هەواڵەکان (501)
هەواڵەکان
لەسەر گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەلایەن ئێرانەوە، نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لەو وڵاتە، رەخنە لە حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دەگرێت بە هۆی نەبوونی هیچ ئامادەكارییەك كە بەر بە دروستبوونی كێشەی كەمئاوی بگرێت، داواشدەكات هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ عیراق، ڕێكەوتنی بنەڕەتی لەگەڵ ئێران بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، بە تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی SNNی ڕاگەیاند: پێشوەخت حكومەتی هەرێم لە دروستكردنی بەنداو لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران و گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك ئاگاداربووە، بەڵام هیچ ئامادەكارییەكی نەكردووە، ئێستاش دەبێت لەگەڵ حكوومەتی عیراق ڕێكەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بكەن، تا بڕێك لە ئاوەكە بەربدرێتەوە و هاوڵاتیان دوچاری كێشەی كەمئاوی نەبنەوە.
ئاماژە بەوەشدەكات كە وەك نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هەوڵەكانیان خستۆتەگەڕ بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و دەشڵێت: "قسەكردنی ئێمە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، لە چوارچێوەی داواكاری دەبێت نەك ڕێكەوتن، ئەوەی مافی هەیە بە ڕەسمی قسە لەگەڵ ئێران بكات، حكوومەتی عیراقە، چونكە ئەو بابەتە سیادییە".
بەوتەی "نازم دەباغ"، كۆماری ئیسلامی ئێران بەنداوی دروستكردووە بۆئەوەی سود لە ئاوەكەی وەربگرێت لە ناوخۆی وڵاتەكەی، داواشی لە حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان كرد، چاوەڕوانی پڕبوونی بەنداوەكە نەكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی کیشه‌کان.
SNN: ڕەنج تاڵیب
لینکی هه‌واڵ:
http://snnc.co/News.aspx?id=28080&MapID=1
ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئێران ئاوی "زێی بچوكی" به‌ڕوی هه‌رێمی كوردستاندا گرتۆته‌وه‌و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌و وڵاته ئاشكرایده‌كات: ده‌ستیان به‌گفتوگۆ كردوه له ئاستی باڵادا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمیش بیر له چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران بكاته‌وه".
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران به تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی SNNی ڕاگه‌یاند: پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به دوای چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بێت، چونکه ئه‌م کێشه‌یه ده‌کرێت له هه‌موو ساڵه‌کاندا چه‌ندباره بێته‌وه، کێشه‌ی ئاو په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی کوردستان و عێراقه‌وه هه‌یه نه‌ک هه‌رێمی کوردستان، ئه‌رکی به‌غدایه به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزێته‌وه. دیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جێگری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز کاک "قوباد تاڵه‌بانی" و وه‌زیری کشتووکاڵیش له هه‌ولێره له ڕێگای سه‌رقونسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م کێشه‌یه کردووه.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات له‌پێناو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌یدایه و ساڵانه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی وه‌رزی هاویندا ئاوی ڕووباری "زێی بچوك" كه به هه‌رێمدا ده‌ڕوات ده‌گرێته‌وه".
"نازم ده‌باغ" ڕاشیگه‌یاند: "ساڵانی پێشوو له‌دوای گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری "زێی بچوك"، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ویستووه تاوه‌كوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران به‌ده‌رئه‌نجامێك گه‌یشتوین بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه، بۆیه ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه ده‌ستمان به‌گفتوگۆ كردوه له‌ئاستی باڵادا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران به‌پێویستی ده‌زانێت، به‌و پێیه‌ی ساڵانه ئه‌و كێشه‌یه دوباره ده‌بێته‌وه، "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بیر له چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران بكاته‌وه، چونكه به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش سه‌رچاوه‌ی ئاو له‌هه‌ر وڵاتێك بێت، ڕێڕه‌وی ئه‌و ئاوه به‌هه‌رشوێنێكدا بڕوات ماف و ژیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌سه‌ربوه".
SNN: خێڵان ڕه‌ئوف
لینکی هه‌واڵ:
http://snnc.co/news.aspx?id=28013&mapid=1
نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، ڕایدەگەیەنێت: ئێران ”بەنداوی بۆ ئەوە درووست نەکردووە کە هەوای تێبکات، بەڵکوو بۆ ئاویەتی“ و ڕەتی دەکاتەوە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک پەیوەندیی بە فشاری ئێرانەوە هەبێت.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لەبارەی گرتنەوەی ئاوی "زێی بچووک" لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە کونسوڵی ئێران لە ھەولێرەوە کرد، ئێمەش وەک نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکار بووین بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە تایبەتەکان، بەڵام پێویست دەکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم کێشەیە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ‌دا چارەسەر بکات، چونکە ئەمە کێشەی ھەر دوو لایە و کێشە دەوڵەتییەکان کە پەیوەندی بە بەغدا و ئێرانەوە ھەیە، ئێستا عێراق ھەمان کێشەی بەھۆی گرتنەوەی ئاوی دیجلە لەگەڵ تورکیا ھەیە، بەڵام ئەو ئاوە زیاتر بۆ ناوچە عەرەبییەکانە نەک کوردییەکان".
دەباغ لەبارەی گفتووگۆکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی و ئەگەری کردنەوەی ئاوەکان، ئاشکرای کرد، ئەوان لە هەوڵدان، بەڵام ”ناتوانین بچینە سەر وردەکارییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کێشانە کاتی دەوێ و ئەم ھەفتەیەش تا ڕۆژی شەممەی داھاتوو، لە ئێران پشووی فەرمییە، لە لایەکی دیکەوە ئەم بابەتە زیاتر بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئێران بەستراوە، بەڵام لایەنی ئێرانی دەڵێن، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕەچاوکردنی دراوسێیەتی، ھەوڵ دەدەین ئەوەی پێمان بکرێ، بیکەین".
بە بڕوای "نازم دەباغ" گرتنەوەی ئاوەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە فشار نییە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و دەشڵێت: "ئەمە فشار نییە و ڕاستییە، بۆ نموونە ئەگەر ھەرێمی کوردستان تووشی وشکەساڵی بێت، بەنداو دروست دەکات، ئایا بەو ھۆیەشەوە ئاوی خوارووی عێراق کەم ناکات؟ کەم دەکات“.
بە گوتەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ”ئێران ھیچ مەبەستێکی لە گرتنەوەی ئاو نییە و نایەوێ لە ڕێگەی ئاوەوە فشار بخاتە سەر عێراق و ھەرێمی کوردستان“. بەڵکوو ”ئەمە پەیوەندیی بە سیاسیەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقەوە ھەیە، کە چۆن پێش بە وشکەساڵی و گرتنەوەی ئەو ئاوانە دەگرن“. گوتیشی: ”ئێران بەنداوی بۆ ئەوە دروست نەکردووە ھەوای تێبکات، بۆ ئەوە دروستی کردووە کە ئاوی تێ بکات“.
زریان حاجی
لینکی هه‌واڵ:
http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/442127
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران به‌شداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو "عادل مراد" له مزگه‌وتی حوسه‌ینییه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان له شاری تاران کرد.
"نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، هاورێ لەگەڵ کارمەندانی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران رۆژی هه‌ینی ٢/٦/۲٠۱۸ به‌شداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو "عادل مراد" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له مزگه‌وتی حوسه‌ینییه‌ی کورده فه‌یلییه‌کان له ناوچه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی شاری تاران کرد.
له‌م ڕێوره‌سمه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و فه‌رهه‌نگی، له‌وانه: "ئه‌حمه‌د ناسری گوهه‌ری" نوێنه‌ری پێشووی ئیلام له په‌ڕڵه‌مانی ئێران، "عه‌دنان جه‌واد فه‌یلی"، "مسته‌فا به‌یگی" به‌رپرسی ڕێکخه‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی ئیلامیی‌کانی ناوه‌ند و ئه‌ندامی کورده فه‌یلییه‌کانی تاران، مه‌لا "به‌ها فه‌یلی" و حاجی "موراد ئه‌نساری" (فارس فه‌یلی) سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی خوالێخۆشبوو "عادل مراد" و هه‌روه‌ها رۆڵی کورده فه‌یلییه‌کان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان هاتنه ئاخاوتن.
نوێنه‌ری کوردستانی عێڕاق له ئێران وێڕای ئاماژه به ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: به‌ڕای من هه‌ر حکومه‌تێک له عێراق پێک بێت، ناتوانێت رۆڵ و کاریگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رچاو نه‌گرێت چونکه کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق بابه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی زۆریان هه‌یه. نازم ده‌باغ له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "خراسان" سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وتی: په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق ده‌بێت به‌رده‌وام بێت چونکه ئاسایش و هێمنی عێراق په‌یوه‌سته به دۆستایه‌تی و پاراستنی هێمنی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
نوێنه‌ری کوردستانی عێراق له ئێران سه‌باره‌ت به ئاستی په‌یوه‌ندی ئه‌و ته‌حالوفانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا سه‌رکه‌وتوون ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌ن و ته‌حالوفانه‌ی له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتوون، په‌یوه‌ندی نزیک و باشیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "موقته‌دا سه‌در" ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم نزیک، به‌ڵام له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی هه‌یه. هه‌رچه‌ن وادیاره که ئه‌م په‌یوه‌ندییه نزیک نه‌بێت، به‌ڵام واش نییه که له‌گه‌ڵ ئێران دوژمنی بکات یان بیه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه که‌م بکاته‌وه.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران سورن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق‌و یه‌كریزیی هه‌مو پێكهاته‌كانه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی یه‌كێتی، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران باسی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و كۆماری ئیسلامی ئێران كردوه‌و رایگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سورن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق‌و یه‌كریزیی گه‌لانی عێراقدا به‌هه‌مو پێكهاته‌و ئایین‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
نازم ده‌باغ به‌پێویستی ده‌زانێت كه هه‌رێمی كوردستان پێداچونه‌وه به‌په‌یوه‌ندییه‌كانیدا بكات له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی جیهان، “به‌تایبه‌تی كار بۆ به‌هێز كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوریی‌و بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران بكه‌ین”.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران راشیگه‌یاندووه، ئه‌ندازه‌ی به‌شداریكردن‌و په‌ره‌پێدانی جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران 8 ملیار دۆلاره، له‌ئێستادا حكومه‌تی ئێران‌و وه‌به‌رهێنه‌ران‌و سه‌رمایه‌گوزارانی ئێرانیی له‌پلانیاندایه كه چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی‌و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد