"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ دکتۆر "ئاراس زەینەل" جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ژمارەیەک لە خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆکانی تاران دیداریی کرد.
دکتۆر "ئاراس زەینەل" جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی به هاورێیهتی لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆکانی تاران، ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی٢٠/٩/٢٠٢٠ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران به گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە باروودۆخی خوێندکارانی ههرێمی کوردستان لە تاران کرا و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نوێنەرایەتی دەربڕیی بۆ هاوکاریی و کارئاسانی خوێدکارانیی کورد له ئێران و بڕیاردرا کە خوێندکاران، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئاشنابوون لە نزیکەوە لە کێشەکانیان و چارەسەرکردنیان.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەویەدا خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆکانی تاران، سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندکاران لە ئێران.