هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
نازم ده‌باغ
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران
له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هه‌واڵی زۆر له‌سه‌ر رووداوه‌کانی که‌رکوک بڵاوکراوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی من هه‌مه، تائه‌م کاته شه‌ڕێک له‌ناو شاری که‌رکوک رووینه‌داوه و ئه‌گه‌ر شتێک روویداوه له ده‌ره‌وه‌ی شار بووه. ئه‌و رووداوانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک روویداوه زۆر گرنگ نه‌بوون. حکومه‌تی عێراق بابه‌تی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها بابه‌تی ده‌ست به‌سه‌رگرتنی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه و بابه‌تی ماده‌ی ١٤٠ ده‌ستوور په‌سه‌ند ناکات و ئه‌مه‌ش وایکردووه تاوه‌کو رای جیاواز و دژایه‌تییه‌ک له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له پارێزگای که‌رکوک بێته ئاراوه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به گیان و خوێنی خۆیان ئه‌م ناوچانه‌یان له ده‌ستی داعش رزگار کرد یان توانییان پشتیوانی له‌م ناوچانه له‌به‌ر هێرشی داعش بکه‌ن. هه‌وڵ و کۆششێکی له لایه‌ن هه‌ردوولاوه له ئارادایه که ئه‌م بابه‌تانه بێ شه‌ڕ و پێکدادان چاره‌سه‌ر بکرێت و به رێگای وتووێژ و دانوستانه‌وه بگه‌نه نه‌تیجه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته که کێشه‌کانی نێوانیان ده‌بێت به وتووێژ و دانوستان چاره‌سه‌ر بکرێت. ده‌وترێت که له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه له نێوان دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی کوردستانی عێراق، واتا یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکرات رای جیاواز هه‌یه. من نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێستم هه‌بێت. به‌ڵام پێم وایه ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین تاوه‌کو راستییه‌کان ده‌رکه‌ون. هیوادارم تاوه‌کو رۆژی سێشه‌ممه راستییه‌کان ده‌رکه‌ون. له‌وانه‌یه بڕێ وته و قسه له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه درابێت، به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌م وتانه جیاوازه. منیش وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران و هه‌م وه‌کوو که‌سایه‌تی خۆم، واتا نازم ده‌باغ، ناتوانم به پێی گومان و بێ زانیاری دروست، وه‌ڵامێک بده‌مه‌وه. رێژه‌ی هه‌واڵ و لێکدانه‌وه له‌سه‌ر که‌رکوک زۆر زۆره، تاوانلێدان و دیعایه‌ی زۆر باس ده‌کرێت، بڕێک لایه‌ن کێشه‌که به کێشه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه ناو ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت کێشه‌که بکه‌نه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. ئاڵۆزییه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چووه‌ته ناوشاری که‌رکوکه‌وه، نه سوپای عێراق و نه حه‌شد نه‌چوونه‌ته ناو شاره‌وه، رووداوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی شار بووه و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه چونکه نه‌یانتوانی به‌رگری بکه‌ن، ناوچه‌کانیان به‌جێ هێشتووه. ئه‌م پێدادانانه هه‌رچی بێت ناتوانین ناوی پێکدادانی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی یان له‌سه‌ر خاکی لێ بنێین. هه‌ر ناوێکی لێ بنێین به‌ڕای من ده‌بێت هه‌ردوولا له‌وپه‌ڕی هوشیارییه‌وه بجوڵێنه‌وه، چ کورد، چ عه‌ره‌ب، هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت هوشیار بن. ئه‌م شتانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی عێراق و کورددایه، ئه‌وه‌ی که بیانه‌وێت کێشه‌کان به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نیشان بده‌ن ته‌نها و ته‌نها به کورد و عێراقی زیان ده‌گه‌یه‌نێت. کورده‌کان له حکومه‌تی عێراقدا به‌شدارن و هاوبه‌شی به‌غدان و ئێستاش له به‌غداد بوونیان هه‌یه. ئه‌م رووداوانه ده‌بێت له لایه‌ن به‌رپرسانی دوولاوه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت و نه‌هێڵن دوژمنانی عێراق سوودی لێ ببینن. ده‌بێت ئاماژه بده‌م که وڵاتانی دۆست هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت تاوه‌کو بارودۆخه‌که هێور بکه‌نه‌وه‌و بابه‌ته‌که به وتووێژ چاره‌سه‌ر بکرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاماژانه به بوونی پ.ک.ک ده‌کرێت به‌ڕای من دووره له راستییه‌وه. باسکردنی ئه‌م بابه‌تانه بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه و ده‌بێته هۆی قوڵتربوونی کێشه‌کان و زیانی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که بیانو بدات به ده‌ست تورکیاوه که بێته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران دیداریی کرد.
"مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران رۆژی شەمە ١٥/١٠/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "ئەمجەد بابە حاجی" و "لوقمان لەتیف محه‌مه‌د" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا وتووێژ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی دوای ڕیفراندۆم کرا و "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خستەڕوو، و هەوڵەکانی سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتووگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەد و باسی لەوە کرد کە کورد لەگەڵ ئەوەدایە کێشکان لەسەر مێزی گفتووگۆ چارەسەر بکرێت نەک بە هێزی چەکداریی.
"مارتینا کازوبک" لە پرسیارێکی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بۆچوونی وڵاتی پۆلەندا لەسەر پرۆسەی دەنگدان، ووتی: بە بۆچوونی تایبەتی خۆم کورد لە مێژە لە هەوڵی سەربەخۆیی دایە و بە مافی کوردی دەزانم کە رفراندۆم ئەنجام بدات و پێویستە ڕچاوی دەستوری عێراق بکرێت.
لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ SNN نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، "تائێستا جوڵەی بازرگانی سوتەمەنی وەستاوەو هیچ ترانزێتێك ناكرێت".
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لەتاران ئەوەشی ڕونكردەوە، "لەئێستادا بەبڕیاری كۆماری ئیسلامی، نە ڕێگە دەدرێت لەسنوری هەرێمەوە سوتەمەنی داخڵی ئێران بكرێت، نە ڕێگە بەبازرگان و تانكەرەكانیش دەدرێت لەئێرانەوە سوتەمەنی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن".
هاوكات زیاتر لە 500 تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی هەرێم ئێستا لەخاكی ئێراندان و ڕێگەیان پێ‌نادرێت بێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لەو شۆفێرانەش ئاماژە بەوەدەكەن، "ماوەی 26 ڕۆژە ئێمە لەبەندەر ئیمام ماوینەتەوەو لەوێ ڕێگریمان لێدەكەین ئەو سوتەمەنیەی پێمانە بیگەیەنینەوە هەرێمی كوردستان".
ئەو شۆفێرانەی ئێستا لەبەندەر ئیمام ڕێگرییان لێدەكرێت ئەو سوتەنیەی پێیانە بیگەننە هەرێم جەختدەكەنەوە لەسەرئەوەی، دوو ڕۆژی دیكە مۆری پاسپۆرتەكانیان بەسەردەچێت، بۆیە بڕیاریانداوە خۆیان بگەڕێنەوەو ئۆتۆمبێلەكانیان بەبارەوە لەئێران جێدەبهێڵن.
لێدوانەكەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران لەكاتێكدایە بڕیاربوو لەدوو ڕۆژی ڕابردودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی (سوتەمەنی) لەنێوان هەرێم و ئێران ئاسایی ببێتەوە، بەڵام وەكو وتی:"بەبڕیارێك ڕاگیراوەو تائێستاش وادەی كردنەوەی دیارنییە".
"نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی چوارشەمە 4/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و هەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، له‌وانه "هیوا ره‌سووڵ" و "فهخرهالدین عه‌زیز" و "سۆران عه‌لی ئەمین" پێشوازی لێ‌کرا.
لە سەرەتا خاتوو مالینا سەرەخۆشی خۆی بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" راگەیاند و ویستی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ بێت، دوای پرۆسەی رفراندۆم.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران راوبۆچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ میوانەکەی ڕوونکردەوە و باسی لەوە کرد کە هیچ بژارێک لەبەردەم کوردا نەمابوو و هەموو هەوڵێکماندا بۆ پابەندبوونی بەغدا بە ریکەوتنەکانی لەگەڵ کورد، هەر بۆیە سەرکردایەتی کورد و هاوڵاتیان ئەوپرۆسەیەیان ئەنجامدا و کە سەرکەوتوش بوو.
"سه‌لاح الزهواوی" باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین له دیدار له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران سەرەخۆشی و دڵتەنگی خۆی بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" راگەیاند.
"سه‌لاح الزهواوی" باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین لە تاران رۆژی چوارشەمە 4/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و هەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، له‌وانه "هیوا ره‌سووڵ" و "فهخرهالدین عه‌زیز" و "سۆران عه‌لی ئەمین" پێشوازی لێ‌کرا.
لە سەرەتای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "سه‌لاح الزهواوی" سەرەخۆشی و دڵتەنگی خۆی راگەیاند بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" و هاوکاری باڵیۆزخانەکەی نیشاندا بۆ راپەراندنی کاروباری پرسەکەی بەرێزیان لە تاران.
خه‌باتگێڕی ماندوونه‌ناس
نازم ده‌باغ ؛ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران
مام جه‌لال هێما و سیمبولی خه‌بات و ئاشتی له کوردستانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو، مامۆستای دانوستاندا بوو له وتووێژدا. ئه‌و هۆکاری دابینکردنی سازان و یه‌کگرتوویی نێوان ریزه‌کانی کورد و کورد و عه‌ره‌ب بوو. مام جه‌لال به‌رده‌وام له هه‌وڵی چهسپانددنی ئازادی و دیموکراسی بوو له کوردستانی عێراقدا. له بواری رۆشنبیری‌دا پشتیوانی نووسه‌ر و رۆشنبیران بوو، به دروشمه به‌ناوبانگه‌که‌ی که دابینکردنی نان و ئازادی بوو که ئازادی به بێئهوه به‌دی نایه‌ت. ئه‌و ئازادیخوازێک بوو دژی زوڵم و سته‌م و دیکاتۆرییه‌ت خه‌باتی ده‌کرد، لایه‌نگری مافی مرۆڤ بوو، کاتێک وه‌کو سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و حوکمی ئێعدام بۆ سه‌دام ده‌رچوو، بۆ جێبه‌جێکردنی پێویستی به ئیمزای سه‌رۆک کۆمار بوو، به‌ڵام مام جه‌لال ئیمزای نه‌کرد و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیدا به جێگره‌کانی.
تاڵه‌بانی له هه‌موو بارودۆخێکدا به‌دوای دابینکردنی سازان و ئاشتی و ئاسایشه‌وه له ناوچه‌که‌و کوردستانی عێراق و عێراق بوو. بۆیه نه‌بوونی ئه‌و دوای نه‌خۆشکه‌وتنه‌که‌ی زیاتر هه‌ستی پێکرا و له رووداوه‌کانی ناوچه‌و کوردستان و عێراقدا به‌دی ده‌کرێت. نه‌بوونی ئه‌و له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
ئێستاکه که مام جه‌لال ماڵئاوایی لێکردووین هه‌موو که‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییه‌کان، باس له توانایی و خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌و که‌سایه‌تییه مه‌زنه ده‌که‌ن، که به‌پێزترین باس له سه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال کاتی خۆی ئایه‌توڵڵا سیستانی کردوویه‌تی که به ده‌ریچه‌ی دڵنیاییریریچه عێراقی تازه ناوی بردووه. ئه‌م وته‌ی جه‌نابی سیستانی هه‌روا به سادی نه‌گوتراوه،، له ئه‌نجامی پێگه‌و توانا‌و لێهاتوویی مام جه‌لاله له دروستکردنی سازان له نێوان عێراقییه‌کان و کورددا.
به‌نده له ساڵی ١٩٦٤ه‌وه به‌ڕیزیان ده‌ناسم و له سه‌ر رێبازی ئه‌م پیاوه مه‌زنه درێژه‌م به خه‌باتی خۆم داوه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ. هیچکات بێهیواییم به داهاتوو له‌و مه‌زنه نه‌دیوه، له هه‌موو رۆژه سه‌خته‌کان چ سه‌رکه‌وتن چ شکست، چ کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، چ له ده‌ستدانی پۆلێ له شه‌هیدانی هاوڕێ و هه‌واڵی، له سه‌رکرده‌و له پێشمه‌رگه، هه‌میشه هیوای به داهاتوو پته‌وتر ده‌بوو و وره‌ی به‌رزتر ده‌بوو. له‌بیرمه له سه‌ره‌تای ساڵی ٨٠دا که تازه چووبوومه ریزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له باره‌گاکانی ناوزه‌نگ ئه‌وکاته، که له هه‌موو لایه‌که‌وه ئابڵۆقه‌ی له‌سه‌ربوو، تێکۆشه‌رێکی کۆنی دژ به شای ئێران له باره‌گاکه‌ی خۆی هاته لای و سه‌ردانی کرد، جۆرێک له بێهیوایی له قسه‌کانیدا دیاربوو، به‌ڵام مام جه‌لال ئه‌و رۆژه پێی وت به هیوابه، ئه‌مڕۆ ئێمه لێره پێشوازیت لێده‌که‌ین، له‌ناو خانوویه‌کی قوڕ و له‌ژێر به‌رددا، دڵنیابه له شاری سلێمانی، له رێگای فڕۆکه‌خانه‌و به پاسپۆرت سه‌ردانمان ده‌که‌یت و پێشوازیت لێده‌که‌ین، ئه‌م پیاوه مه‌زنه له پێشمه‌رگایه‌تی و له خڕی ناوزه‌نگه‌وه بوو به سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌و هاوڕێیه کاتێک ئه‌و دهنگوباسهی بیستبوو له تاران ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و داوای کرد بچێت بۆ دیداری، به هه‌مان شێوه‌ی که به‌ڕێز مام جه‌لال وتی پێشوازی لێ‌کرا و له سلێمانی مایه‌وه.
مام جه‌لال هه‌میشه خوێندنه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ داهاتوو، زۆر لێکدانه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ رووداوه‌کان و ئه‌نجامه‌که‌شی وادهرئهچوو که ئه‌و لێکی ئه‌دایه‌وه، هه‌روه‌کوو گرتنی کوێت و راپه‌ڕین که ئه‌میش داستانێکی هه‌یه و خۆم له‌گه‌ڵیا ژیاوم، ئێستاکه که مام جه‌لال ماڵئاوایی لێکردووین ئه‌و هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه بۆ ئه‌و تێکۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه رۆحی ئه‌و داوامان لێده‌کات که به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی، سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و ببێته وانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ک بۆ ئێستا و داهاتووی کورد. کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌و جیهانیش، رابه‌رێکی مه‌زنی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام رێگای پڕسه‌روه‌ری ئه‌و زیندووه‌و هیوادارم به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی، رۆحی شاد که‌ین.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد