امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

“دوای هەوڵی تیرۆركردنی كازمی لایەنەكان هەرچی زووە كاربكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌”

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، ئەوەی هەوڵی داوە مستەفا كازمی تیرۆربكات، بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی عێراقە بەگشتی، بۆیە ئومێد دەكەم، ئەمە وابكات هەرچی زووە ئەم بۆشاییە ئەمنییەی لە عێراق هەیە بەهۆی دیارینەكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و دام و دەزگاكانی تر پڕبكرێتەوە.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەم كردارە تیریرۆستییەی دوێنێ‌ شەو ویسترا بەرامبەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام بدرێت، پێم وایە كارێكی قێزەونە، من ناتوانم بیبەستمەوە بە كۆمەڵێك یان گروپێكی دیاریكراو لە هەرلایەنێك بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەوەی ئەم كارەی ئەنجام دابێت بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی عێراقە بەگشتی، واتە تێكدانی پرۆسەی سیاسی، چونكە كوشتنی مستەفا كازمی ئاڵۆزی دەخاتە ناو ریزەكان و پەیوەندییەكانەوە.

نازم دەباغ وتی: ئەمڕۆ وەكو گوێبیست دەبین هەندێك كەس بەناوی وڵاتێكەوە قسە دەكەن، بەڵام من هەرچیەك بێت و هەركەسێك بێت بە دوژمنانی عێراق و خەڵكی عێراقی دەزانم، وە بە دوژمنانی پرۆسەی دیموكراتی لە عێراقدا دەیزانم.

وتیشی: خۆشبەختانە دەبینین هەڵوێستێكی یەكڕیزی بەدیدەكرێت لە ئیدانەكردنی ئەم كارە، بۆی هەیە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دوابخات بەڵام ئومێد دەكەم پێچەوانەكەی راست بێت، ئەمە وابكات هەرچی زووە ئەم بۆشاییە ئەمنییەی لە عێراق هەیە بەهۆی دیارینەكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و دام و دەزگاكانی تر پڕ بكرێتەوە، لایەنە سیاسییەكان لەو ئاستە بەرپرسیارێتییەدا بن بۆئەوەی دەستی چەكدارێك یان گروپێك ببڕن كە لەدەرەوەی یاسا خۆی بڕیار دەدات چ كارێك ئەنجام بدات.

روونیشیكردەوە، بەشێوەیەكی گشتی بەدووری دەزانم هیچ وڵاتێك وە هیچ لایەنێكی دڵسۆز بەگەل و نیشتمان لە هەرێمی كوردستانەوە تا دەگاتە بەسرە هەبێت پشتیوانی لەم كارە بكات جگە لە ئیدانەكردنی.

بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 07-11-2021 بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو، هێرشكرایە سەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق. لە هێرشەكەدا كازمی سەلامەت بوو، چونكە بەر لە هێرشەكە ماڵەكەی جێهێشتبوو، بەڵام سێ لە پاسەوانەكانی برینداربوون.

ئەم پێشهاتە دوای رۆژێك هات لە هەڕەشەی هەریەك لە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح باڵی سیاسیی گرووپەكانی حەشدی شەعبی و قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گرووپی چەكداریی عەسائیبی ئەهلی حەق كە رایانگەیاندبوو، تەقەكردن لە خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە هەینیی رابردوو لە بەغدا روویدا، بێ سزادان تێناپەڕێت، تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێك ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

 

https://politicpress.com/72226/

Read کد خبر: 890

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی