایی خۆی دەربڕیی و دەنگی خستە پاڵ دەنگی ناڕازیی بووانەوە و لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە بەرپرسانی کۆماریی ئیسلامی ئێران کرد.

 ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا" دەستبەجێی ئەو وشە نالەبارەی لادا و پەیمانیاندا کە لەمەودوا زیاتر سەرنج بدەن کە لە ڕاپۆڕت و ھەواڵەکانیاندا ئەم جۆرە کارانە دووبارە نەبێتەوە

Read کد خبر: 383

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی