امروز: 4شەممە 30 ت یەکەم 2024 برابر با 30 تشرینی یەکەم 2024

نازم ده‌باغ لەبارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لە لایەن ئێرانه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ ئێران ئاوی "زێی بچوكی" به‌ڕوی هه‌رێمی كوردستاندا گرتۆته‌وه‌و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌و وڵاته‌ ئاشكرایده‌كات: ده‌ستیان به‌گفتوگۆ كردوه‌ له‌ ئاستی باڵادا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته‌ له‌سه‌ر حكوومه‌تی‌ هه‌رێمیش بیر له‌ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران بكاته‌وه‌".

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان له ‌ئێران به تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ‌SNNی ڕاگه‌یاند: پێویسته حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان به دوای چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بێت، چونکه ئه‌م کێشه‌یه ده‌کرێت له هه‌موو ساڵه‌کاندا چه‌ندباره بێته‌وه، کێشه‌ی ئاو په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی کوردستان و عێراقه‌وه‌ هه‌یه نه‌ک هه‌رێمی کوردستان، ئه‌رکی به‌غدایه به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزێته‌وه. دیاره حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان و جێگری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز کاک "قوباد تاڵه‌بانی" و وه‌زیری کشتووکاڵیش له هه‌ولێره‌ له ڕێگای سه‌رقونسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م کێشه‌یه کردووه.

وتیشی‌: "ئه‌وه‌ی‌ ئێران ده‌یكات له‌پێناو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌كه‌یدایه ‌و ساڵانه‌ له ‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی وه‌رزی هاویندا ئاوی ڕووباری "زێی بچوك" كه‌ به‌ هه‌رێمدا ده‌ڕوات ده‌گرێته‌وه‌".

"نازم ده‌باغ" ڕاشیگه‌یاند: "ساڵانی پێشوو له‌دوای گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری "زێی بچوك"، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ویستووه‌ تاوه‌كوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران به‌ده‌رئه‌نجامێك گه‌یشتوین بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌، بۆیه‌ ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌ستمان به‌گفتوگۆ كردوه‌ له‌ئاستی باڵادا بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه‌".

نوێنه‌ری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان له تاران به‌پێویستی‌ ده‌زانێت، به‌و پێیه‌ی‌ ساڵانه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌، "پێویسته‌ له‌سه‌ر حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان بیر له‌ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش سه‌رچاوه‌ی ئاو له‌هه‌ر وڵاتێك بێت، ڕێڕه‌وی ئه‌و ئاوه‌ به‌هه‌رشوێنێكدا بڕوات ماف و ژیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌سه‌ربوه‌".

 

SNN: خێڵان ڕه‌ئوف

 

لینکی هه‌واڵ: 

http://snnc.co/news.aspx?id=28013&mapid=1

Read کد خبر: 602

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی