امروز: 4شەممە 27 ت دووەم 2024 برابر با 27 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ له‌گه‌ڵ "ئەحمەد سه‌عید سادات" بەرپرسی بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان کۆبۆوه‌

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، له‌گه‌ڵ "ئەحمەد سه‌عید سادات" بەرپرسی بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی وڵاتی ئەفغانستان دیداریی کرد.

"ئەحمەد سه‌عید سادات" بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە شاری تاران به هاورێیه‌تی لەگەڵ "محه‌مه‌د شه‌ریف غه‌زنەیی" بەرپرسی نووسینگە لە باڵیۆزخانەی ئه‌ـ وڵاته، ئەمرۆ دووشەمە ١٠/٠٢/٢٠٢٠ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن پێشوازیان لێکرا.

له سەرەتای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "ئەحمەد سه‌عید سادات" سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد بۆ پێدانی ئەو دەرفەتە و باسی لەوە کرد کە پێیان باشە لە ڕووی بازرگانییەوە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت و داوای هاوکاریی و هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەو بوارەدا بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لە نێوان ژوورە بازرگانییەکان و کردنەوەی پێشانگا بۆ ئاشنایی کردنی بازرگانانی هەر دوولا.

له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا "نازم دەباغ" ئامادەیی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی بۆ بەرپرسی بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەی وڵاتی ئەفغانستان دەربری بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان بۆ دروستکردنی پەیوەندیی ژوورە بازرگانییەکان و هه‌روه‌ها سەردانی شاندە بازرگانییەکان.

Read کد خبر: 775

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی